.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت خۆتان لاواز بكه‌ن، ده‌توانن كه‌ڵك له‌و هه‌شت خواردنه وه‌ربگرن كه به دژی قه‌له‌وی ناسراون.
بادام:
بادام به هۆی هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ترشی (ئالفا لینولینك) ده‌بێته هۆی خێرابوونی سوتانی چه‌ورییه‌كانی له‌ش و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ریجیمی رۆژانه 3 دانه بادام به‌كار ده‌هێنن، به ئاسانی %18 چه‌ورییه‌كانی له‌شیان ده‌سووتێنن.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ، بادام وزه‌یه‌كی زۆر ده‌داته له‌شی مرۆڤ.
توو و میووهكانی دیكه‌ی ئه‌و خێزانه:
ئه‌و جۆره میوه‌یه رێژه‌یه‌كی زۆری فیتامینی cی تێدایه و و یارمه‌تی سووتانی %30 چه‌ورییه‌كانی له‌ش ده‌دات، گرووپی
لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی حكومی ئاریزۆنا رایگه‌یاندووه ئه‌و میوانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كیش له ساردكه‌ره‌وه بمێننه‌وه، ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی دژی قه‌ڵه‌وییان هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
دارچین:
بههاراتێكه كه ته‌نیا به به‌كارهێنانی چاره‌كێك كه‌وچكی چایه له ژه‌مه‌كان، ناهێڵێت رێژه‌ی ئه‌نسۆلین له له‌ش زیاد بكات، بۆیه پێشنیاز ده‌كرێت رۆژانه بڕێك دارچین له ژه‌می به‌یانیان به‌كار بهێندرێت.
زه‌رده‌چوو:
زهردهچووش ده‌بێته رێگرێك بۆ زۆربوونی پێكهاته چه‌ورییه‌كان، به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری (ئهندۆكرینۆلۆژی) بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی زه‌رده‌چوو له سه‌نده‌ویچ و له‌فه، جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی به‌تام كردن و ره‌نگدار كردنی، به كه‌ڵكه بۆ لاواز بوون.
پرته‌قال:
میوه‌یه‌كه كه ماده‌یه‌كی بێ ره‌نگی تێدایه به ناوی (فلاون)، كه ده‌بێت ببێته خواردنه‌وه‌ی سه‌ره‌كی قه‌ڵه‌وه‌كان.
ده‌نكی سۆیا:
زیاد كردنی نیو پیاڵه‌ی چا له ده‌نكی سۆیا له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته، یه‌كێكه له رێگه‌چاره‌كانی دیكه‌ی لاوازبوون، به مه‌رجێك پێشینه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له خێزانهكهنتان نه‌بێت، شاره‌زایان له‌و بڕایهدان سۆیا به هۆی هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری (كۆلین) یارمه‌تی جه‌رگ و زه‌رداو ده‌دات كه باشتر چه‌وری شی بكه‌نه‌وه.
په‌نیری سویسرایی:
وه‌ك خواردنێك كه رێژه‌یه‌كی زۆری پرۆتینی تێدایه، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژێنی به‌رهه‌مهێنی چه‌وری و هۆكارك بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وری.
په‌تاته‌ی شیرین:
به هۆی هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری فابیر له ناو په‌تاته ده‌بێته هۆی جێگیر بوونی رێژه‌ی ئه‌نسۆلین و هه‌روه‌ها چه‌ورییه‌كی كه‌متر له له‌ش كۆ ببێته‌وه.
سه‌رچاوه/رهزوانگ


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش بێت من زۆر زهءیفم وه‌ڵا ئه‌وانه‌ش بخۆم خه‌یب ئه‌بم


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet dariyan giyan her sarkawtu bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه