.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ڤاتیكان
بچوكترین ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌ره‌وه‌ییه له جیهاندا و باره‌گای سه‌ره‌كی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكییه‌و ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای رۆمای پایته‌ختی ئیتالیاوه، به‌ته‌نها چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له روباری ته‌یبه‌ره‌وه دووره‌و روبه‌ری ڤاتیكان ته‌نها44 كم2 .
ڤاتیكان تا ساڵی 1929 به‌شێك بووه له‌ده‌وڵه‌تی ئیتالیا به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا پاپا‌و حكومه‌تی ئیتالیا له سه‌ر ئه‌وه رێكده‌كه‌ون كه ڤاتیكان بكرێته قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ. ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان له لایه‌ن پاپای ڤاتیكانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه له هه‌مان كاتدا رابه‌ری رۆحی نزیكه‌ی ملیارێك كاسۆلیكییه له جیهاندا. به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری ساڵی 2004 ژماره‌ی دانیشتوانی ڤاتیكان 921 كه‌س بووه‌و ته‌نها ده‌وڵه‌ته له جیهاندا كه مندالی تێدا نی‌یه، سه‌رجه‌م دانیشتوانی ڤاتیكان كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تن، به‌تایبه‌ت پیاوانی ئاینی، به‌ڵام چه‌ند هه‌زار كارمه‌ندێكی دیكه‌ی هه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی سنوری ڤاتیكان نیشته‌جێن . زمانی ره‌سمی ڤاتیكان لاتینیه، كه رۆژێك له رۆژان زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی ئیتالیا بووه، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته زمانی ره‌سمی ئاینی مه‌سیحی كاسۆلیكی.
سیستمی سیاسی ڤاتیكان:
خاوه‌نی سیستمێكی سیاسی تاراده‌یه‌ك ئاڵۆزه.پاپا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته‌و له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كاردیناڵه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. پاپا تا له ژیاندا بێت پاپایه‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های جێبه‌جێكردن‌و یاسا دانان‌و دادوه‌رییه. هه‌ر خۆشی 5 ساڵ جارێك ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن ده‌سنیشان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت، وه‌زیری ده‌وڵه‌تیش بریتییه له كاردیناڵێك كه له لایه‌ن پاپاوه ده‌ستنیشان ده‌كرێت‌و به‌رپرسه له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ڤاتیكان‌و كورسی پاپه‌وی.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان:
ڤاتیكان له زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تی جیهاندا باڵیۆزی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له ده‌وڵه‌ته كاسۆلیكیه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش باڵیۆزیان له ڤاتیكاندا هه‌یه‌و به‌زۆریش ده‌بنه باڵیۆزی وڵاته‌كه‌شیان له ئیتالیا چونكه روبه‌ری ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان كه‌مه و ناچارن له رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا نیشته‌جێببن.
ڤاتیكان سیفه‌تی چاودێری هه‌یه به‌سه‌ر رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی زۆرێك له رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌و زیاتر جه‌خت له سه‌ر مه‌سه‌له ئاینییه‌كان‌و ئاشتی‌و هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته‌وه.
ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان خاوه‌نی بچوكترین‌و دێرینترین سوپای نیزامییه له جیهاندا كه به پاسه‌وانی سویسرا ناسراوه‌و له 22 كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1506 زایندا له لایه‌ن پاپا یۆلیۆسی دووه‌مه‌وه دامه‌زرێنراوه‌و سه‌ره‌تا بریتیبوون له كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی به‌كرێگیراو كه له ده‌وڵه‌تی كۆنفیدرالی سویسراوه هاتبوون.
ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كان نزیكه 100 كه‌سێك ده‌بن كه ئه‌ركیان پارێزگاریكردنه له خودی پاپا‌و ده‌بێت هه‌مویان نێرینه‌و كاسۆلیكی‌و سویسریبن. ڤاتیكان هێزی ده‌ریایی و ئاسمانی نییه‌و ده‌وڵه‌تی ئیتالیا له‌بواری به‌رگری ده‌ره‌كیدا هاوكاری ده‌كات.
ڤاتیكان خاوه‌نی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن‌و رۆژنامه‌و گۆڤاری تایبه‌ت به خۆیه‌تی كه به‌زمانی لاتینی و زمانه زیندوه‌كانی دیكه بڵاویانده‌كاته‌وه
راديؤ نةوا
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanw (2009-04-11 05:45:44)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ست خۆش گیانه بۆئه‌وزانیارییانه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت سه‌رکه‌وتو بیت گیانه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش گیانه بۆئه‌وزانیارییانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه