.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














دوای ئەوەی گوڵان زانی پەیوەندی باخان و هەڵكەوت زاهیر تێكچووە، گوڵان پەیوەندی بە باخان كرد و سەرچاوەیەكی نزیك لە باخان بەم شێوەیە بۆ گۆڤاری گوڵان دوا:
ماوەیەك بوو باخان خەریكی كارەكانی سیدییە نوێیەكەی بوو و كلیپێكیان بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی سیدییەكە كرد، بەڵام گرفتێك روویدا بووە هۆی نەمانی رێكەوتنەكەی نێوانیانمان، ئیتر ئێمەش گەڕاینەوە، ئەو رێك نەكەوتنە بووە هۆی توڕەبوونی هەردوولا لەسەر كلیپەكە گوایە كلیپەكە قورسە و نەدەبوایە بەو شێوەیە بێت كە پێم وایە شتەكان سادە بوون، باخانیش بە هەڵكەوت زاهیری گوت:تۆ كلیپێك دەكەی و 100 هەزار دۆلار وەردەگری بۆ كۆمەڵێك و 200 دۆلاریش بۆ یەكێكی دیكە ئەوا من كارەكەم ناكەم و وازی لێ دەهێنم و ئەوەش سیدییەكەت، هەروەها كۆمپانیای شادان فیلم كلیپێكی بۆ باخان بە خۆرایی و خۆ بەخشین كردبوو و چاوەڕێی هاتنەوە باخان بوون بۆ ئەوەی لەگەلأ هاتنەوەی ریكلام بۆ كۆمپانیایەكە بكات، بەڵام پێدەچێت ئەم كۆمپانیایە زەرەری كردبێت و هەرەشەشی لێكرابێت كە باسی نەكەن ئەم جۆرە گرفتانە لە نێوانیاندا هەیە.
پێشتر كاك دلاوەر لەگەڵ باخان و هەڵكەوت زاهیر ئیمزایان كرد كە كلیپەكە دیاری بێت بۆ باخان و بەسەر هەموو كەناڵەكاندا دابەشی بكەن واتە تەنیا لە كۆرەك تیڤی پەخش نەكرێت بەڵكو لە هەموو كەناڵەكان و دابەش كردنی كلیپەكەش بەر لە بڵاوكردنەوەی بەرهەمە نوێیەكەی دەبوو، كلیپەكە بە ناوی (شێتی) بوو لە قەڵای خانزاد قەڵای هەولێر و چەندین باخچەی هەولێر وێنەكانی گیراوە.
دەربارەی بڕیاری وازهێنانی لە گۆرانی سەرچاوەكە گوتی: كاتێك تۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرەكەت یان شوێنەكانی تردا كەوتیتە گێژاوێك وابزانم هەموو شتەكان فڕێ دەدەیت و دێیتە دەرەوە، ئیتر ئامادە نییە تەنازولی بۆ بكات، باخانیش كاتێكی زۆری خۆی تەرخان كردووە و ساڵێك دوو ساڵ لە قوتابخانە دواكەوت بێ ئەوەی كەسێك ئاوڕێكی لێ بداتەوە، بۆیە باخان بڕیاری كە تا بارودۆخی هونەری كوردی بەو شێوەیە بێت، ئەو ئافرەتەی ریزی خۆی بگرێت ریزی نەگیرێت و پشتگوێ بخرێت و بە پێچەوانەوە ئەوەی ریزی خۆی ناگرێت ریزی لێ بگیرێت لە كوردستان من واز لە هونەر و گۆرانی گوتن دەهێنم، ئیتر ئەگەر لە داهاتوودا بارودۆخەكە چاك ببێتەوە لەوانەیە بگەڕێمەوە سەر هونەر و گۆرانی گوتن، بەڵام ئێستا نەخێر بیری لێناكەمەوە و روو لە ژیانی ئاسایی خۆم دەكەم، چونكە هەست دەكرێ كوردستان هەموو شتەكان تێكەڵ و پێكەڵ كراوە و لە رووی هونەرییەوە پێدەچێت نیوەی بودجەی كوردستان بۆ هونەر تەرخان كرابێت كەچی بەداخەوە هەموو هونەرمەندانیش گلەیی دەكەن، چونكە تەنیا سێ چوار كەس بە ئیسراحەت و بە لەززەت دەیخوات و ئەوانی تریش هەموویان بەدوای كەسێكدا را دەكەن.
دەربارەی چۆنیەتی سەرهەڵدانی ئەو ناكۆكییەش سەرچاوەكە گوتی: هەست دەكرێ جۆرە پلانێك هەبووبێت، ئێمە میواندارییەكی گەورەمان بۆ كرا و چەندین كەس ئامادەی بوون لەوانەش یەكێك لەو كچە هونەرمەندانەی كە هەڵكەوت زاهیر زۆر گرنگی پێدەدات ئامادەی بوون، بەڵام ئێمە شەو لەوێ نەماینەوە و دواتر نازانم هۆكاری چی بوو ئەم گرفتە بەو شێوەیە گەورە كرا و كارەكەی باخان هەڵوەشایەوە، نەمانەوەی باخان بەشەو لەو شوێنە، هەڵكەوتی توڕە كرد!!! هەست دەكەم لە كوردستان هونەری بۆ هەندێك مەرام و غەریزەی تایبەتی و مەبەستی تاكە كەسی بەكاردەهێنرێت دوور لە پەیامە راستەقینەكەی خۆی، بۆیە هەوڵ دەدەین لە سەردانی داهاتووماندا بە هەر شێوەیەك بێت چاومان بە بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی بكەوێت بۆ ئەوەی زۆر شتی بۆ روون بكەینەوە تاكو لە نزیكەوە ئاگاداری هەموو شتەكان بێت.
دەربارەی چارەنووسی سیدییەكەش سەرچاوەكە رایگەیاند: ئێستا سیدییەكە لای هەڵكەوت زاهیرە و بیستبومان بە نیاز بوون لەگەڵ كۆمپانیایەك رێك بكەون بۆ فرۆشتنی،بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەكمان دەربارەی نییە و نازانین چارەنووسی چی دەبێت
لە كۆتاییشدا ئەو سەرچاوەیە گوتی: ئێستا باخان كاتی خۆی بۆ خوێندنی خۆی تەرخان كردووە لە كۆلێژی پزیشكی و ئەو بارودۆخەی ئێستا هونەری كوردی و قورغ كردنی لە لایەن هەندێك كەسەوە بە ویست و ئارەزووی خۆیان بە تەواوی بێزاری كردووە بۆیە بڕیاریداوە لە هونەر دوور بكەوێتەوە.
;,gulan

لهسهر هێڵ نییه