.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چەند سەرنجێک لەپێشوازی تەرمی ئەردەلان بەکردا !!
لەڕێگەی نامەیەکی وەفاداری هونەرمەند زیاد ئەسعەد بۆ ڕووحی پاکی ئەردەلان بەکر گوتی : ژیان شانۆیە و هەر ڕۆژەوە کەسێک نماییشی تێدا دەکات ،بەڵام کاکە زیاد ئەی بۆ شانۆکارە خراپەکان دەمێننەوە!!؟ بەهۆی سرووشتی ژیان لە کوردستان هەرکاتێک مرۆڤەکان ماڵئاوایی یەکجاری دەکەن ئیتر ئەوەندەی خزم و کەس و کار و برادەر پەیدا دەبێت کە پێشتر نەبووە، ئەوکاتەی ئەردەلان بەکر دوای پازدەساڵ هاتەوە کوردستان و خەونی چەند ساڵەی هاتەدی جارێکیان بەیەکەوە دانشتین باسی لەوە دەکرد کەوا چۆن دژایەتی دەکرێت لەلایەن هەندی بەناو هونەرمەند و کەناڵە ڕاگەیاندنەکان کە لەکاتێکدا ئەردەلان هیچ خراپیەکی بۆیان نەبوو کەچی دوای مردنیشی خۆیان لی کردبوو بەخاوەنی، بەداخەوە من دەڵێم ئەکەر ئەردەلان هۆشی لەخۆبایە لەوکاتەی کە تەرمەکەیان لە فڕۆکەخانە هێنا دەرەوە دڵنیابووم کە ئامادە نەدەبوو کە ڕێگە بدات چەند ماستاوچی و دۆڕاوێک بێنە پێشوازی چونکە مەردایەتی جوانەمەرگ ئەوەی قبوول نەدەکرد تا لەسەر دوونیا بوو دژایەتی بکەن و دوای مردنیشی بێنە بەردەم چاوی کامێڕاکان خۆیان بەخاوەنی ئەردەلان بزانن !!، ئەگەرچی ئەوانەی لەدوایین سەردانەکەی ئەردەلان بۆ کوردستان ڕیگری بوون لەکارکردن و گەشەکردن بەڵام بەهێزی ئیرادەی ئەو هونەرمەندە شکستی بەهەوڵەکانی ناحەزان هێنا و توانی لە ماوەی مانەوەی لە کوردستان دڵی جەماوەرەکەی خۆش بکات .
دیارە لەکاتی هاتنەوەی تەرمی ئەردەلان بەکر بۆخاکی کوردستان و ئەنجامدانی ئەو ڕێوڕەسمە شایستەیە و کە جێگەی شانازییە بۆ خەڵکی هەولێر کەوا توانیان ئەو وەفایە بنوێنن لە ڕێوڕەسمەکاندا دواتر ئامادەبوونی زۆرێک لە هونەرمەندانی هاوڕێی کاکە ئەردەلان ئەگەرچی جگە لەنواندنی وەفایەک بۆ جوانەمەرگ هیچ بەرژەوەندیەک بەدی نەدەکرا لە ئیستا و ڕابردوودا لەنێوان هونەرمەندان و ئەردەلان بەکر تەنانەت خۆشەویستی ئەردەلان بەکر نەبوبێت لە رابردوودا بەرامبەریان و قسەخۆشی و پاکی ئەو هونەرمەندە ئەو کەشەی خوڵقاند ،بەڵام بەداخەوە ئامادە نەبوونی هەندێک لە هونەرمەندانەی کە ئەردەلان بەمامۆستای خۆیان دادەنێن و لەڕێگەی ئەوەوە پێگەیشتوون و گەیشتونەتە ئەوئاستەی ئیستا کەچی بەدەر بوون لەو دەستەواژانەی کە پێی دەڵێن " وەفا ،مرۆڤایەتی ، هونەر، هاوڕێیەتی " ئەگەرچی کەسانێکیش هەبوون کە نەیانتوانی ئامادەبن بەڵام لەڕێگەی نامەیەک یان بروسکەیەکی ماتەمینی پرسەوسەرخۆشی خۆیان گەیاند بەڵام ئەوانەی کە ئیستا ماستاوچی دەسەڵاتن و تا دوێنێش چاویان لەدەستی ئەردەلان بوو ئامادەبوون کە هەموو تەنازولێک بکەن بەس تا جارێک ئەردەلان بیانبات بۆ ئاهەنگێک و بیکاتە ژەنیاری خۆی ، بەڵام ئیتر ژیانە و زیاد ئەسعەد گوتەنی شانۆیە !! بۆیە دەکرێت ئەوشانۆیە خەڵکێک کارەکتەر بن کە لەبنەڕەتدا خاوەنی ئەو ڕۆڵە بێ ئەمەکەبوو بن کە دواجار سەلماندیان کەوایە....
Chra


لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet giyan her sarkawtu bit bawanm

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه