❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوتا ئةسعد و كةزي خان كوراني كركوك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-26 11:11:21

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

هاوتا ئةسعد و كةزي خان كوراني كركوك

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1e493a8e2d.jpg
(هاوتا ئەسعەد) : لەهەموو قۆناغە جیا جیا کاندا بەدەنگ و سەدای هونەرەکەم هەڵوێستی خۆم نواندووە..

(هاوتا ئەسعەد و کەژێ ی)ـی کچی گۆرانی کەرکوکیان چۆن بەرهەم هێنا..؟؟

هونەرمەندی گۆراینبێژ (هاوتا ئەسعەد) هاوڕێ لەگەڵ کچەکەی (کەژێ) لەو ماوەیەدا گۆرانییەکی تازەی بە ناوی (من کەرکوکم) تۆمارکرد، ئەو گۆرانییە هۆنراوەکەی لە لایەن شاعیر (ئیسماعیل مەحەمەد)ـەو ئاوازی خۆی دایناوە، ئەو گۆرانییە لە ستۆدیۆی میلۆدی کاری دەنگ و ئامادەکاری موزیکی بۆ ئەنجامدراوە، ماوەی چەند رۆژێکە (هاوتا ئەسعەد) سەرقاڵی کلیپ کردنی ئەو گۆرانییە

لە میانەی ئامادەکاری ئەو ریپۆرتاژەدا هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد) بەم شێوەیە بۆ هەفتنەماکەمان هاتە ئاخاوتن و گوتی : "ئەو گۆرانییەم تایبەت کردووە بۆ شاری ئازیزی (کەرکوکی) کوردان، بەڵام من لەو گۆرانییەدا بە شێوازێکی دیکە کارم لەسەر ناوەرۆکی چۆنیەتی بەرهەم هێنانی کردووە، بۆ نموونە لەناوەرۆکی تێکستی ئەو گۆرانییەدا، وێنەی ئەو رووداوانە دەردەکەوێت کە لەماوەی ئازادی عێراق و شاری (کەرکوک)ـدا ئەو کاراستە جەرگ بڕانەی بەسەر ئەو شارەدا هاوتووە باس کراوە، هەروەها من ویستم لەو گۆرانییەدا (کەژێ) وەک مناڵێک پێناسەی ئەو کارەساتانە و کێشە و گرفتەکانی شاری (کەرکوک) بکات، لەکاتی بینینی دیمەنی کلیپی گۆرانییەکەشدا ئەوە دەردەکەوێت، جگە لەوانەش من ئەو گۆرانییە وەک وەڵامێک بۆ هەموو ئەو کەسە هیچ لە بار نەبووانەی تفەنگ بەشەوی رووناکەوە دەنێن، پێویستە ئەوە بزانن من لە هەموو قۆناغە جیا جیاکانی وڵاتەکەمدا لە سەر ئەرک و ماندوو بونی خۆم کارم بۆ کردووە، ئەوەتا هەر لەم ساڵەدا گۆرانییەکم بۆ شاری (هەڵەبجە) تۆمار و کلیپ کرد، هەروەها گۆرانییەکم بۆ (کوردستان) لە چەند مانگی رابردوودا هێنایە بوون، جگە لە چەند بەرهەمێکی دیکە کە لەنێو ئەرشیفی کاری هونەرییمدا گەواهی زۆر راستی دیکەم بۆ دەدەن، بەڵام سوپاس بۆ خوا لەوەتەی من هەم بە هیچ شێوەیەک گوێم بە قسەی بندیوار وکەسانی بێ ئیش و کار و هیچ لە هەگبەدا نەبوو نەداوە، بەڵکو خۆم بڕیار دەری یەکەمی خۆم بووم لەسەر کارەکانم، هەمیشە خیتابی هونەریی خۆمم لەلا لەهەموو خیتابێکی دیکە گەورە تر بووە، وە من سەردەمانێک ئەو هونەرەی خۆم بە پاکی و بێگەردی لەسەر دەمی درندە ترین رێژێمی لەناو چوونی سەدەی هەژدەهەمی دونیادا پارست و یەک ووشەم بۆ پیا هەڵدان و ستایشی درۆینی ئەو نەگوت، ئێستاکەش بە شانازییەوە تا ئەو رۆژەی هەناسە لە سینەمدا پەنگ بخوات، رووباری کاروانی هونەرییم هەر لەشەپۆل دانەو ناوەستێت، لەداوای بەرز بوونەوەی دەنگم بۆ شاری (کەرکوک)، هەندێک کاری دیکەشم بنیات ناوە، کە پێم وایە زۆر گۆمی نەشڵەقاوی دیکەی هونەری دەهەژێنم و بانگی راست بێژی لە بڵند گۆیی هونەرییمدا گوێبست دەبن، بۆ ئەنجامدان و کارامەی لە بەرهەم هێنانی کاری ئەو کلیپە ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە خەریکین، ئەویش هەردوو وێنەگر و دەرهێنەری دەست رەنگین و بەتوانا (بۆتان عەبدوڵڵا و دلێر عومەر) خەریکن ئەرک دەکێشن، (عەبدلوەهاب شوانی)ـیش، سیناریۆکەی داڕشتووە، بەسپۆنسەری کەناڵی ئاسمانی سپێدە دێتە بەرهەم و لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دوای تەواو بوونی لە کاری مۆنتاژ کردنی نیشانی بینەرانی دەدەین لە رێگەی سەرجەم تیڤەکانەوە.

(بۆتان عەبدوڵڵا): ئاواتم بوو رۆژێک لە رۆژن کاری کلیپێک بۆ هونەرمەندێکی وەکو (هاوتا ئەسعەد) ئەنجام بدەم..

وێنەگر و دەرهێنەری بواری کلیپسازی (بۆتان عەبدوڵڵا) کە ئەرکی وێنەگرتن و جێ بەجێکردنی کاری دەرهێنانی ئەو کلیپە ئەنجام دەدات، لە میانەی لێدوانێکی دا بۆ هەفتەنامەی (هەولێری هونەری) گوتی : "ئەو کلیپە بە شێوازێکی زۆر تایبەت کارمان بۆ کردووە، ئەرک و ماندوو بوونێکی زۆرمان لە گەڵ ئەنجامداوە، کاری وێنەگرتنی بەشێکی لە شاری کەرکوک و بە شێکی لە دیمەنەکانی دیکەی لە چەند شوێنێکی دیکەی کوردستان بە ئەنجاممان گەیاندووە، لەوانە قەڵای هەولێر، بەڵام ئەو چەند رۆژە ئێمە هەستمان بە ماندوو بوون نەکردووە، چونکە کار کردن لەگەڵ هونەرمەندێکی وەکو (هاوتا ئەسعەد) هەست بەماندوو بون ناکەین، ئاسنکاری تەواوی بۆ کردووین لە هەموو روێکەوە، بۆیە کارەکان زۆر بەشای دەروات و ئێستاکە لە قۆناغی کۆتایی داین و چەند رۆژێکی دیکە تەواو دەبێت، هەروەها من دەمەوێ ئاماژە بۆ شتێک بکەم، من تائێستا نزیکەی (70) کلیپم ئەنجامداوە ئاواتم بوو رۆژێک لە رۆژن کاری وێنەگرتنی کلیپێک بۆ هونەرمەندێکی وەکو (هاوتا ئەسعەد) ئەنجام بدەم، چونکە ئەو هونەرمەندێکە دەزانێ چۆن و چ جۆرە کارێک ئەنجام دەدات.

                                                                   jabar shexani

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-26 16:53:32

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsVistaMSIE7

Re: هاوتا ئةسعد و كةزي خان كوراني كركوك

dast xosh bat ba heway bardwamet

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-26 17:21:34

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: هاوتا ئةسعد و كةزي خان كوراني كركوك

supas namo giyan dasti tosh xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net