❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ دوو موشه‌كی ڕیازانتسێڤ و كارادینێز كازان به‌رشلۆنه‌ تووشی شۆك كرد،ئه‌نته‌ر!.؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-21 09:23:05

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

به‌ دوو موشه‌كی ڕیازانتسێڤ و كارادینێز كازان به‌رشلۆنه‌ تووشی شۆك كرد،ئه‌نته‌ر!.؟

نوسه‌ر Barzan T9 له‌ 2009/10/21 – 12:07 AIM: -


له‌ یاریگای كامپ نو له‌ شاری به‌رشلۆنه‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ تووشی شكستێكی گه‌وره‌ و چاوه‌ڕوان نه‌كراو هات له‌سه‌ر ده‌ستی پاڵه‌وانی ڕوسیا یانه‌ی ڕۆبێن كازان،،،له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می خوولی شامپیۆنزلیگ یانه‌ی بلوگرانا میوانداری یانه‌ی ڕۆبێن كازانی كرد وه‌ یارییه‌كه‌ به‌ ناوبژیوانیه‌تی فه‌ڕه‌نسی لۆرێنت داهمێل به‌ڕێوه‌چوو،،،یانه‌ی ڕۆبێن كازان دوای سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ له‌ خوولی ڕوسی به‌سه‌ر یانه‌ی خیمكی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك و ئاگری به‌ ده‌ست هێنانی نازناوی خوولی ڕوسی هه‌ڵكرد توانی له‌ یاری شه‌وی سێ شه‌ممه‌ سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووـی خوولی شامپیۆنزلیگ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك وه‌ پێشكه‌ش كردنی ئاستێكی زۆر به‌رز به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانانی سێیانه‌،،،هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یاریزان ڕیازانتسێڤ له‌ خووله‌كی دووه‌مدا گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی كازان ـی تۆمار كرد وه‌ توانی له‌ گێمی دووه‌م پارێزگاری له‌ گۆڵه‌كه‌ی بكات تا كۆتایی پێهاتنی گێمی یه‌كه‌م،،له‌ گێمی دووه‌مدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هه‌ر له‌ خووله‌كی یه‌كه‌مدا گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی له‌ ڕێگه‌ی یاریزان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ تۆمار كرد كه‌چی یانه‌ی كازان توانی به‌ شێوازێكی ئاست به‌رز وه‌ پلانه‌كانی ڕاهێنه‌ر كازایێڤ زۆر به‌ ژیرانه‌ داڕێژرا بوون وه‌ له‌ خووله‌كی 73ـدا یاریزانی توركی كارادینێز توانی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ڕۆبێن كازان تۆمار بكات،،به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ڕۆبێن كازان كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ چوار خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م كه‌چی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هه‌ر له‌ پێشه‌نگایه‌تی مایه‌وه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ به‌ جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی كازان و دینامۆ كیێڤ،،،له‌ یارییه‌كی تری هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان میوانداری یانه‌ی دینامۆكیێڤ ـی ئۆكرانی كرد له‌سه‌ر یاریگای جۆزێپی میاتزا له‌ شاری میلانۆ به‌ ناوبژیوانیه‌تی ئینگلیزی مارن ئه‌تكینسۆن،،،یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی جه‌نه‌وا له‌ خوولی ئیتاڵی به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵ ئه‌مجاره‌ نه‌یتوانی ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ یانه‌ی دینامۆ بكات و ته‌نها به‌ خاڵێكی یارییه‌كه‌ ڕازی بوو،،،سه‌ره‌تا یاریزانی یانه‌ی دینامۆ كیێڤ میخالیك توانی گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له‌ خووله‌كی چواره‌مدا تۆمار كرد به‌ڵام دواتر یاریزانی سربی دیێان ستانكۆڤیچ له‌ خووله‌كی 35ـدا گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی تۆمار كرد كه‌چی زۆری پێنه‌چوو تا وه‌ك به‌رگریكاری به‌ڕازیلی لوسیۆ گۆڵێكی به‌ هه‌ڵه‌ی له‌ خۆیان كرده‌وه‌ و دووباره‌ یانه‌ی دینامۆ كیێڤ له‌ خووله‌كی 40ـدا پێشه‌نگایه‌تی گرته‌وه‌ ده‌ست،،،له‌ دوای ده‌ست پێ كردنی گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ده‌دا و له‌ خووله‌كی 47ـدا یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی وڵتێر ساموێل گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی تۆمار كرد به‌ڵام دواتر یارییه‌كه‌ هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێهات و ڕازی بوون به‌ خاڵی یارییه‌كه‌،،به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ سێ خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌ كه‌چی یانه‌ی دینامۆ كیێڤ خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه‌ بۆ چوار خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌دا دێت.

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-21 12:31:51

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

Re: به‌ دوو موشه‌كی ڕیازانتسێڤ و كارادینێز كازان به‌رشلۆنه‌ تووشی شۆك كرد،ئه‌نته‌ر!.؟

ده ست خۆش سه ركه وتوبيت
هه مو يانه ك ده دۆرێ هيچ يانه ك
تاسه ر بردنه وه تۆمارناكات

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net