.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











- ئه‌و پرۆژانه‌ی ئێستا پێیه‌وه خه‌ریكی؟
*دوای ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا دوا ئه‌لبومم بڵاویویهوه دووكلیپیشم بۆ ئه‌نجامدا له‌رێی ئارت كۆمپانیا و كۆمپانیای چوارچرا كه سوپاسم بۆ كاك عیرفان زه‌نگه‌نه هه‌یه به به‌رده‌وامی و ئێستاش به نیازی ئه‌نجامدانی كلیپێكی ترم له وڵاتی سوید بۆ یه‌ك له‌به‌رهه‌مه‌كانی تری ئه‌لبومه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ چه‌ند كارێكی تر كه له‌كاتی خۆی رایان ده‌گه‌یه‌نم.
ئالان عومه‌ر ده‌یه‌وێ ئه‌مجاره چی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نیشاندات؟ چه‌نده جیاوازه.. به‌گشتی كورته باسێك له‌سه‌ر پرۆژه‌و كاره‌كانی ئاینده؟
- بۆ پڕۆژه‌ی ئاینده وه‌ك وتم جگه له كلیپێك چه‌ند كارێكی تره دواتر و له‌كاتی خۆی رایده‌گه‌یه‌نم، بۆ ئه‌وه‌ش كه ده‌مه‌وێت چی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌م پێشان بده‌م؟ ئه‌وه پیشان ده‌ده‌م كه هونه‌ركردن لێم ده‌خوازێ به‌رده‌وام شتێكی پێویست به خه‌ڵك بڵێم, چونكه ئه‌وه ئه‌ركی هونه‌ره له‌سه‌رم كه به‌رده‌وام شتێكم هه‌بێت بۆ وتن جا ئه‌گه‌ر شتێك بێت بۆ جوانتر پێشاندانی جوانییه‌كان یان شتێك بێت بۆ نه‌هی كردن له‌و لایه‌نانه‌ی بونه‌ته هۆی ناشیرینكردنی ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ی كه ده‌بێت له ژیانمان بونی هه‌بێت, به‌رده‌وام ده‌بێت هونه‌رمه‌ند شتێك به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بڵێت ئه‌گه‌ر بیرهێنانه‌وه یان پێ راگه‌یاندن بێت, گرنگ ئه‌وه‌یه شتێك به‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نین نه‌ك ته‌نها به ئیقاع و موزیك كاتێكی به‌بێ سود به‌گوێگر بكوژین. ئه‌گه‌ر پرسیار ئه‌وه‌شه كه چی جیاواز له‌جاران ده‌ڵێم, ئه‌مرۆ كه جیاوازه له دوێنێ پێویست ده‌كات من چی بڵێم له‌وه‌ی وتومه. ئه‌وه‌یه ره‌نگه بینینی جیاوازییه‌كانی ئه‌م ماوه‌ی مانه‌وه‌م لێره له ئه‌وروپا و له غوربه‌ت له‌گه‌ڵ ژیانم له‌نیشتیمانی ئازیزم كوردستان وابكات له شێوه‌ی گه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر كار بكه‌م.
- ماوه‌یه‌كه ده‌بینین كاری راگه‌یاندن ده‌كه‌ن، ئایا ئه‌مه چۆنه، حه‌زت به‌و كاره‌یه یان ئه‌وه‌تا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه‌و ته‌واو ده‌بێت؟
- زۆر كات ئه‌م پرسیاره ده‌كرێت؟ پێم وایه ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م پرسیاره له هونه‌رمه‌ندێك ده‌كات كه له راگه‌یاندن كارده‌كات یان ئه‌وه‌یه مه‌به‌ستیه‌تی بزانێت ئایا هونه‌مه‌ند له ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه گه‌شتووه؟ یان ئه‌وه‌تا وه‌ك پێویست له په‌یوه‌ندی هونه‌رو راگه‌یاندن نه‌گه‌شتووه؟. ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆی له‌و دولایه‌نه بڕوانی هه‌ردولا له‌یه‌ك مه‌فهوم یه‌ك دهگرنهوهكه ئه‌ویش گه‌یاندنه، راگه‌یاندن ده‌یه‌وێت شتێك به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت روداوه ،هه‌واڵه، فكره، هه‌رچییه‌ك هه‌یه.... هونه‌ریش به‌هه‌مان شێوه ئه‌ركی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره شتێك بگه‌یه‌نێت و شتێك به گوێگر بڵێت كه زۆركاتیش گه‌یاندنی هونه‌ر خێراتر‌و كاریگه‌ر تره له‌وه‌ی كه راگه‌یاندن ده‌یگه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌وه‌ی هونه‌ر ده‌یگه‌یه‌نێت بارگاوییه به‌لایه‌نێكی رۆحی وه‌ك میوزیك و ئاواز له‌م ڕێیه‌شه‌وه خێراتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت ده‌گاته جێی. كه‌وایه له‌نێوان هونه‌رو راگه‌یاندن لێك نزیكی هه‌یه، بۆیه شتێكی غه‌ریب نییه من حه‌زوخولیام بۆ هه‌ردوو بواره‌كه هه‌بێت ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم كه له‌گه‌ڵ دروستبونی حه‌زی هونه‌ریشم حه‌زكردن به‌كاری راگه‌یاندن له‌مندا بونی هه‌بووه .دڵنیام نه‌ك هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ری به‌ڵكو ده‌بێت زیاتریش په‌ره‌ی پێبده‌م.
- راگه‌یاندن چۆن ده‌بینی به تایبه‌ت له بواری هونه‌ره‌وه؟
- راگه‌یاندن له‌كوردستان وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه شتێك پێشكه‌شی هونه‌ر بكات. ئه‌وه‌ی ئه‌و كردویه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فهراغهكانی خۆی بووه به‌هونه‌ر. بزانه له‌كام ته‌له‌فزیۆن و له‌كام رادیۆ ئێستا به‌رنامه‌یه‌كی جدی هونه‌ری هه‌یه كه ده‌ست ببات بۆ كێشه‌كانی هونه‌رو هونه‌رمه‌ند؟ له‌كام رۆژنامه‌و له‌كامه گۆڤار ئێستا ته‌وه‌رێكی گرنگ هه‌یه بۆ باسكردنی ئه‌و لایه‌نانه؟ ئه‌وه‌ی هه‌یه كات كوشتن و جوانكاری و پڕكردنه‌وه‌ی فه‌راغی راگه‌یاندنه‌كانه له‌خزمه‌تی خۆیان نه‌ك خزمه‌تی هونه‌ر به‌تایبه‌ت له ته‌له‌فزیۆنه‌كان، نه‌مبینیوه به‌رنامه‌یه‌كی ره‌خنه ئامێز‌و جدی هونه‌ری پێشكه‌ش بكه‌ن ته‌نها چه‌ند بابه‌تێكی تهرفیهیان هه‌یه‌و به‌س. به‌ڵام ره‌نگه له‌مه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانیش هونه‌رمه‌ندان تاوانباربن، چونكه زۆرینه‌مان هونه‌رمان وه‌ك ئه‌و تهرفیهاته ناساندووه كه ته‌له‌فزیۆنه‌كان ده‌یكه‌ن.
- هه‌ست به مۆدێلێكی نوێ له گۆرانی كوردی ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌نێو كچان، رای ئالان عومه‌ر وه‌ك كچه كۆرانی بێژێك له‌و باره‌وه؟
- ده‌بێت تازه‌گه‌ری بونی هه‌بێت، سه‌یركه له‌شێوه‌ی كاركردن له‌هه‌موو بوارێك گۆرانكاری رویداوه هه‌ر له‌كاری رۆژنامه‌وانی كه به‌ڕێزت سه‌رقاڵی پێوه‌ی تا دارتاشی و ئاسنگه‌ری و نان خواردن و خانوو دروستكردن و پزیشكی و ریگاو بان و تادوای ....... خۆ ناكرێت له‌نێو ئه‌م هه‌موو گۆرانه هونه‌ر بوه‌ستێت و گۆرانكاری تێیدا رونه‌دات!! من ئه‌و گۆرانكارییه‌ی رویداوه كه به‌ڕێزت به مۆدێل ناوی ده‌به‌یت به‌شتێكی ئاسایی ده‌بینم ، گرنگ ئه‌وه‌یه بهرۆحیهتێكی كوردیانه كار بكرێت ئه‌گه‌ر باسیش لهكوردبونه له به‌رهه‌مه‌كان ئه‌وه ئه‌و هه‌وڵه‌ش گۆرانگاری پێوسته، چونكه تۆ سه‌یركه له خه‌باتی خه‌باتكارانی دنیاش بۆ میلله‌ته‌كانی خۆیان له‌شێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان له‌دوێنێوه تا ئه‌مرۆ چه‌ند گۆرانكاری رویداوه و هه‌وڵه‌كانیشیان به‌خزمه‌ت حسابه. به‌ڵام من نازانم بۆچی شێوازه تازه‌كانی كاری هونه‌ری زۆركات به‌خزمه‌ت له‌یه‌ك نادرێته‌وه كه ئه‌ویش ئه‌و گۆرانكارییه ده‌خوازێت.؟؟
- هاورێیه‌تی نێوان هونه‌رمه‌ندانی كچ چۆنه له ئێستادا؟ ئایا ئه‌وانه‌ی ئێستا هه‌ولده‌ده‌ن سود له ئه‌زموونی ئه‌وانی دیكه وه‌رگرن به تایبه‌ت ئه‌وانی كۆن؟ هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن ئه‌زمونه‌كان (كچان) ده‌ستی هاوكاری بۆ نوێكان درێژده‌كه‌ن؟
- به‌راستی هیچ جۆره هاورێیهتییهكی راستی له نێوان كچه هونه‌رمه‌نده‌كان نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه موجامه‌له‌و نارستگۆییه ئه‌وه‌ی له‌نێوان خانمه هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌گوزه‌رێت دنیایه‌كی پڕ له حه‌ساده‌ت و زهموزهمكاری و حهزبهكاری یه‌ك نه‌بونه، به‌ڵام زۆركات به جورئه‌ته‌وه له‌م لایه‌نه نادوێین به‌ڕیزه‌وه باسی هه‌موو ئافره‌ته‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام نابیستی له‌راگه‌یاندن یه‌كێكمان ناوی یه‌كێ ترمان بهێنین وه‌ك هونهمهندێكی به ئه‌زمون. ئێستا له‌كوردستان ده‌بینیت چه‌ند خانمێك نێوانیان هه‌یه و پێكه‌وه كارده‌كه‌ن و وه‌ك هاوڕێ خۆیان پێشان ده‌ده‌ن كه بریتین له قوتابییه‌كانی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیار له‌خودی هونه‌مه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیریش بكه‌یت و ئه‌ویش به‌سه‌راحه‌ت وه‌ڵام بداته‌وه ده‌بینی ئه‌و جۆره هاوڕێیهتیشه ته‌مسیله ئه‌گه‌رنا حه‌ساده‌ت رۆحی هه‌موو ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كانی خواردووه. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێكیش نێوانهكهی دنیایه‌كی پڕ له‌یه‌كتر ره‌تكردنه‌وه‌و حه‌ساده‌ت بێت چۆن توانای هه‌ماهه‌نگی یه‌كیان ده‌بێت ئه‌وه پرسیاره‌و وه‌ڵامه‌كه‌شی دیاره, بۆیه من ئه‌وه ده‌ڵێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڕیه‌تی و هه‌ماهه‌نگی راستهقیهنه له‌نێوان ئێمه خانمانی هونه‌رمه‌ند بونی نییه ره‌نگه پیاوانیش هه‌مان ده‌ردیان هه‌بێت به‌ڵام ئێستا پرسیاره‌كه له‌سه‌ر ئافره‌ته.
- تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت تێكستی گۆرانی، گۆرانی بێژه كچه‌كان له لایه‌ن كورانهوه ده‌نووسرێ و ئه‌مه دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌وه‌ی، هونه‌رمه‌ندانی كچ گوزارشت له هه‌ستی خۆیان بكه‌ن، ئایا هونه‌رمه‌ند چه‌نده له‌وه سه‌ركه‌وتووه ده‌بێ، گۆرانیه‌ك بلێ گوزارشت له ره‌گه‌زێكی دیكه بكات؟ هۆكاری په‌یدا نه‌بوونی شیعری ژن بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
-هۆكار ئه‌وه‌یه كه زۆر كه‌م خانمان تێكیستی گۆرانی ده‌نوسن خۆیان به‌شعرو په‌خشانه شعر خه‌ریككردووه و ئه‌و لایه‌نه گرنگه‌یان فه‌رامۆشكردووه، بۆیه ناچار هونه‌رمه‌ندانی ژن بۆ تێكستێك كه گوزارشت له حهزوویست و خه‌ونه‌كانیان بكات یان نزیك بێت له ئیحساسهكانیان په‌نا بۆ قه‌ڵه‌می پیاواببهن و له‌و باره‌یه‌شه‌وه پیاوان توانیویانه خزمه‌ت به ژنانی هونه‌رمه‌ند بكه‌ن، به‌ڵام نمونه‌ی وه‌ك خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغیش بونی هه‌یه كه زۆركات پیاوه‌كانیش سودیان له تێكسته جوانه‌كانی وه‌رگرتووه و منیش هیوا ده‌خوازم ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه له بواری شعر نوسین كار ده‌كه‌ن ئه‌و فه‌راغه‌ی كه بونی هه‌یه له‌و بواره پڕی بكه‌نه‌وه. بیگومان ئه‌و كاتیش هونه‌مه‌نده ژنه‌كان ده‌توانن زیاتر به ئیحساسێكی ژنانه كاره‌كانیان بكه‌ن چونكه نه‌بونی ئیحساسی راسته‌قینه‌ی ژن له‌كاره‌كان ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ری له زیاتر سه‌ركه‌وتنیان هه‌بووه.
- هه‌ندێك كچی گۆرانی بێژ له شاشه‌كان ده‌كرێنه پاله‌وان له ماوه‌یه‌كی كورتتدا، به رای ئێوه هونه‌ری ئه‌و شته له چییه؟
-راسته ئه‌وه دیارده‌یه‌كی سه‌یره به‌راستی ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و مه‌هزه‌له‌ی ئه‌مرۆ به‌هونه‌ر ده‌كرێت، كه‌سێك له‌سه‌ره‌تای كاركردنه‌و بهفهرزكردنی كاره‌كانی به‌به‌رده وام ده‌كرێته سه‌رمه‌شقی كاره هونه‌رییه‌كان به‌راستی ئه‌وه تاوانێكی گه‌وره‌یه به‌رانبه‌ر به‌خودی كه‌سه‌كه‌و به‌گشتی هونه‌رمه‌ندانیش ده‌كرێت, غه‌در له‌خودی كه‌سه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ره‌تای دروستبونی ئهوهندهگرنگی پێده‌درێت گه‌وره‌تر له‌خۆی پێشانی خۆی ده‌درێت ئه‌وه‌ش به‌ره‌و له‌خۆ ده‌رچونی ده‌بات غه‌در لههونهرمهندانیش به‌گشتی ئه‌وه‌یه كه دوای ته‌مه‌نێك خزمه‌ت بهنیوئهوهندهی ههرزههونهرمهندهكان گرنگیان پێ‌نادرێت لای من ئه‌و كاره مههزهلهكردنێكی ئاشكرایه به‌هونه‌رو هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌سانێك ئه‌و بڕیاره‌یان به‌ده‌سته له تێگه‌شتن بۆ هونه‌ر كورد گوته‌نی ته‌قه‌ی سه‌ریان یه‌ت.
- ئالان عومه‌ر هیچ هه‌له‌یه‌ك هه‌یه له ژیانی هونه‌ری كردبێتی به‌تایبه‌ت له بواری هونه‌ره‌كه‌ی؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه چه‌نده تیایدا په‌شیمانی؟ هه‌له‌كان به‌شێك نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بیت؟ ئه‌گه‌ر نییه بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟
-به‌ڵی هه‌ڵه هه‌بووه هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌ی ره‌نگه له‌هه‌ندێك كاری هونه‌ریدا به‌شێوه‌یه‌ك كارم كردبێت ته‌به‌قه‌ی ده‌نگم و جیاوازی بوبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه تۆمارم كردووه، و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ژیان و خراپ تێگه‌شتنم له‌ژیان پێی كردبم. بۆیه بێگومان له‌دوای گه‌شتنه ئه‌و بڕوای كه ئه‌وه‌ی كردومه هه‌ڵه بووه دانم بهههڵهكهمداناوه و په‌شیما نیش بووم لێی به‌دڵنیاییه‌وه ژیانیش به‌بێ هه‌ڵه نابێت ئه‌وكاته‌ش هه‌ڵه‌كردن سودی هه‌یه بیكه‌یته په‌ند(ده‌رس) بۆ داهاتوی ژیان و هه‌ستكردن بهههڵهكه وابكات كه بۆكاری داهاتوو بێ هه‌ڵه بیت.
- ژیانی تایبه‌تی ئالان عومه‌ر چ په‌یوه‌ندیه‌كی به ژیانی هونه‌ریه‌وه هه‌یه، ئایا شتێك هه‌یه پێكه‌وه‌یان گرێدات؟
-هونه‌ر له رۆحی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بونی نه‌بێت ناتوانێت هونه‌ر بكات. یان تێگه‌شتن و تێڕانینی باش و دروستی نه‌بێت بۆ هونه‌ر ناتوانێت هونه‌ر بكات، به‌ڵام جگه له‌م لایه‌نانه هیچ جۆره لێكچونێك له‌ژیانی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی كورد‌و هونه‌ره‌كه‌یدا نییه. چونكه ژیان ده‌خوازێت هونه‌رمه‌ند كاربكات بۆ دابینكردنی ژیانی كاری هونه‌ریش هیچ هونه‌رمه‌ندێك ناژیهنێت و ناچار زۆرینه‌مان بۆ دابینكردنی ژیان كارێك ده‌كه‌ین دور له‌كاری هونه‌رییه، ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌ژیان و ژیانكردنی تایبه‌تی لێكچون نه‌مێنێت له‌گه‌ڵ هونه‌ر و ئه‌وه‌ی بمێنێت لایه‌نه رۆحییهكه بێت به‌ته‌نها منیش وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی تر ره‌نگه ژیان ناچار به‌كاركردنێكی كردبم دور بێت له هونه‌ر ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ی كاته‌كانم و لایه‌نه تایبه‌ته‌كانی ژیانم كارێكی لێك نه‌چوبێت له‌گه‌ڵ هونه‌رو په‌یوه‌ندیان نه‌بێت, ئه‌وه‌ی له‌ژیانی مندا هه‌یه كه له‌گه‌ڵ هونه‌ر لێكچون و په‌یوه‌ندی هه‌بێت جگه له‌لایه‌نه رۆحیهكهم كاری راگه‌یاندنه چونكه وه‌ك وتم راگه‌یاندن و هونه‌ر نه‌ك هه‌ر له‌یه‌ك ده‌چن به‌ڵكو یه‌ك كارن بهستیلوشێوهیهكی جیاواز.
- ئالان عومه‌ر چه‌نده عاشقه؟ خۆشه‌ویستی به لای ئه‌وه‌وه چی ده‌گه‌یه‌نێ، پێناسه‌ی بۆ پیاو چییه؟
-نه‌مانی عه‌شق له‌هه‌ر مرۆڤێكدا واتای نه‌مانیه‌تی. من عاشقم و ئه‌گه‌ر عاشق نه‌بم ناتوانم بژیم ئه‌وه راستی ژیانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه راستگۆن له قسه‌كردن، به‌ڵام له ئاراسته‌ی عه‌شقی هه‌موان جیاوازی هه‌یه تێماندایه عه‌شقی خودا و دینه هه‌مانه عه‌شقی سروشت و ژیانه هه‌مانه عه‌شقی پیشه‌و كاركردنه هه‌مانه، عه‌شقی جوانی و هه‌شمانه عه‌شقی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر منیش بێگومان عاشقم، به‌ڵام به‌كام له‌و لایه‌نانه ئه‌و تایبه‌ته به‌خۆم و باسكردنی پێویست نییه.
پیاو لای من مانای ژیانه چۆن ژنیش بۆ پیاو هه‌مان مانا ده‌دا. چونكه ژیان و به‌رده‌وامی مرۆڤ وابه‌سته‌ی نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌یه هه‌ریه‌ك له‌و دوو ره‌گه‌زه‌ش به‌بێ ژیانكردن له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌كۆتای ژیانی خۆیاندا كۆتای به ئاسهوارهكانیشیان دێت، هه‌رئه‌وانن پێكه‌وه ده‌توانن بونێكی تر له‌خۆیان بخولقێنن.
- ئالان عومه‌ر ئیشق چۆن ده‌بینی؟ چه‌نده له ئیشق تێگه‌یشتووه، ئایا له ئیشقا گه‌یشتۆته قۆناغی كامل بوون، هیچ كه‌سێك هه‌یه له ژیانی؟ بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه له 2010 بریاری شوكردن بدات؟
- وتم كه عاشقم .به‌ڵام نه‌گه‌شتومه‌ته قۆناغی كامڵ بوون، چونكه ئه‌گه‌ر كهسێِك له‌بوارێك بگاته كامڵ بون واته گه‌شتۆته ئه‌نجام ئێ ئه‌گه‌ر گه‌شتیته ئه‌نجام هه‌وڵدان ئه‌و مانا‌و واتا جوانه‌ی نامێنێ .چونكه ئه‌وكات هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنی ئه‌نجامه‌و ده‌بیته پاسه‌وان به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌شتنه ئه‌نجام بێت بڕابون و تامه‌زرۆیی بۆ ئه‌نجام واده‌كات هه‌ست به‌ماندوو بون نه‌كه‌یت و له جێی پاسه‌وان تێكۆشه‌ر بیت ئه‌وكات ههوڵو ماندوبونیش ده‌بێته به‌شێك له چێژه‌كانی ژیان. بۆیه نه‌وه‌ڵا نهگهشتومهت قۆناغی كامڵ بون و پێشم خۆش نییه بگه‌مه ئه‌و قۆناغه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام لهههوڵدابم كه‌س هه‌بون له ژیان و بڕیاردان بۆ زه‌واجیش په‌یوه‌ندی به كات و زه‌مه‌نه‌وه نییه په‌یوه‌ندی به‌وه‌یه كه كه‌ی ده‌گه‌یته كه‌سێكی شیاو به‌خۆت ئه‌گه‌ر گه‌شتبم یان نه‌گه‌شتم به‌و كه‌سه‌ش ئه‌وه‌یان شتێكی تره.
- چه‌ند پێناسه‌یه‌كی كورت بۆ ئه‌مانه:
باوك - مێرد –– منال – كرێكار – مۆسیقار
باوك :سێ به‌ری ژیانه پیرۆزییه به‌ڕاده‌ی په‌رستن هه‌بونی و هه‌ستكردن به بونی ئا رامی و ئاسایشیم پێ ده‌به‌خشێت.
مێرد:هاوبه‌ش و ته‌واكه‌ری ژیانه
مناڵ: به‌هره‌ی خودا‌و خاڵی دهستپێكردنهوهو نوێ بونه‌وه دنیا.
كرێكار: رۆحه ماندووهكانن بۆ ژیان ئه‌وانه‌ی ماندو ده‌بن و دنیاش بۆ هه‌موان جوان ده‌كه‌ن بهبینیان وه‌ك خه‌ڵكه پیرۆزه‌كان سه‌ری رێزم داده‌نێم به‌دور له مانا سیاسیهكهش به‌رده‌وام ده‌ڵێم بژی كرێكار.
مۆسیقار: ؟ ئه‌گه‌ر به ماناكه‌ی خۆی بێت مۆسیقار ئه‌و كه‌سه‌یه ده‌توانێت یاری بهدهزوهكانی رۆح بكات و بۆ جوانی و ئاشتكردنه‌وه له‌گه‌ڵ جوانی بانگیان بكا ئه‌و پێشه‌وا رۆحانیهكهیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌مانای زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری مۆسیقارهكانی كورد باسی بكه‌ین مۆسیقار هیچ نییه جگه له ته‌كنیك كارێك.
jabar shexani
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن frishtaykurd (2009-10-25 16:39:35)

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas barezm dasti tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه









destt xosh bet hawry shernm freshta gyany gwl serkatw bet gyanakem


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت فریشتهگیان بۆبابهتهکهت...
پێناسه‌ی باوك - مێرد –– منال – كرێكار – مۆسیقار ی زۆر جوان کردووه
زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام سه‌رکه‌وتوو بیت گوڵه‌که‌م...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas hawreyan desti ewash xosh bet bo peyamakantan
rast akay sozi giyan mnish penasay kerkarm zor pe jowan bo
kerekar le hemo kas mandotera dim ba jowankardi doniyash xarikn supas
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
