.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

PNA- رائیب جادر – هه‌بوونی زیاتر له سیمكارتێك، زۆر جار ئامانجی خراپی له‌دواوه‌یه و خاوه‌نه‌كانیان به نیازی جۆاروجۆر به‌كاری ده‌هێنن.
3 سیمكارتی نهێنیم هه‌یه
(هه‌ردی سیامه‌ند) 19 ساڵ گوتی من (4) سیم كارتم هه‌یه و ماڵه‌وه‌ش پێی نازانن كه (3) سیم كارتی نهێنییه و به‌نهێنی به‌كاریان ده‌هێنم، له‌گه‌ڵ كه‌سانی نا ئاشنا قسه ده‌كه‌م و ده‌بینه هاوڕێی یه‌كتری و هه‌ندێ جاریش به‌خه‌ڵكی راده‌بوێرم".
كارێكی جوان نی‌یه
(ئه‌ڤین سدیق) 23ساڵان گووتی: زۆری سیم كارت، كارێكی جوان نی‌یه، هه‌ر كه‌سێك زیاتر له سیم كارتێك هه‌ڵبگرێت، ئه‌وه بۆ رابواردن به كاری ده‌هێنێت".
گووتیشی: " ئه‌م ته‌كنه‌لوژیایه بۆ كاری باش و به‌سوود دروست كراوه، نه‌ك بۆكاری خراپ، هیوادارم ئه‌وكه‌سانه‌ی هه‌وڵی تێكدان و شێواندنی كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن به‌خۆیاندا بچنه‌وه و كاری باش ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌ك وڵاتانی دیكه به‌ره‌و پێش بچین".
به‌هۆی موبایله‌وه 2 خۆشه‌ویستی هه‌یه
دواتر(ر. ت.) 28 ساڵ، به‌هۆی موبایله‌وه 2 خۆشه‌ویستی هه‌یه و پێی ئاسایی بوو كه به هۆی موبایله‌وه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچان ببه‌ستێت، ئه‌و بۆخۆی، رێگه به‌م كاره ده‌دات، به‌ڵام هه‌ر وه‌ك له قسه‌كانی دیار بوو رێگه نادات خێزانه‌كه‌ی هه‌مان ئه‌و كاره بكات كه ئه‌و به ئاسایی ده‌زانێت" خێزاندارم و دوو منداڵیشم هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 2 سیمكارتم هه‌یه و 2 خۆشه‌ویستیم هه‌یه، ئه‌وانم نه‌بینیوه، به‌ڵام به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان خۆشه و زۆر دڵم پێیان خۆشه، پاره‌ی كڕینی سیم‌كارت زۆر نی‌یه و مرۆڤیش ئازاده چه‌ند سیم‌كارت به‌كار بهێنێت".
ئه‌مه تێكدان و ناشیرین كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه
(كۆڤان ره‌جه‌ب) ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له دژی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ئه‌مجۆره كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌و دژی رابواردن و یاری كردنه به ئابڕووی خه‌ڵكی دیكه "ئه‌وجۆره كه‌سانه حه‌زیان له تێكدان و ناشیرین كردنی كۆمه‌ڵگه و ئابڕوو بردنی خه‌ڵكه، ئه‌م جۆره كارانه زۆر ناشیرینن و به‌داخه‌وه‌ش زۆربه‌یان به زۆری سیم‌كارت شانازی ده‌كه‌ن و خۆیانی پێ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه."
گووتیشی: "نازانن ئه‌مه كارێكی چه‌نده خراپه، ئه‌و جۆره كه‌سانه له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به كه‌سێكی سووك و شه‌رمه‌زار سه‌یر ده‌كرێن و له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی چاكسازی و پێشكه‌وتن بده‌ن، خۆیان به‌شتی بێ سوود مه‌شغوول ده‌كه‌ن، هیوادارم ئه‌مجۆره كارانه نه‌مێنن و گه‌نجه‌كانمان خۆیان به كاری باش و به سوود خه‌ریك بكه‌ن، نه‌ك به‌كاری نابه‌جێ و ناشیرین".
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ست خۆش گیانه بۆئه‌وبابه‌ته به‌خواسیمکارت نه‌خۆشییه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
