.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














كونجی كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێ
مێژووی كونجی Sesame زۆر كۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ 1600 ساڵ پێش زایین،رەنگی سپی،زەرد،رەش، سووری هەیە، بەها خۆراكییەكەی زیاتر بۆ چەورییەكەی دەگەڕێتەوە كە خۆڕاگرە و تێكناچێت. شیرەی كونجی ئاوا یان بە شیوەی حەلوا دەخورێ.كونجی رێژەیەكی بەرزی لە مەنگەنیز وكۆپەر تێدایە، هەروەها رێژەیەكی باشی لە كانزاكانی كالسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر، زینك و ریشاڵ و ڤیتامین B1تێدایە. مادەی سیسامین و سیسامۆلین كە لە كونجیدان، ئاستی كۆلیستیرۆلی دادەبەزێنن و پەستانی بەرزی خوێنیش دادەبەزێنن. سیسامین Sesamine شانەكانی جگەریش دەپارێزێت. كانزای كۆپەر ئازار و نیشانەكانی تری هەوكردنی رۆماتیزیم جومگەكان كەم دەكاتەوە، هەورەها پتەوی لوولە خوێنیەكان و ئێسكەكان دەپارێزێت. خواردنی كونجی نیشانەكانی پەیوەست بە رەبو سووكتر دەكات، ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ كەم دەكاتەوە، توندی سەرئێشە لە شەقەسەردا سووك دەكات، نیشانەكانی پەیوەست بە وەستانی سووڕی مانگانی ئافرەت پاش تەمەنی 45-55 ساڵی كەم دەكاتەوە. هەروەها خواردنی كونجی دەمانپارێزێت لە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆڵۆن و لاوازبوونی ئێسك Osteoporosis، سەرەڕای كەمكردنەوەی ئازارەكانی پەیوەست بە سووڕی مانگانەی ئافرەت. كونجی رۆڵی زۆری هەیە لە دابەزاندنی كۆلیستیرۆل بەوەی كە رێژەیەكی بەرزی لە مادەی فایتۆستیرۆل Phytosterols تێدایە كە دەگاتە 400 ملگم لە هەر 100 گرام كونجیدا.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه






دهست و چاوت خۆش بێت
ههر سهركهوتووبیت
لهسهر هێڵ نییه