.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















هه‌ڵكه‌وت من و هونه‌رمه‌ندێكی دی به شه‌ڕ هێناوهدهشنی حه‌ز به دیمانه‌ی زۆر ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیاتر له گۆرانیبێژه‌كانی دیكه ده‌رده‌كه‌وی، ناوبراو هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه به‌رده‌وام له لایه‌ن رۆژنامه و گۆڤاره‌كانه‌وه داوای دیمانه‌ی لی ده‌كری، ده‌شنی زۆر له داواكان ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌ندی دیكه‌ش قبووڵ ده‌كات، كه پێی وایه ئه‌وانه شانسیان هه‌یه. ده‌شنی له دیمانه‌یه‌كی (سڤیل) دا باس له ژیانی تایبه‌تی خۆی و ئه‌و قسه و باسانه ده‌كات، كه له ئه‌نجامی هونه‌ركردن و دانسكردنهوه بۆی ده‌كری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی لی دهگیردری، به‌ڵام ناوبراو گوی بۆ ئه‌و ره‌خنانه ناگری و پێی وایه كه‌س ناتوانی ده‌شنی بگۆڕی و ده‌ڵێت "من گوی ناگرم له‌و ره‌خنانه‌ی كه ده‌ڵێن دانسهكهت زۆر ئه‌وروپیانه‌یه و تێكسته‌كه‌ت ساده‌یه، من ده‌ڵێم ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه تازه‌گه‌ری له هونه‌ری گۆرانی گوتندا بكری و وشه‌ی ساده و سووك بده‌ی به خه‌ڵك كه زوو له ماناكه‌ی تۆ تێبگات، من ناتوانم گۆرانییه‌ك بڵێم له شه‌خسیات و حه‌زی خۆم به دوور بێت، به دوای شتێك بكه‌م كه جه‌ماوه‌ر بیه‌وی و منیش رقم لێی بێت، به‌ڵكو من ده‌بی راستگۆبم له‌گه‌ڵ خۆم و گوی له‌و ره‌خنانه نه‌گرم، كه ده‌یانه‌وی ده‌شنی له تازه‌گه‌ریه‌وه بگۆڕن بۆ فۆلكلۆر، ده‌شنی هه‌ر ده‌شنی ده‌بێت و ناگۆڕی"، ده‌شنێ له سه‌ره‌تای گۆرانی گوتنییهوه له سی گۆرانیدا ره‌فزی به كوڕ داوه، خۆیشی جارێك ره‌فزی وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌و هۆكاری رهفزهكهی خۆی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه له خۆشه‌ویستیدا شانسی نییه، ده‌ڵی "هیوادارم كوڕه‌كان لێم تووڕه نه‌بن، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه له به‌های كوڕه‌كان بهێنمه خواره‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له گۆرانییهكانمدا تهرازوویهكم داناوه، هه‌تا له گۆرانییه‌ك عاشقی كوڕێكم و پێی ده‌ڵێم تۆ رامه‌كه له ده‌ستم وه‌ره بۆلام، له گۆرانییه‌كدا ده‌ڵێم وه‌ره لێوت بێنه سه‌ر لێوم، هه‌موو ئه‌وانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی گۆرانی دان، به‌ڵام له واقیعدا زۆر ره‌فزم داوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵه وه‌ختم نه‌بووه بۆ جۆره خۆشه‌ویستییه‌ك، هه‌روه‌ها ئه‌و كوڕانه‌ی په‌له ده‌كه‌ن و زوو دێنه پێشه‌وه یه‌كسه‌ر ره‌فزیان ده‌كه‌م، له هه‌مانكاتدا شانسم نییه له خۆشه‌ویستی"، ئه‌و كچه گۆرانیبێژه ئه‌وه‌ش ده‌ڵی "من كوڕێكم خۆشویستووه، به‌ڵام ئه‌و له به‌رامبه‌ر مندا دوور وه‌ستاوه"، ئه‌وه‌ش ده‌گێڕێته‌وه بۆ قسمه‌ت و كات"، ده‌شنی له‌و دیمانه‌یه‌دا راشكاوانه‌تر له كچه هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكه باسی حه‌زی خۆی ده‌كات بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی و هه‌رچه‌نده له گۆرانییه‌كدا رقی خۆی بۆ ماچی كوڕێك ده‌ربڕیووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هیچ كچێك نییه حه‌ز له ماچی كوڕ نه‌كات، "كی هه‌یه حه‌ز به ماچی كوڕ نه‌كات، هه‌موو كچێك حه‌زی له ماچی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی، منیش حه‌زم له ماچی كوڕه و ده‌وه‌ستم تا خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌دۆزمه‌وه ئه‌وكاته حه‌ز ده‌كه‌م ماچی بكه‌م و گۆرانییه‌كیشی بۆ ده‌ڵێم، حه‌زم له ماچی تۆیه". ده‌شنی بۆ شووكردن هێشتا خۆی به منداڵ ده‌زانی و حه‌زیش ناكات كه‌س داوای شووكردنی لی بكات و مێشك و دڵی به‌و باسه‌وه مه‌شغوڵ بكه‌ن، بۆیه مه‌رجه‌كانی شووكردنی گۆڕیوه، كه پێشتر داینابوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك خۆی وتی "من هێشتا منداڵم نامه‌وی شوو بكه‌م، حه‌ز ده‌كه‌م خه‌ریكی خۆ دروستكردنی خۆم بم و ده‌ست بكه‌م به ئیش و پڕۆژه دروستكردن، دڵخۆشم رۆژ به رۆژ ئه‌و پڕۆژانهم دێته دی، به‌ڵام ئێستا مه‌رجه‌كانی شووكردنم گۆڕیوه، پێشتر ده‌مگوت ده‌بی كوڕێكی باڵابه‌رز و جوان بێت، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێم ده‌بێت كوڕێكی رۆشنبیر و زیره‌ك و رێك‌وپێك بێت". هه‌روه‌ها ده‌شنی كه‌یف خۆشه كاتێك ده‌بیستی مۆنیكای 2009 به ناوی ئه‌و بانگ ده‌كری، هه‌روه‌ها ئاواته‌خوازیشه ئه‌گه‌ر باسی یه‌كه‌م كچی پێشكه‌شكاری كورد كرا به ده‌موچاوێكی ئه‌وروپی ناوی ده‌شنی بهێنری و بڵێن ده‌موچاوی ده‌شنی جیاوازه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كچه گۆرانیبێژه زۆر گرنگی به روخساری خۆی ده‌دات، ناچار به‌وه بووه هه‌موو رۆژێك نیو سه‌عات بچێته سه‌ربان و له‌به‌رهه‌تاو خۆی قاوه‌یی بكاته‌وه و ده‌ڵی "جسمی من زۆر راهاتووه له‌گه‌ڵ گه‌رمادا، ده‌توانم به سه‌عات له‌به‌ر هه‌تاو بوه‌ستم، پێستم ئه‌سمه‌رێكی تۆخه، به‌ڵام له هۆڵه‌ندا كاڵ بوومه‌وه، چونكه هیچ هه‌تاو نه‌بووه پێستم پێی تێر بێت، ئێستا هه‌موو رۆژێك نیو سه‌عات ده‌چمه سه‌ربان پێستم له‌به‌ر هه‌تاو قاوه‌یی ده‌كه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و ره‌نگه‌ی من ده‌مه‌وی زۆر جوانه"، ده‌شنی به قه‌د خواردن و ماچی كوڕێك حه‌ز به جلی جوان و مۆده ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی وه‌ك گۆرانیبێژێك خۆی ناساندوه هێنده‌ی دی گرنگی به جلوبه‌رگ داوه، كه بووه‌ته هۆی ره‌خنه‌ی زۆری خه‌ڵك، به‌ڵام ناوبراو پێی وایه ده‌بێت له هونه‌رمه‌نده‌كانه‌وه جلی تازه و مۆده‌ی جوان بۆ خه‌ڵك نیشان بدری، بۆیه ده‌شنی ده‌ستپێشخه‌ری كردوه و وه‌ك یه‌كه‌م گۆرانیبێژی كورد له لایه‌ن دیزاینه‌رێكی ئه‌وروپی جلوبه‌رگێكی تایبه‌ت به عه‌جولی خۆی دروست كرد و وتی "من رۆژ به رۆژ هه‌وڵده‌ده‌م مۆده دروست بكه‌م، له كلیپی كوڕێكی له خۆبایی جلوبهرگێكم له‌به‌ردایه هیچ كه‌س نیه‌تی و من تاكه ئینسانم له جیهان ئه‌و شته‌م له‌به‌ردایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ من دروستكراوه، دیزاینه‌رێكی ئه‌وروپا پێی گوتم له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ زۆر عه‌جولی جلوبهرگێكت بۆ دروست ده‌كه‌م په‌ت په‌ت بێت و هاتوچۆی هه‌بێ بۆئه‌وه‌ی ئازایه‌تیت دیار بێت، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی، كه من له‌به‌ری ده‌كه‌م كچه‌كان سوودێكی لی وه‌ربگرن"، ده‌شنی ته‌نیا ره‌خنه له باره‌ی خۆیه‌وه نابینی، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد كه "چه‌ند كچێك هاتن بۆ لام گوتیان ده‌شنی ئێمه وه‌ك تۆ پانتۆڕی تهسكمان له‌به‌ر كردوه، حه‌زیش ده‌كه‌ین وه‌ك تۆ بین، شانازی به‌و كچانه‌وه ده‌كه‌م و بڕوام به‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و كچانه‌ی كوردستان باری ماددیان باش بێت زۆربه‌یان جلوبه‌رگی مۆده له‌به‌ر ده‌كه‌ن و حه‌زی زۆر جوانیان هه‌یه". ئه‌و گۆرانیبێژه زۆر سوپاسی ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌كات و پێی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوازدانه‌ره نه‌بووایه ده‌شنی نه‌ده‌بووه گۆرانیبێژ و نه‌یده‌توانی هه‌موو حه‌زه‌كانی جێبه‌جی بكات، "له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێك نییه ئاوازم بۆ دابنی و تێكسته‌كانم بۆ كۆبكاته‌وه و مۆسیقاكهم بۆ ئاماده بكات، ئاگام له هیچ نه‌بێت كاره‌كانم ته‌واو بووبێت و ئه‌لبوومه‌كه‌م بێته ده‌ست، كاك هه‌ڵكه‌وت هه‌موو ئه‌وانه‌ی بۆ من كرد و دروستكه‌ری من بوو، ده‌توانم بڵێم كه‌سێكی وه‌ك هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ست هه‌موو كه‌سێك ناكه‌وی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بۆ گۆرانیبێژه‌كان كامل مواسه‌فاته"، له پێناو خۆشه‌ویستی خۆیشی بۆ هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ناوبراو یه‌كه‌م كوڕی خۆی به ناوی هه‌ڵكه‌وته‌وه ده‌كات، "به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی دی بووه‌ته شه‌ڕمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ویش به نیازه منداڵێكی خۆی به ناوی هه‌ڵكه‌وته‌وه بكات، به‌ڵام كامه‌مان زووتر كوڕمان ببی ئه‌و ناوی بنی هه‌ڵكه‌وتی یه‌كه‌م و ئه‌وی دیكه هه‌ڵكه‌وتی دووه‌م".
jabar shexani

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش خاتووفریشته خوای گه‌ووره زاهیرعهفووکاک زاهیرهههههههههه له‌ده‌شنێ نه‌سێنێ هههههههههههههههه


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت فریشتهگیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته،،
خۆخهریکهدڵم ئه‌ته‌قێت له‌م قسه هه‌ڵیت و پڵیتانه ههههههه
تۆ زۆر عه‌جولی جلوبهرگێكت بۆ دروست ده‌كه‌م په‌ت په‌ت بێت و هاتوچۆی هه‌بێ بۆئه‌وه‌ی ئازایه‌تیت دیار بێت،
زۆر به‌م قسه پێکه‌نیم هههههههههه
سه‌رکه‌وتوو بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas dariyan giyan halkawt zahir boite super man
zor supas sozi giyan ja hemo qsay ba pekanina
dasti ewash xosh bet bo peyamakantan
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت

زیـــــزۆم
له‌سه‌ر هێڵ نییه









supas dasti tosh xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه