❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بانگه‌وازی یه‌كتاپه‌رستی له‌حه‌جدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-17 21:41:54

islamhouse
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-18
دواترین سه‌ردان: 2010-12-16
په‌یامه‌كان: 24
WindowsXPFirefox

بانگه‌وازی یه‌كتاپه‌رستی له‌حه‌جدا

نوسینی/ زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
ئاشكرایه ‌نیوه‌ی زیاتر له‌ته‌مه‌نی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) بۆ چه‌سپاندی بیروباوه‌ڕی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو، ئه‌ویش له‌پێناو جێگیر بوونی په‌كتاپه‌رستی له‌دڵ ده‌روونی باوه‌ڕداران و ئاڕاسته‌كردنیان به‌ره‌و په‌رستنی خوای گه‌وره، وئاماده‌كردنیان بۆ به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وبه‌رپاكردنیان به‌هه‌موو دڵ فراوانی وپێخۆش بوونێك ئه‌ویش له‌به‌ر به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریان به‌هه‌ر نرخ وقیمه‌تێك بووبێت، چونكه ‌باوه‌ڕداران به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌رده‌گاریان له‌هه‌موو شتیكی تر به‌لاوه ‌گرنگتره‌، ئه‌نجامدان وبه‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌جیش هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویه‌وه ‌هه‌تا كۆتا هه‌نگاوی یه‌كپارچه‌یه ‌له‌یه‌كتاپه‌رستی، چونكه‌ مل كه‌چ بوون له‌به‌رده‌م فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره ‌وته‌سلیم بوون پێیان لووتكه‌ی هه‌ره‌به‌رزی یه‌كتاپه‌رستی یه‌،  هه‌ر بۆیه ‌ده‌بینین ساڵانه ‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هه‌موو پارچه‌یه‌كی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌وه ‌ڕوو ده‌كه‌نه‌ خاكی مه‌ككه‌ی پیرۆز ومه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره، له‌گه‌ڵ ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مووه ‌ناڕه‌حه‌تی وماندوو بوونه‌، به‌ئومێد وهیوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ لێیان خــــۆش بێت وبكه‌ونه ‌به‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كـــه‌‌پێغه‌مبه‌ری خــــوا ( دردوی له‌سه‌ر بێت )‌داویه‌تی به‌باوه‌ڕداران كه ‌ده‌فه‌رموێت : ( من حج ولم یفسق و لم یرفث رجع كیوم ولدته أمه ) واته‌: هه‌ركه‌س حه‌جی ماڵی خودا بكات، به‌و مه‌رجه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه ‌له‌قسه‌ی پڕوپوچ وبێ هووده ‌وتاوان ئه‌وه ‌خوای گه‌وره‌- له‌گوناهه‌كانی خۆش ده‌بیت - وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ی لێدێته‌وه‌كه‌له‌دایك بووه‌.

ئه‌م پاداشته ‌گه‌وره‌یه‌ش كه ‌خوای گه‌وره ‌ئاماده‌ی كردوه ‌بۆ حاجیانی ماڵه‌ پیرۆزه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ‌كه‌حه‌ج كردن یه‌كێكه ‌له‌ئه‌ركان وپایه‌كانی ئیسلام  ونوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان وبه‌ڵێنی یه‌كتاپه‌رستیه ‌له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا، چونكه ‌حه‌ج كردن به‌جێ هێنانی شه‌عائره‌كانی بریتیه ‌له‌دووباره ‌كردنه‌وه‌ی په‌رستنی یه‌ك خالق و یه‌ك په‌روه‌ردگار و یه‌ك په‌رستراو ویه‌ك حاكم  وڕه‌دكردنه‌وه‌ی هه‌موو په‌رستراوێكی تره ‌جگه ‌له له‌زاتی پیرۆزی‌ ( الله ) به‌مه‌ش باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه ‌ئه‌وه‌ حاڵی ده‌بێت مرۆڤ له‌دونیادا كاری سه‌ره‌كی وراسته‌قینه‌ی بیریته‌‌ له‌په‌رستنی په‌روه‌ردگاری به‌تاك و ته‌نها و دوور كه‌وتنه‌وه ‌له‌هه‌ر شتێكی تر كه‌ناوی درۆێنه‌ی خودای لێنرا بێت .

سه‌رچاوه‌/ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-17 22:17:37

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بانگه‌وازی یه‌كتاپه‌رستی له‌حه‌جدا

ده سته کانتخۆش
هیوادارم به رده وامبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-20 18:15:32

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: بانگه‌وازی یه‌كتاپه‌رستی له‌حه‌جدا

dast xosh bet giyan her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net