❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ‌پێنج خراپترین كوڕانی سه‌ركرده‌كانی جیهان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-25 16:25:21

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPOpera

‌پێنج خراپترین كوڕانی سه‌ركرده‌كانی جیهان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-19f8cc7aea.jpg

گۆڤاری فۆرین په‌لیسی ناوی پێنج كه‌س له‌خراپترین كوڕه‌كانی سه‌ركرده‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دوو كوڕی دوو سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ن.
ئه‌م گۆڤاره‌ به‌پێی پێوه‌ره‌كانی خۆی لیستێكی پێنج كه‌سی له‌ناوی خراپترین كوڕه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ شێخ عیسا بن زاید ئال نهیان كوڕی شێخ زاید بن سوڵتان ئال نهیان ئه‌میری پێشووی ئیمارات و شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید برای حاكمی ئێستای ئه‌بوزه‌بی له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ن.
به‌وته‌ی فۆرین په‌لیسی سه‌ره‌ڕای پۆستی حكومی و ره‌سمی شێخ عیسا له‌دیارترین كه‌سانێكه‌ كه‌له‌بواری كڕینی زه‌وی و موڵك ناوبانگی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كاسێتێكی ڤیدیۆیی ئه‌و كه‌ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی بازرگانێكی ئه‌فغانی ده‌دات، ئێستا وه‌كو كه‌سێك كه‌سوودی له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بینیوه‌ ناوبانگی ده‌ركردووه‌و وه‌زیرێكی ئیمارات كه‌برای شێخ عیسایه‌ دانی به‌وه‌دا نا كه‌ئه‌و كه‌سه‌ی له‌كاسێتی ڤیدیۆییه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت شێخ عیسایه‌و ئێستا له‌ماڵه‌وه‌ له‌ژێر چاودێریدایه‌.
به‌پله‌ی دووه‌م ناوی كیم یۆنگ ناو دێت كه‌یه‌كێكه‌ له‌منداڵه‌كانی كیم جۆنگ ئیل سه‌رۆك كۆماری كۆریای باكوور.
ئه‌م گۆڤاره‌ نوسیویه‌تی: ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ئه‌وی تیا گه‌وره‌بووه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر توندی دروستكردووه‌، باوكی یه‌كێكه‌ له‌دیكتاتۆرترین سه‌ركرده‌كانی جیهان و دایكی هونه‌رمه‌ندێك بوو كه‌باوكی ئه‌وی ناچار كرد ته‌ڵاقی خۆی له‌هاوسه‌ره‌ پێشووه‌كه‌ی وه‌ربگرێت تا له‌گه‌ڵ ئه‌مدا هاوسه‌رگیری بكات.
له‌ساڵی 2001 دا كیم یۆنگ ناو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نارینای تۆكیۆ له‌ پایته‌ختی ژاپۆن به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ سه‌فه‌ركردن بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌ڤیزای ساخته‌ی كۆماری دۆمینیكان و به‌ناوی خوازراوی " بانگ چیونگ " ده‌ستگیركرا.
ئه‌و گۆڤاره‌ نوسیویه‌تی: ئه‌م رووداوه‌ بۆ باوكی كیم یۆنگ زۆر ناخۆش بوو، چونكه‌ ئه‌و له‌كاتی سه‌ردانی بۆ ئه‌وروپاو دیداری له‌گه‌ڵ مادلین ئۆلبرایت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی لێكرا.
هانیباڵ كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا به‌پله‌ی سێیه‌م دێت.
ناوی هانیباڵ بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2004 له‌م لیسته‌دا نوسرا، له‌و كاته‌دا ئه‌و له‌پاریس به‌خێرایی (135) كیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكدا ئۆتۆمبیلی له‌شه‌قامێكی یه‌ك سایت لێده‌خوڕی و ماده‌ی ئه‌لكهولی خواردبوو، له‌و كاته‌دا ده‌ستگیركرا، پاش دوو مانگ هانیباڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا له‌یه‌كێك له‌ ئوتێله‌كان له‌گه‌ڵ پۆلیس به‌شه‌ڕهات و پۆلیس ده‌ستگیریكرد، ساڵی رابردووش دیسان له‌كاتێكدا كه‌ له‌فه‌ره‌نساوه‌ سه‌فه‌ری ده‌كرد بۆ سویسرا به‌هۆی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ دوو خزمه‌تكاری یه‌كێك له‌ئوتێله‌كان له‌سویسرا ده‌ستگیركرا ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی قه‌یرانێكی سیاسی توند له‌ نێوان لیبیاو سویسرادا.
له‌پله‌ی چواره‌مدا هوهایفۆنگ دێت كه‌به‌لای رۆژنامه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاشنا نیه‌، ئه‌و كوڕی " هۆجین تاو " ه‌.
هایفۆنگ سه‌رۆكی یه‌كێك له‌كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانه‌ به‌ڵام له‌ توانا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی باوكی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆی سوودی وه‌رگرتووه‌، له‌مانگی 7 ی ئه‌مساڵدا به‌رپرسانی نامیبیا رایانگه‌یاند كه‌ هایفۆنگ به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی دارایی له‌و وڵاته‌ ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت .
به‌رپرسانی دادگای نامیبیا ده‌ڵێن: هایفۆنگ و كۆمپانیاكه‌ی به‌رتیلی زۆریان به‌به‌رپرسانی نامیبیا داوه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن له‌گرێبه‌ستێكی هاورده‌كردندا.
مارك تاچه‌ری كوڕی مارگرێت تاچه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا له‌پله‌ی پێنجه‌مدا دێت ئه‌ویش به‌هۆی سوود وه‌رگرتن له‌پله‌و پایه‌ی دایكی به‌ به‌ستنی چه‌ندین گرێبه‌ستی گرنگ له‌ وڵاتانی ئه‌فریقیاو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه‌به‌هۆیه‌وه‌ پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ستكه‌وتبوو.
له‌ساڵی 2004 دا مارك تاچه‌ر له‌شاری كیپ تاون له‌باشووری ئه‌فریقیا به‌تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی دارایی له‌كوده‌تا سه‌ربازیه‌كه‌ی گینیا ده‌ستگیركراو دوای نڕازیبوونی له‌هه‌بوونی ده‌ستی له‌و كوده‌تایه‌ رێگری كرا له‌سه‌فه‌ری بۆ ئه‌مریكا و مۆناكۆش رێگه‌ی نه‌دا بچێته‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌.

puk Media

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-25 16:30:43

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ‌پێنج خراپترین كوڕانی سه‌ركرده‌كانی جیهان

ده سته کانتخۆش گیانه که م
هیوادارم له کاره جوانه کانت بهده وامبی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-25 16:35:09

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ‌پێنج خراپترین كوڕانی سه‌ركرده‌كانی جیهان

dast xosh bet her sarkawtu bit inshalla

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-25 17:42:19

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: ‌پێنج خراپترین كوڕانی سه‌ركرده‌كانی جیهان

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ربژیت..

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-10-25 20:33:01

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPOpera

Re: ‌پێنج خراپترین كوڕانی سه‌ركرده‌كانی جیهان

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هاوریانم ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هه‌ربژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net