.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
** سڵاوی خوای كردگارتان لێبێت **
ناوه‌كانی ڕۆژی دوایی
1- یوم القیامه : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { ... إلی یوم القیامه } ( النساء : 87) واته : تا ڕۆژی هه‌ڵسانه‌وه .
2- یوم الآخرة : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { ... ولكن البر من آمن بالله والیوم اڵاخر ... } (البقرة : 177) . واته : به‌ڵكو كرداری باش و كرداری چاك بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به ڕۆژی دوایی .
3- الساعة : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { وأن الساعة لآتیة } ( الحج : 7) . واته : بێگومان كاتی دیاری كرا‌و دێت .
4- البعث: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {... إن كنتم فی ریب من البعث ...} ( الحج : 5) . واته :ئێوه ئه‌گه‌ر گومانتان له زیندوو بوونه‌وه هه‌یه .
5- یوم الخروج : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { یوم یسمعون الصیحه بالحق ذلك یوم الخروج } (ص : 42) . واته : له‌م ڕۆژه‌دا به ڕاستی گوێ بیستی هاوارى قیزه‌ون ده‌بن ئا ئه‌وه ڕۆژی ده‌رچوونه .
6- القارعه : خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ { القارعة ما القارعة ... } ( القارعة : 1) . واته : ئه‌و گرمه‌یه‌ی دڵان ده‌له‌رزێنێت , ئاخۆ – قارعة – چی بێت ؟ .
7- یوم الفصل : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {هذا یوم الفصل } (الصافات : 21) . واته : ئینجا به هه‌ڕه‌شه‌وه پێیان ده‌وترێت ئا ئه‌مه ڕۆژی هه‌ڕه‌شه‌یه .
8- یوم ا‌لدین : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { وإن الفجار لفی جحیم یصلونها یوم ا‌لدین } (الانفطار :14,15) . واته :بێگومان تاوانبار‌و تاوانكاره‌كانیش له ناو دۆزه‌خدا ژیانى پڕ له ئێش و ئازار ده‌به‌نه سه‌ر , كه له ڕۆژی پاداشت و سزا دووچاری ده‌بن .
9- الصاخة : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {فإذا جاءت الصاخة } (عبس : 33) واته : جا كاتێك قیامه‌ت به‌رپابوو به‌هۆی ده‌نگێكی به‌هێزی كپ كه‌ره‌وه .
10- الطامة الكبری : خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ {فإذا جاءت الطامة الكبری } (النازعات : 34) . واته : جا كاتێك به‌ڵا گه‌وره‌كه پێش هات , كه ته‌نگانه سامناكه‌كه ڕوی دا .
11- یوم الحسرة : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { وأنذرهم یوم الحسره إذ قضی اڵامر } (مریم : 39) . واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) سته‌مكاران ئاگادار بكه له ڕۆژی ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی كاتێك كار له كار ترازاوه .
12- الغاشیة : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { هل أتاك حدیث الغاشیة } (الغاشیة :1) . واته : ئایا هه‌واڵ و ده‌نگ و باسی ڕۆژی قیامه‌تت پێگه‌یشتووه ؟ ( ڕۆژێكه سه‌ختیه‌كه‌ی هه‌موو كه‌سێك داگیر ده‌كات ) .
13- یوم الخلود: خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { ادخلوها بسلام ذلك یوم الخلود } (ق :34) . واته : بفه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامی و هێمنیدا , ئا ئه‌وه ئیتر ڕۆژی نه‌مری و نه‌بڕاوه‌یه .
14- یوم الحساب : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { ... لا یؤمن بیوم الحساب } (غافر : 27) . واته : ... باوه‌ڕی به ڕۆژی لێپرسینه‌وه نه‌بێت .
15- الواقعة : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {إذا وقعت الواقعة} ( الواقعة : 1). واته : كاتێك ڕوداوه سامناكه‌كه پێش هات .
16- یوم الوعید : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { ... ذلك یوم الوعید } ( ق : 20) . واته : ... ئیتر ئه‌وه ڕۆژی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌و ئاگاداركردنهوهكانه .
17- یوم الآزفة : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {... وانذرهم یوم الآزفة ... } (غافر : 18) . واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د ( درودی خوای لێبێت ) بیانترسێنه‌و ئاگایان بكه‌وه له ڕۆژه نزیكه‌كه .
18- یوم الجمع : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { ... یوم الجمع لا ریب فیه ... } (الشوری : 7) . واته : ئاگادار‌و هۆشیاریان بكه‌یت له ڕۆژی كۆكردنه‌وه كه هیچ گومانی تێدا نیه ...
19- الحاقة : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { الحاقة ما الحاقة } (الحاقة : 1) . واته : یه‌كێكه له ناوه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره حه‌ق و ڕاستی به‌ته‌واوه‌تی ده‌چه‌سپێنێت , چی بێ ئه‌و ڕۆژه ؟! .
20- یوم التلاق : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { لینذر یوم التلاق } ( غافر : 15) . واته : بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بترسێنێت له ڕۆژی به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه ( گه‌یشتنه‌وه‌ى ڕۆح و جه‌سته , گه‌یشتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به كرده‌وه‌كانی ) .
21- یوم التناد : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { ... إنی أخاف علیكم یوم التناد } (غافر : 32) . واته : ... من به‌ڕاستی ده‌ترسم له ڕۆژی هاوارو ئاهو ناڵه‌و بانگكردنتان بۆ لێپرسینه‌وه ( قیامه‌ت ) .
22- یوم التغابن : خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { یوم یجمعكم لیوم الجمع ذلك یوم التغابن ...} ( التغابن : 9) . واته : ڕۆژێك دێت خوا هه‌موانتان كۆ ده‌كاته‌وه , بۆ ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كه , ئه‌وه ڕۆژی زیان باری یه .
23- وه جگه له‌م ناوانه ناوی تریشی هه‌یه له په‌رتوكی ( نهایة البدایة / لإبن الكثیر ) زیاتر له 80 ناوی ڕۆژی په‌سڵانی تیادا باس كراوه .
ده‌رگای یه‌كه‌م
زانینی ده‌ستپێكردنی ڕۆژی دوایی په‌نهانه كه‌س نازانێ ته‌نها خوا نه‌بێت , هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { إن الله عنده علم الساعة } (لقمان : 34) . واته : به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی زانیاری به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت و كاتی دیاریكراوی ده‌زانێت , وه پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) هه‌واڵی پێ داوین ڕۆژی قیامه‌ت دوای به‌رپابوونی گشت نیشانه گه‌وره‌كانی پێش ڕۆژی دوایی دێت , ئه‌وه‌ش كاتێك كه قورئان به‌رزده‌كرێته‌وه و ڕوحی ئیمانداران ده‌كێشرێت به‌هۆی با , له‌سه‌ر زه‌وی هیچ باوه‌ڕدارێك نامێنێت ته‌نها كافر نه‌بێت , ئینجا قیامه‌ت به‌سه‌ر ئه‌واندا به‌رپا ده‌بێت , هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ئاماژه‌ی بۆ كردووه { لا تقوم الساعه الا علی شرار الخلق ... } أخرجه البخاری , واته : قیامه‌ت به‌رپا نابێت ته‌نها له‌سه‌ر دروستكراوه خراپه‌كان به‌رپا ده‌بێت.
پێش ڕۆژی قیامه‌ت بانگكارێك بانگ ده‌كات و ده‌ڵێت قیامه‌تتان بۆ هات زیندو و مردو ده‌بیستن .
ڕۆژی قیامه‌ت له ڕۆژی هه‌ینی ڕوده‌دات هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) دا هاتووه ده‌فه‌رموێ : { خیر يوم طلعت علیه الشمس یوم الجمعة ... وفیه تقوم الساعة ... } أخرجه مسلم , واته : چاكترین ڕۆژ كه خۆری تیا هه‌ڵدێ ڕۆژی هه‌ینیه ... وه له ڕۆژی هه‌ینی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت .
قیامه‌ت دوای نه‌فخه‌ی صور به‌رپاده‌بێت .
فوو به صوردا ده‌كرێ ده‌نگێكی زۆر به هێزی هه‌یه زیندووهكان گشتیان ده‌مرن , هه‌روه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ { إن كانت الا صیحة واحدة فإذا هم خامدون } (ی‌س : 29) . واته : به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك ده‌نگی گه‌وره‌و شریخهیهكی به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو , جا ئه‌وان ده‌ست به‌جێ مردن و خامۆش بوون , وه ده‌فه‌رمووێ : { یوم ترجف الراجفه } ( النازعات :5) واته : له ڕۆژێكدا ( فوو ده‌كرێت به صوردا , ده‌ستبه‌جێ ) زه‌وی به‌توندی ته‌كان ده‌دات و ده‌كه‌وێته له‌رزه‌و ژێره‌و ژوور ده‌بێت .
ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی له ئاسمان و زه‌وی ڕووده‌ده‌ن له دوای نه‌فخه‌ی یه‌كه‌م //
خوای گه‌وره له ئایه‌ته‌كاندا له سێ سوره‌تدا ئاماژه‌ی به گوڕانكاریهكان كردووه نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه كه چۆن ئاسمان و زه‌وی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) له ئیبن عومه‌ره‌وه ( خوا لێی ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێ : (( من سره أن ینظر الی یوم القیامه كأنه رأی العین : فلیقرأ : إذا الشمس كورت وإذا السما‌ء انفطرت , وإذا السما‌ء انشقت )) واته : هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێ سه‌یری ڕۆژی قیامه‌ت بكات هه‌روه‌ك به چاو ببینرێ , با سوره‌تی ( تكویر و انفطار و انشقاق ) بخوێنێته‌وه .
له‌م سورهتانهدا ئاماژه كراوه به چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك وه‌ك : خۆر ده‌پێچرێته‌وه‌و ڕوناكی نامێنێت , ئه‌ستێره‌كان ده‌ترازێن و ده‌درێن به‌یه‌كدا , كێوه‌كان له شوێنی خۆیان لاده‌برێن و به‌ملاو ئه‌ولادا ده‌برێن , ئاسمان له‌ت له‌ت و پارچه پارچه ده‌بێت , ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌كان په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه و ورد‌و خاش ده‌بن , ده‌ریاكان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه , گۆڕه‌كان ژێره‌و ژوور ده‌كرێن مردووه‌كان ناویان ده‌هێنرێته سه‌ر زه‌وی و زیندوو ده‌كرێنه‌وه , زه‌وی پان و به‌رین ده‌بێته‌وه تا هه‌موانی له‌سه‌ر جێگا ببێته‌وه , هه‌رچی له ناوی هه‌یه فڕێی ده‌داته ڕوكاری و خۆی خاڵی ده‌كات ... هتد , ئیتر گۆڕانكاریه‌كی زۆر ڕووده‌كات خوا بمان پارێزێت .
نێوان نه‌فخه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م 40 ڕۆژه , خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ : { ونفخ فی الصور فصعق من فی السماوات ومن فی اڵارض الا من شا‌ء الله ثم نفخ فیه أخری فإذا هم قیام ینظرون } . (الزمر : 68) واته : له‌م ڕۆژه‌دا فودهكرێت به صوردا ( مه‌گه‌ر خوا هه‌ر خۆی بزانێ چ ده‌زگایه‌كه ) هه‌ر كه‌س له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا بێت خێرا ده‌مرێت , مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر مردنی كه‌سێك نه‌بێ , له‌وه‌ودوا فویه‌كی تری پیا ده‌كرێته‌وه , جا ده‌سبه‌جێ هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ستاونه‌ته سه‌ر پێ و به‌سه‌رسامیه‌وه چاوه‌ڕوانن .
دوای نه‌فخه‌ی دووه‌م , ئینجا دوای ئه‌م هه‌موو كاولكاریه‌ی به‌سه‌ر ئاسمان و زه‌وی دادێت ونمه بارانێك ده‌بارێ و مردووه‌كان وه‌ك پاقله شین ده‌بن و له گۆڕ دێنه ده‌ره‌وه , پاشان فرمانیان پێ ده‌كرێ بچنه شوێنی دیاری كرا‌و و , ده‌وترێ : ئه‌ی خه‌ڵكینه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان بڕۆن , هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێ : { ... ثم نفخ فیه أخری فإذا هم قیام ینظرون , ثم یقال أیها الناس هلم إلی ربكم ... } .پاشان له نێوان خۆیان قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ... هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { قالوا یا ویلنا من بعثنا من مرقدنا هذا ما وعد الرحمن وصدق المرسلون } ( ی‌س :52) واته : به‌سه‌ر سامیهكی زۆره‌وه ده‌ڵێن : ئه‌ی هاوار ئه‌وه كێ ئێمه‌ی زیندوو كرده‌وه ؟ كێ ئێمه‌ی له شوێنی ڕاكشانمان له گۆڕه‌كانمان ده‌رهێنا ( ئه‌وسا ئیمانداران یان فریشته‌كان یان خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رمووێ ) : ئا ئه‌مه به‌ڵێنی خوای میهره‌بانه‌و پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌واڵدانی ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان كردووه , ئینجا ئه‌وه به ووته‌ی هاوتاپهرست و كافره‌كان ده‌چێت كه باوه‌ڕیان به ڕۆژی زیندوبونه‌وه نه‌بوو .
ئینجا هه‌ر ئاده‌میزاده‌و له سه‌ر كرده‌وه‌كانی زیندوو ده‌بێته‌وه , هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت : { یبعث كل عبد علی ما مات علیه ؛ المؤمن علی إیمانه والمنافق علی نفاقه } واته :گشت به‌نده‌یه‌ك زیندودهكرێتهوه له‌سه‌ر ئه‌و ئاكاره‌ی مردووه , ئیماندار له سه‌ر ئیمانی خۆی زیندوو ده‌كرێته‌وه , دوڕوو له سه‌ر دوڕویی زیندوو ده‌كرێته‌وه .
خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی زیندوبوونه‌وه‌ى ئه‌وانه ده‌كات كه ڕیبا خۆربوونه ده‌فه‌رموێ : { الذین یأكلون الربا لا یقومون الا كما یقوم الذی یتخبطه الشیطان من المس } (البقره : 275) واته : ئه‌وانه‌ی سو‌و ده‌خۆن , هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن و ڕاست نابنه‌وه له گۆڕدا مه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی كه شه‌یتان ده‌ستی لێ وه‌شاندبێت .
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن زیندو ده‌كرێنه‌وه هیچ ترس و دڵتهنگیهكیان نیه , هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { إن الذین قالوا ربنا الله ثم استقاموا تتزل علیهم الملائكة أن لا تخافوا ولا تحزنوا...} . (فصلت : 30) واته : ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی گوتیان په‌روه‌ردگارمان الله یه , له‌وه‌ودا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته بوون , ئه‌وه له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆ لایان , پێیان ده‌ڵێن : هیچ ترس و بیمێكتان نه‌بێت له داهاتوودا , هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌كتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو .
یه‌كه‌م كه‌س كه زیندوو ده‌كرێته‌وه پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌ده ( درودی خوای لێبێت ) , وه له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه هه‌ر كه‌سێك كه زیندوو ده‌كرێته‌وه له ته‌مه‌نی 33 ساڵیدایه , وه گشت گیانله‌به‌ران زیندوو ده‌كرێنه‌وه , خوا په‌نامان بدات .

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌رگای دووه‌م
له‌م ڕۆژه به ڕق و دهمارگیرهدا ئیمانداران به ڕێزه‌وه پێشوازیان لێ ده‌كرێت , وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { یوم یحشر المتقین الی الرحمن وفدا } . (مریم : 85) واته : ڕۆژێك دێت ئێمه ده‌سته ده‌سته خواناس و پارێزكاران بۆ لای خوای میهره‌بان به‌ڕێ ده‌كه‌ین ( تا لێیان خۆش بێت و بیانخاته به‌هه‌شته‌وه ) .
وه ئه‌وانه‌ی خوا‌و ئایه‌ته‌كان و به‌رنامه‌كه‌یان فه‌رامۆش كردبوو به كوێری حه‌شر و حیساب ده‌كرێن , وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { ومن أعرض عن ذكری فإن له معیشه ضنكا * ونحشره یوم القیامة أعمی قال رب لم حشرتنی أعمی وقد كنت بصیرا * قال كذلك أتتك آیاتنا فنسیتها وكذلك الیوم ننسی } . (طه : 124 , 125 , 126 ) واته : ئه‌وه‌یش ڕوو وه‌ربگێڕێت له به‌رنامه‌و یادی من و پشتی تێ بكات بێگومان بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه ژیانێكی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت , له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به كوێری حه‌شری ده‌كه‌ین , ئه‌و جۆره كه‌سه ده‌ڵێت : بۆ به كوێری حه‌شرت كردم خۆ من كاتی خۆی چاو ساغ و بینا بووم , ( له وه‌ڵامدا خوا ) ده‌فه‌رموێت : تۆ ئا به‌و شێوه‌یه بویت ( كوێر بویت له ئاستی ) ئایه‌ت و به‌ڵگه‌كانی ئێمه‌دا كاتێك پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرا , ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئاوا مامه‌ڵه‌ی كه‌سێكی لهبیركراوت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین ( له سزا‌و ئازاردا ده‌هێڵرێیته‌وه ) .
ئا له‌م ڕۆژه‌دا ده‌زانی و تێده‌گه‌ی كه دونیا وه‌ك سه‌فه‌رێكی كورته به‌ڵام ئێمه له كۆڵی خۆمان كردووه , له‌م ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد وا گومان ده‌بات كه ته‌نها تاوێك له دونیادا ماوه‌ته‌وه , هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { ویوم یحشرهم كأن لم یلبثوا إلا ساعة من نهار یتعارفون بینهم } . ( یونس : 45) واته : ڕۆژێك دێت خوا هه‌ر هه‌موویان كۆده‌كاته‌وه وا هه‌ست ده‌كه‌ن ته‌نها سه‌عاتێك له ڕۆژێكیان پێچووه ( خزمان و ناسیاوان ) هه‌موویان یه‌كتر ده‌ناسنه‌وه .
وه گشت بونه‌وه‌رێك له په‌ری و ئاده‌میزاد و گشت دڕنده‌یه‌ك زیندوو ده‌كرێنه‌وه بۆ پانتایی مه‌حشه‌ر ده‌پێچرێنه‌وه , وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { وإذا الوحوش حشرت } . (التكویر : 5) واته : كاتێك گیانله‌به‌رانی كێوی وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌كتردا كۆده‌كرێنه‌وه ( ئه‌وانیش دڕندایه‌تی خۆیان بیر ده‌چێته‌وه له سامناكی ئه‌م ڕۆژه ) .
(( زه‌وی مه‌حشه‌ر ))
زه‌وی مه‌حشه‌ر زه‌ویه‌كی پان و ڕاسته هیچ سنورێك و نیشانه‌یه‌كی بۆ كه‌س نیه , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { لا تری فیها عوجا ولا أمتی }. (طه : 107 ) واته : هیچ خوار خێچی و به‌رزی و نزمیهك له سه‌ر ڕوكاری نامێنێت , وه ده‌فه‌رمووێ { فإذا هم بالساهره }. (النازعات : 14) واته : جا ده‌ستبه‌جێ هه‌ر هه‌موو ئه‌م خه‌ڵكه زیندوو ده‌بنه‌وه و له گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن .
زه‌وی مه‌حشه‌ر زه‌ویه‌كی سپی و پاكه , پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێ : { یحشر الناس یوم القیامة علی أرض بیضا‌ء... } واته : له ڕۆژی قیامه‌ت خه‌ڵكی حه‌شرو حیسابیان له گه‌ڵ ده‌كرێ له‌سه‌ر زه‌ویه‌كی سپی . وه ده‌فه‌رمووێ : { ... أرچض بیضا‌ء نقیة لم یسفك فیها دم ولم یعمل فیها خطیئه ... } واته : زه‌ویه‌كی سپی پاكه خوێنی له‌سه‌ر نهڕشتراوه و هیچ هه‌ڵه‌و خراپه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌كراوه .
ئه‌وانه‌ی له دونیادا خۆیان به زل دانابوو له ڕۆژی دوایی حه‌شرو حیسابیان له گه‌ڵ ده‌كرێ له سه‌ر شێوه‌ی مێرووله‌ی ورد له وێنه‌ی پیاودا .
خوای گه‌وره له گه‌ڵ گشت ئۆمهتهكان حه‌شرو حیساب ده‌كات , كه حه‌فتا ئۆمهتن , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { كنتم خیر أمة أخرجت للناس } ( ال عمران ) واته : ئێوه چاكترینی ئۆمهتن كه له نێو خه‌ڵكی ده‌ركه‌وتوون .
گشت ئۆمهتێك دوای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت , هه‌ندێك پێغه‌مبه‌ر كه‌متر له ده كه‌سی له‌گه‌ڵه و هه‌ندێك پیاوێكیان له گه‌ڵه و هه‌نێك دووان , له‌م ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی پێخواس و ڕووتن هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێ :{ یحشر الناس یوم القیامة حفاة عراة غرلا ... } واته : له ڕۆژی دوایی خه‌ڵكی به ڕووتى و پێ خواسی و خه‌ته‌نه نه‌كراوی حه‌شریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ , عائیشه گوتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئافره‌ت و پیاو هه‌مووی سه‌یری یه‌كتر ده‌كه‌ن ؟ پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێبێت ) فه‌رمووی : ئه‌ی عائیشه كاته‌كه زۆر توند‌و ناخۆش و به شیددهتره له‌وه‌ی كه سه‌یری یه‌كتر بكه‌ن .
خوای په‌روه‌ردگار بارودۆخی بێ باوه‌ڕانی بۆ وه‌سفدار كردوین له‌م ڕۆژه ترسناكه :
* له‌م ڕۆژه‌دا چاوی زۆرداران و سته‌م كاران ئه‌بله‌ق ڕاده‌وه‌ستێ , ده‌یانبینی سه‌ر شۆڕن , به زه‌لیلی و هه‌ناسه‌هه‌ڵكێشان پۆشراون , هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { ولا تحسبن الله عما یعمل الظالمون إنما یؤخرهم لیوم تشخص فیه الابصار * مهطعین مقنعی رؤسهم لا یرتد الیهم طرفهم وأفئدتهم هواء } . (إبراهیم : 42 , 43) واته : ( ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر "درودی خوای لێبێت " , ئه‌ی ئیماندار ) وا گومان مه‌به كه خوا بێ ئاگایه له‌و كار‌و كرده‌وه‌یه‌ی سته‌مكاران ده‌یكه‌ن , به‌ڕاستی خوا سزاكه‌یان دوا ده‌خات بۆ ڕۆژێك كه چاوه‌كانیان تیایدا ئه‌بله‌ق ده‌بن ( جاری وایش هه‌یه هه‌ر له دونیادا سته‌مكاران ڕیسوا ده‌كات و تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت ) .
* زۆر به توندی ترس و تۆقین ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه , هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { وأنذرهم یوم اڵازفه إذ القلوب لدی الحناجر كاظمین ... } . (غافر : 18) واته : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر " درودی خوای لێبێت " بیانترسێنه‌و ئاگایان بكه له ڕۆژه نزیكه‌كه , ڕۆژی قیامه‌ت , كاتێك كه دڵه‌كان ده‌گه‌نه گه‌روو , غه‌مگینی و په‌ژاره و ته‌نگانه دڵ و ده‌رونی خوانه‌ناسان به‌ته‌واوی داگیر ده‌كات .
* ده‌یانبینی كتوپڕ ده‌گۆڕێن به‌هۆی بار‌و دۆخه‌كه , هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { یوم ترونها تذهل كل مرضعة عما أرضعت ... }. (الحج : 2) واته : له‌م ڕۆژه‌دا كه كاره‌ساته‌كه ده‌بینن , هه‌موو شیرده‌رێك له شیره خۆره‌كه‌ی بێ ئاگا ده‌بێت و فه‌رامۆشی ده‌كات .
* چاوه‌كانیان ڕیسوایی و زه‌لیلی ده‌نوێنێ , هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { خاشعة أبصارهم ترهقهم ذله ... } . (القلم : 43) واته : ئه‌وانه ؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به ته‌واوی دایاندهگرێت .
* زۆر په‌شیمانی دایگرتوون , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { ... وأسروا الندامة لما رأوا العذاب ... } . (یونس : 54) واته : ئه‌وانه له ده‌رونه‌وه زۆر په‌شیمانن كاتێك سزا‌و ئازاری چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بینن .
* باس له كرده‌وه خراپه‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌نسك هه‌ڵده‌كێشن , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { ... كذلك یریهم الله أعمالهم حسرات علیهم ... } . (البقره : 167) واته :ئا به‌و شێوه‌یه خوا سه‌رئه‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌كانیان نیشان ده‌دات و بۆیان ده‌كاته ئاخ و حه‌سره‌ت له سه‌ریان .
وه ده‌فه‌رموێ : { یوم یتذكر الانسان ما سعی } . (النازعات : 35) واته : ئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی كه چی كردووه‌و چی ئه‌نجامداوه .
* ئاوات ده‌خوازن كه زه‌وی ئه‌وانی خواردبا , هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { یومئذ یود الذین كفروا وعصوا الرسول لو تسوی به‌م الارض ولا یكتمون الله حدیثا } . (النساء : 42) واته : ئه‌و ڕۆژه ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و له پێغه‌مبه‌ر یاخی بوون , ئاواته خوازن كه زه‌وییان پێ ته‌خت بكرایه‌و ( هه‌ر له توێی خاكدا ون بوونایه‌و زیندوو نهكرانایهتهوه ) و ناتوانن هیچ گوفتارێكی په‌نهانیان له خوا بشارنه‌وه .
* چاو و دڵه‌كانیان سه‌ره‌و ژوور ده‌بێ , هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { رجال لا تلهیهم تجارة ولا بیع ... یخافون یوما تتقلب فیه اڵابصار } . (النور : 37) واته : پیاوانێك ستایشی خوا ده‌كه‌ن له مزگه‌وتانه‌دا كه بازرگانی و كڕین و فرۆشتن سه‌رگه‌رمیان ناكات و غافلیان ناكات ... له ڕۆژێك ده‌ترسن كه دڵان و چاوان تیایدا ئاوه‌ژوو ده‌بن ( له ترس و هه‌یبه‌تی ئه‌و ڕۆژه ) .
* ئه‌م ڕۆژه ڕۆژێكه منداڵ تیایدا پیر ده‌بێت هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { فكیف تتقون إن كفرتم یوما یجعل الولدان شیبا } . (المزمل : 17) واته : ( ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر یاخی بوونتان به‌رده‌وام بن ) ؛ جا چۆن خۆتان ده‌پارێزن له ڕۆژێك كه منداڵ پیر ده‌كات و سه‌ری سپی ده‌بێت .
* ڕێیان پێ نادرێ قسه بكه‌ن و پاساو بهێننه‌وه , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { هذا یوم لا ینطقون * ولا یؤذن له‌م أن یعتذرون } . (المرسلات : 35 , 36) واته : ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌م ڕۆژه‌یه كه قسه‌یان نه‌ماوه‌و ورته‌یان لێ نایه‌ت * مۆڵه‌تیش نادرێن پاكانه بكه‌ن .
* ئه‌گه‌ر ڕێیان پێ بدرێ بۆ پاساو هێنانه‌وه پاساوه‌كه‌یان سوددار نابێ , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { یوم لا ینفع الظالمین معذرتهم ولهم اللعنة ولهم سوء الدار } . (غافر : 52) واته : له‌م ڕۆژه‌دا سته‌مكاران تكاو پاڕانه‌وه‌یان بێ سوده و كه‌ڵكیان پێناگه‌یه‌نێت , نه‌فرین هه‌ر بۆ ئه‌وانه و هه‌ر بۆ ئه‌وانیشه جێگه‌ی ناساز و ناخۆش .
* وه‌ك مه‌ست و سه‌رخۆشیان لێ دێت له توندی سزا , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : {... وتری الناس سكاری وماهم بسكاری ولكن عذاب الله شدید } . (الحج : 2) واته : خه‌ڵكی ده‌بینیت وه‌كو سه‌رخۆشن , له ڕاستیدا سه‌رخۆشیش نین , به‌ڵكو سزای خوایی زۆر سه‌خت و سامناكه و سه‌ری لێ شێواندون .
* ههناسهههڵدهكێشن و حه‌سره‌ت ده‌خۆن له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان و ئاواته خوازن تكاكارێك هه‌بێت تكایان بۆ بكات , یان بگه‌ڕێنرێنه‌وه دونیا و كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { قد جا‌ء رسل ربنا بالحق فهل لنا من شفعاء فیشفعوا لنا أو نرد فنعمل غیر الءی كنا نعمل ... } . (الاعراف : 53) واته : به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان هێنابوو ( كه‌چی ئێمه بڕوامان پێ نه‌كردن و به كهساسیهوه ده‌ڵێن ) : ئایا ئه‌وه كه‌سێك نیه تكامان بۆ بكات ؟ ( به‌ڵكو خوا بمانبه‌خشێت ) یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دونیا و كار‌و كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ین نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌وسا ده‌مانكرد .
* له‌م ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاده‌كان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی داوێن پیس و بێ باوه‌ڕانیان كردووه , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { ویوم یعض الظالم علی یدیه یقول یا لیتنی اتخذت مع الرسول سبیلا * یا ویلتی لیتنی لم أتخذ فلانا خلیلا } . (الفرقان : 27 , 28) واته : ڕۆژێك دێت ئاده‌میزاد قه‌پ ده‌كات به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا و گاز له‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت ( له پهشیمانیداو ) ده‌ڵێت : خۆزگه له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه , مه‌رگ بۆخۆم , خۆزگه فڵان كه‌سم نه‌كردایه‌ته هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم ( چونكه سه‌ری لێ شێواندم ) .
* ده‌بن به دوژمنی هاوڕێكانیان , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { الأخلاء یومئذ بعضهم لبعض عدو إلا المتقون } . (الزخرف : 67) واته : دۆستان و براده‌ران هه‌رهه‌موو له‌م ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌كترن , هه‌موو ڕقیان له یه‌كتر ده‌بێته‌وه , جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسین كۆبوونه‌ته‌وه و برایه‌تیان به‌رپا بووه .
* سه‌رانی كوفر گه‌وره‌كان داشكاندن و دژایه‌تی ده‌كه‌ن , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { وبرزوا لله جمیعا فقال الضعفاء للذین استكبروا إنا كنا لكم تبعا فهل أنتم مغنون عنا من عذاب الله من شی‌ء قالوا لو هدانا الله لهدیناكم سوا‌ء علینا أجزعنا أم صبرنا ما لنا من محیص * وقال الشیطان لما قضی اڵامر إن الله وعدكم وعد الحق ووعدتكم فأخلفتكم وما كان لی علیكم من سلطان إلا أن دعوتكم فاستجبتم لی فلا تلومونی ولموا أنفسكم ما أنا بمصرخكم وما أنتم بمصخی إنی كفرت بما أشركتمون من قبل إن الظالمین له‌م عذاب ألیم } . (إبراهیم : 21 , 22) واته : ( ئه‌و ڕۆژه‌ی كه قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت ) هه‌موان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌رده‌كه‌ون , ئینجا لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان ( ئه‌وانی كوێرانه شوێن ملهوڕو سته‌مكاران كه‌وتبوون ) ده‌ڵێن : به‌وانه‌ی كه خۆیان به زل و گه‌وره دانابوو , بێ گومان خۆ ئێمه شوێن ئێوه كه‌وتبووین ! ( ئێمه گوێ ڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری ئێوه بووین ! ) , جا ئایا ئه‌مڕۆ ئێوه ناتوانن هه‌وڵێك بده‌ن تا ئه‌ندازه‌یه‌ك سزای خوامان له‌سه‌ر كه‌م ببێته‌وه , له وه‌ڵامیاندا وتیان : ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه , ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا , ( ئه‌ڵبه‌ت ڕون و ئاشكرایه كه ئه‌وانه به ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه نه‌ك هیدایه‌تیان نه‌ده‌ویست به‌ڵكو دژی هه‌ڵسان و پیلانیان ده‌گێڕا , ئیتر خوای گه‌وره چۆن هیدایه‌تی ئه‌م جۆره كه‌سانه ده‌دات , خۆ هیدایه‌ت به زۆر نیه ) ئێسته‌ش بۆ ئێمه وه‌ك یه‌كه , هاوارو ئاهو ناڵه بكه‌ین , یان دان به‌خۆدا بگرین , چارمان نیه‌و ڕزگار بوونمان ئه‌سته‌مه * ( كاتێك هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت به‌هه‌شتیه‌كان ده‌چنه ناو به‌هه‌شته‌وه و دۆزه‌خیه‌كان ده‌خرێنه ناو دۆزه‌خه‌وه ) شه‌یتان به‌فه‌رمانی خوا دێته قسه‌و ( ڕوو به په‌یڕه‌وانی ) ده‌ڵێت : به‌ڕاستی خوا به‌ڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگه‌یاندبوون منیش به‌ڵێنی درۆ‌و نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بكه‌م و له ڕێبازی ڕاست وێڵتان بكه‌م , وه‌نه‌بێت من هیچ زۆر‌و دهسهڵاتێكم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌بووبێت , جگه له‌وه‌ی ( به وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ ) با‌نگم كردن ( بۆ خوانه‌ناسی و تاوان ) ئێوه‌ش به ده‌ممه‌وه هاتن و به قسه‌تان كردم , ئیتر سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی من مه‌كه‌ن , به‌ڵكو سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆتان بكه‌ن ( كه ئاوا گێلانه , بێ بیر كردنه‌وه به قسه‌تان كردم , ئه‌مڕۆ ) من ناتوانم به هاناو هاواری ئێوه بێم , ئێوه‌ش ناتوانن به هاناو هاواری منه‌وه بێن , بێگومان من باوه‌ڕم به‌وه نه‌بوو به‌وه‌ی كه كاتی خۆی منتان كردبوو به شه‌ریك و هاوبه‌ش له پێشدا , به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سزای زۆر به ئێش ده‌درێن .
* به‌ڵكو دژایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌رستراوه‌كانیان ده‌كه‌ن و بێ به‌ریان ده‌كه‌ن , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : {وقال الذین اتبعوا لو أن لنا كرة فنتبرأ منهم كما تبرؤا منا } . (البقرة : 167) واته : ئه‌وانه‌ی شوێنكه‌وته بوون ده‌ڵێن : خۆزگه نۆره‌یه‌كمان بۆ بلوایه ئێمه‌ش ئاوا خۆمان به‌ری ده‌كرد له‌وان , هه‌روه‌ك ئه‌وان خۆیان به‌ری كرد له ئێمه .
* له‌م ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد له خزمانی هه‌ڵدێ نه‌وه‌ك داوای مافی خۆیان بكه‌ن , هه‌ر مرۆڤێك به‌خۆی سه‌رقاڵه , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { یوم یفر المر‌ء من أخیه * وأمه وأبیه * وصاحبته وبنیه * لكل منهم یومئذ شأن یغنیه } . (عبس : 34 ، 35 ، 36 ، 37) واته : ئه‌و ڕۆژه هێنده سامناكه برا له‌ده‌ست برای هه‌ڵدێت و ڕاده‌كات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه , هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوكی ... له‌ده‌ست هاوسه‌رو كوڕه‌كانی ... له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ركه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی كێشه‌ی خۆیه‌تی , ناتوانێت فریای كه‌سی تر بكه‌وێت .
* له‌م ڕۆژه‌دا تاوانبار ئاواته‌خوازه فیدیه بۆخۆی بدات له سزای خوا هه‌رچه‌ند فیدیه‌كه منداڵه‌كانی و خزمانی بێت , دووره ... دووره , خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : { ... یود المجرم لو افتدی من عذاب یومئذ ببنیه * وصاحبته وأخیه * وفصیلته التی تؤویه , ومن فی اڵارض جمیعا ثم ینجیه } . ( المعارج : 11 , 12 , 13 , 14) واته : تاوانبار‌و گوناهكار ئاوات ده‌خوازێت كه ئه‌گه‌ر بكرێت بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له سزای ئه‌و ڕۆژه هه‌موو كوڕه‌كانی بكاته قوربانی خۆی !! هاوسه‌رو براكه‌ی !! خزم و عه‌شیره‌تی كه له دونیادا په‌نایان ده‌دا , به‌هه‌رچی دانیشتوانی سه‌ر زه‌ویش هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆی بكرێت بیكاته قوربای خۆی , پاشان خوا ڕزگاری بكات .
سه‌رچاوه / أنباء القیامة / محمد ملا فائق الشهرزوری
وه‌رگێر : نوسه‌یبه میرانی
سه‌رچاوه‌ی رێگای ئیسلام
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ياخوا ده ستت خۆش بێت خودا پاداشتت بداته وه
سه ركه وتوبيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده ستت خؤش بيت كاكه حسين كيان بابه تيكى جوانه خوا خيرت بؤ بنوسيت انشالله


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه