.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






گوڵ لەسەر دڕك یان دڕك لەژێر گوڵ....
پیاوێك بە نیازبوو خانووەكەی بفرۆشێت، چونكە بە كەمی دەزانیو دڵی پێی خۆش نەبوو، دەیویست بچێتە خانوویەكی خۆشترو باشترەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چوو بۆلای هاوڕێیەكی كە شارەزایی باشی هەبوو لە پڕوپاگەندە كردن بۆ كڕینو فرۆشتنی خانووبەرە، داوای لێ كرد یارمەتی بدات لە نوسینی ئاگاداریی بۆ فرۆشتنی خانووەكەی، هاوڕێكەی بە باشی ئاگاداری چۆنێتی خانووەكە بوو بۆیە وەسفێكی جوانی تێرو تەسەلی بۆ نووسی!
تیایدا ئاماژەی كرد بە خۆشی شوێنەكەو رووبەری گەورەو دیزاینی جوانی ئەندازەییو باخچەو گەرماوو مەلەوانگە.... هتد، كاتێ كە تەواو بوو لە نوسینی ئاگادارییەكە بە هاوڕێكەی وت: بزانە ئەوەی دەربارەی خانووەكەت نوسیومە چۆنە! خاوەن ماڵیش بەوپەڕی بە ئاگاییەوە گوێی بۆ گرتبوو... داوای لێ كرد جارێكی تریش ئەوەی نووسیویەتی بۆی بخوێنێتەوە، ئەویش دووبارە بۆی خوێندەوە، خاوەن ماڵەكە هاواری كرد، الله لە باشیو جوانی ئەو خانووە!!
بەدرێژایی تەمەنم خەون بە خانوویەكی لەو شێوەیە دەبینم، بەڵام نەمدەزانی كە تیایدا دەژیم تا ئەو كاتەی وەسفەكەت بۆ خوێندمەوە!!
پاشان بەزەردەخەنەیەكەوە وتی: بەیارمەتی خۆت ئاگادارییەكە بڵاومەكەرەوە، خانووەكەم بۆ فرۆشتن نییە!
پەندێك هەیە دەڵێت: "هەموو ئەو بەخششانەی خوای گەورە پێی داویت بیژمێرەو یەكە یەكە بیان نووسەرەوە، ئەو كات دەبینیت كە زۆر لە رابردوو بەختەوەر تری".
ئێمە بیرمان دەچێت كە سوپاسی خوای گەورە بكەینو بیر لە بەخششە بێ شومارەكانی بكەینەوە، حساب ناكەین بۆ ئەوەی كە هەمانە، چونكە تەنها ناخۆشیو نەهامەتییەكان دەبینینو لۆمەو گازندەشی لەسەر دەكەین.
دەڵێن: ئێمە بەردەوام گلەییو گازندە لە خوا دەكەین، لەبەرئەوە لە ژێر گوڵەكاندا دڕكەكان دەبینین، راستتر ئەوەیە سوپاسی بكەین، ئەو كات لەسەروو دڕكەكانەوە گوڵەكان دەبینین..!!
لێت دەپرسم: چەند كەس بەپێ ڕێ دەكەن، تۆش ئۆتۆمبێلت پێیە؟!
چەند كەس لە تاراوگەو دوور لە كەسو كارو بەتەنها دەنوون، تۆش لە ناو خێزانو ماڵاو منداڵەكانت دا دەنوویت؟!
چەند كەس ئارەزووی ئەوە دەكەن كە خوێندەوار بن یان هەلێكی خوێندنیان بۆ بڕەخسێت، تۆش خاوەنی بڕوانامەیت؟!
چەند كەس بێكارو بارنو تۆش خاوەنی باشترین كاریت؟!
چەند ... چەند ... چەند... چەندین چەندانی تر ...
كەواتە پێویستە گەشبینانە بۆ ژیان بڕوانین، گەشبینی تواناكانی مرۆڤ چەندبارە دەكاتەوەو زیاتر بەهێزی دەكات بۆ هێنانە دی ئامانجەكانی... گەشبینی بەدەست دەهێنرێت، خڕسك نییە، كەواتە دەتوانین خۆمان هەوڵا بدەینو ببینە كەسێكی گەشبین ئەویش لە رێی ئەم هەنگاوانەوە:
1- خۆت رابهێنە لەسەر ئەوەی كە هەمیشە لا رووناكەكە ببینی لە هەموو شتێكدا.
2- هەوڵا بدە متمانە بەخودی خۆت ببەخشیتەوە بە دیاریكردنی ئامانجە نزیكو دوورەكان، هەركاتێ یەكێك لە ئامانجەكان بپێكی ئەوا زیاتر لایەنی رووناكی ژیان دەبینیت.
3-دووربە لە زیادە رۆییو درورست كردنی كێشە.
4- كێشەكانت بزانە لە چ ئاستێكدانو بۆ هەریەكێكیان كێشی خۆی بەرێ.
5- واز لەو هەستە بهێنە كە هەمیشە خۆت تۆمەتبارو بەرپرسیار بكەیت لە هەموو ئەو كێشانەی رووبەرووت دەبنەوە.
6- فێربە چۆن زاڵا بیت بەسەر ژیانتدا، بەجۆرێك هەمووی لەدەستی خۆتدایە.
7- لەیادت بێت هەموو ئاستەنگو ناخۆشییەكان بۆ هەمیشە بەردەوام نابێت.
9- فێربە چۆن خۆتت خۆش بوێت، چۆن ژیانت خۆش بوێت، لە یادت بێت ژیان بەهرەو دیارییەكی خوای گەورەیە بۆمان تا تیایدا بژینو لێی وەرگرینو ببەخشین.
بەرهەمی گەشبینی:
1- كەسی گەشبین زیاتر لەكەسانی دیكە سەركەوتوو ترە لەبوارەكانی ژیاندا.
2- هەمیشە ورە بەرزو دوور لە نائومێدیو بێ هیواییە.
3- وای لێ دەكات كە بەخۆیدا بچێتەوەو راستو هەڵەی خۆی دیاری بكات.
4- كەسێكی دڵنیاو نەرمو نیانو جێگرو خۆڕاگردەبێت لەكاتی ناخۆشیو رووداوی كتو پڕدا.
5- كەسی گەش بین ژیانێكی سادەو پڕچالاكیو تەندروستی باشی هەیە.
6- كەسێكی بەختەوەرو رووخۆشو دوور لە رەشبینیو راراییە.
كەواتە پێویستە زۆر ئاگاداربین لەوەی بیری سلبیو بێ سوود بە مێشكمان بێت، چونكە دكتۆرەكانیش بۆیان دەركەوتووە كەسانی رەشبین، كەسانێكن زۆر نائارامن، هەمیشە لە ترسو دڵە راوكێدان, لە داهاتووشدا كاتێك هەموو تەمەنی بەو بیرە نەرێیانە دەوڵەمەند كردبوو دەبینێت هیچ بەرهەمێكی نییەو پەشیمان دەبێتەوە، پەشیمانیش هیچ دادێك نادات. بۆیە هەمیشە ئارامبە... بەهیواوە بژی ... سەیری دڕكی بنی گوڵەكان مەكە.. بەڵكو ئەو گوڵانە ببینە كە ئازارو ناڕەحەتی دڕكەكانیان شاردۆتەوە.
لە گۆڤاری بڕیار بڵاوكراوەتەوە
لهسهر هێڵ نییه



ده ســـــ0ــ9ـــaــtــeــsـــتت خوش بيت
لهسهر هێڵ نییه








afarin barasty babateky jwana
dastakant xosh bet
sarkawtwbyt

لهسهر هێڵ نییه




زۆر سوپاس بۆ ئهم بابهته

لهسهر هێڵ نییه