❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سوێندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆکایه‌تی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-18 05:08:55

chra
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: رانیه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-27
دواترین سه‌ردان: 2012-08-03
په‌یامه‌كان: 81
WindowsXPMSIE

سوێندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆکایه‌تی

سوێندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆکایه‌تی

سه‌ردار پشده‌ری

--------------------------------------------------------------------------------



له‌ کاتێکدا که‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ کتێبی قوڕئان سوێندی ناپاکی ده‌خوات بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی ئێران و بێده‌سه‌ڵاتکردنی کورد، ئێمه‌ش به‌ مافی خۆمانی ده‌زانین که‌ سوێندی نه‌ته‌وه‌یی بخۆین بۆ دابه‌شکردنی وڵاته‌ داگیرکه‌ره‌کان و به‌دیهێنانی ده‌وڵه‌تێکی یه‌کگرتووی کوردستانی گه‌وره‌.



سوێندم به‌ خڕو ده‌شت و گردو چیاکانی کوردستان
سوێندم به‌ روبارو ده‌ریاچه‌و کانیاوه‌کانی کوردستان
سوێندم به‌ پوش و گژو گیاو دارو ده‌وه‌نی کوردستان
سوێندم به‌ کیمیا خواردوو و ئه‌نفال کراوه‌کانی کوردستان
سوێندم به‌ بریندارو شه‌هیده‌کانی پاراستنی خاکی کوردستان
سوێندم به‌ به‌رگی ره‌شی دایک و خوشکانی کوردستان
سوێندم به‌ فرمێسک و هه‌ناسه‌ی ساردی رۆڵه‌کانی کوردستان
سوێندم به‌ سه‌نگه‌رو ده‌نگه‌‌ خنکاوه‌کانی هه‌زاران ساڵه‌ی کوردستان
سوێندم به‌ به‌رگی بۆری شۆڕشگیران و داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان



وه‌ک کوردێکی برینداری نه‌ته‌وه‌ په‌رست، تا بمێنم سه‌ر بۆ هیچ داگیرکه‌رێک شۆڕ نه‌که‌م و هه‌موو توانای خۆم به‌کار بهێنم بۆ دابه‌شکردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ کوردستانیان دابه‌ش کرده‌وه‌و به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی گه‌وره‌.



وه‌ک کوردێکی برینداری نه‌ته‌وه‌ په‌رست، په‌یمان ده‌ده‌م له‌ گه‌له‌که‌‌م زیاتر نه‌خۆم و به‌شم به‌قه‌ده‌ر به‌شی تاکێکی کورد بێ له‌ سامانی کوردستان و ده‌ڵێم:
له‌ وڵاتێکی ژێر چه‌وری سه‌ر ده‌ریای نه‌وته‌وه‌
له‌ نیشتمانێکی گرینۆکی دابه‌شکراو ‌و سوتاوه‌وه‌
له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌سته‌ی سه‌ر وشکی بێ پێشڕه‌وه‌وه‌
له‌ فرمێسکی پێنج هه‌زار ساڵه‌ی وشک نه‌بووه‌وه‌،



سه‌ڵاو له‌ هه‌موان و نه‌فره‌تیش له‌وه‌ی ئاوڕ له‌ داوای سه‌ربه‌خۆیی ناداته‌وه‌.



هۆ نیشتمانه هه‌ڵپڕوکاوه‌‌که‌م:
هۆ نیشتمانه هه‌ڵپڕوکاوه‌‌که‌م:

به‌ده‌نگێکی به‌رزه‌وه‌،
‌های هۆیه‌ک له‌خواکانی سه‌ر ئه‌رز که‌.



به‌ په‌یکه‌ری ئازادی ئه‌مه‌ریکا بڵێ،
دوه‌ڵه‌تمان ده‌وێ و
په‌یمانه‌کانی سه‌رۆک وڵسن جێبه‌جێکه‌.



به‌مه‌لیکه‌‌‌و بیگبێن بڵێ تۆڵه‌ به‌سه‌،
کوردستانی دابه‌شکراوم ناوێ،
داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین و تینمان بۆ تێکه‌.



ده‌ نیشتمانی هه‌ڵپڕوکاوم:
له‌ شانزه‌لیزه‌ قاچ له‌ ئه‌رز توندکه‌‌،
خۆت به‌ بورجی ئیڤڵ داده‌و
مادام میتران وه‌ک شاهیدێک له‌خه‌و راکه‌.



ده‌ نیشتمانی هه‌ڵپڕوکاوم:
کۆتره‌ ئاشتیه‌که‌ی جاران‌ بنێره‌وه‌ بۆ مۆسکۆ،
شکوای خۆتی پێ له‌سه‌ر گۆڕی لینین بنوسه‌و
با به‌ کریملن بڵێ،
هیچی تر پشتیوانی دوژمنانی کورد مه‌که‌.



ده‌ نیشتمانی سوتاوم:
بۆنی هه‌ڵپڕوکانت بگه‌یه‌نه‌ سور نوسانی چین و
پێیان بڵێ به‌سه‌ منجه‌منجی ژێر لێو،
هه‌ڵوێستی خۆت ئاشکرا که‌.



ده‌ نیشتمانی کیمیا کراوم:
به‌لوتی هه‌ڵقرچاوه‌وه‌،
له‌دوای پرسیار له‌مه‌که‌و مه‌دینه‌،
مۆڕه‌یه‌کم بۆ له‌سه‌ر جێخونی عه‌ره‌بان که‌.
بڵێ وڵاتت داگیر کردم،
کیمیات ده‌رخوارد دام و ئه‌نفالت کردم،
ده‌به‌سه‌ ئازادم که‌.



ده‌ نیشتمانی هه‌ڵپڕوکاوم:
له‌خوا مه‌ترسه‌و له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی دا،
ئیمامانی زه‌مانیش وه‌ک مریشک ئاوه‌رۆت که‌.



ده‌ نیشتمانی هه‌ڵپڕوکاوم:
با به‌س بێ، هیچی تر،
لوره‌لوری تورکه‌ گورگه‌ چاو شینه‌کان قبوڵ مه‌که‌.



هۆ نیشتمانی هه‌ڵپڕوکاوم:
خۆت راوه‌شێنه‌و
سه‌رانی کوردم بۆ فێری کوردایه‌تی که‌.
ده‌ستیان پێ له‌داگیرکه‌ران هه‌ڵگره‌و
سامانه‌کانیان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌تدا دابه‌ش که‌.



سه‌ردار پشده‌ری

Kurdzhin
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌موو  شتێك له‌ ژیانی مندا ، پێشکه‌ش به‌ ئازادی کوردستان بیت  .......

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-18 11:15:55

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: سوێندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆکایه‌تی

ده سته کانتخۆش
هه ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-18 13:55:12

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

Re: سوێندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆکایه‌تی

dastwpanjakantxoshbeyt sarkawtwbeyt barez

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-18 14:23:42

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE7

Re: سوێندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆکایه‌تی

dastt  xosh  bet  gyan  bo am  swenda  natwea  hiwam  hamw  kurdek  pirawey  bkat

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-10-18 16:34:29

akh_dwre
جوانی کوردژین
شوێن: اسـترالیــــا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2012-09-26
په‌یامه‌كان: 675
WindowsXPMSIE

Re: سوێندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆکایه‌تی

ده‌ست و په‌نجه‌کانت خۆش گوڵه‌ گیان  بژیت



http://kurdzhin.org/uploads/11d151d7a9.bmp

Kurdzhin
ئیستا نازانم  چۆن  ئه‌ژیم!  ئیستا  نازانم  چۆن  ئه‌رۆم،،،،زۆر   تامه‌زرۆی  بینینی   تۆم،،،

هه‌ر   له‌و  رۆژه‌ی  جیا بوینه‌وه‌،،،  باده‌ی  خه‌می  دووریت   ئه‌خۆم!!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-10-18 16:42:54

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: سوێندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆکایه‌تی

dast xosh bet giyan her sarkawtu bit bawanm

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net