.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











ئارەقەكردن رێگایە بۆ رزگاربوونی لەش لە گەرمی (ناو لەش). خودی ئارەقە بە تەنیا هیچ بۆنێكی نییە. بەكتریا كە لەسەر پێستدا دەژی بۆن پەیدا دەكات پاش شیكردنەوەی ئارەقە بۆ ترشە چەوری بۆندار. لە لەشدا دوو جۆری گلاندەكانی ئارەقەكردن هەیە:گلاندی ئیكراین Eccrineو ئەپۆكراین Apocrine . جۆری ئیكراین، ئەمانە یارمەتی رێكخستنی پلەی گەرمی لەش دەدەن و لە هەموو بەشكانی لەشدا (لە هەموو بەشەكانی پێستدا) هەنە. جۆری ئەپۆكراین، ئەمانە تاوانبارن لە پەیداكردنی بۆنی لەش، كە لە بن كەوش و ناوگەڵدا هەنە. بۆنی ئارەقە تەنها لەو كاتەدا پەیدا دەبێ كە ئارەقەی گلاندەكانی ئەپۆكراین لەگەڵ بەكتریای سەر پێستماندا كارلێك دەكەن . 
بۆنی ئارەقە لە هەر كەسێكدا دەگۆڕێ بە گوێرەی بوونی نەخۆشی هەناو وەكو :
1-بۆنی هەوێن واتە بوونی هەوكردن بە كەڕووی كاندیدا .
2- بۆنی وەكو پۆلیشی نینۆك (ئەسیتۆن) واتە نەخۆشی شەكرە .
3-بۆنی ئەمۆنیا واتە نەخۆشی جگەر .
هەر بۆنێكی لەش كە وەكو بۆنی ئارەقە نەبوو، دەبێ لێرەدا پزیشك ئاگادار بكرێتەوە، چونكە لەوانەیە كە نەخۆشییەكی لەپاڵەوە بێت .
كەواتە، پاش ئەوەی كە زانیمان میكانیزمی بۆنی ئارەقە چۆنە، دەتوانین كە بە دوو رێگا ئەم بۆنە نەهێڵین یان كەمی بكەینەوە، یەكەم: بە كەمكردنەوەی رێژەی ئارەقەكردن، دووەم: بە لەناوبردنی ئەو بەكتریایەی كە بۆن لە ئارەقە پەیدا دەكات .
سێ فاكتەر هەیە بەرپرسن لە دروستبوونی بۆنی لەش:
1-جۆر و تایبەتمەندی گلاندەكانی ئارەقە لە پیستدا.
2-شوێنی پێست لە لەشدا، بۆ نموونە بن كەوشەكان كە زەحەمەت دەبینن لە بەهەڵمبوونی ئارەقەدا، بۆیە بۆنی تایبەتیان هەیە.
3-رووی پێست خۆراك بە بەكتریا دەبەخشێت تاكو گەشە بكات. چڕی و ژمارەی بەكتریا لە بەشی جیاوازی لەشدا جیاوازی هەیە، ژمارەی زۆری بەكتریا هەیە لە پێستی سەر، ناوگەڵ (ناوچەی زاوزێ)، پێیەكان.
سهرچاوه / گوڵان
لهسهر هێڵ نییه