❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-28 13:44:20

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

دڵ

دڵ

ئــه‌و دڵــه‌ ئیتر نــامـــرێ ئه‌مێنـــێ
دوای دووســه‌د ساڵ جلیـوه‌ ئه‌نوێنێ
به‌لام داخـــه‌کــه‌م منـــــی چاره‌ڕه‌ش
له‌ باخی گوڵان بێ به‌ری و بێ به‌ش
ته‌واو به‌دبه‌خت و دڵ پر ئـه‌سرینـــم
هـــه‌نـــاسه‌ سارد و دایم غه‌مگینـــم
جێی  گوڵــم دڵمه‌ کــه‌چـی دووره‌ لێم
بۆیه‌ عه‌وداڵ و بــێ سـره‌وت و جێم
خه‌مباری و ماتیـــــم هی  دیلی گوڵه‌
ئه‌و تاقه‌ گوڵه‌ی جێــی مێشک و دڵه‌
hemn

ئه‌گه‌ر به‌ئاوو ووشکانی دا گه‌ڕایت
ئه‌گه‌ر مه‌له‌ت کرد له‌نێوان گه‌ردوون، هه‌ساره‌کانا
ئه‌گه‌ر موناجاتت کرد له‌گه‌ڵ مانگ و ئه‌ستێره‌کانا
که‌سێکی وه‌کو من نادۆزیه‌وه‌

*******

باوه‌ڕبکه‌ی یان نا
هه‌رچه‌ند بگه‌ڕێ ی له‌نێوان خه‌ڵکا
که‌سێکی وه‌کو من نادۆزیه‌وه‌
هه‌رچه‌ند پیاوه‌کان خواست و گوێڕایه‌ڵت بوون
که‌سێکی وه‌کو من نادۆزیه‌وه‌

*******

ئێستا پرسیار له‌چرپه‌ی دڵت بکه‌ چیت پێ ده‌ڵێ ...
ئێستا پرسیار له‌بیرو هۆشت بکه ‌بزانه ‌بیری له‌کوێ یه‌...
نامه‌وێ ستایشی خۆم بکه‌م...
،،، به‌ڵام  ،،
خۆت به‌گه‌وره ‌مه‌زانه ‌خانمه‌که‌م .....

*******

له‌هه‌ر کوێ یه‌ک بۆت کرا بگه‌ڕێ...
گه‌ڕۆک به‌
له‌نێوان شارو خۆشی یه‌کان
له‌سه‌ر که‌نارو بایه‌کان
هه‌موو جیهان بگه‌ڕێ
قه‌ت که‌سێکی وه‌ک من
نادۆزیه‌وه‌
ئه‌مه‌ڕاستی یه‌
ده‌زانی بۆ... ؟! ؟! ؟
که‌سێکی وه‌ک من نادۆزیه‌وه‌
چونکه ‌منیش وه‌ک تۆ ته‌نها خه‌یاڵم
HEMN                                                       



ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌

له‌و ساته‌وه‌ی تۆ نیـــگات هـــــه‌ڵهینا
دڵ و جه‌رگی من بۆ لای خۆت هێنـــا
ئه‌و عیشقه‌ى که‌تۆ بــه‌منت بـــه‌خشی
خوێنی لاشه‌می هۆن هــــۆن ده‌نۆشی
عیشقی تۆ بوو کاری زؤر تـــێ کردم
وا بیرو هۆشمی بۆلای خۆی بـــــردم
له‌گشت عومرم وام لــــێ نــــه‌هاتووه‌
گوڵێکی بۆن خۆش مه‌ســتمی کردووه‌
ئه‌ی گوڵه‌ په‌مبه‌ بۆ وام لـــــى ده‌که‌ی
دڵ و ده‌روونم لــــێ  داگیر ده‌کــــه‌ی
یان وه‌ره‌ بـــۆ ژوان بــــۆنــم پێ بده‌
یان  هــــه‌تا هــــه‌تا بـــه‌رۆکم به‌رده‌
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ خۆت بۆلای من دێی
منیش قه‌بوڵمه‌ گه‌ر بـــه‌ڕاستـــی بێی
باوه‌شــــی خـۆمت بۆ ده‌کـــــه‌مــه‌وه‌
هـــــه‌موو رابـــردوو  لام ده‌سڕمه‌وه‌

hemn

Hewadarm ba dltan beyt azizanm

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-31 17:26:52

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: دڵ

ده‌سته‌کانت  خۆش  گیان
هۆنراوه‌کان زۆر جوانن
به‌خته‌وه‌ربیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-31 18:24:58

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: دڵ

به‌لام داخـــه‌کــه‌م منـــــی چاره‌ڕه‌ش
له‌ باخی گوڵان بێ به‌ری و بێ به‌ش
ته‌واو به‌دبه‌خت و دڵ پر ئـه‌سرینـــم
هـــه‌نـــاسه‌ سارد و دایم غه‌مگینـــم
جێی  گوڵــم دڵمه‌ کــه‌چـی دووره‌ لێم
بۆیه‌ عه‌وداڵ و بــێ سـره‌وت و جێم




دةست و بةنجةت هةرخؤش بيت  ئةزيزم بؤ ئةو   هؤنراوة جوانة

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-01 16:19:45

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

Re: دڵ

zorrrrr supas bo haste nasktan azizanm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net