.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














جه ند شيعريكم ئه وى له سه ر دايك به لام ناوى شاعيره كانى تيا بيت ئه كه ر بكرى شاعيره كه وره كان بيت
زورم بيويسته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
له هۆنراوه‌کانی حاجی مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمانی ناسری- بۆکان
ئه‌ی دایه گیان ئه‌ی دایه
گـوێ بـگره لـه‌و سـاوایه
ڕوحت کـانیی وه‌فـایه
دڵت چاوه‌ی سه‌فایه
دایه نێوی تۆ به‌رزه
ڕێزت له‌سه‌ر من فه‌رزه
به‌هه‌شت له‌ژێر پێت دایه
ره‌زات ره‌زای خودایه
دایه ئه‌مه‌گت زۆره
چاکه‌ت له سه‌دان جۆره
نۆ مانگ باری دڵت بووم
عومرێک هۆی موشکلت بووم
کاتێ هاتمه دونیاوه
پێت له مه‌رگ گه‌ڕاوه
ئه‌و کات تۆم نه‌ده‌ناسی
نه‌مزانی هۆی خه‌ڵاسی
له لانکت نام ئه‌ی دایه
بۆت کردم لایه لایه
مه‌مکت ناوه‌ته زارم
گریام هاتیه هاوارم
لێوت نا سه‌ر لێوانم
تا پێکه‌نین بزانم
داره داره‌ت پێکردم
پێ‌و زمانت پێگرتم
خودات خسته سه‌ر زارم
له‌و ساوه به‌رزه کارم
تۆ نه‌بای له ته‌نیشتم
تاقه مێشێک ده‌ی کوشتم
کێشاوته شه‌ونه‌خوونی
زه‌یستانی‌و زه‌بوونی
نه‌خه‌وتبام نه‌ده‌خه‌وتی
نه‌خۆشبام نه‌ده‌سره‌وتی
وه‌ختێ که‌وتمه گڕوگاڵ
له خۆشیا که‌وتبوویه باڵ
شیرت ئاوی حه‌یاتم
قسه‌ت نوقڵ‌و نه‌باتم
به کۆڵ‌و باوه‌ش‌و شان
زۆرت گێڕام دایه گیان
خۆت مراند بۆ ژیانم
جا چۆن قه‌درت نه‌زانم
ئه‌ی دایکی خۆشه‌ویستم
هۆی بوون‌و مان‌و هه‌ستم
ژین له تۆوه ڕووناکه
ده‌تناسێ هه‌ر که‌س پاکه
دایکی له‌له‌ی دڵسۆزی
هه‌وه‌ڵ مامۆستای هۆزی
که‌وشه‌که‌ت له‌سه‌ر چاوم
سپڵه نیم، نه‌گۆڕاوم
که‌س جێت پڕ ناکاته‌وه
خودات جه‌زات داته‌وه
هیچ هونه‌ر‌و گه‌وهه‌رێ
نرخی تۆی پێ ناکڕێ
ناسری هیوای وایه
خودات بێ له فریایه
(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)
دایک
ملیۆنها ساڵ به‌رله ئێستا
ه‌رله ئه‌وه‌ی
ده‌ستی قابیل
وه‌ک دڕکێ
به خوێنێ ره‌نگین کرابێ
به‌رله ئه‌وه‌ی
نه‌مامی مرۆڤایه‌تی
له‌سه‌ر زه‌وی چه‌قێنرابێ
خور دایک بوو
چه‌ندها گه‌ڕۆک وه‌کوو زه‌وی
له‌ده‌وری دایکێ خۆشه‌ویست
له‌ده‌وران بوون
خۆر ده‌سووتا
له نێو سه‌رسینگی خۆیه‌و،
رۆبارێکی نوروگه‌رما
له نێوی ده‌سته‌کانیه‌وه
به‌سه‌ر قژو ده‌م‌وچاوی
رۆڵه‌کانیۆ ده‌ی‌کێشا
به شانه‌ی زێرینی تیشکی
قژی هه‌ڵچوی داروده‌وه‌نی
سه‌رزه‌وی دا ئه‌هێنا
بۆیه زه‌ویش
وه‌کوو رۆڵه‌یه گوێ راگر
رۆژێ جارێ
خۆی به‌فیدای دایکی ده‌کات
ملیۆنها ملیۆن ساڵه
له ده‌ور دایکی له ده‌ورانه.
***
ملیۆنها ساڵ به‌رله ئێستا
به‌رله ئه‌وه‌ی………………………………………
حامید به‌هرامی - مه‌ریوان
(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)(*)
بۆ دایکـــ
ئه‌ی دایکی خۆشه‌ویستم
ئه‌ی ئازیزترین که‌سم
ئه‌ی ڕوناکی چاوه‌کانم
ئه‌ی گشت ترپه‌کانی دڵم
تۆیت ته‌نها خپشی ژیانم
تۆیت نوری مانگی ئاسمانم
من له چاوه‌کانتا خۆم ئه‌بینم
دڵنیابه که من بێ تۆ هیچنیم
هه‌میشه له یه‌زدان داوا ئه‌که‌م
پێش مه‌رگی تۆ بخات مه‌رگم
بیکاته سه‌ر ته‌مه‌نت ته‌مه‌نم
هیچ کاتێک مه‌رگت نه‌بینم
(( تیـــــنا ))
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه