❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باخان هەڵبژاردەی وڵاتی گۆڵـی خۆش دەوێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-09 08:04:50

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

باخان هەڵبژاردەی وڵاتی گۆڵـی خۆش دەوێت

كچەگۆرانیبێژ (باخان) ماوەی چەند ساڵێكە خۆی خزاندووەتە نێو دنیای گۆرانیگوتنەوە و لەو بازنەیەیشدا ئەلبوومێكی گۆرانی و چەند گۆرانییەكی دیكەی بەرهەمهێناوە و بەو هۆیەوە لە نێو كۆڕی ئەمڕۆی هونەرمەنداندا ناسراوە، ئەو لە میانەی گۆشەی ئەم هەفتەیەی (وەرزش لە دیدی هونەرمەندان)ـدا، ئاشنایەتیی خۆی لەگەڵ وەرزشدا بۆ خوێنەرانی “هەولێر وەرزش” باس كرد..
سەرەتا (باخان) باسی لە ئەنجامدانی وەرزش و نزیكیی خۆی لەگەڵ وەرزشدا كرد و گوتی: “من لە سەردەمی منداڵیمدا بە تایبەتی لە قوتابخانە، یاریی بالەم ئەنجام داوە و زۆر ئارەزووم دەكرد لەو یارییەدا بەردەوام بم، دڵنیاییشم ئەگەر لێی دوور نەكەوتمایەتەوە، دەبووم بە یاریزانێكی زۆر باش، چونكە ئەو كاتە كە سەرەتام بوو یاریزانێكی زۆر باش بووم، ئێستاكەییش ئارەزوو بە وەرزش دەكەم و بەردەوام ئاگاداری ڕووداوە وەرزشییەكانم، جگە لەوانەییش زۆر حەز بە یاریی (مەلە) دەكەم و هەر لەو بوارەدا تاوەكوو ئێستا دوو بڕوانامەی دیپلۆمم لە دوو خولی جیاوازدا لە وڵاتی هۆڵەندا بە دەست هێناوە، ئێستاییش لە كاتی بێكاریمدا خۆم بە مەلەكردنەوە خەریك دەكەم و مەلەزانێكی زۆر باشیشم.”
ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری (ئایا تەماشای یارییەكانی تۆپی پێ دەكات و هاندەری كام یانە و هەڵبژاردەیە؟) دەڵێت : “كاتێك سەیری یاریی تۆپی پێ دەكەم، ئەگەر یارییەكە بەهێز بێت، یاخود خولێكی بەهێز بە ڕێوە بچێت. هەروەها حەز بە تەماشاكردنی یاریی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەكەم و پێم خۆشە ئەوان بیبەنەوە، چونكە نەتەوەیەكی هەژارن و یاریكردنیشان زۆر جوانە، هەروەها زۆر ئارەزووی ئەوە دەكەم كە هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئەنجامی باشی هەبێت، چونكە چەند ساڵێكە من لەگەڵ ئاووهەوای ئەو وڵاتەدا ژیاوم و خۆشحاڵ دەبم كاتێك هەڵبژاردە و یانەكانی سەركەوتن بە دەست دەهێنن.”
هەر لە درێژەی ئاخاوتنەكەیدا، (باخان) دەڵێت : “من زۆر جار كاتێك سەیری یاریی هەڵبژاردەی عێڕاق دەكەم و دەبینم یاریزانێك یان دوو یاریزانی كورد یاریی بۆ دەكەن، زۆر دڵم پێی خۆش دەبێت، هەروەها كە دەییشیبینم لە یارییە نێودەوڵەتییەكاندا بەشداریی دەكەن، خۆشحاڵ دەبم. جگە لەوانە زۆر دڵخۆش بووم كاتێك ئەمساڵ من لە كوردستان بووم و بینم یانەی وەرزشیی هەولێر، پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی عێڕاق بە دەست هێنا، پیرۆزباییان لێ دەكەم و هیوادارم لەو ئاستەدا بەردەوام بن، بە ڕاستی نەك هەر من، بەڵكوو هەموو تاكێكی كورد لە تاراوگە بە سەركەوتنی هەر یانەیەكی كوردی، خۆشحاڵ دەبن. لەبەر ئەو سەركەوتنانەی یانەی هەولێریش، بڕیارم داوە لە كاری داهاتووی هونەریمدا گۆرانییەك پێشكەشی یانەی هەولێر و جەماوەرەكەی بكەم، هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم ئەو كارە بكەم.”
لە كۆتاییدا (باخان)ـی هونەرمەند گوتی: “چەندە خۆشەویستیم بۆ كاری هونەری هەیە، ئەوەندەییش بڕوام بەوە هەیە كە وەرزشیش شانبەشانی هونەر، گرنگیی خۆی هەیە بۆ ناساندنی گەل و دەرخستنی توانای گەنجان و بەهرەدارانی بواری وڵاتەكەت.”


    هه ولير بؤست

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-09 08:51:08

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: باخان هەڵبژاردەی وڵاتی گۆڵـی خۆش دەوێت

DASt xosh bett

Sarkautu bet

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-10 16:51:24

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: باخان هەڵبژاردەی وڵاتی گۆڵـی خۆش دەوێت

zor swpas dna ggyan serkawtw bet gyana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-11 18:18:18

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: باخان هەڵبژاردەی وڵاتی گۆڵـی خۆش دەوێت

dastt xosh beet har sarkawtu beet

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-10-16 08:26:23

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: باخان هەڵبژاردەی وڵاتی گۆڵـی خۆش دەوێت

zor swpast akem hawrey gyan swpas bo pyame kat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-10-16 08:37:31

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsVistaMSIE7

Re: باخان هەڵبژاردەی وڵاتی گۆڵـی خۆش دەوێت

dast xosh bet

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-10-18 20:26:36

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: باخان هەڵبژاردەی وڵاتی گۆڵـی خۆش دەوێت

زؤرزؤرزؤرزؤر سوباست ئه كه م نامؤ كيان بؤ به يامه كه ت سه ر كه وتو بيت كيانه كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net