.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






كورتە ھۆنراوە
کوردۆ سويد
1
ئەم بەيانيە دڵم تەنگبوو
لەدوورەوە بينيم گوڵێك ئەدرەوشاوە
زۆر جوانبوو لەبەر چاوم شێوەى سيماى تۆ گەشاوە
بەبينينى ئاسودەبوو ئەودڵە بريندارو ھێشاوە
ھێندە جوانبوو ئەو ديدەنە
بيرى بردم چەندين ئاخم لەدووريتە ھەڵکێشاوە
-----------------------------------------------------------------------------------
-2-
بەسەر ڕێگادا ئەڕۆيشتم لەپڕ لامدايە جێگايەك
بينيم نورێك بەرزبۆوە لەلاى قەبرو مەزرگايەك
ڕووم کردە مەزرگاکە بۆ زيارەت و بۆ پەڕۆى
کەلێى نزيك کەوتمەوە بينيم ئەوە
نورى يارم بوو لاى مەزرگاکەوە ئەڕۆى
___________________________________
-3-
دنيا گەڕام بەدواى تۆدا بتدۆزمەوە
ھەلێك نەما لەم دنيايە بۆ ديدەنت نەيقۆزمەوە
چيرۆك نەما نەچمە ناوى بۆ ديدەنت
ووشە نەما نەيھۆنمەوە
لەداستان و ھۆنراوەمدا لەسەرجوانى بەندەنت
ھيچ کوێ نەما ڕووى تێنەکەم تاکو دەنگى تۆ ببيستم
دەپێم بڵێ ئەتۆ لەکوێى بۆ لاى من نيت خۆشەويستم
________________________________________
-4-
منى لەبير كردبوو تازه ھاتۆته بيرى
بۆ ڕابردومان ئەگرى ئەيەوێ بكەم ژيرى
تازه قەت مەگەڕێوە ئەتۆ ھەر لەلاى ئەوبە
لاى ئەو تۆ ژنە ميرى
بڕۆ نەفرەتت لێبێت قەت نامەوێ بمدوێنى ڕقم لەو ڕەڨتارتە
ڕاستە گەر ووتويانە
خوى شيرى ھەتا پيرى
________________________________________
-5-
دڵم تەنگبوو زۆر بێزار بووم لەم ژيانەو لەم دنيايە
لەشێوەى من تەنھا مردوو لەقەبرايە و بەتەنيايە
پەنام نەبووھيچ کەس نەبوو بێتە ڨريام
ڕووم کردە قاپى ئاسمان بەکوڵ گريام
زۆر گريام و پاڕامەوە نەبوو دادم
کەبەدبەخت و چارە ڕەش و نامرادم
________________________________________
-6-
بيرم کردى ويستم ببيستم ھەواڵت
لەنامەيەکدا بۆم نوسى ببمە فيداى خەتو خاڵت
سەيرى تيشکى خۆرم ئەکرد ھاتنە يادم چاوى کاڵت
من ئەوەنەم تۆ خۆشئەوێ
بەديم ئەکەى ئەتۆ ئاخۆ لەناو خەوت وە خەياڵت
________________________________________
-7-
قەت ھەست مەکە بەدڵتەنگى وامەزانە ئەتۆتەنياى
لەم دنيايە ھيچ شك نابەم ئەتۆ بۆمن ھەموو دنياى
من لەگەڵ تۆم ھەموودەمێ قەت ھەست ناکەم کەتۆ دووريت
ھێند نزيکى لەبەر دڵم وانازانم کەلەدوورى چەند سنووريت
________________________________________
- 8 –
گرنگ نيە لەھەرکوێ بيت يان لاى کێ بيت
يان ھەموودەم ھەر خەريکى جێگۆڕکێ بيت
ئێستا ھەرچيت گرنگ نيە گرنگ ئەوەيە پێشتر چۆن بوويت
ئيتر لاى من ئەتۆ کۆن بوويت
________________________________________
-9-
نامەيەکم بۆنوسى پرسيم لەدەنگوباسى
ئەويش وەڵامى داوە بەخەمبارى و کەساسى
ووتى ژيانم قەسرێکە بەس تۆ تێيدا ئەساسى
لەماناى ژيان تێگەيشتم ئەوڕۆژەى ئەتۆم ناسى
________________________________________
-10-
ڕاستە جوانيت نيە لەشێوەت لەجوانيدا
دڵ و دەرونت پڕسۆزن من بەديم کرد لەجێى ژوان و لەژوانيدا
بەڵام داخم چەندە جوانە سەد ئەوەنەش لەخۆڕايى
پڕ بەدڵم خۆشم ئەوێ لێم زيزئەبێ ڕۆژى سەدجار بەخۆڕايى
________________________________________
-11-
جارێ ويستم تۆ لەبيرکەم
بەشتێکى تر خۆم خەريك کەم
خۆم ژيانم تەنھا خەمە تۆى لێدەرکەم
ماناى وايە ڕابردوش و داھاتوشم
تاريك ئەکەم
________________________________________
-12-
ھيچ شك نابەين لاى يەکترى شاراوە بێت وەناديار
ئەوە بەھرەى ئەو خوايەيە
ئەمن ھيتۆم تۆشى بۆمن کردۆتە يار
ھيچمان نەبێ يەك شك ئەبەين بۆ يەکترى
لاى من سروشت زۆر جوانە تۆ لەسروشتيش جوانترى
________________________________________
-13-
ئەم بەيانيە دڵم تەنگبوو
لەدوورەوە بينيم گوڵێك ئەدرەوشاوە
زۆر جوانبوو لەبەر چاوم شێوەى سيماى تۆ گەشاوە
بەبينينى ئاسودەبوو ئەودڵە بريندارو ھێشاوە
ھێندە جوانبوو ئەو ديدەنە
بيرى بردم چەندين ئاخم لەدووريتە ھەڵکێشاوە
________________________________________
-14-
خوداعاشقان دڵيان شاد بێ
يەکتريان ھەرلەياد بێ
ھەرکەسێ دڵئەشکێنێ
ھەتا ئەمرێ نامراد بێ
________________________________________
-15-
نائومێدم ئاڵتون لەدەستم ئاگرە
جەرگ و دڵم وەکو کورە پڕ لەگڕە
ھەموو دەمێ خەفەتبارم دڵم پڕە
تەنھا کێوە لەشێوەى من بارى گرانە و خۆڕاگرە
________________________________________
-16-
نامەوێ چيتربنوسم بەھيچ جۆرێ بکەم باسى
بکەم نەعلەتيش لەو ڕۆژەى تۆم تێدا دى وەتۆم ناسى
کەچى قەڵەم نەيئەنوسى ووشەش نەبوو تابينوسم
لەھۆنراوە و نوسينمدا تۆ سەرەتاى تۆ ئەساسى
تەنھا جارێ لەتۆ نەدوام نەمکرد باست
خۆم بينيەوە بەو شێوەيە و بەکەساسى
________________________________________
-17-
بۆ ھەردوولا زۆر زەرورە کەبڕواننە ھەڵسوکەوتان
بيگرنەڕێ ئەم ڕێگايە ئاسودەيە وەئارامە ئێوە شەوتان
لەگەڵ خەوتان
ڕەخنەگرتن و سوکايەتى بەيەکترى و نکۆڵيکردن لەھەڵە لەگەڵ کەم دوانى و بێدەنگى
ئەبنە ھۆکارێکى گرنگ کەپياو و ژن جياببنەوە و لەگەڵ يەکترى بکەن جەنگى
________________________________________
-18-
ڕاستە زەمەن گۆڕانکاريە و ھەرھەموو شتێکيش ئەگۆرێ
بەس لەلاى من ھەرکەسێ دڵبگۆڕێ
ھەردۆڕاوە و ھەتا مردنيش ئەدۆڕێ
________________________________________
-19-
گرنگ نيە شازادەبيت تاجى ئاڵتون بکەيتە سەرت
يان ھەر ڕۆژەى جۆرە کراسێك بکەيتە بەرت
گرنگ ئەوەيە دڵت شاد بێت بەو ژيانەى تێيدا دەژى
ئەگەر قەسرى بێرمنگھامت ھەبێت ناشاد ئەژى
لەگەڵ يەکێ ژيان بەريەسەر
سۆز و ھەستت تۆ نەجوڵێ بەرامبەرى
بەڵام لەکولانەيەك بژى لەگەڵ يەکێ خۆشت بوێت شادمانى
گرنگ نيە چيت لەبەربێت چى ببينى تۆ لەبەرى
ماڵ و مڵک و قەسر و سامان چەندين نەفسيەتيان کڕى
قەت نەمان دى يەك لەوانە بەو سەرمايە شادى بکڕێ بۆ دڵى پڕى
___________________________________________
-20-
ماڵ و مڵک و قەسر و سامان چەندين نەفسيەتيان کڕى
قەت نەمان دى يەك لەوانە بەو سەرمايە شادى بکڕێ بۆ دڵى پڕى
_______________________________________
- 21-
ڕاستە سەروەت و سامان جل و بەرگت ئەگۆڕێ
ئەوەى خۆى پێ بڤرۆشێ وەك قومارچى ئەدۆڕێ
_______________________________________
22-
تۆ نازانى دواى کۆچت چيم بەسەرھات
ھەموو دنيام خستبۆ لاوە تۆم بۆخۆم کردبوو بەداھات
تۆش ھەروابوويت ھەمان شت بوو حەز و داوات
ھەموو حەزمان چونە ژێرگڵ حەزەکانمان بونە خەون بونە ئاوات
شەرتە دواى تۆ کێل و قەبرت ببتە جێگام
جێى نەھێڵم ھەتا ئەمرم مەزرگات و ماڵى ئاوات
_______________________________________
-23-
مەخەرە پاڵ يەکێکى ٺر ھيچ ٺاوانێ
قەٺ بەبێ ھۆ و بەبێ دەليل
ھەركەسێ لەخۆڕايى دڵى پيس بكاٺ ھەٺا مردن سەرگەردانە وەماڵوێران
ئەمە دەردەو ئەيكاٺ زەليل
دوور کەرەوە لەدڵ پيسى دەرمانى نيەو ئەمە سەرەٺانە و دەردە
ئەوەى مەرد بێٺ بۆ ھيچ شٺێ چۆک داناداٺ
لەناو سەد نامەردە بژى ئەوه سەربەرزەو مەردە
_______________________________________
-24-
ئەم دنيايە شەو و ڕۆژە دەمێك تاريك دەمێك ڕوونە
تەنيا دوو ڕوو وە خائينان ڕوو ئەگۆڕن وە دوو ڕوونە
_______________________________________
-25-
قەت ناتوانم ببوورم لەو كردار و ڕەفتارە
لەو ڕۆژەوە جێت ھێشتوم تەنھا خەم لەدڵم باره
ئەمە ووتەى ڕۆژگارە
ھەركەسێ خۆى بڨرۆشێ پەشيمانە و خەمبارە
ئەوە ڕەڧتارى تۆيە ھەموودەم ڕووئەگۆڕى
ھەركەسێ موخەنەت بێت ھەر قەبر ئەبتە گۆړى
-26-
تۆ ڕۆيشتيت و بەجێت ھێشتم بەبێ ھيچ ھۆ منت نەدوان
زۆر زۆريش بێشەرمانە بۆ ئەو ئەچويتە جێى ژوان
خستە ناخى گڵەوە چى پەيمان و يادمانە
دەستت خستبۆ دەستى بێحە ياو بێ شەرمانە
بەڵام ھەروا زانراوە
ھەرکەسێ خۆى بڤرۆشێ ئەبتە پەندى زەمانە
_______________________________________
-27-
ئەوە سروشتى ڕۆژگارە خائين ھەر پەشيمانە
ڕسواى ھەردوو دنيايە و بێدينە و بێئيمانە
ئەمە ووتەى دێر زەمانە
بەڵێن و پەيمان شکێنە ھەرکەس خاوەن سامانە
_______________________________________
-28-
بمتوانيايە شەماڵبم ھەرھەموو ئێوارەيەك بەلايتۆدا ئەھاتم
خۆ ئەگەر نوسەر بايەى ڕووم ئەکردە بەردەرگەت تابنوسى بەسەرھاتم
بەڵام داخى گرانم ھيچ يەکێ نەبووم لەوان
بەڵام گەلێك دڵشادم بوويتە خەوى من شەوان
_______________________________________
-29-
ئێستا دێتەوە بيرم ئەوکاتەى يەکمان ئەدوان
حەزوئاواتى ئەخواست لەگەڵ يەك ببين بەدوان
کەچى ئێستا خۆى گۆڕيوەو گۆڕاوه
ھەرکەس ھەڵە بەھەڵە ڕاست کات
ئەوە دوو جار دۆڕاوە
_______________________________________
-30-
ئەمن خەڵکى ووڵاتێکم بێ سەرکردە و بێ ئاڵايە
ميللەتێکى گەلێك کۆنين مێژومان دمدمە و وەقەڵايە
تابڵێى ئازاين بيروڕامان وەك پۆڵايە
بۆئازادى تێئەکۆشن چى جوتيارە چى جۆڵايە
_______________________________________
-31-
خۆزگەم ئەخواست لام بويتايە
تابزانى ئەمن چەندم تۆ خۆش ئەوێ
حەزم ئەكرد خەوبويتايە
بمديبايەى ھەموو شەوێ
_______________________________________
-32-
گرنگ نيە شازادەبيت تاجى ئاڵتون بکەيتە سەرت
يان ھەر ڕۆژەى جۆرە کراسێك بکەيتە بەرت
گرنگ ئەوەيە دڵت شاد بێت بەو ژيانەى تێيدا دەژى
ئەگەر قەسرى بێرمنگھامت ھەبێت ناشاد ئەژى
لەگەڵ يەکێ ژيان بەريەسەر
سۆز و ھەستت تۆ نەجوڵێ بەرامبەرى
بەڵام لەکولانەيەك بژى لەگەڵ يەکێ خۆشت بوێت شادمانى
گرنگ نيە چيت لەبەربێت چى ببينى تۆ لەبەرى
-33-
غەدرو خەيانەتت
پاش غەدرو خەيانەتت ئەتوت نامناسى گوايە
بەچارەنوست ڕازى ئەمە نسيبى خوايە
ھەر کەبينيتان ھەڵەن
ئەيدەن بەملى ئاسمانە چى کارى ناڕەوايە
بەڤرمێسکى خوێناوى کاتێ ئەو بەجێى ھێشتى
گەڕايتەوە لام دوايە
ئەتوت زۆر پەشيمانم لەم کردار و کردەوە
ئەوە حوکمى زەمەنە و تۆ گرەوت بردەوە
ڕۆژگار زۆر توند و تيژە ئەکا زوڵم لەزاڵم
ھەرکەسێ زوڵميش بکات
ناڵەناڵى دێ ھەردەم بەدەست ئاخ و دەردەوە
حەقى ئازار و ئێشيش لەگەڵ غەدر و خەيانەت
لەھەمووکەس ئەستێنێ و لەچەندى وەك منيش کردەوە
ڕاستە سەروەت و سامان جل و بەرگت ئەگۆڕێ
ئەوەى خۆى پێ بڤرۆشێ وەك قومارچى ئەدۆڕێ
___________________________________________________________________________
قەڵەمەکەى من و قوڵينگەکەى ڤەرھاد
وەرن سەيرى ناو ناخم کەن بزانن بۆچى وا ڕەش بووە
خێرم نەدى لەمدنيايە تەنھا ڤەرھاد لەشێوەى من بێبەش بووە
ئەو بۆ شيرين ڕووى کردبۆ کێوى بێستون
کەقوڵينگيشى ئەوەشاند بۆ گەيشتنى بەشيرين بوو
نەوەك بۆ ئاڵماس و ئاڵتون
ئەى من چى بکەم تابتوانم بەتۆ بگەم
قەڵەمەکەم بکەمە قوڵينگ و وەسفى جوانى تۆى پێبکەم
ئەگەر مردم توخوا ياران وەسفى يارم کەکردووە
شێوەى قوڵينگەکەى ڤەرھاد بۆ گشت جيھان بکەنە بەڵگەم
Honraway
Amang Mawlood
لهسهر هێڵ نییه






تۆ نازانى دواى کۆچت چيم بەسەرھات
ھەموو دنيام خستبۆ لاوە تۆم بۆخۆم کردبوو بەداھات
تۆش ھەروابوويت ھەمان شت بوو حەز و داوات
ھەموو حەزمان چونە ژێرگڵ حەزەکانمان بونە خەون بونە ئاوات
شەرتە دواى تۆ کێل و قەبرت ببتە جێگام
جێى نەھێڵم ھەتا ئەمرم مەزرگات و ماڵى ئاوات
دهست خۆش((seta90)) گیان تهمهن درێژ بیت گوڵه جوان

لهسهر هێڵ نییه









wowwwwwwwwwwww zor zor jowan u xosh bon dast xosh bet giyan her sarkawtu bit malakam

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








dastwpanjakant xoshbeyt sarkawtwbeyt

لهسهر هێڵ نییه