.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سەرەتا هونەرمەند گۆران ساڵح وتى:بە داخوو پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵ کۆچى دوای براى خۆشەویستم و هونەرمەندى گەورە ( ئەردەلان بەکرم) پێ گەیشت، ئەردەلان بەکر کەلێنێکى زۆر گەورەى درووست کرد لە نێو هونەرى کوردى و بە تایبەتى لە ناو هونەرى شارى هەولێر من ئەوەى کە زۆر زۆر جێگاى ناخۆشى بوو بۆم من لە ناو تۆمار کردنى دواهەمین تراکى ئەولبوومەکەم بووم لە ستۆدیۆ ئەو هەواڵەیان پێ راگەیاندم، من لێرەوە بەڵێن دەدەم کە خزمەتێک بە هونەرى کوردى بکەم ، من لەم ئەلبوومەم یەکێک لە تراکەکانى دەیکەمە دیارى بۆ رووحى پاکى ئەردەڵان بەکر و سەبوورى بۆ خانەوادەى هونەرمەند و سەبوورى بۆ هەموو هونەرمەندانى کوردستان.
هونەرمەند سەلام محەمەد وتى : من برادەرێکى زۆر خۆشەویست بووە لە بەڵام من لە کۆنەوە هاورێین و کارى هونەرى پێکەوە ئەنجام دەدەین بەڵام ئەو دوورە وڵاتیە واى کرد کە ئەردەلان بەکر لە ئێمە بکات من ئەمرۆ ئەو هەواڵەم بێست شتێَکى زۆر ناخۆش بوو لە لام، ئینشاڵا جێگاى پان و بەرێنى بە هەشت ئەبێت بە ماڵى ئەردەلان بەکر .
هونەرمەند ئاراس کۆیی وتى : سەرەتا من زۆر دڵتەنگم بە هەواڵى کۆچى دوای هونەرمند هاورێی خۆشەویستم ئەردەڵان بەکر، زۆر بەداخەوە ئەو هێشتا گەنجێکى گەورە بوو لە نێو هونەرى کوردى، ئەردەلان بەکر کەلێنێکى زۆر گەورەى پەیدا کرد لە نێو هونەرى کوردى رێز و سڵاو بۆ گیانى پاکى هونەرمەند ئەردەلان بەکر و سەبوورى بۆ خانەوادەى هونەرمەند دەخوازم .
هونەرمەند هەڵبەست سەڵاح وتى: هەواڵى ناوادەى هونەرمەندى خۆشەویست و هاورێی خۆشەویستمان (ئەردەلان بەکر) هەرهەموومانى هەژاند هونەرمەند ئەردەلان بەکر لە تەمەنێکى کورتى مەرگ مەوداى نەدا کە کارە هونەریەکانى تەواو بکات داخێکى زۆر گەورە و کەسەرێکى زۆر گەورەى بەجێهێشت بۆ ئێمە خوا جێگاى بە هەشتى بکاتە بە ماڵى ئەو سەبووریش بۆ بنەماڵەى هونەرمەند ئەردەلان بەکر.
موزیک ژەن دڵشاد حەسەن وتى: ئەردەلان بەکر پێش ئەوەى ببێتە گۆرانى بێژ من و ئەردەلان هاورێ بووین لە دواى ئەوەى کە دەستى کرد بە گۆرانى ووتن لە ساڵانى 80 کان من و ئەو لەچەندین ئاهەنگ و بۆنە تایبەتیەکان کارمان کردووە، من کە چوم بۆ سوید لەوێ یەکتریمان بینى و چەندین بەسەرهاتى کۆنمان دەگێرایەوە بە پێکەنین، بەڵام ئەمرۆ ئەم هەواڵەم بیست من باوەرم نەکرد کە دواتر وتیان ئەم هەواڵە راستە من تاسام ، گەر منداڵێکى خۆم بمردبایە هەر ئەوەند پێ دڵ گران دەبووم رێز بۆ گۆرى رێز بۆ رووحى پاکى سڵاو لە ئەو هونەرمەند گەورەیە.
موزیک ژەن شیاو کەمال وتى: من ئێستا زۆر دڵم تەنگ چونکە من برایەکم لە کیس چوە ئەویش ئەردەلان بەکرە، رەنگە ئەم کۆستە وا بە ئاسانى نەروات بە سەرم بەڵام خوداى گەورە ئەوەند تەمەنى بۆ ئەردەلان دانا بوو من ئەمرۆ ناخۆشترین رۆژمە لە ژیان چونکە کەسێکى تر لە هونەر کەسێک لە پاکى لە دەستمان چوو سڵاو بۆ دڵە پاکەکەى ئەردەلان بەکر سەبوورى بۆ خانەوادەى هونەرمەند .
موزیک ژەن فەرهەنگ یوسف : من کاتێ لە پارکى شەهید سامى عەبدولرەحمان کە لەسەر تەختى شانۆ وتى ئیمە ئێستا خاوەن هونەرى خۆمانین و دەبینم ئێستا موزیک ژەنى کورد لە دوام و لەسەر نیشتیمانى خۆم گۆرانى دەلێم ، رەنگە لەدەست دانى ئەم کەسە گەورەیە لە یاد نەکەم بەڵام لەگەڵ مردن هیچ شتێک ناکرێت و مردن برا گەورەى هەموومانە رێز بۆ گۆرى ئەوپیاوە پاکە سەبوورى بۆ بنەماڵەى هونەرمەند.
ژەنیار محەمەد یاسین ووتى: ئەمرۆ کە ئەم هەواڵەم بیست لە جێگاى خۆم تاسام و زۆر ناخۆش بوو لە لا، من ئەوەندە دەڵێم هونەرى کوردى دیسانەوە کەلێنێکى گەورەى بۆ درووست کردنیەوە مردنى ئەو کەڵە هونەرمەند زەرەرێکى زۆرى لە هونەرى کوردى دا، سڵاو لە گۆرى پاکى ئەردەڵان بەکر
ژەنیارى دەف رێبوار عەبدولڵا وتى: جگە لەوەى کەسێکى گەورە بوو لە لام بەڵام لە برایەک زیاتر بوو بۆ رێبوار، ئەو کۆستە ناوادەیە قەت لە بیر ناکەم چونکە من دواى ئەوەى کە گەرایەوە گوردستان چەند کۆنسێرت و چەندین کاتى خۆشمان لەگەڵ ئەو هونەرمەندە بەسەر بردووە من تەنها ئەوە دەڵێم هونەرى کوردى دوو بارە کەلێنَیکى زۆر گەورى درووست کرد و ئەم کەلێنەش زۆر گرانە تا چاک بیـَەوە، خوا سەبورى گشت هونەرمەندانى کوردستان و دەروەى کوردستان بدات
ژەنیار قەندیل سەڵاح : بۆ من زۆر ناخۆشە کە لەگەڵ کەسێ: کار بکەم دواتر هەواڵێ کۆچى دوای ئەو پێبگات من تەنها لە دوو کارى هونەرى وەک ژەنیارێک کارم کردووە لەگەڵ بەڵام هەموو کات ئەو کەسێکى پاک و بەرێز و خۆشەویست بووە لە لام چونکە ئەو زۆر رێز لە هونەرکەى خۆى دەگرێت، سڵاو بۆ گۆرى ئەو هونەرمەند گەورەیە
هونەرمەند سۆران سەفیر ووتى : ئەردەلان بەکر کەسایەتیەکى دڵگەورە و لێهاتوو بوو لە بوارى هونەرى خزمەتە هونەریەکەى وەک خەباتێک وا بوو میللەتى کورد کوردستان، ئەبێت لە مێژوو بنوسرێتەوە، هەیف و مخابن هیوا خوازم حکومەت و خەڵکانى کوردستان رێو شوێنى تەواو بۆ رێز لێنان لە تەرمى و رێو شوێنى مەتەمینى بگرنە بەر وەک وەفایەک بۆ ئەو کەڵە هونەرمەندە خودا سەبوورى کەس و کارى بدات
لێزان

لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس براکهم بۆ پهیامهکهت سهرکهتووبیت
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
