.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سۆیله وه‌كو هه‌موو ده‌سته كچانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆی دوای ته‌واوكردنی پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی، له‌خوێندن دایانبڕی و رووبه‌ڕوویان كرده‌وه له‌گه‌ڵ چاره‌نووسێكدا كه ئه‌ویش شووكردن بوو، خێزانه‌كه‌ی سۆیله هه‌موو ئاوات و خۆزگه‌كانی كچیان به‌شووكردنه‌وه به‌ستبۆوه‌و قه‌ت بیریان له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه، كه‌خوێندن و بڕوانامه گرنگترین شته بۆ داهاتووی كچه‌كه‌یان.
كه‌وته داوی خۆشه‌ویستییه‌وه
له‌تیفی دراوسێیان كه چه‌ند ساڵێك له‌خۆی گه‌وره‌تر بوو له‌مێژبوو كه‌وتبووه داوی خۆشه‌ویستی سۆیله‌وه، بۆیه ناردیه خوازبێنی، دوای ئه‌وه‌ی سۆیله رازیبوو زه‌ماوه‌ندیان كرد‌و چوونه كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رێتییه‌وه، به‌لام ئه‌فسووس ئه‌م كه‌ژاوه جوانه هه‌رزوو كه‌وته ناو زریانی تووڕه‌یی ژیان، چونكه له‌تیف نه‌یتوانی وه‌كو مێردێك ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، چوونه له‌لای دكتۆر‌و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریش هیچ سوودێكی بۆ حاڵه‌ته‌كه‌ی له‌تیف نه‌بوو، ژیانی ئه‌م دوو گه‌نجه به‌و شێوه‌یه درێژه‌ی كێشا‌و مۆته‌كه‌ی خه‌م چۆكی دادایه دڵ و ده‌روونیان و به‌ئازاره‌وه ده‌تلانه‌وه، رۆژێكیان له‌تیف پێی له‌جه‌رگی خۆی ناو به‌سۆیله‌ی وت: خۆشه‌ویسته‌كه‌م چیتر حه‌زناكه‌م له‌وه زیاتر چاره‌نووسی تۆ ببه‌ستمه‌وه به‌خۆمه‌وه‌و خوا هه‌ڵناگرێ تۆ به‌مشێوه‌یه ژیان له‌گه‌ڵ مندا درێژه پێبده‌یت.
به‌بیریدا نه‌ده‌هات به‌جێیبهێڵێت
كاتێك سۆیله گوێی له‌م قسانه بوو چاوه‌كانی پڕ بوون له‌فرمێسك، چونكه له‌تیف ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵیدا باش بوو، هیچ رۆژێك له‌ڕۆژان به‌بیریدا نه‌ده‌هات لێی جیاببێته‌وه‌و دڵی بڕوایی نه‌ده‌هات به‌جێیبهێڵێت، ده‌مێكیش بوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی له‌مێشكی خۆی ده‌ركردبوو و ببووه قه‌لایه‌كی ئارام و به‌رامبه‌ر به‌و گرفته‌و پشوودرێژی كرده دروشمی سه‌ره‌كی ژیانی خۆی و دڵخۆشی له‌تیفیشی دایه‌وه‌و پێیوت: تكات لێده‌كه‌م جارێكی‌تر بیر له‌شتی وا مه‌كه‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌نده نا ئومێد مه‌به، مادام ئێمه یه‌كتریمان خۆشده‌وێت ده‌توانین به‌ره‌نگاریی هه‌موو گرفته‌كانمان ببینه‌وه.
راستییه‌كه‌یان به‌كه‌س نه‌ده‌وت
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سۆیله ته‌مه‌نێكی كه‌می هه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌زموونی ژیانی نه‌بوو، به‌لام توانیبووی ئازار‌و كۆژانه‌كانی له‌دڵیدا حه‌شار بدات و نه‌هێڵێت كه‌س به‌م گرفته‌یان بزانێت و به‌رده‌وامیش دڵخۆشیی له‌تیفی ده‌دایه‌وه‌و نه‌یده‌هێشت بۆ چركه‌یه‌ك چییه خه‌فه‌ت بخوات، هه‌رچه‌نده قسه‌و باسی كه‌سوكارو ناسیاوه‌كانیشیان ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیبوون و به‌رده‌وام لێیان ده‌پرسین (ئه‌وه بۆ منداڵتان نه‌بوو، بۆ ناچن بۆ لای دكتۆر، تاكه‌ی ئاوا ده‌بن، بۆ بیرێك له‌خۆتان ناكه‌نه‌وه، ده‌تانه‌وێت به‌وه‌جاخ كوێری بمێننه‌وه؟.... هتد) ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیاری تری هاوشێوه چوارده‌وری ته‌نیبوون، به‌لام سۆیله‌و له‌تیف هه‌رجاره‌و به‌جۆرێك خۆیان له‌پرسیاره‌كان ده‌دزییه‌وه‌و راستییه‌كه‌یان به‌كه‌س نه‌ده‌وت.
30 ساڵ به‌و جۆره مانه‌وه
ساڵ هات و ساڵ رۆیشت و ماوه‌ی 30 ساڵ سۆیله‌و له‌تیف به‌مشێوه‌یه مانه‌وه‌و هه‌ر پێكه‌وه‌بوون، له‌دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌و له‌ناكاو له‌تیف دووچاری نه‌خۆشییه‌كی كوشنده بوو به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، دوای مردنی له‌تیف خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ سۆیله‌ی خێر له‌خۆنه‌دیو به‌جێما، هه‌ر كه‌سێكیش بهاته‌یه‌ته پێشه‌وه ئه‌م ره‌تیده‌كرده‌وه‌و پێی رازی نه‌ده‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیوابوو تازه هیچ كه‌سێك جێگای له‌تیفی بۆ ناگرێته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و نهێنییه‌ی چه‌ند ساڵه له‌دڵیدا شاردوێتیه‌وه‌و پارێزگاری لێده‌كات ئاشكرا ده‌بێت.
كه‌سوكاره‌كه‌ی تووشی شۆك و رامان بوون
كه‌سوكاره‌كه‌ی سۆیله كه له‌سه‌ره‌تاوه به‌بێ ویستی خۆی له‌خوێندنگه ده‌ریانهێناو له‌ته‌مه‌نێكی زۆر منداڵیشدا دایان به‌شوو، دووباره فشاریان خسته‌وه‌سه‌ری و ناچاریان كرد كه شوو بكاته‌وه به‌و پیاوه‌ی چه‌ند جارێك ناردبوویه خوازبێنی، به‌و بیانووه‌ی كه ئه‌و پیاوه كه‌سێكی باشه‌و ئه‌میش هێشتا گه‌نجه‌و خه‌ڵكی قسه‌و قسه‌ڵۆكی بۆ دروستده‌كه‌ن، هه‌رچۆنێك بوو سۆیله رازیبوو شوویكرده‌وه، به‌لام ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی كه‌سه نزیكه‌كانی و ئه‌ویش تاسه‌ر نه‌یتوانی بیشارێته‌وه، ئاشكرابوونی نهێنی كچبوونی بوو له‌دوای سێ ساڵ شووكردنی به‌له‌تیف.
kurdstani.nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







بة راستى كجيكى بةوةفا بووة كجى وا زؤر كةمة ئيستا
دةست خؤش


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas giyan dasti tosh xosh bet bo peyamakat
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه