.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






گوڵڤین موزه‌فه‌ر
ماڵی به‌سۆز خێزانێكی بهڕهوشتء خۆشه‌ویستی لای دراوسێكانیان بوون، به‌سۆز كچه گه‌وره‌ی خێزانێكهیان بوو، تابڵێی كچێكی ئاقڵء قسهخۆشء كۆمه‌لایه‌تی بوو، زۆر به‌شێنه‌یی گوێی له‌ڕازی بهرامبهرو هاوڕێكانی ده‌گرت، له‌ته‌مه‌نی 19 ساڵیء له‌قۆناغی ئاماده‌ییدا په‌یمانی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكی هاوته‌مه‌نی خۆیدا به‌ست.
دوای ئه‌وه‌ی به‌سۆز خۆشه‌ویستی ئه‌حمه‌دی قبوڵكردو ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بوون، به‌لام هاوڕێیه‌كی خۆی ژیانی لێ تێكدهداتء خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان ئاشكراده‌كات، دایكیشی كه به‌مه ده‌زانێت زۆر تووڕه ده‌بێتء هه‌موو ههڵوسوكهوتێكی له‌گه‌ڵ كچه گه‌وره‌كه‌یدا ده‌گۆڕێت، هه‌رچه‌نده به‌سۆز ده‌یویست راستییه‌كه‌ی تێبگهیهنێتء پاكیی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی خۆیء ئه‌حمه‌دی بۆ شیبكاته‌وه، ئه‌و گوێی لێنهدهگرتء به‌رده‌وام سوكایه‌تیی پێدهكردو ته‌نانه‌ت لێشی ده‌دا.
(توخوا ئه‌وه‌نده ئازارم مه‌ده)
هه‌ندێك له‌وانه‌ی نزیكبوون لێیانه‌وه باس لهوهدهكهن كه زۆرجار به‌سۆز به‌ده‌نگی به‌رز له‌دایكی پاڕاوه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌نده خراپ نه‌بێت له‌گه‌ڵیداو پێیوتووه: دایه گیان ده‌سته‌كانت ماچ ده‌كه‌م توخوا ئه‌وه‌نده ئازارم مه‌ده، بۆچی ئه‌وه‌نده رقت لێمه؟ باوكیشی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بوو له‌ناو جێگادا كه‌وتبوو، نه‌یده‌توانی وه‌كو جاران قسه‌بكات و رۆڵی خۆی بگێڕێت، بۆیه هه‌موو لێپرسراوێتییه‌كی ماڵه‌كه له‌ئه‌ستۆی دایكی‌دا بوو.
خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات
قبوڵنه‌كردنی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی به‌سۆز لایه‌ن دایكییه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ئارامی ماڵه‌كه‌یانی تێكدابوو، هه‌رچه‌نده خوشكء براكانیشی تكایان دهكردو به‌دایكیان ده‌وت كه ئه‌وه‌نده ئازاری خوشكه‌كه‌یان نه‌دات. لهئێوارهیهكی زستاندا به‌سۆز ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌حمه‌دی خۆشه‌ویستی ده‌كاتء هه‌موو شتێكی بۆ باس ده‌كات، كاتێكیش ئه‌حمه‌د ده‌زانێت خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان بۆته مایه‌ی خه‌مء ناخۆشی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌ڵێنی پێده‌دات كه به‌یانی بنێرێته داوایء كۆتایی به‌هه‌موو ناخۆشیء مه‌رگه‌ساته‌كانی بهێنێت.
ریسه‌كه ده‌بێته‌وه به‌خوری
ئه‌حمه‌د، له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی ده‌بێتء به‌یانی كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆ خوازبێنی به‌سۆز ده‌نێرێت، به‌لام دایكی به‌سۆز كه‌ده‌زانێت له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌ده‌وه هاتوون، نه‌ك هه‌ر ئاماده نه‌بوو گوێیان لێبگرێت، به‌ڵكو دهریشیان ده‌كات، به‌سۆزیش كه ئه‌مه ده‌بینێت سه‌رتاپا جه‌سته‌ی خه‌م دایگرتبوو، بۆیه ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌حمه‌د ده‌كاتء پێیده‌ڵێت: كه چیتر ته‌حه‌مولی ئه‌و ژیانه ناخۆشه ناكاتء كۆتایی به‌ژیانی ده‌هێنێت، ئینجا به‌په‌له ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داده‌خاته‌وه‌و راده‌كات بۆسهربانء خۆی فڕێده‌داته خواره‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانله‌ده‌ستده‌دات.
كۆتاییه‌كی تراژیدیی
دوای سێ رۆژ له‌مردنی به‌سۆز، ئه‌حمه‌د شێتء سه‌رگه‌ردان ده‌بێتء به‌یه‌ك فیشه‌ك خۆی دهكوژێتء گیان لهدهستدهداتء خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان به‌و تراژیدیایه كۆتایی پێدێت، دایكی به‌سۆزیش له‌دوای ئه‌و رووداوه‌وه زۆر په‌شیمان ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی كچه گه‌وره‌كه‌ی به‌و ده‌رده‌برد، دواتر له‌په‌شیمانی خۆیء كرده‌وه خراپه‌كانی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌بێتء له‌ماڵه‌وه راده‌كات، باوكیشی سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشییه‌كه‌ی خۆی له‌دووری كچهكهیء تێكچوونی شیرازه‌ی ماڵه‌كه‌یان سووێی ده‌بێته‌وه‌و ده‌مرێت.
sarchawa:knwe
له‌سه‌ر هێڵ نییه









به‌راستی زۆر ناخۆش بوو خوا دایکی له‌ناو ببه چونکه بوه‌ته باحیزی ئه‌م خۆشه‌ویستیه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌راستی زۆر ناخۆش بوو خوا دایکی له‌ناو ببه چونکه بوه‌ته باحیزی ئه‌م خۆشه‌ویستیه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
بهداخهوهبۆکۆمهڵگاییهک که باووک سالاری هێشتا پێشه‌نگی بڕیاره‌کانه ده‌ست خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ناخؤش بوو
هيوادارم شتى لةم جؤرة دوبارة نةبيتةوة
سوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه