❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئوسترالیه‌کان که‌لتوری کورديى به‌سه‌رده‌که‌نه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-18 08:47:47

SoOoZ
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-07
دواترین سه‌ردان: 2010-09-25
په‌یامه‌كان: 179
WindowsXPMSIE7

ئوسترالیه‌کان که‌لتوری کورديى به‌سه‌رده‌که‌نه‌وه‌

http://2upl.com//uploads/images/microkurd-af4919d90a.jpg


ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌ دیموكراتیه‌كان له‌ئوسترالیا ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌بێت له‌ئاماده‌كاریدان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێكی كوردی له‌مۆزه‌خانه‌ی ڤیكتۆریا.
له‌مباره‌یه‌وه‌ نوێنه‌ری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوه‌ دیموکراتیه‌کان‌ له‌ ئوسترالیا رايگه‌یاند: ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ خه‌ریکی ئاماده‌کارین بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شێکی کوردی له‌ مۆزه‌خانه‌ی ڤیکتۆریا، که‌ چه‌ندین که‌ره‌سته‌ی که‌له‌پوری کوردیمان کۆکردۆ‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی کوردی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان بگره‌ تا ده‌گاته‌ سه‌دان وێنه‌ی دێرین و مێژوویی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مۆزه‌خانه‌ی ڤیکتۆریا به‌شێکی بۆ ئاماده‌کردووین بۆ نه‌ورۆزی داهاتوو که‌ پيشانگای مێژوويی کوردی تیا دابمه‌زرێنین بۆماوه‌ی ساڵێک و‌ پاشان به‌ره‌و شاره‌کانی تری.
به پێی ئاماری مۆزه‌خانه‌کان پێشبینی ده‌کرێت زیاتر له‌ نیو ملیۆن که‌س به‌شداری بکات و به‌شی کوردی به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه‌، به‌شی كوردیه‌كه‌ش‌ پێکدێت له‌ چه‌ند تابلۆیه‌کی وێنه‌یی و نوسراو که‌ باسی مێژووی کورد و هه‌ڵبه‌ست و بۆنه‌ گرنگه‌کان ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌شت مۆدێڵ جلی کوردی پیاوانه ‌و ژنانه‌ نمایش ده‌کرێت، که‌ نمونه‌ی جلو به‌رگی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌ له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها که‌لوپه‌لی که‌له‌پوری کوردی له‌ گۆشه‌یه‌کی تری مۆزه‌خانه‌که‌دا نمایش ده‌کرێت و به‌شی دیجیتالی کوردی ده‌بێت که‌ پێکدێت له‌ سێ گوێبیستی به‌رده‌وام که‌ پێکهاتوون له (هۆره‌ی جاف/ حه‌یران/ ده‌نگبێژ).
توانا نوری نوێنه‌ری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوه‌ دیموکراتیه‌کان رایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی مه‌ڵبه‌ندی کوردی ڤیکتۆریا و ماڵی کوردی ڤیکتۆریا وه‌کو دوو رێکخراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی مه‌کته‌بی رێکخراوه‌ دیموکراتیه‌کان ئاماده کراوه‌.
دواجار نوێنه‌ری ناوه‌ند وتی: هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین که‌ بۆ رۆژی کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه، دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بانگهێشت بکه‌ین.



سه‌رچاوه‌ / PUk Media

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-18 09:29:50

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئوسترالیه‌کان که‌لتوری کورديى به‌سه‌رده‌که‌نه‌وه‌

ده سته کانتخۆش
بابه تێکی جوانه هه ربژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-19 08:42:19

SoOoZ
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-07
دواترین سه‌ردان: 2010-09-25
په‌یامه‌كان: 179
WindowsXPMSIE7

Re: ئوسترالیه‌کان که‌لتوری کورديى به‌سه‌رده‌که‌نه‌وه‌

زۆر سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net