.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





بۆ ئه‌وه‌ی ڕوخسارێكی پاك‌و بێگه‌ردتان هه‌بێت ئه‌م گیراوانه به‌كاربهێنه
سه‌رنج ڕاكێشن ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جوان یه‌كه‌م هه‌نگاو له‌ڕێگه‌ی ناسكی‌و بێگه‌ردی پێستیانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون،بۆیه پێویسته گرنگی بده‌ینه پێستی ده‌موچاومان تا بیپارێزین له زیپكه‌و له‌كه‌و پله، له هه‌مان كاتدابیپارێزین له چرچ و لۆچی و بێگومان بۆ پاراستنیشی پێویستمان به ڕێنمایی و گرنگی پێدانی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ماسكه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ماسكیش چه‌ندین جۆری هه‌یه، ئێمه لێره‌دا به‌چه‌ند جۆرێكتان ئاشنا ده‌كه‌ین كردون تا ئێوه كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن .
ماسـكی هـهنگویـن/ بۆ پێستێكی ناسك و ساف" پێداویستیه‌كان: یه‌ك سپێنه‌ی هێلكه. یه‌ك كه‌وچكی چا ئاوی لیمۆ. یه‌ك كه‌وچكی چا هه‌نگوین. هه‌مووی جوان تێكه‌ڵ ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی 20 خولهك ئه‌درێت له پێست پاشان به ئاوێكی شله‌تێن ده‌شۆردرێت. ماسـكی خـهیـار / بۆ پێستێكی چه‌ور و هیلاك و ئه‌و پێستانه‌ی په‌ڵه و لكه‌ی پێوه‌یه ئه‌م ماسكه‌ی بۆ كاردههێنین پێداویستیه‌كان: یه‌ك خه‌یار پارچه پارچه‌ی ته‌نك ده‌بڕرێت ده‌موچاو و ملی پێ دائه‌پۆشرێت ئه‌شتوانرێت ده‌سڕێكی ده‌موچاو بدرێت به‌سه‌ریدا بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دهموچاوتان نه‌كه‌ون، یان خه‌یاره‌كه بهاڕدریت ئینجا بخرێته سه‌ر ده‌موچاو بۆ ماوه‌ی 20 خولهك له پاشان به دهسڕێك ده‌سڕدرێت. ماسـكی مــۆز / بۆ پێستێكی ناسك و پێستێك كه حه‌ساسیه‌تی به هه‌ندێ ماكیاژ هه‌بێت" پێداویستیه‌كان: یه‌ك مۆز به چه‌تاڵێك پان ده‌كرێته‌وه سێ كه‌وچكی چێشت شیری گیراوه‌ی خه‌ست ماسـكی زه‌ردێنه‌ی هێلكـه/ بۆ له‌ناوبردنی چرچی ده‌موچاو" پێداویستیه‌كان: یه‌ك زه‌ردێنه‌ی هێلكه یه‌ك كه‌وچكی چا ئاوی لیمۆ سێ كه‌وچك شیری گیراوه‌ی خه‌ست له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م ماسكانهدا ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خالاَنهبكرێت: 1 – ده‌بێت ده‌موچاو پێش به‌كارهێنانی ئه‌م ماسكانه پاك بكرێته‌وه و بشۆردرێت و مكیاجی پێوه نه‌بێت. 2_نابێت ماسكه‌كه بدرێت له چوارده‌وری چاو. 3 _پێداویستی گیراوه‌كان بۆ دروستكردنی ماسكه كه پێویسته نوێ بن‌و به‌سه‌رچوو نه‌بن. 4 _ له‌دوای شتن یان لێكردنه‌وه‌ی ماسكه‌كه نابیت بخورێنرێت یان زۆر بشۆردرێت.
وه‌رگێڕانی له ئهلـمانیـهوه: ژوان فــوزی

له‌سه‌ر هێڵ نییه








بابه‌تێکی جوانه ده‌ست خۆش.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dasst xosh babteki jwana

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش گیانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh har bjet

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
