❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ته‌وێت فێرى مۆنتاژ بیت؟؟؟له‌گه‌ڵمان به‌.....….

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-02 08:33:01

akam_sp
خونچەی نوێ
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2009-09-16
په‌یامه‌كان: 8
WindowsXPMSIE

ده‌ته‌وێت فێرى مۆنتاژ بیت؟؟؟له‌گه‌ڵمان به‌.....….

ده‌ته‌وێت فێرى مۆنتاژ بیت؟؟؟له‌گه‌ڵمان به‌….
مۆنتاژیه‌كێكه‌ له‌كاره‌ گرنگه‌كانى رۆژانه‌ى زۆرێك له‌ خه‌ڵك كه‌ پێیه‌وه‌ سه‌رقاڵن،چ له‌ كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به‌و بواره‌ یا خود تیڤیه‌كان یان هه‌رشوێنێكى تر یان ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ر بردن یان لێ فێربوونى پێیه‌وه‌ سه‌رقالین،وه‌زۆر له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانى  جیهانیش تایبه‌ت به‌ پرۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ریش بیریان له‌ مه‌ كردۆته‌وه‌ هه‌ڵساون به‌ دروست كردنى به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به‌م كاره‌ وه‌ رۆژ له‌ دواى رۆژیش به‌رنامه‌ى به‌هێزترو چاكتر دێته‌ ئاراوه‌،لێره‌دا حه‌زده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌كى خێرا ئاماژه‌ به‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كان بكه‌م كه‌له‌م بواره‌ دا پرۆگرامیان به‌رهه‌م هێناوه‌،به‌رنامه‌كانى مۆنتاژ زۆر زۆرن به‌لام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تۆ چى به‌كارده‌هێنى یاخود ده‌ته‌وه‌ێت له‌ چ پرۆگرامێكى مۆنتاژ شاره‌زاییه‌كى باش په‌یدا بكه‌یت......كۆمپانیاكانیش
(ULEAD & ADOBE & SONY & Pinnacle & CYberlink)
وه‌ به‌رنامه‌ى تریش هه‌ن به‌لام وه‌كو ئه‌وانه‌ ناودارنین یاخود نه‌وه‌(ڤێرژن)ى نوێ ى لێنه‌هاتووه‌ یان  كارێكى ئه‌وتۆى پێناكرێت وه‌كو به‌رنامه‌كانى
(MOVIE PLUS & Main Actor &movie pack…………)
لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت كه‌مێك روون كردنه‌وه‌ بده‌م له‌ سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌ى ئه‌م كۆمپانیایانه‌ى كه‌ زانیایم له‌ سه‌ریان هه‌یه‌ ئه‌ویش
)ULEAD & ADOBE & SONY(

سه‌ره‌تا به‌رنامه‌كانى كۆمپانیاى یولید كه‌ پێك هاتووه‌ له‌
)Video studio & Media studio & Video Graphic Lab & Cool 3D & Coll 3D Production &)
بێگومان به‌رنامه‌كان به‌  هێزن وه‌ كارى باشیشیان پێده‌كرێت ،به‌ڵام لاوازترین  خاڵى كۆمپانیاى یولید كه‌ به‌هێزترین خاڵه‌ كه‌ وامان لێبكات كار به‌ به‌رنامه‌كانى نه‌كه‌ین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوالیتى زور كه‌مه‌(لاوازه‌) وه‌زۆرى تریش،له‌وانه‌یه‌ زۆر كه‌س بڵێ من كارم به‌مه‌ نیه‌ یان بڵىَ وانیه‌،به‌ڵم كاتێك دێى بۆ ناودونیاى مۆنتاژ نابێت ئه‌وه‌ له‌بیر بكه‌یت كه‌ گرنگتریت شت كوالیتى ڤیدیۆیه‌كه‌یه‌...........
2- به‌رنامه‌كانى كۆمپانیاى سۆنى یابانى كه‌ ئه‌ویش پێكهاتوه‌ له‌
)SONY Vegas Movie Sudio Edition & SONY Vegas Pro)
له‌راستیدا به‌رنامه‌كانى كۆمپانیاى سۆنى زۆر به‌ هێزن وه‌ فول كوالیتن(فول دیقه‌) وه‌ زۆر كارى گرنگیان پێده‌كریت ،به‌ڵم لێره‌دا شتێك هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فلته‌ره‌كانى یان پلاگ ئینه‌كانى دیارى كراون  وه‌ كه‌میشن، ده‌توانى بۆى زیاد بكه‌یت به‌لام له‌كوردستان كه‌متر ده‌ست ده‌كه‌ون وه‌ له‌ (نێت)یش به‌ پاره‌یه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ش بۆ زۆر كه‌س ئه‌سته‌مه‌...................
3-به‌رنامه‌ كانى كۆمپانیاى ئه‌دۆب (له‌ بوارى مۆنتاژ) كه‌ پێك هاتوون له‌
)Adobe Encro DVD & Adobe After Effect & Premiere)
بێگومان كۆمپانیاى ئه‌دۆب وه‌كو كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت هه‌موو كاتپێشه‌نگه‌ له‌ داهێناندا..به‌رنامه‌ كانى كۆمپانیاى ئه‌دۆب یه‌ك له‌ یه‌كیان گرنگتر و به‌ هێز تره‌وه‌ له‌سه‌رانسه‌رى دونیا وه‌ له‌ زۆربه‌ى شوێنه‌كان كار به‌ به‌رنامه‌كانیان ده‌كرێت له‌به‌ر چه‌ند خاڵێكى گرنك له‌وانه‌(كوالیتى به‌رزو زیاد كردنى فلته‌ره‌كانى یان پلاگ ئین به‌ ئاروزى خۆمان وه‌ده‌سكه‌وتنى به‌ ئاسانى و زۆر خاڵى تر......)ه‌به‌نسبت به‌رنامه‌ یه‌كه‌میان به‌رنامه‌ى ئه‌دۆب ئینكرۆ تا بڵى به‌ هێزه‌ وه‌ نوێترن پرۆ گرامى كۆمپانیایه‌كه‌یه‌ له‌ بوراى مۆنتاژ به‌لام هێشتا كارێكى وام له‌ سه‌ر نه‌كردوه‌ بۆیه‌ ناتوانم هیچى له‌ باره‌یه‌وه‌ بلێم....هاهاها....
وه‌ به‌رنامه‌ى ئافته‌ریش زۆر به‌ هێزه‌ به‌لام زیاتر بۆ كارى فلم سازى به‌ كاردێت یان دروست كردنى ئه‌فلام كارتۆن ،راستیه‌كه‌ى شاره‌زاییه‌كى زۆر باشم لێى نیى به‌ ڵام له‌ داهاتوودا فێركارى له‌سه‌رى بلاو ده‌كه‌مه‌وه‌ هه‌ر له‌م سایته‌دا....
به‌رنامه‌ى پریمه‌ریش كه‌ من مه‌به‌ستمه‌ وه‌ ده‌مه‌وێت زیاتر روون كردنه‌وه‌ى له‌ سه‌ر بده‌م به‌رنامه‌یه‌كى تابڵێى به‌ هێزه‌ وه‌ به‌ هێزترین به‌ رنامه‌ى مۆنتاژه‌ وه‌ به‌ ئاره‌زووى خۆمان ده‌توانین كاریگه‌ریه‌كان بۆ زیاد بكه‌ین وه‌ فول كوالیته‌ به‌لام كه‌مێك ورده‌ له‌ كاركردندا...وه‌ ئه‌وه‌ى من سه‌یرم كردبێت تا ئێستا له‌ هیچ سایتێكى كوردى باسێكى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ ،وه‌ پشت به‌ خوا له‌ داهاتوودا وانه‌ فێركاریه‌كان بلاَوده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌ له‌نهێنیه‌كانى ئه‌م به‌ر نامه‌یه‌ شاره‌زاتان ده‌كه‌ین.......وه‌من داوام وایه‌ كه‌ پریمه‌رى ڤێرژن دوو به‌ كاربهێنن خۆم ڤێرژنى 1.5 به‌ كار ده‌هێنم له‌وانه‌یه‌ بپرسى بۆ؟ یاخود بڵلا ڤێرژنى تازه‌ى لێهاتوه‌ وه‌كو سى ئێٍس فۆر كه‌ دوا ڤێرژنیه‌تى ؟ به‌لام من پێت ئه‌لێم راسته‌ هه‌موو كات ڤێرژنى نوێ شتى زیاترى تێدایه‌ به‌لام له‌كتى رینده‌ره‌ركردن(پاشه‌كه‌وت كردن)كاتێكى زیاتر لێده‌بات....

هیوادارم له‌م بابه‌ته‌ توانیبێتم ئاماژه‌ به‌ كاره‌ گرنگه‌كانى مۆنتاژو كۆمپانیاكانیشیان بكه‌م......له‌كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌ بڵێم كه‌ نوسینى ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌مووى  له‌وه‌وه‌ سه‌رى گرتووه‌ كه‌ كارم له‌ سه‌ر زۆربه‌ى به‌رنامه‌كانى  مۆنتاژ كردووه‌ و به‌لاَم له‌ كۆتاید پریمه‌رم هه‌ڵبژارد هه‌م بۆ خۆم و بۆ ئه‌و شوێنه‌ش كه‌ كارى تێدا ده‌كه‌م......
وه‌ زۆر زۆر داواى لێبوردن ده‌كه‌م له‌ هه‌ر هه‌له‌یه‌ك وه‌ نه‌متوانى وێنه‌ى كۆمپانیاكانتان بۆ دابنێم بروا بكه‌ن هیج هیج كاتى به‌ تاڵم نه‌بوو......

پرسیارو پێشنیار و گله‌یه‌كانتان بابه‌ته‌كه‌ به‌ هێزتر ده‌كات.....
Akam-Hawler
6:00AM

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن akam_sp (2009-09-02 08:43:59)

Kurdzhin
You can n't change your future...byt you can change you habits...and you surly your Habits will cahnge youe"""FUTURE""""

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-02 08:50:18

HaZHeR-95
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-11-17
په‌یامه‌كان: 915
WindowsXPFirefox

Re: ده‌ته‌وێت فێرى مۆنتاژ بیت؟؟؟له‌گه‌ڵمان به‌.....….

ده‌سته‌کانت خۆشبێت بۆئه‌وبابه‌ته‌ جوانه‌ هیوادارم به‌رده‌وامبیت

Kurdzhin
http://img251.imageshack.us/img251/3832/hzh.png

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-02 09:02:11

shayma
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-02
دواترین سه‌ردان: 2009-09-02
په‌یامه‌كان: 1
WindowsXPMSIE

Re: ده‌ته‌وێت فێرى مۆنتاژ بیت؟؟؟له‌گه‌ڵمان به‌.....….

ده‌ستت خۆش بى كاك ئاكام بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت ،به‌راستى ماوه‌یه‌كى زۆره‌ وێڵم به‌ دواى فێربونى به‌رنامه‌كانى مۆنتاژ،،سودفه‌ ئه‌مرۆ لێره‌دا ئه‌م بابه‌ته‌ى تۆم به‌رچاو كه‌وت..هیوادارم به‌ زوترین كات وانه‌ فێركاریه‌كانت بلاَو بكه‌یته‌وه‌ ،به‌راستى زۆر پێویستم پێیه‌تى....پرسیارێكیش (به‌رێزت له‌ چ شوێنێك كارى مۆنتاژ ده‌كه‌ى)دوباره‌ ده‌ست خۆش................

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-02 09:33:15

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ده‌ته‌وێت فێرى مۆنتاژ بیت؟؟؟له‌گه‌ڵمان به‌.....….

ده‌ست خۆش کاک ئاکام هیوادارم سه‌رکه‌وتو بیت له‌ کاره‌کانت

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/RUm8gz1350399533/wazhw.jpg

ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌مه‌ ، به‌یانی  ...... !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-02 10:11:01

jutyar
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: قـه‌ڵادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-29
دواترین سه‌ردان: 2026-04-20
په‌یامه‌كان: 397
WindowsXPFirefox

Re: ده‌ته‌وێت فێرى مۆنتاژ بیت؟؟؟له‌گه‌ڵمان به‌.....….

سڵاو هاوڕێ که‌ شاره‌زای له‌ بواری مۆنتاژ ده‌م هه‌وێت فۆنتی کوردی ئه‌و به‌رنامه‌مAdobe Premiere Elements 4.0 بۆ بنێری زۆرم پێویسته‌....سه‌ر که‌وتوو بیت

Kurdzhin
کە کارتەکەی سەری ساڵت دایە دەستم
وا هەستم کرد دڵم بەیەکەم دەرچووە
                  ڕه‌نج
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399283&c=7198162

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-10-19 08:37:03

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

Re: ده‌ته‌وێت فێرى مۆنتاژ بیت؟؟؟له‌گه‌ڵمان به‌.....….

ده‌سته‌کانت خۆشبێت بۆئه‌وبابه‌ته‌ جوانه‌ هیوادارم به‌رده‌وامبیيت
به ريزم داوايى فؤنتى  كورد ى به رنامه ى  Cool 3Dلئ  ئه كه م

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net