.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















بێگومان له‌دوای ته‌مه‌نێكی دیاریكراوه‌وه زۆربه‌ی كچان‌و كوڕان خه‌ون به‌ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانیه‌وه ده‌بینن و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش سونه‌تێكی ژیانه ، لێره‌دا مانای ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانی‌و هاوسه‌ری چیه‌و مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ سه‌رده‌مێك؟ بۆ چی له‌كاتی ده‌ستگیرانیدا ئه‌ڵقه ده‌كرێته په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاست‌و له‌كاتی گواستنه‌وه‌شدا ده‌ستی چه‌پ؟
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه یه‌كێكه له‌نه‌ریته كۆنه فیرعه‌ونیه‌كان، یه‌كه‌م كه‌س پابه‌ند بووبێتن به‌و نه‌ریته‌وه میسریه كۆنه‌كان بووه، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جۆری دراوه‌ی كه له‌شێوه‌ی ئه‌ڵقه‌ی زێڕین مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرد، به له‌په‌نجه‌كردنی بوك به یه‌كێك له‌و ئه‌ڵقانه به‌ده‌ستی زاوا مانای وایه هه‌موو ئه‌و سامان‌و داهاته‌ی خاوه‌نێتی خستووه‌ته ژێر ده‌ستی بووكه‌وه!!
به‌لاَم له‌سه‌رده‌می ڕۆمانیه‌كان بوك‌و زاوا ته‌وقێكی گوڵینیان ده‌كرده سه‌ری یه‌كتری ئه‌وه‌ش هێمایه‌ك بوو به‌وه‌ی په‌ویه‌ندیان پێكه‌وه گرێداوه، ئه‌و ته‌وقه‌ش دواتر ده‌یانگۆڕی بۆ به‌نێكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و ده‌یانئالاَند له‌په‌نجه‌یانه‌وه.
له‌سه‌رده‌می ئه‌غریقیه‌كانیشدا كه هه‌ڵگری نه‌ریته كۆنه‌كانی پێش خۆیان بوون له‌كاتی ده‌ست نیشانكردندا ده‌ستی كچه‌كه‌یان ده‌خسته ناو ده‌ستی كوڕه‌كه‌وكاتێك له‌ماڵی باوكیان بهاتنایه‌ده‌ره‌وه به ته‌وقێكی ئاسنین هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه ، پاشان هه‌ردووكیان به‌پیاده به‌ڕێده‌كران به به‌ستراوه‌یی تا ده‌گه‌یشتنه ماڵی هاوسه‌رێتیان!!
چیرۆكی له‌ده‌ستكردنی ئه‌ڵقه له‌ده‌ستی ڕاسته‌وه بۆ ده‌ستی چه‌پ له‌كاتی چوونه نێو ژیانی هاوسه‌رییه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ده‌ماره‌كانی په‌نجه‌ی چه‌په‌وه هه‌یه كه ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه به‌دڵه‌وه و به‌ده‌ماری خۆشه‌ویستی ناسراوه به‌ناوی(فینا ئه‌موریس).
شێوه بازنه‌ییه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانیه‌كان، ئه‌و كات ئه‌ڵقه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تۆكمه‌و به‌هێز دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێمای به‌رده‌وامی‌و به‌هێزی ئه‌و په‌یوه‌ندییه، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی زێر له‌و سه‌رده‌مه‌دا شێوه‌ی بازنه‌ی ئه‌ڵقه نمونه‌ی به‌رده‌وامی وسه‌لماندنی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیه.
ده‌ڵێن له‌وانه‌یه نمونه‌ی یه‌كه‌م كه شێوه‌ی ئه‌ڵقه پێكدێنێت له‌دووبه‌شی لكێنراو به‌هۆی گرێیه‌كه‌وه دروستكراوه، زاوا له‌ماوه‌ی ده‌ستگیرانیدا نیوه‌ی پێشكه‌ش به‌بوك ده‌كات‌و له‌دوای چوونه نێو كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رییشه‌وه نیوه‌كه‌ی دیكه گرێده‌داته‌وه به‌یه‌كه‌وه‌و ده‌یكاته په‌نجه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵكه‌ندنی مێژو و سه‌رده‌می چونه نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌ری له‌سه‌ده‌ی شازده‌دا وه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی(خۆشم ده‌وێیت)و(تامردن پێكه‌وه ژیان به‌هاوبه‌شی) و نوسینی دیكه له‌سه‌ری ده‌نووسرا وه‌ك یه‌كه‌م پیتی كوڕ‌وكچه‌كه، ئه‌و نه‌ریته تائێستاش له‌زۆربه‌ی جیهاندا پرێزاوه‌و به‌رده‌وامه.
به‌كارهێنانی ئه‌ڵماسیش له‌ناو هه‌ندێك ئه‌ڵقه‌دا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئه‌ڵماس ئه‌وبه‌رده‌یه نرخی به‌رده‌وام به‌رزه‌و دانابه‌زێت، هێمایه‌كیشه بۆ خۆشه‌ویستیه‌كی ئه‌زه‌لی، له‌هه‌ندێك دیزاینی ئه‌ڵقه‌دا سێ پارچه ئه‌ڵماس به‌كارده‌هێنرێت ئه‌ویش هێمایه‌كه بۆ ڕابردوو، ئێستا‌و داهاتوو كه بۆ مێژوی قۆناغه‌كانی خۆشه‌ویستی دروستده‌كرێت.
سه‌رچاوه /ئاژانسه‌كان

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas giyan dasti tosh xosh bet bo peyamakat
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









alla alla erasty babetek bw zor zor zor be lay mnewa beswd bw bexwa awe esta zanem alqa gorenewa many jya destt xosh bet freshta gyany gwl zor zor zor jwana babeteket eshalla serkawtw abet gyanekem


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ست خۆش فریشته‌گیان سه‌ره‌وتووبیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas dildar giyan hiwadarem sudi ley wergrtebet
supas bo hesti jwanakat
supas dariyan giyan dasti ewash xosh bet bo peyamakatan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه