❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاوه‌گریــــــاوه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-02 05:35:13

baran
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPMSIE

چاوه‌گریــــــاوه‌كان

چاوه‌گریــــــاوه‌كان 

به ‌به‌‌ر باراندا ده‌ڕۆیشت، هێواش هێواش هه‌نگاوی ده‌نا و به‌وردی سه‌یری ئه‌و دڵۆپانه‌ی ده‌كرد كه ده‌كه‌وتنه سه‌ر قۆڵی. ده‌ستی بۆ هه‌وره‌كان ده‌گرته‌وه تا بڕێك زیاتر باران له‌سه‌ر له‌په‌كانی ده‌ستی بمێنێته‌وه. چاوه‌كانی ده‌نووقاند و به‌ركه‌وتنی دڵۆپه‌كانی بارانی لێ ده‌بوو به‌ به‌ركه‌وتنی ده‌ستی ئه‌و، چاوه‌كانی ده‌كرده‌وه‌ بارینی دڵۆپه‌ فرمێسكه‌كانی چاوی له‌باران خێراتر دایانده‌كرد. له‌گه‌ڵ خلیسكاندنی هه‌ر دڵۆپێكی باران له سه‌ر قۆڵه‌كانی  داده‌چڵه‌كی!

له خه‌یاڵدا نه‌بوو، به‌ڵكه خه‌یاڵی هه‌ر لای خه‌ونه‌كانی جارانی و ئه‌و ڕاستیانه‌ بوو  كه‌ به‌ئاگایانهێنایه‌وه. ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه گه‌یاندبوویانه لوتكه و، ئه‌و ڕاستیانه‌ی كه بێ پرس و،  بێ په‌روا تلیانكرده‌وه. ئه‌مڕۆش وه‌ك جاران ده‌چووه ژووانی تاقه‌داره‌كه، ئه‌و داره ‌زڕه‌ی له‌ژێریاخه‌ونه‌كانی دیبوو، وشه‌ به‌وشه‌ی نامه‌كانی ئه‌وی بۆ خوێندبووه‌وه‌ و، باسی بۆنی خاك و، سكاڵای ڕه‌قیی به‌ردی لای كردبوو. ده‌بێ بچێته‌لای و به‌سه‌رهاتی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ بگێڕێته‌وه‌، ئه‌وسه‌فه‌ره‌ی كه له‌ساتێكی پڕ دڵه‌ڕاوكێ و، به‌ ڕۆژانێكی پڕ ترس و، شه‌وانێكی پڕ له قیروسیا، بڕیاری بۆ دابوو. خه‌می بوو به‌رگه‌ی ئه‌و تێڕوانینانه‌ نه‌گرێ و، شكاندنه‌وه‌ی تیشكی گومان و به‌زه‌یی له چاویاندا هه‌پروون به‌هه‌پروونی بكا. ئه‌م دڵنیابوو له‌وه‌ی كه ئه‌وسه‌فه‌ره واته گۆڕان، واته یه‌كلایی بوونه‌وه و، به‌ ته‌م بوونی به‌ڵێنه‌ ناڕاسته‌وخۆكان!

ده‌بوو گۆڕان ڕووبدا، ئاماده بوو به‌ره‌نگاری هه‌ڵوێسته‌كان ببێته‌وه‌ و، ده‌یویست به‌ ئه‌نجامه‌كان بگات. به‌ڵام سه‌خت بوو له به‌ڵێنه‌كانی ئه‌و خۆشبێ و، خۆی له خۆرگیران به‌ده‌ستی مرۆڤ بێده‌نگ بكات! تاوان بوو لای تاقانه‌ترین كۆرپه‌ی خۆشه‌ویستیی له‌بارببات!



+ هه‌ست به ‌بوونی گیانێك ده‌كه‌م،  گیانێك له بیابانێكا تینوو، ته‌نیا، تاساو... به‌جه‌سته‌ له مرۆڤ ده‌كا و، دوو باڵیشی هه‌یه بێهێز.. سڕ كراوو! قوڕگی پڕبووه له خۆڵی بیابان، چاوه‌كانی لێوانلێون له گریان، سیمای تێكه‌ڵی گه‌رده‌لوولی تۆزه‌، ڕۆحێكی نامۆیه به ژیان.

تۆ ئه‌ی تاقه‌ داره‌كه، چیتر ڕێ مه‌ده‌ وه‌ك جاران خه‌ون له‌ژێرتا ببینم، چیتر مه‌‌هێڵه‌ ته‌گبیری ژووانی ئه‌وت بۆ بكه‌م. له‌بیرته‌؟ كاتێك یه‌كه‌م په‌یامیم پێگه‌یشت چه‌ند به سانایی باسیم لێوه‌كرد! ئه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی ده‌مگوت مه‌حاڵه‌ من له دڵی خۆشمدا بڵێم خۆشم ده‌وێت! ئه‌ی ئه‌وه چ كاتێك بوو گوتم خۆشم ده‌وێت؟! خۆشم ده‌وێت و، ده‌مه‌وێت زه‌وی و ئاسمانی لێ ئاگاداربكه‌م! پڕ به‌دڵ حه‌زده‌كه‌م له‌گه‌ڵ گه‌یشتنم به‌هه‌ركه‌سێك، گوڵێك، مه‌لێك ... باسی ئه‌و ی  له‌لا بكه‌م.‌  بیرته؟ باسی ئه‌وێم بۆ ده‌كردیت، ئه‌وێ و سه‌رده‌می منداڵی، ئه‌و منداڵییه‌ی خه‌ونی گه‌وره‌بوونم تێدا ده‌بینی، گه‌وره‌بوونێك جۆناسان٭ ئاسا ’’ئامانج ێكی به‌رزتری له ژیانی ئاسایی تێدا بدۆزمه‌وه، له گه‌له ‌و، دابو نه‌ریت و، یاسا سواوه‌كان یاخی بم و، له‌ڕێی كامڵبوونی ئیراده‌ی ڕۆحی به‌رزه‌فڕه‌وه‌ شه‌وه‌زه‌نگه‌كان ببڕم و، له هه‌ڵدێره‌ سه‌خته‌كان بپه‌ڕمه‌وه‌’’  باسی ئه‌وێم بۆ ده‌كردیت، ئه‌وێ كه شه‌رمی شكاندم،  له مانای زۆر وشه‌ی گه‌یاندم، ئه‌وێ كه له قوڵپی گریانا خه‌نده‌ و، له نێڵه‌ی  ئاگرا به‌سته‌ و، مه‌ست بوون به‌ بۆنی گوڵ‌ و، خۆڵی و، له بۆشایی بێدارییا هیوا ی پێناساندم.

ئه‌م سه‌فه‌ره كه‌چومه‌وه ئه‌وێ یه‌كجار نامۆ بوو پێم! یاسا سواوه‌كان له‌وێش وه‌كو داڵێكی برسی بێڕه‌حمانه به‌رده‌بوونه جه‌سته‌ی ڕووتم ونجڕ ونجڕیان ده‌كردم. چاوه بزه‌كانی دابونه‌ریتیش به‌ڕۆژی ڕووناك ده‌یانتۆقاندم، هه‌ربه‌گه‌‌یشتنم نهێنی خه‌یاڵێكی‌خاویان لادركاندم!



- به‌خێربێیته‌وه، شاره‌كه‌ت ڕووناك كرده‌وه، چیتر شه‌و نابینین لێره، یاخوابه‌خێربێیته‌وه. (له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌دا به ‌دوودڵی ده‌ستی هێنا ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردم!)

+ بژیت سوپاست ده‌كه‌م، تۆ به‌خێربێیت، شار به‌خۆتانه‌وه‌ ڕووناكه.

ئه‌مه‌م گوت و، دوور له‌و دانیشتم; ده‌زانی چۆن؟ چاوه‌ڕێی نامه‌كانتم ده‌كرد، به‌بێ ئۆقره داده‌نیشتم چاوم له سندوقی پۆسته‌كه‌ نه‌ده‌تروكاند. كاغه‌زه‌‌كانم ده‌رده‌هێنا و ده‌ستم ده‌كرد به یاری ناپلیۆن جارێك، دووان، ده... به‌ومه‌به‌سته‌ی بزانم نامه‌تم پێ ده‌گات یان نا! ئه‌وكاتانه‌ی ناپلیۆنه‌كه‌م بۆ ده‌رنه‌ده‌چوو ده‌مگوت من بڕوام به‌م ئه‌فسانانه نیه، ئه‌مه ته‌نیا یارییه و هیچتیتر.  ئه‌و كاتانه‌شی كه یارییه‌كه‌م بۆ ده‌رده‌چوو، دڵی‌خۆمم پێخۆش ده‌كرد، ده‌گات په‌یامیم پێ ده‌گات. هه‌ركه گوێبیستی‌ ده‌نگی پۆست ده‌بووم، لێدانی دڵم خێراتر ده‌بوو، به‌‌په‌له ده‌چووم سه‌یری نامه‌كانم ده‌كرد. هه‌ربه‌ بینینی ناوی تۆ به‌رز ده‌فڕیم، له‌و بڕوایه‌شدابووم كه‌س به‌و جێگایه‌ نه‌گه‌شتبێت كه‌منی لێم.  تا له‌گه‌ڵ نوسینه‌كانتدا ده‌بووم له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی دی بووم، ئه‌ستێره‌یه‌كی په‌مه‌یی دوور له ڕه‌شی، دوور له ڕه‌قیی، دوور له مرۆڤ ‌سالاری! ئه‌وكاتانه‌ی كه نه‌شده‌هاتیت ژان پاڵه‌وانی تراژیدیاترین شانۆ بوو بۆ ژیان، جه‌سته‌شم بۆ ڕۆحم گۆڕستان.



- ده‌ی من كاتم دره‌نگ كرد ده‌بێت بڕۆم، جارێكی تر به‌خێربێنه‌وه، خۆشحاڵ ‌بووم به‌بینینت، ئاگاشمان له‌یه‌ك ده‌بێته‌وه.

+ ئا، بێگومان ئاگامان له‌یه‌ك ده‌بێته‌وه! منیش شادبووم به‌بینینتان!

ئه‌و ڕۆی.. كه‌ڕۆی ئینجا هه‌ستم كرد ئه‌و له‌گه‌ڵ من له‌وێ بووبوو!! گله‌یی ئه‌وه‌م له‌خۆم كرد كه به‌درێژایی كاتی دانیشتنمان گوێی له‌ده‌نگم نه‌بوو! ئه‌مگوت بۆچی قسه‌م نه‌كرد. خۆ ناشزانێت من به‌بێ ده‌نگ باسی چاوه‌ڕوانی و، پێكه‌نین و، گریانمم له‌گه‌ڵ نامه‌كانیا بۆ ده‌كرد! ئه‌و كه ڕۆی، به‌ ڕۆشتنی ته‌نیا له‌و ژووره‌یا جێی نه‌هێشتم، ویستی پێمبڵێ بمبووره چیتر ناتوانم له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی خه‌ونه‌كانمان ڕۆڵ ببینم! ڕۆشت، له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه بێنازه‌كان و، ئه‌و ده‌قانه‌ی كه‌ له‌قوڵایی بیرما تۆوی كردبوون به‌جێی هێشتم. ئه‌و ڕۆی، چونكه ئه‌و پابه‌ندی دابو نه‌ریت و، یاساكانی گه‌له‌ بوو له‌وێ. پێی وابوو ئه‌گه‌ر یاخی‌ببێت لێیان ژیانی یه‌كسان بێت به‌ نائارامی، سه‌ره‌ڕای زیزبوونی ئازیزان!!! ده‌یگوت خۆشه‌ویستی به‌ته‌نیا به‌س نیه، باشتر وایه‌ ڕازی بین به‌و فه‌رمانه نه‌ویستانه‌ی كه گه‌له‌ چه‌سپاندوێتی به‌سه‌رمانا! ئه‌و كه‌سێكی گوێڕایه‌ڵ یان به‌ڕووكه‌ش گوێڕایه‌ڵ بوو به‌رامبه‌ر به یاسا سواوه‌كان. منیش سه‌رشێتێكی یاخی،  بریندارترین گیان بووم به‌ ده‌نووكیان! نه‌متوانی له‌گه‌ڵیان ڕێ ‌بكه‌م. ئاخۆ له‌به‌ر بێهێزی باڵه‌كانی گیانی من بوو ؟!  یان بێهێزی ویژدانیان؟!!!



دوایه‌مین جار كه‌بینیم، هات ماڵئاوایم لێبكات، ئه‌مجاره‌یان پێش ئه‌وه‌ی هیچ بڵێت ده‌ستی هێنا ته‌وقه‌ بكات!

- هه‌ر ده‌ڕۆیت ده‌ڕۆیت، حه‌زمان ده‌كرد زیاتر له‌لامان بوویتایه، من ده‌زانم په‌شیمان ده‌بیته‌وه، بیرمان ئه‌كه‌یت.

یه‌كه‌م‌جاربوو له‌نزیكه‌وه سه‌یری زه‌ریای چاوی بكه‌م، ده‌ستیشم هه‌ر له‌ده‌ستیابوو..

+ له‌لاشتانبم بیرتان ئه‌كه‌م

باران به‌رده‌وام ده‌باری، كاتیش دره‌نگ بوو، ڕووناكی له‌ئاسماندا نه‌مابوو. دوو پاسه‌وان به ‌لایته‌وه به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕان به‌ڕێكه‌وت كچێكیان بینی قۆڵی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی و، سه‌ریشی له‌سه‌ر قۆڵی، له‌ژێردارێكا دانیشتووه.  لێی نزیكبوونه‌وه، ڕووناكی لایته‌كه‌یان خسته‌سه‌ر و، بانگیان كرد وه‌ڵامی نه‌بوو.



_ پێده‌چێت بارانی ئه‌مڕۆ هه‌ربه‌سه‌ر ئه‌م كچه‌دا باریبێت! هه‌موو گیانی ئاوه.

_ ئاگاشی له‌خۆی نه‌ماوه، خێرا ئۆتۆمبێله‌‌كه ئاماده‌بكه ده‌یبه‌‌ین بۆ نه‌خۆشخانه. به‌ڵام كات ته‌نیا به تاریك بوونی ئاسمان دره‌نگ نه‌بوو، كات بۆ  گه‌یاندنیه‌ نه‌خۆشخانه‌ دره‌نگتربوو!

_ له‌ئه‌نجامی به‌توندی ڕووخانی ده‌روونیی، تووشی خوێن به‌ربوونی ژێرپێست بووه. كاتیش دره‌نگه بۆ چاره‌سه‌ر، دڵگرانم بۆی.



كاتێك گوێی له‌قسه‌كانی پزیشكه‌كه‌‌ بوو، له‌خۆشیدا لێدانی دڵی خێراتر بوو! یه‌كه‌م جاربوو دوای سه‌فه‌ره‌كه‌ی هه‌ست به بوونی‌خۆی له‌سه‌ر ئه‌ستێره په‌مه‌ییه‌كه بكات، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كانی ئه‌ودا ده‌یگه‌‌یشتێ!

ده‌یویست پێیان بڵێت دڵگران مه‌بن، چونکه‌ گه‌ر وا نه‌بووایه‌ ده‌بوایه‌ من باڵاترین خۆشه‌ویستی، نازدارترین ساوای عه‌شقم به‌ده‌ستی خۆم بکوشتایه‌ به‌پێی یاسا چه‌سپاوه‌کان. من دڵخۆشم به‌وه‌ی ئیتر تاهه‌تایه‌ کۆرپه‌ی خوڵقاو، دروستبوو له‌ ته‌م، ئاگر و ئاو، له‌گه‌ڵ ڕۆحمدایه‌، دوور دوور له‌ چاوه‌ بزه‌کان، ئاوێته‌ی گیانمه‌ له‌وێ، دوور لێره‌، دوور له‌ کارلێک له‌گه‌ڵ گومان.



بۆئه‌وه‌ی گوزارشت له‌مه بكات چاوه‌كانی هه‌ڵبڕی، سه‌یری پزیشك و، په‌رستیاره‌كانی كرد و، هه‌ر به‌چاو به‌نه‌رمی پێكه‌نی!





* جۆناسان؛ پاڵه‌وانی ڕۆمانی (نه‌وڕه‌س/ ڕیچارد باخ)



باران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-02 16:33:01

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-01
په‌یامه‌كان: 366
WindowsXPMSIE

Re: چاوه‌گریــــــاوه‌كان

ده‌ستت خۆش بارانی به‌ریز به‌ریز به‌رده‌وامکاری و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم

Kurdzhin
*************************************************
http://kurdzhin.org/uploads/547c7280f0.gif

پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئاشق بین چونکه‌ خودا پێی به‌خشیوین ..میران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-06 18:55:29

hogr1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سویسرا/ زویرخ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 138
WindowsXPMSIE

Re: چاوه‌گریــــــاوه‌كان

dastt xosh har bzhyt


--------------------------------------------------------------------------------

Kurdzhin
-----------------------------------------------------------------
نه‌شه‌پۆلێک بۆکه‌ناری دڵنه‌وایی ده‌ستم ده‌گرێ
نه‌گوڵێکیش جورئه‌ت ده‌کا ده‌ست به‌زامم دابهینێ.
rekar67@yahoo.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-08 08:15:12

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE7

Re: چاوه‌گریــــــاوه‌كان

dastt xosh  bet  baran bo  am  roomna jwana sarkwtu bet  am  bashm la   la  ron  neya ka  nwsar ewey chi  blet !هه‌ست به ‌بوونی گیانێك ده‌كه‌م،  گیانێك له بیابانێكا تینوو، ته‌نیا، تاساو... به‌جه‌سته‌ له مرۆڤ ده‌كا و، دوو باڵیشی هه‌یه بێهێز.. سڕ كراوو! قوڕگی پڕبووه له خۆڵی بیابان، چاوه‌كانی لێوانلێون له گریان، سیمای تێكه‌ڵی گه‌رده‌لوولی تۆزه‌، ڕۆحێكی نامۆیه به ژیان.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-10-30 09:05:57

baran
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPMSIE

Re: چاوه‌گریــــــاوه‌كان

desti ewsh xosh hawreyani berez swpasi peyamekantan dekem

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net