.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئێستادا كچانێكی زۆر هاتوونه‌ته نێو بواری هونه‌ری گۆرانی وتنه‌وه و به چه‌ندین شێوازی جیاواز گۆرانی ده‌ڵێن، كه یه‌كێك له دیارترین ئه‌و كچه گۆرانیبێژانه‌ش، هونه‌رمه‌ند (ده‌شنێ موراده)، ده‌شنێ له دیمانه‌یه‌كی هه‌فتانه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چۆنییه‌تی كاره‌كانی و به كارێكی نوێی بۆ ئه‌مڕۆی هونه‌ری كوردی وه‌سف ده‌كات.
ده‌شنێ وتی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئێمه وه‌كو چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كورد سه‌ردانی وڵاتی هیندستان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری له فیستیڤاڵێك و به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری و سوود وه‌رگرتن له‌م وڵاته‌دا. هه‌روه‌ها بۆ ئاشنابوونی هه‌ڵكه‌وت زاهیر به به‌رهه‌مه‌كانی هیندستان بۆ سوود وه‌رگرتن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی خۆی، له ئێستاشدا ئه‌م شانده هونه‌رمه‌نده‌ی سه‌ردانی هیندستان ده‌كه‌ین سه‌رقاڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندین له‌گه‌ڵ چه‌ند كوردێ له هیندستان كه ئه‌وانیش سه‌رقاڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندین له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سانێكی به‌هره‌داری ئه‌م وڵاته بۆ هونه‌ر."
ده‌شنی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كاره‌كانی بۆ هونه‌ره‌كه‌ی وتی: "ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی به‌رهه‌ممهێناوه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆی ئاماده‌كردوم، له به‌رهه‌می داهاتووشمدا چه‌ند كارێكی جیا له‌خۆده‌گرێت كه گۆرانییه‌كی تیادایه بۆ دایك و باوكم و ئه‌و ستایله‌ی من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كچی كورد كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م زۆر شیاوه له‌گه‌ڵ كلتووری كوردی، چونكه من بۆ گه‌نج كار ده‌كه‌م، زۆری گه‌نجانیش حه‌ز به به‌رهه‌مه‌كانم ده‌كه‌ن، ئه‌و ستایله‌ی كاریشی له‌سه‌ر ده‌كه‌م زۆر پێویسته بۆ كورد، چونكه ده‌بێت ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ی تێگه‌یشتنێكی گه‌وره‌ی هه‌بێت و نابێت هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان كه‌سانی وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر هه‌بێت."
ده‌شنێ له باره‌ی جیاوازی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر وتی: "100% له گۆرانی ده‌توانم خۆم به فولی نیشان بده‌م، به‌ڵام له كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌ك له ته‌لڤزیۆندا تایبه‌ت ده‌بێت به بوارێكه‌وه و ده‌بێت له‌و بواره‌شدا خۆتی بۆ دابینبكه‌ی، سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌شم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مامۆستاكه‌م هه‌ڵكه‌وت زاهیر، له‌سه‌ر ستایله‌كانیشم بۆ گۆرانی به‌رده‌وام ده‌بم و له به‌رهه‌می داهاتووشمدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی جیا پێشكه‌ش ده‌كه‌م."
له باره‌ی دانسی كلتوورێكی جیا و گۆرانی كوردی كه له ئێستادا ده‌شنێ تێكه‌ڵیكردوون، وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌م بابه‌تێك نه‌بوایه كه‌س باسی لێوه نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ده‌بێت له به‌رهه‌مه‌كاندا كۆكردنه‌وه‌ی شیعر و جلوبه‌رگ و مكیاج و لایه‌نه‌كانی تر په‌یڕه‌و بكرێت بۆ كاتی گۆرانی، به‌ڵام بۆ كارێكی وا به‌رهه‌م، ستاف و كۆمپانیات پێویسته، كه‌چی ئێمه چه‌ند كه‌سانێكین و كاره‌كانیش به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌بێت شانازیمان پێوه‌بكه‌ن ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه‌ش له هونه‌ر ده‌گرن مامۆستای هونه‌ربن و كه‌سێك ناتوانێت له خۆیه‌وه ره‌خنه بگرێت."
ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده وتی: "له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو، به‌رهه‌مێكم له كه‌ناڵی كۆره‌ك داده‌به‌زێت، ده‌رباره‌ی منداڵ كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند میره وتومانه، چونكه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كار بۆ منداڵ ده‌كه‌ن ده‌ستخۆشییان لێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ ته‌ندروست ده‌ربچێت، ده‌بێت ئێمه‌ش زۆر كار بكه‌ین بۆ چاككردنی ئه‌و كاره خراپانه‌ی له كۆمه‌ڵگه هه‌ن."
ده‌شنێ له باره‌ی ئاواته‌كانی ژیانییه‌وه وتی: "ئاواتم ئه‌وه‌یه گه‌نجه‌كان زۆرتر باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت و هه‌وڵ بۆ ئه‌و كارانه بده‌ن كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، هه‌موو ئاواتیشم ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی به‌رنامه و گۆرانییه‌كانمه‌وه كارێك پێكه‌ش بكه‌م كه گه‌نجی كورد باوه‌ڕیان به خۆیان ببێت، چونكه گه‌نجانی ئێمه‌ش هیچ كه‌موكوڕییه‌كیان نی‌یه له‌گه‌ڵ گه‌نجانی وڵاتانی تره‌وه."
ده‌شنێ بوونی هاوڕێی لۆكه و هانی و میره‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه له یه‌ك قوتابخانه‌دا ده‌ستیان به كار كردووه و به ئازادی ئاره‌زووی كارێك بكه‌ن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ گه‌نج. هه‌روه‌ها هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تردا هه‌یه و هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ شیعره‌كان نی‌یه بۆ هونه‌ر و په‌یوه‌ندی باشیشمان له‌گه‌ڵ شاعیره‌كان هه‌یه.
به ده‌شنێ ده‌ڵێن شاكیرای كوردی، ده‌شنێ له باره‌ی چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌م نازناوه‌وه وتی: "ناوی شاكیرا له‌وه هاتووه كه سه‌رسامم به شاكیرا و ره‌نگه خه‌ڵكیش بڵێن دانسه‌كه‌ی یاخود سه‌روچاوی له شاكیرا ده‌چێت، به‌ڵام شانازی به شاكیراوه ده‌كه‌م كه هونه‌رمه‌ندێكی زۆر به‌رزه، خه‌ونیشم ئه‌وه‌یه له داهاتوودا كار له‌گه‌ڵ شاكیرا بكه‌م، ده‌بێت هه‌وڵیش بده‌م بۆئه‌وه‌ی خۆم بۆ هونه‌ر دروستبكه‌م، چونكه ره‌نگه بچمه سه‌ر كارێكی دیكه سه‌ركه‌وتوو نه‌بم و ون بم."
ده‌شنی له باره‌ی كاره‌كانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد وتی: "ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م گۆرانی بۆ كوردستان بڵێم، جیا له كاری هونه‌ریش سه‌رقاڵی به‌رنامه‌ی ده‌شنێ شۆم بۆئه‌وه‌ی بتوانم كاره‌كه‌م به باشی بكه‌م."
teshk

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه