.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بێگومان هه‌ریه‌ك له ئێمه تێبینی ئه‌وه‌ی کردووه، که له‌ناکاو ته‌ماشای شوێنێك ده‌که‌ین، که که‌سێکی دیکه له‌و ساته‌دا ته‌ماشای ده‌کات. ته‌ماشاکردنه‌که‌شمان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ڕووخساری ته‌ماشاکراو کاردانه‌وه‌یه‌کی زاڵبوونی هه‌بێت. ئه‌م دیارده‌یه توێژه‌ران بۆ تیشکدانه‌وه‌ی بایۆلۆژی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و سروشتێکه مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌وه بۆ نه‌وه ده‌گوێزێته‌وه.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستووه، که ئه‌م دیارده‌یه له مه‌یموونی ناسراو به "Macaca" بڵاوه. ئێستا و پاش لێکۆڵینه‌وه‌کانیان توێژه‌ر "Benedict Jones" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Aberdeen" له سکۆتله‌ندا ئاشکرای ده‌که‌ن، که له‌نێو مرۆڤدا دیارده‌ی تێڕوانین بۆ هه‌مان شوێن وه‌ك له مه‌یمووندا بڵاوه.
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the Royal Society B"دا ده‌نووسن، که تێڕوانین بۆ هه‌مان شوێن پاشماوه‌ییه‌کی بایۆلۆژییه، که مه‌یموون و مرۆڤ وه‌ریانگرتووه. ئه‌م دیارده‌یه ماوه‌ته‌وه و له‌بیرنه‌چۆته‌وه، چونکه گرنگه بزانرێت، که‌سانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌چییه‌وه سه‌رقاڵن.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان توێژه‌ران سوودیان له 20 خۆبه‌خشکه‌ر بینی، که دوو ڕووخساریان نیشاندان. ڕووخسارێکی مێینه و ڕووخسارێکی نێرینه. دواجار له ڕووخساره‌کاندا گۆڕانکارییانکرد، به‌شێوه‌یه‌ك، که زۆر نێرینه و زۆر مێینه‌یان وه‌رگرت. له کۆتاییدا چوار وێنه‌یان به‌کارهێنا: ڕووخسارێکی نێرینه‌ی مێینه، مێینه نێرینه، مێینه‌یه‌ك و نێرینه‌یه‌ك.
له‌هه‌موو ڕووخساره‌کاندا چاوه‌کان ته‌ماشای ڕاست یان چه‌پییان ده‌کرد. سه‌ره‌تا به‌شداربووان وێنه‌کانیان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت نیشاندرا و پاشان "T"ییه‌ك یان "L"ێك. له هه‌ندێك له باره‌کاندا پیته‌کان ته‌واو له‌و شوێنه‌دا بوون، که وێنه‌ی ڕووخساره‌که‌ی تێدا بینرابوو، له کاته‌کانی تردا له‌شوێنی دیکه‌دا نیشان ده‌درا. به‌شداربووان داوایان لێ‌کرا، زۆر به‌خێرایی تا بۆیان ده‌کرێت ئاشكرای بکه‌ن، ئایا ئه‌وان "T"ییه‌ك یان "L"ێكیان بینیووه.
وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌کرا، کاردانه‌وه‌ی به‌شداربووان خێرابوو، ئه‌گه‌ر پیته‌که‌کان له ئاڕاسته‌ی ته‌ماشاکردنی ڕووخساردا ده‌ربکه‌واتایه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وساته‌ی، ئه‌گه‌ر ڕووخسارێکی نێرینه‌کراو بووایه. هاوکات ڕووخساری مێینه‌کراو هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر خێرایی کاردانه‌وه نه‌بووه.
بۆ توێژه‌ران ئه‌م دیارده‌یه ئاماژه‌یه‌که، که ته‌ماشاکردن نه‌ویستراوه و هاوکات کاریگه‌ری ته‌ماشاکردن خێرا ون ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌شداربووان به‌ئاگاوه بیر له ڕووخساره‌کان بکه‌نه‌وه.
Sarchawa : Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌سته‌کانت خۆش کچه‌کو‌رد گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌سه‌رنج ڕاکێشه،
سه‌ره‌تای به‌به‌ته‌که‌که‌م بۆ چاک کردیت هیوادارم دڵگران نه‌بیت..
سه‌رکه‌وتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








Na Mushkila Nya Gyani Mn Dast Xosh Bo Payamakaw Supas
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه