❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌به‌ر ئاڵتون، نزیكترین كه‌سی خۆی ده‌كوژێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-16 09:23:36

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

له‌به‌ر ئاڵتون، نزیكترین كه‌سی خۆی ده‌كوژێت

مه‌هاباد رانیه‌یی
هێنده‌ په‌رێشان بوو، وه‌ك رێژنه‌ی باران فرمێسك له‌چاوانی ده‌باری، پارچه‌ په‌ڕۆیه‌كی كۆنیشی پێبوو، زوو زوو به‌ده‌سته‌ چرچه‌كانی ده‌یهێنا به‌سه‌ر چاوه‌كانیداو فرمێسكه‌كانی پێده‌سڕی، ئه‌و پیاوێكی ته‌مه‌ن 62 ساڵ بوو، باوكی چواركوڕو دووكچ بوو.
مام عوسمان ژنی بۆ سێ له‌كوڕه‌كانی هێنابوو، ماڵی جیای بۆ دانابوون، خۆیء سه‌ردارو نیگارو له‌نیاو خانزاد-ی هاوسه‌ریشی له‌ماڵێكی خنجیلانه‌دا ژیانێكی خۆشیان هه‌بوو، سه‌ردار ته‌مه‌نی 26 ساڵ و نیگار 20 ساڵ و له‌نیا-ش كچه‌ بچوكی ماڵء ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو، ئه‌و هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیانی بۆ دابینده‌كردنء هه‌میشه‌ له‌هه‌وڵی پێگه‌یاندنی كوڕو كچه‌كانیدا بوو.
كوشتنی نیگار، رێچكه‌ی ژیانی گۆڕی
خه‌یاڵه‌كانی ئه‌م پیاوه‌ به‌سالاچووه‌ بۆ پێگه‌یاندنی منداڵه‌كانی، به‌هۆی كوشتنی نیگاری كچیه‌وه‌، هه‌ر زوو ره‌وینه‌وه‌و ئه‌وه‌ی كۆسته‌كه‌شی گه‌وره‌تر كرد، ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رداری كوڕییه‌وه‌ كوژرابوو، كوشتنی نیگار ئه‌و رووداوه‌ ناكاوه‌ بوو كه‌ رێچكه‌ی ژیانی پڕ له‌خۆشی و كامه‌رانی خێزانه‌كه‌ی مام عوسمانی تێكدا.
ورده‌كاریی رووداوه‌كه‌
مام عوسمان، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات نیگارو له‌نیای له‌هه‌ر چواركوڕه‌كه‌ی خۆشه‌ویستربوون لای، چونكه‌ ئه‌وان كه‌یبانووی ماڵه‌كه‌ی بوونء خزمه‌تی خۆیء ژنه‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌و وتی: ئه‌و رۆژه‌ی به‌جێمانهێشتن سێیه‌م رۆژی جه‌ژن بوو، من و دایكیان به‌سه‌ردان رۆیشتین بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمء كه‌سوكاره‌كانمان، سه‌ردارو نیگارو له‌نیاش له‌ماڵه‌وه‌ مانه‌وه‌، ئێمه‌ ماوه‌ی سێ رۆژمان پێچوو، دواتر گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.
له‌نیا ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت
مام عوسمان، زیاتر باسی رووداوه‌كه‌ی كردء وتی: كه‌ چووینه‌ ژووره‌وه‌و دانیشتین، له‌نیای كچه‌ بچووكمان هاتء ئاوی بۆ هێناین، به‌لام له‌نیا له‌نیاكه‌ی جاران نه‌بوو، چونكه‌ ره‌نگی زۆر تێكچووبوو، زۆر شپرزه‌ش بوو، بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی له‌ده‌ست وه‌ربگرم یه‌كسه‌ر پرسیارم لێكردو وتم كچم ئه‌وه‌ بۆچی وا زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاویت؟ خوانه‌ خواسته‌ نه‌خۆش نیت؟ ئه‌ویش پێش وه‌لامدانه‌وه‌ یه‌كسه‌ر دایه‌ پڕمه‌ی گریان! كاتێكیش دایكی ده‌ستی كرده‌ ملی پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرد كه‌ بۆچی ده‌گریء ئه‌ی نیگاری خوشكی له‌كوێیه‌؟ ئه‌و ئه‌وه‌نده‌یتر به‌كوڵ گریا، منء دایكی زۆر ترساینء هه‌ستمانكرد شتێك روویداوه‌و له‌سه‌ر یه‌كء له‌یه‌ك چركه‌دا چه‌ندین پرسیارمان لێكرد، به‌لام ئه‌و له‌به‌ر هه‌نسكء گریان نه‌یده‌توانی وه‌لاممان بداته‌وه‌.
نهێنییه‌كه‌ ئاشكراده‌كرێت
دوایی هه‌رچۆنێك بوو كه‌مێك هێمن بووه‌و به‌ده‌نگێكی پچڕپچڕی گریاناوییه‌وه‌، وتی: به‌خوا باوكه‌ من زۆر ده‌ترسم! منیش وتم: ئێ له‌چی ده‌ترسی؟ قسه‌مان بۆ بكه‌، وتی: له‌كاكه‌ سه‌ردار ده‌ترسم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر پێتان بڵێمء بۆتان بگێڕمه‌وه‌، ئه‌وا منیش ده‌كوژێت هه‌روه‌كو چۆن نیگاری خوشكمی كوشت!!.. منیش وتم: .چی؟ بۆچی؟ نیگاری چی؟! دڵم ته‌قی قسه‌ بكه‌و مه‌ترسه‌، وتی: باوكه‌ گیان دوای ئه‌وه‌ی تۆو دایكم رۆیشتن كاكه‌ سه‌ردار گه‌ڕایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌و له‌گه‌ڵ نیگاری خوشكم كردی به‌شه‌ڕو به‌بێ هۆ سه‌دان جوێنء قسه‌ی سوكء ناشیرینی پێوت! نیگاریش ده‌ستیكرد به‌گریانء به‌كاكه‌ سه‌رداری وت: خوا لێت قبوڵناكات بۆ به‌مجۆره‌ بڕوبیانوم پێده‌گریتء قسه‌ی ناشیرینم پێده‌ڵێیت! كه‌چی كاكه‌ سه‌ردار كه‌وته‌ لێدانیء زۆر ئازاریداو سه‌رو ده‌موچاوی برینداركردو دواتریش به‌چه‌قۆ كوشتی.
مام عوسمان ده‌ڵێت: كاتێك گوێم له‌و قسه‌یه‌ بوو ئه‌ژنۆم شكاو هاوارم كردو به‌له‌نیام وت: ئه‌ی قوڕ به‌سه‌رم، ئه‌ی كوا ئێستا سه‌ردار له‌كوێیه‌؟ ئه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی نیگاری چی لێكردو بردوێتی بۆ كوێ؟ له‌نیاش به‌گریانه‌وه‌ وتی: به‌خوا باوكه‌ گیان كاكه‌ سه‌ردار بزانێت كه‌ من بۆ ئێوه‌م گێڕاوه‌ته‌وه‌، منیش ده‌كوژێت! منیش وتم: هێشتا به‌خوێنی نیگار تینوێتی نه‌شكاوه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌تۆش ده‌كات، جا مه‌گه‌ر من مردبێتم، بهێڵم ئه‌مه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌ بچێت، دواتر هه‌ر له‌قسه‌كانی له‌نیاوه‌ بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ سه‌ردار بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س پێی نه‌زانێت، به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بردوه‌و فڕێیداوه‌و له‌نیاشی به‌وه‌ ترساندبوو، گه‌ربێتء بۆمان بگێڕێته‌وه‌، ئه‌وا به‌دزییه‌وه‌ ئه‌ویش ده‌كوژێت.
تاوانباره‌كه‌ قۆڵبه‌ست ده‌كرێت
مام عوسمان به‌رده‌وامبوو له‌قسه‌كانیء وتی: هه‌رچۆنێك بوو دانم به‌خۆمدا گرتء ته‌له‌فۆنم بۆ كوڕه‌كانی ترم كردء پێموتن بێن بۆ ماڵمان، پێشئه‌وه‌ی سه‌ردار بێته‌وه‌ به‌وردی چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌م بۆ گێڕانه‌وه‌و داوام لێكردن كه‌ خۆڕاگربنء به‌هێمنی سه‌ردار په‌لبه‌ست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بیده‌ینه‌ ده‌ست پۆلیسء ئاسایشء له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ بیده‌ین به‌دادگا، هه‌ر چه‌نده‌ كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌م كه‌ نیگاری له‌هه‌موومان خۆشتر ده‌ویست زۆر تووڕه‌ بوو تكای لێكردم كه‌ رێگه‌ی بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بچێت سه‌ردار بكوژێتء حه‌قی نیگاری لێبكاته‌وه‌، به‌لام من نه‌مهێشت ده‌ستی به‌خوێنی ئه‌و ناپاكه‌ پیس بێت، ئه‌وه‌ بوو ئێمه‌ له‌و قسه‌و باسه‌دا بووین، كه‌ سه‌ردار هاته‌وه‌و سلاوی كردو دانیشت، هه‌روه‌ك نه‌بای دیبـێء نه‌باران! هیچ خۆی تێكنه‌دا، ئێمه‌ش زۆر به‌وریاییه‌وه‌ چوارده‌وره‌مان گرتوو قۆڵ به‌ستمانكردو بردمانء دامانه‌ ده‌ست پۆلیس، دواتر له‌سه‌ر داوای خۆمان به‌زوویی درا به‌دادگاو له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون، له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناو ئه‌وه‌ی دركاند كه‌ له‌به‌ر ئاڵتوونه‌كانی كوشتوێتیء هه‌مووی بردووه‌ بۆ خۆی (له‌به‌ر خۆشه‌ویستییان بۆ كچه‌كه‌، مام عوسمانء خێزانه‌كه‌ی چه‌ندجارێك ئاڵتونیان بۆ نیگار كڕیوه‌).
دادگا سزای هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت
مام عوسمان به‌ده‌م سڕینی فرمێسكه‌كانیه‌وه‌، وتی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ناپاكه‌ چۆنێتی رووداوه‌كه‌ی گێڕایه‌وه‌و ئه‌وه‌شی وت: كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی بردووه‌ بۆ ده‌شتێكء فڕێیداوه‌ته‌ ناو دۆڵێكه‌وه‌، بۆیه‌ دادگا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاند، ئێمه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی نیگاری جوانه‌مه‌رگمان دۆزییه‌وه‌و به‌خاكمان سپارد، خانزادی خێزانیشم له‌و كاته‌وه‌ له‌حه‌سره‌ت نیگاری جوانه‌مه‌گ له‌ناو جێگه‌دا كه‌وتووه‌وده‌ستء قاچی ئیش ناكاتء منء له‌نیای كچم خزمه‌تی ده‌كه‌ین.



sarchawa:knwe

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-20 19:59:38

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: له‌به‌ر ئاڵتون، نزیكترین كه‌سی خۆی ده‌كوژێت

به‌داخه‌وه‌ ده‌ست خۆش داده‌هاونازبه‌ڕاسیتی جێگای خه‌فه‌ت بوو

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-21 12:16:53

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: له‌به‌ر ئاڵتون، نزیكترین كه‌سی خۆی ده‌كوژێت

dastti tosh xosh beat kaka daryan
supas bo paeamakat
sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net