.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










مـــــــیــوان
دۆرشین پۆیراز
2009-10-07
--------------------------------------------------------------------------------
وه‌رگێرانی له تورکیه‌وه، رێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
کاتژمێر 9ی به‌یانی بو ، شه‌وی ڕابردو به‌بێ ڕاوه‌ستان به‌فرێکی زۆر باری ، وه‌ک بڵێی ئاسمان په‌رده‌یه‌کی سپی به‌سه‌ر زه‌ویدا داپۆشی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گروپه‌که‌مان له نێوان دو که‌مپی گهورهدهابو ، له‌و نێوانه‌دا جهێگیر ببوین و جێی خۆمان خۆش کردهبو ، به‌هۆی ئه‌م به‌فر زۆربارینه ڕێگاکانی که‌مپه‌کان هه‌ر هه‌موی گیرابو، ئه‌مه‌ش ببو به هۆی ئه‌وه‌ی که میوانێکی زۆر ڕومان تێبکات .
بێگومان به‌هۆی هاتنی میوانێکی زۆره‌وه ، جگه له په‌روه‌رده ده‌بوه به بوارێك که هه‌ر گهرلایهک یاده‌کانی خۆی بگێڕێته‌وه، ئێمه‌ش به تامه‌زرۆوه گوێمان بۆیان ڕاده‌گرت ، له‌کاتی ئێواره‌دا من و هه‌ڤاڵ ژیان له سه‌روی که‌مپه‌که‌وه بۆ چێشت لێنان و خۆ گه‌رم کردنه‌وه خه‌ریکی داربرینهوه بوین .
ئه‌و ڕه‌شه‌بایه‌ی که به به‌فره‌وه هه‌ڵی کردبو وه‌ک تیژی گوێزانێک به ده‌ست و دهموچاومانهوه تیخی ده‌کرد، له‌به‌ر ڕچیوی ده‌سمان نه‌مان ده‌زانی که چۆن ته‌وره‌که‌ی ده‌سمان ده‌وه‌شێنین . کاتێک سه‌رما و ماندوبون له یه‌ککاتدا ئاوێته‌ی له‌شمان ببو . هه‌روه‌ها کاتێک که بێزاری داربڕین چۆکی پێداداین ڕوبه‌روی ساتێک بومه‌وه که هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر بڕیم ، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ر پێم نه‌ده‌زانی که چۆن کۆتکه داره‌کانمان پارچه پارچه کردوه، تاکو هه‌ڤاڵ ژیان وتی" خه‌یاڵت ڕۆی به‌لایه‌کدا بۆیه هێواش بویته‌وه !"
ئه‌وکاته هۆشم هاته‌وه سه‌ر خۆم. هۆشم له‌لای ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی پێشه‌وه بو له ناو مه‌فره‌زه‌یه‌ک که له ناو ئه‌و هه‌مو به‌فره‌دا به‌ره‌و شوێنی گروپه‌که‌مان ده‌هاتن . هه‌رچه‌نده له منیشه‌وه نزیک نه‌بون به‌ڵام ئه‌وم به قه‌دو باڵاباریک و درێژه‌که‌ی ناسییه‌وه ، ئه‌و یوسفی پورزام بو سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش وه‌ک براده‌رێك بو، من له ته‌مه‌نی منداڵی و سه‌ره‌تای لاویهتیمدا بڕوام به‌وه نه‌ده‌کرد که یوسفی پورزام به‌ژداری شۆرشی کردبێ . له دوایشدا هه‌رچه‌ند پرسیارم کرد بێت و لێپرسینهوهشم کردبێ بۆم ئاشکرا نه‌بو که له کوێیه یاخود ماوه یا نه ، تا له دوایشدا هه‌ر وه‌کو قایلبونێک به خۆم که پێم وابو شه‌هید بوبێ بۆیه ده‌ستبه‌رداری پرسینه‌وه بوم . چونکه گه‌لێک له هه‌ڤاڵان دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له به‌شداربون له ناو گه‌ریلادا شه‌هید ببون ، هه‌ر بۆیه له‌لام وابو له‌وانه‌یه یوسفیش یه‌کێک بێت له‌و شه‌هیدانه .
بێگومان چڕبونه‌وه‌ی ئه‌م بیر و بۆچونه‌شم هه‌ر ئه‌وه بو که له دوایدا له‌ناو گه‌ریلادا پرسیارێکی زۆریم کرد به‌ڵام که‌س نه‌یده‌ناسی .
کێ ده‌زانێت له چی هه‌رێمێک له چی شه‌ڕێکدا تا دواهه‌مین فیشه‌کی شه‌ڕی کردبێت و له دوایشدا شه‌هید بوبێت ، یاخود له که‌مینێکدا یا که‌وتبێته ناو شه‌پۆلی ڕوبارێکی سه‌رشێته‌وه ، بێگومان که‌سیش نازانێت گۆڕه‌که‌ی له‌کوێیه، من بیرم له‌م شتانه ده‌کرده‌وه هه‌ر بۆیه ئومێدم نه‌مابو ، بێگومان له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا که ته‌نها بیرم له سه‌رما و له خۆم ده‌کرده‌وه بینینی ئه‌و ده‌بێت موعجیزه بێت .
هه‌ڤاڵ ژیان لێی پرسیم" پارچه‌یان هه‌ڵده‌گریت ؟"
منیش وتم" فه‌رق ناکات با به زوترترین کات بگه‌ڕێینه‌وه ."
هه‌ڤاڵ ژیان به خه‌نده‌کانی سه‌ر لێوی به نیانێکی نه‌رمه‌وه نیشانیدام که لێم حاڵی بوه .
ژیان وتی" تۆ تهوروکه و پارچه بچوکه‌کان هه‌ڵگره، منیش پارچه گه‌وره‌کان هه‌ڵده‌گرم ."
وتم" باشه ."
به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌مه له‌شی سڕبوم به شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا دوای ئه‌وه‌ی کۆلکه داره‌کانم له‌سه‌ر شانی چه‌پم دانا به ده‌ستی ڕاستیشم ته‌وره‌که‌م هه‌ڵگرت بێگومان ژیانی ههڤاڵیشم مه‌راقی ئه‌م خێراییه‌ی منی بو . ژیان وتی" ئه‌وه یه‌که‌م جاره که تۆ به‌و شڵه‌ژاویه ببینم ." له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ وه‌لامێکم لانه‌بو هه‌ر بۆیه بێ ده‌نگ مامه‌وه ، من ده‌مویست به‌بێ ئه‌وه‌ی کات به فیڕۆ بده‌م بگه‌مه ناو مه‌فره‌زه‌که‌مان و پێش ئه‌وه‌ی میوانه‌کان لێمان جیاببنه‌وه بیان بینم ، کێ ده‌زانێت بۆ کوێ ده‌چن؟ له‌وانه‌یه جارێکی تر نه‌یان بینمه‌وه ، کۆتکه داره‌کانم له په‌نای چادره لایلۆنه‌که به شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک دانا‌و به‌شێوه‌یه‌کی سهرامانه ته‌ماشای چوارده‌وری خۆمم ده‌کرد، مه‌راقی ئه‌وه‌م بو که ئه‌یا میوانه‌کان ڕۆیشتون یان نه .
هه‌ڤاڵێک که به‌ره‌و ئێمه ده‌هات که به‌هۆی ته‌م مژ و به‌فر بارینه‌وه پێشی خۆی پێ نه‌ده‌بینرا هه‌چۆنێک بو گه‌یشته لامان وتی" به‌هۆی ئه‌م تۆفانی به‌فره‌وه گروپێک له هه‌ڤاڵان له‌لای ئێمه ده‌مێننه‌وه ، هه‌ر بۆیه ده‌بێت پێداویستێکانیان دابین بکه‌ین ." منیش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بواره‌م له ده‌ست نه‌چێت یه‌کسه‌ر که‌وتمه ئاماده باشییه‌وه ، بیرم کرده‌وه که هه‌ڤاڵان زۆر ماندون هه‌ربۆیه بڕیارمدا پێویست ناکات هه‌ر ئه‌وکاته بچمه لایان .
ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌ی که بۆ په‌یداکردنی پێداویستیه‌کانی میوانه‌کان تهرخانکرابون جامانه‌کانیان به توندی به‌سه‌ر و ده‌موچاویاندا ههڵپێکابو ده‌چون بۆ داربڕین، یه‌کێکیان له‌به‌ر سه‌رما ده‌سته‌کانی کێشابۆوه ناو قهمسهڵهکهیهوه ئه‌وی تریان ده‌ستکێشێکی کۆنی له‌ده‌ست کردبو .
ئه‌م مه‌فره‌زه‌یه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ که‌مپه‌کانی تردا پچڕابو، بێگومان که‌مپه‌که‌ی ئێمه‌ش به به‌رد چواردهورو بانه‌که‌ی گیرابو ، به‌هۆی ئه‌م به‌فر بارینه‌وه که جولهمان پێنه‌ده‌کرا ، ئازوقهمان خۆی له که‌می داب‌و، بێگومان له شوێنێکی تردا ئازوقه‌ی شاراوه‌مان هه‌بو به‌ڵام کێ ده‌یتوانی له کاتێکی ئاوادا بڕوات ده‌ریبێنێت . ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی که به‌کاری لۆجیستهوه خه‌ریک بون له شوێنی چێشتلێنانمان خه‌ریکی ریزکردنی دواپاکهته ماکهرۆنێکان بون ، منیش هه‌ندێ نانم به‌ده‌سته‌وه بو ته‌ماشای ئه‌و شوێنه‌م ده‌کرد که میوانه‌کانی لێبو ، به‌هۆی ته‌م و مژه‌وه که‌س نه‌ده‌بینرا، تا من به هه‌ڤاڵانی موبهقهکهم وت" میوانه‌کان چی ده‌که‌ن ؟"
یه‌کێکیان وتی" نوستون ، دوێنێ شه‌و له کاتژمێر 3 وه تاکو ئێستا به‌م تۆفانی به‌فره به‌بێ ڕاوه‌ستان ڕێیان کردوه، کاتێک خواردن و چا ئاماده بو هه‌ڵیان ده‌ستێنین ." له دوایشدا لێی پرسیم" که‌سیان ده‌ناسی ؟" بێگومان به ده‌نگێکی پچڕ پچڕ وتم" ئه‌وانم نه‌بینی ، له‌وانه‌یه ناسیاویان تیابێت ."
به‌شێوه‌یه‌کی خێرا چومه‌لای بهرپرسیارهکهمان و مۆڵه‌تی ئه‌وه‌م وه‌رگرت که دوای نان خواردن سه‌ردانی میوانه‌کان بکه‌م. تا پێگه‌یشتنی خواردن بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی یوسف به‌م شێوه‌یه نهم بینێ قژم داهێنا و گۆره‌ویه‌کانم گۆری، ته‌ماشای ئاوینهکهم کرد‌و ڕاسته‌وخۆ حاڵی شه‌ش ساڵی پێشوم وه‌بیر هاته‌وه ، ئیتر وه‌کو جاران قسه‌کردن به شه‌رمه‌وه و له‌ژێر لێوان نه‌ده‌کرا، ئیتر له‌جێی ئه‌و شه‌رمه ڕاستی واقعیه‌تی ژیان له ڕوخسارماندا به‌دی ده‌کرا، کاریگه‌ری ئازادی ژیان زۆر له هه‌ستمانی گۆڕی بو ، بۆ نمونه ئیتر ئیفاده‌ی بێ قهراربون له‌به‌رده‌م خواسته‌کان له‌ئارادا نه‌مابو ، به‌واتایه‌کی کولتوری جارانمان له ئارادا نه‌مابو ، به‌ڵام جیاوازی شه‌ش ساڵی ڕابردو ئێستا له ئاوێنه‌که‌ی به‌رامبه‌رم به‌دیده‌کرا .
بێگومان یوسفیش گۆڕابو ، بیرم ده‌کرده‌وه و به‌خۆمم ده‌وت" له‌وانه‌یه وه‌کو جارانی که‌مدو نه‌بێت ." له‌یادمه جارێکیان سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی دڕک هه‌مو ده‌ستی کونکردبو به‌ڵام هه‌ر کۆڵی له گوڵ کۆکردنه‌وه نه‌هێنابو کاتێک من داوای گوڵه‌کانم لێکرد ئه‌ویش به‌بێ یهکودو هه‌موی دابه من ، من هه‌رگیز ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌م له‌بیر ناچێته‌وه
بیرم کرده‌وه که ده‌بێت شتێکی به خه‌لات بده‌مێ ، چاوم به‌ناو جانتا کۆنهکهمدا گێڕا و که دڵنیاش بوم شتێکی ئه‌وتۆشی تیا نییه ، جگه له گۆره‌وی کۆن، بلوزێکی کۆن ، جگه له ئه‌لبوم و ده‌فته‌ر هه‌روه‌ها ئه‌و پێنوسه‌ی که ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی ڕۆژێک پێش شه‌هید بونی خهلاتمی کردبو هیچی تری تیا نه‌بو .
ئه‌و ده‌فته‌ره‌ی که زۆربه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی به په‌ڕه‌ی گوڵ رازاندبومهوه لاپه‌ره لاپه‌ڕه ئه‌م دیودیوم کردن له ناویاندا ئه‌و شیعرانه نوسرابون که کاتی خۆی له‌سه‌رده‌می جیاوازدا نوسیبوم ، بێگومان به خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه له‌ناو ده‌فته‌ره‌که بدڕم هه‌ر بۆیه چه‌ند جارێکیش خوێندمه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی دوتۆی ناو ده‌فته‌ره‌که ناشرین نه‌بێت شیعره‌کانم نه‌دڕین و ده‌فته‌ره‌که‌م کرده گیرفانمه‌وه .
دوای نیوه‌ڕۆ من و هه‌ڤاڵ ژیان چوینه ئه‌و شوێنه‌ی میوانه‌کانی لێبون ، زۆر به‌که‌م له‌بیرم دێت که هه‌ستم کردبێت ئه‌ژنۆکانم بله‌رزێن ، به‌ڵام ئێستا ده‌له‌رزن . زۆر جار له‌کاتی گه‌رمترین شه‌ڕدا ئارامی زۆرم پاراستوه، بێگومان له حاڵه‌تێکی وه‌کو ئێستا که ته‌نانه‌ت ههناویشمی ده‌هه‌ژاند ئایا ئه‌مه‌ش ساده‌ترین حاڵه‌تی ڕابردو نه‌بو که تیایدا ده‌ژیام ؟
کۆتایی به‌و ڕێگایه هه‌ر نه‌هات که ده‌بوایه به‌ره‌و شوێنی میوانه‌کان بمبڕیایه ، بێگومان ده‌مێک بو میوانه‌کان نانیان خواردبو ، چونکه من دوای نان خواردن مۆڵتی چونم بۆ ئه‌وێ وه‌رگرتبو ، دوای گهیشتنو سلاوکردن له‌یه‌ک به یه‌کیان به ته‌واوی ته‌ماشای ده‌موچاوی هه‌مویانم کرد به‌ڵام یوسفی تیا نه‌بو ، دوای ئه‌م سلاو خاتر پرسینه هه‌ڤاڵێک بۆ دانیشتن فه‌رموی لێکردم، به‌رامبه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی فه‌رمویان لێکردم دانیشتم ، هه‌ڤاڵێک به‌تانییه‌کی به‌خۆیدا داب‌و نوستبو ، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش بو ده‌موچاویم نه‌بینی ، ویستم پرسیار بکه‌م که ئه‌و هه‌ڤاڵه کێیه ، به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت باشتره چاوه‌ڕێ بکه‌م تاکو هه‌ڵده‌ستێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو شۆڕشدا ناوی یوسفم نه‌ده‌زانی ، ئیتر جگه له چاوه‌ڕوانی چاره‌ی ترم نه‌مابو ، جارێکی هه‌ستم کرد که هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵی هه‌ڵکێشا ، کاتێک بیرم ده‌کرده‌وه ئایا تۆ بڵێی نه‌خۆشبێت ؟ بێگومان منداڵێتی ئه‌وم که‌وته‌وه بیر که چۆن له‌و حاڵه‌تانه‌دا نازی ده‌کرد به‌سه‌رماندا ، ئه‌ی که‌سوکارمان چۆن به‌سه‌ریدا ده‌توانه‌وه . به‌هۆی توشبونی ههلامهتێکی بچوکه‌وه چای به لیمۆیان بۆ دروست ده‌کرد و دایاندا پێی ، به چوارده‌وریدا ده‌بوین به په‌روانه .
به شێوه‌یه‌ک که هیچ چاوه‌ڕێم نه‌ده‌کرد هه‌ڤاڵێک به شه‌رمه‌وه وتی" من ده‌ناسیته‌وه؟" چڕبونه‌وه و قوڵبونه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌م دیاره وایلێکردبوم که دوای ته‌ماشایه‌کی زۆریش هزرم یارمه‌تی نه‌دام که بیناسمه‌وه، بێگومان ئه‌گه‌ر کاتێک و حاڵه‌تێکی له‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بوایه به دڵنیایه‌وه ده‌مناسییه‌وه ، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌مو هه‌ست و سۆزێکم بۆ سه‌ر پورزاکه‌م ده‌چو که وه‌کو نه‌خۆشێک خهویلێکهوتبو ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و هه‌ڤاڵه وتی" ساڵی 1999 له‌یه‌ک تیپ بوین ، من له مه‌فره‌زه‌ی یه‌که‌م بوم ، یه‌عنی چوبوین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکێک له 'کاتۆ' تۆ نه‌ت ده‌توانی باز بده‌یته ئه‌و به‌ری ئاوه‌که منیش به حه‌بل شوێنێکی په‌ڕینه‌وه‌م بۆ خۆم دروست کردبو ." هه‌رکه وای وت ناسیمه‌وه ، ئه‌م هه‌ڤاڵه له ناو تیپه‌که‌ماندا فیداکارترین که‌س بو ، بێگومان ناوی مه‌روان بو ، کاتێک وتم" ئه‌تناسمه‌وه ئه‌مه‌ی وه‌ک شانازییه‌ک بۆخۆی ده‌زانی و ده‌یڕوانییه هه‌ڤاڵه‌کانی ."
لێی پرسیم" له‌کاتی جیابونه‌وه‌مان له تیپ هه‌تا ئێستا یه‌کمان نه‌بینیوه‌ته‌وه وانییه ؟"
بێگومان منیش به گوێره‌ی مه‌راقی مه‌روان که بۆ پرسیارکردن هه‌یبو منیش به پێچه‌وانه‌وه مه‌راقی ترم له دڵدابو، نهم ده‌توانی بچمه ناو ئه‌و قسه‌و باسه‌ی که‌له‌وێ ده‌کرا ، هه‌میشه چاوم ده‌چوه ئه‌و شوێنه‌ی یوسفی لێ نوستبو ، بێگومان مه‌روانیش هه‌ستی کردبو که خه‌یاڵم له شوێنێکی تره و هه‌روه‌ها به زمانه کوردیه ناتهواوهکهشم نهم ده‌توانی به‌شداری گفتوگۆکه‌یان بکه‌م ، سه‌ڕه‌رای ئه‌مه‌ش منیش هه‌ستم به مه‌روان ده‌کرد که خوازیاری پرسینی پرسیارێکی زۆره ، له‌هه‌مان کاتدا هه‌ڤاڵ ره‌وشه‌ن له باره‌ی چۆنیه‌تی شه‌هید بونی هه‌ڤاڵان میدیا و بنه‌وشی هاوشارێکهی خۆی له هه‌ڤاڵ ڕۆکان ده‌پرسی ، بێگومان ساڵی 1999 ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه و ئاڵۆزییه‌ی له ئارادابو خۆشه‌ویستی هه‌ڤاڵێتی گه‌یاندبوه ئاستێکی به‌رز هه‌روه‌ها خیانه‌ت و قاره‌مانێتی وه‌ک ئاوێنه‌یه‌ک له ڕوماندا نیشانده‌دا ، ئه‌و ساڵه له‌ناو یادگارێکاندا شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه .
ئه‌گه‌ر زه‌مان و کاتێکی باشتر و جیاواز تر بوایه بێگومان قسه‌یه‌کی زۆرمان ده‌کرد ، هه‌ڤاڵ ژیان هه‌واڵی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ده‌پرسی که کاتی خۆی له‌گه‌ڵیان بوه ، ژیان له‌سه‌ر خۆی قسه‌ی ده‌کرد و به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک وشه بپه‌ڕێنێت چی له‌لای گه‌لاله ببو ده‌یپرسی ، له‌دوای خواردنه‌وه‌ی چایه‌که‌ی به‌رده‌می ته‌ماشای کاتژمێره‌که‌ی کرد‌و منیش به‌بێ گوێنه‌دان به شوێن و کات چاوم هه‌رله‌سه‌ر یوسف بو ، یوسف به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک هه‌ناسه‌ی ده‌داو هه‌روه‌ک بلێی بۆ ماوه‌یه‌کی دورو درێژ له‌و شوێنه‌ی لێی ڕاکشاوه ده‌مێنێته‌وه یاخود له‌ناو خه‌ونێکدایه که نایه‌وێت لێی داببڕێت . هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ناو پێخه‌فه‌که‌ی ماڵه‌وه‌یان بێت له هه‌مان کاتدا ئه‌و لێفه‌یه‌ی که نه‌نکمان به ده‌ستی خۆی بۆی دروبو که‌وته‌وه یادم ، بێگومان نه‌نکمان شتی ده‌ستی بۆ ئێمه‌ش دروستده‌کرد به‌ڵام نه‌ی ده‌توانی لێمان بشارێته‌وه که یوسف له‌لای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی خۆی هه‌یه ، بێگومان یوسفیش هه‌وڵیده‌دا که هه‌مو داخوازێکانی ماڵه‌وه به‌دی نه‌هێنێت .
له یادمه دواجار له ڕۆژێکی گه‌رمی وه‌رزی هاوین به‌یه‌که‌وه قسه‌مان ده‌کرد ، کراسێکی چوارگۆشه‌ی له‌به‌ردابو ، ئه‌و ڕۆژه یه‌که‌م جاربو که باس له ئازادی بکه‌ین ، من له‌وێدا ده‌مویست باس له جیاوازی خواستی تاک و دیاریکردنی خواستی تاک بکه‌م .
له‌و ڕۆژانه‌دا بنه‌ماڵه‌که‌مان له‌حاڵه‌تی شڵه‌ژاویدا بون چونکه هه‌ستیان ده‌کرد که ڕه‌وشی ژیانی یوسف گۆڕاوه، ده‌یانوت " هه‌ر کاتێکتان زانی ده‌چێته شاخ ." ئه‌گه‌ر یوسف به ئاشکراش بڕیاره‌که‌ی خۆی نهشهێنابێته زمان به‌ڵام ئه‌مه‌ی هه‌ر پێوه دیار بو ، کاتێک بنه‌ماڵه‌که‌مان له هه‌وڵی ڕێگری یوسف بون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێته شاخ به‌ڵام من خۆم ونکرد .
هه‌ڤاڵ ژیان له‌ناو قسه‌و باسێکی چڕ و پڕدابو ، جارناجار ته‌ماشای کاتژمێره‌که‌م ده‌کرد به‌ڵام هه‌رگیز له ده‌ست و یه‌خه‌ی ئه‌و خه‌یالانه ڕزگارم نه‌ده‌بو ، ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وتبو منی خهزانبۆوه ئه‌و ده‌ریایه‌وه، ئایا چی کاتێک به ئاگادێت ؟ له‌وانه‌شه چاوه‌ڕێی ڕۆشتنی ئێمه‌ی بکردایه ، به‌گشتی هه‌ڤاڵانی کوڕ له‌لای هه‌ڤاڵانی کچ بۆ نوستن درێژ نه‌ده‌بون ، ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵێکی کوڕ بریندار نه‌بوایه و نه‌خۆش نه‌بێت یاخود ئه‌گه‌ر به سوتفه توشی ئه‌و حاڵه‌ته هاتبێت له‌وانه‌یه له‌شه‌رما هه‌ڵنه‌سێت و چاوه‌ڕێی ڕۆشتنی هه‌ڤاڵه کچه‌کان بکات .
له‌وه‌ده‌چێت ئه‌ویش به‌گوێره‌ی ته‌جروبه‌ی خۆی ئه‌مه بزانێت و هه‌ڵنه‌سێت کاتێک که من بیرم ده‌کرده‌وه که یوسف هه‌ڵسا قسه‌ی چۆنی بۆ بکه‌م بۆ دوه‌مجار چای لێنراو چایمان خوارده‌وه ، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌ک نوستبو که هیچ جوڵه‌ی نه‌ده‌کرد، بیرم کرده‌وه وتم " له‌وانه‌یه بورابێته‌وه !"
ئه‌و مرۆڤه‌ی ژێر بهتانێکه که‌چه‌ند کاتژمێرێکه لێی ده‌ڕوانم ، منی به ئاسمانی هه‌مو بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌فڕاند ، وایلێکردبوم هه‌مو خه‌یاڵه‌کانم که پێشتر له فلیمێکی تۆز لێنیشتوی کۆن ده‌چو به‌ڵام ئێستا زۆر به ڕه‌وانی کار ده‌کات ، له‌ناو ئه‌و خه‌یالانه و قسه‌کانی هه‌ڤاڵان چه‌ند کاتژمێرێکم به‌سه‌ر برد ، سه‌رم خه‌ریک بو له ئێشدا بته‌قێت .
کاتێک هه‌ڤاڵ مه‌روان ده‌ستی کرد به ئاماده‌کردنی چێشتلێنانی ئێواره تێگه‌یشتم ئیتر کاتی هه‌ڵسانه ، شڵهژابوم ، دانمبهخۆمدا گرت چونکه ده‌مویست بچم باوه‌شی پیابکه‌م و له‌خه‌و هه‌ڵیسێنم به‌ڵام نهم ده‌توانی ، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌وه‌ی ڕێگر بو له‌م کاره‌م هه‌ر قسه‌کانی خۆم بو که به مێشکمدا ده‌هات به خۆمم ده‌وت " ئه‌ی ئه‌گه‌ر یوسف نه‌بو ؟ ئه‌وکاته ده‌ڵێم زۆر سوپاست ده‌که‌م که بۆ چه‌ند کاتژمێرێک له‌ناو ئه‌و هه‌مو هه‌سته‌دا منت ژیاند ." له دوایدا هه‌ستم په‌یداکرد که ده‌بێت به زو ترین کات ئه‌و شوێنه به‌جێ بهێڵم ، ئه‌م میوانه وه‌ک ئه‌و ڕه‌شه‌بایه‌ی ده‌ره‌وه وابو بۆ من، ده‌با هه‌ر له خه‌وی شیرینی خۆیدا بمێنێته‌وه .
با له شوێنی خۆیدا هه‌ر له خهودابێت به‌بێ ئه‌وه‌ی لێفه‌که‌ی نه‌نکم به‌سه‌ر خۆیدا بدات ، تا نزیک بونه‌وه‌ی کاتی پێگه‌یشتنی خواردن ته‌نها وتیان" هه‌ڤاڵ !" یه‌که‌م جاربو که که‌سێک ببینم که‌له‌و شێوه‌یه له‌خه‌و هه‌ڵسێت به شڵه‌ژاوی و به‌و ده‌موچاوی گرژه‌وه ، من ئه‌وکاته ده‌موچاویم بینی ، ئه‌و هیچی نه‌وت، بهتانێکهی له‌سه‌رخۆی لاداو به‌سه‌رسامیه‌وه ته‌ماشای چوارده‌وری خۆیکرد ، دوایش به ده‌ستی قژی ڕێکخست و ئه‌و چاکه‌ته‌ی که وه‌ک سه‌رین به‌کاری هێنابو له‌به‌ر کرد ، وتی" ( سلاو... به‌خێر بێن !" دوایش به‌خێرایی له ژوره‌که چوه ده‌ره‌وه .
بێگومان بۆ نوێکردنه‌وه‌ی هه‌مو یادگارێکانی ئه‌مڕۆم ته‌نانه‌ت فریای سوپاس کردنیشی

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet giyan her sarkawtu bit malakam

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه




swpas bo hamw ewei berez
له‌سه‌ر هێڵ نییه