❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حه‌ج وعومره‌ له‌ خواپه‌رستیه‌وه‌ بۆ مۆدێل و چاولێكه‌ری‌!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-01 16:55:35

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

حه‌ج وعومره‌ له‌ خواپه‌رستیه‌وه‌ بۆ مۆدێل و چاولێكه‌ری‌!

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-03d63a7ee0.jpg

كاتێ‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌ڵكی‌ له‌ ده‌ست ماچ كردنی‌ نابنه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ قۆڵبڕین و باوه‌ش ده‌دا به‌ گوناه و ته‌وقه‌ ده‌قا له‌گه‌ڵ ئافره‌تی‌ نامه‌حڕه‌م وده‌ست وشان و پیل ماچ كردن و...هتد. ئیتر نازانم حه‌ج و عومره‌كه‌ی‌ له‌كوێی‌ ئه‌مانه‌ جێگای‌ ده‌بێته‌وه‌؟! له‌مه‌ككه‌یه‌و نوێژێك به‌(100000)سه‌دهه‌زار نوێژه‌و له‌ مه‌دینه‌یه‌و نوێژێك به‌ (1000)هه‌زار نوێژه‌ كه‌چی بێ ئاگا له‌مانه‌و خه‌ریكی‌ بازاڕكردنه‌

مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی‌

زۆرن ئه‌وانه‌ی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ته‌وبه‌و ((خوا))په‌رستی‌ و جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ ڕووكنی‌ پێنجه‌می ئیسلامه‌تی‌ ده‌ڕۆن بۆ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج و عومره‌، به‌لاَم كه‌میش نین ئه‌وانه‌ی‌ پاره‌ی‌ ڕێگا خه‌سارده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر دۆخی‌ جارانیان له‌ گوناه بگره‌ خراپتریش! خۆزگه‌ ئه‌م جۆره‌ مرۆڤه‌ پاره‌كه‌ی‌ خۆیان ده‌دا به‌ گه‌نجێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێك بێنێت، خۆزگه‌ ده‌یاندا به‌ كرێچیه‌كی‌ داماو تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پاره‌ی‌ تر له‌ كرێچیایه‌تی‌ ڕزگاری بووبا، خۆزگه‌ بیدابا به‌ قه‌رزارێكی‌ (شه‌ریف) تاوه‌كو چی تر خاوه‌ن قه‌رزه‌كان ده‌رگایان پێ نه‌گرتباو ژیانی‌ ماڵ و مناڵی ئاسووده‌بایه‌و بهاتایه‌وه‌ دۆخی جاران، خۆزگه‌ بیدابا به‌ نه‌خۆشێكی‌ بێ‌ چاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری خۆی پێ بكات، خۆزگه‌ بیدابا به‌ كه‌ل و په‌لی‌ قوتابیانی‌ داماوو هه‌ژار بۆ ئه‌وه‌ی‌ درێژه‌یان به‌ خوێندن دابایه‌و له‌خوێندن دانه‌بڕێن، خۆزگه‌ بیدابا به‌ بێ‌ باوكان تاوه‌كو تۆزێ‌ زامی‌ برینه‌كانیان پێ ساڕێژ بكردبایه‌، خۆزگه‌ بۆ پرۆژه‌یه‌كی‌ خه‌یری خه‌رجی‌ بكردبایه‌ (وه‌ك: دروستكردنی‌ مزگه‌وت و هه‌ڵكه‌ندنی‌ بیری ئاوو خۆشكردنی‌ ڕێگا بۆ خه‌ڵكی‌ و هه‌روه‌ها به‌شداری كردن له‌دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌و...هتد.)،
كاتێ‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌ڵكی‌ له‌ ده‌ست ماچ كردنی‌ نابنه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ قۆڵبڕین و باوه‌ش ده‌دا به‌ گوناه و ته‌وقه‌ ده‌قا له‌گه‌ڵ ئافره‌تی‌ نامه‌حڕه‌م وده‌ست وشان و پیل ماچ كردن و...هتد. ئیتر نازانم حه‌ج و عومره‌كه‌ی‌ له‌كوێی‌ ئه‌مانه‌ جێگای‌ ده‌بێته‌وه‌؟! له‌مه‌ككه‌یه‌و نوێژێك به‌(100000)سه‌دهه‌زار نوێژه‌و له‌ مه‌دینه‌یه‌و نوێژێك به‌ (1000)هه‌زار نوێژه‌ كه‌چی بێ ئاگا له‌مانه‌و خه‌ریكی‌ بازاڕكردنه‌ یان زۆربه‌ی‌ ئه‌م كاته‌ گرانبه‌هایانه‌ (كه‌ موسڵمانان خه‌وی‌ پێ وه‌ ده‌بینن) كه‌چی ئه‌م له‌ده‌ست خۆی ده‌دات به‌خه‌و! جاری‌ واش هه‌یه‌ تووشی غه‌یبه‌ت و هه‌روه‌ها باس و خواسی دوونیایانن و بێ ئاگاو كۆله‌وار له‌ كاری قیامه‌تیان! وه‌ره‌ تۆ ئه‌و هه‌موو پاره‌سه‌رف كه‌یت و ئه‌و هه‌موو دووری ڕێگاو ماندووبوونه‌ ته‌حه‌ممول كه‌یت كه‌چی شه‌یتان زۆر به‌ساده‌یی پێت بوێرێت؟! ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم نافه‌رموێت: ((من حج لله فلم یرفپ ، ولم یفسق ، رجع كیوم ولدته أمه )) صحیح البخاری،سه‌رنج ده‌ ((من حج لله))ئینجا دوواتر، نه‌ك بۆ دونیایێ و یا بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێی بڵێن: حاجی‌! ئه‌و فه‌رمووده‌ی‌ (ألنسائی) یش ڕیوایه‌تی‌ كردووه‌: ((الحجه‌ المبروره‌ لیس لها جزا‌و إلا الجنه‌ ، والعمره‌ إلی‌ العمره‌ كفاره‌ لما بینهما)) ده‌زانی‌ حه‌جی مه‌برور چیه‌؟
(ته‌وبه‌ نه‌شكاندنه‌..)، پاشان ده‌زانی‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم كه‌ له‌ حه‌ج یان له‌ عه‌مره‌ یانیش له‌ غه‌زا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ چی ده‌فه‌رموو؟ ده‌یفه‌رموو: ((...أیبون تائبون عابدون لربنا حامدون)) صحیح مسلم،كه‌واته‌ تاكی‌ موسڵمان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ له‌م سه‌فه‌ره‌ پیرۆزانه‌ش نابێت ووشه‌ی‌ ته‌وبه‌ له‌بیركات، نه‌بادا شه‌یتان (به‌ڤایرۆس و گوناهی كوشنده‌ی‌ له‌خۆ بایی بوون) له‌خشته‌ی‌ به‌رێت! پاشان ئه‌وانه‌ی‌ زیاد له‌ جارێك بۆ حه‌ج و عومره‌ ده‌ڕۆن باش بزانن له‌كاتێك كه‌ زانایانی‌ پێشوو هه‌بووه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ خۆی((50))حه‌جی‌ كردووه‌ ئه‌وا ئه‌گه‌ر بێتوو له‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ ئێمه‌ بان ئه‌وه‌ دڵنیابن له‌ حه‌جێك زیاتریان نه‌ده‌كرد ده‌شزانن بۆ؟ فه‌رموون له‌گه‌ڵ وه‌لاَمه‌كه‌:
1-ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ حه‌جی‌ دووباره‌ ئه‌نجامده‌ده‌نه‌وه‌ به‌بێ به‌ده‌لیش هه‌روا بۆ خۆیان ئه‌وه‌ بوونه‌ مایه‌ی‌ ڕێگری كردن له‌ خه‌ڵكی‌ موسته‌حه‌قی تر كه‌ تاوه‌كو ئێستا تامه‌زرۆی ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و فه‌ریزه‌یه‌ن به‌لاَم له‌به‌ر زۆری خه‌ڵك وه‌به‌ریان ناكه‌وێت، جا كێ‌ ده‌ڵێ گه‌ر تۆ واز له‌ په‌یاكردنی‌ ئه‌م قه‌ڵه‌باڵغی یه‌ بهێنیت ئه‌وا ناوی‌ ئه‌و بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره‌ موباره‌كه‌ ده‌رناچێت؟ كه‌خۆشتان ده‌زانن له‌ زۆرینه‌ی‌ وولاَتان حه‌ج به‌ ناونوسین و قورعه‌یه‌ كه‌ عێراق و كوردستانه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ش سوپاس بۆ خوا له‌به‌ر زۆری موسوڵمانان وایه‌.
2-پاشان له‌به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ هه‌ژاری‌ و برسێتی‌ كه‌ له‌جیهان ڕووت و برسی و بێ كاری‌ به‌ره‌و زیاد بوونه‌!كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ حه‌جی‌ زیاده‌ بدرێت به‌ كه‌سانی‌ موحتاج.
3-له‌به‌ر زۆر بوونی‌ نه‌خۆشی كه‌ پاره‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌ژار به‌كار بێت.
4-پاشان له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو ڕه‌شه‌كوژیانه‌ی‌ ئه‌م سالاَنه‌ی‌ دووایی ڕێژه‌ی‌ بێ باوكان به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ خه‌یاڵی زیادی‌ كردووه‌ ئه‌ی‌ كێ‌ له‌خه‌می‌ ئه‌وانه‌ دابێت؟! گه‌ر من و تۆی موسڵمان ویژدانمان نه‌جولێت تا یارمه‌تیان بده‌ین ئه‌ی‌ كێ‌ ئه‌م كاره‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ؟!
5-ژن و پیاو لێك جیابووینه‌وه‌ له‌به‌ر نه‌حه‌وانه‌وه‌یان له‌ناو خێزانی‌ قه‌ڵه‌باڵغ و ده‌سه‌لاَت نه‌بوونی‌ پیاو بۆ به‌كرێ‌ گرتنی‌ خانوو ئیتر خێزان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌!
زۆر هۆكاری تریش به‌لاَم وه‌كو كورده‌واری خۆمان گوته‌نی‌: (قسه‌ هه‌زاره‌و دووانی‌ به‌كاره‌) بۆیه‌ له‌كۆتاییدا داواكارم له‌ خوای‌ گه‌وره‌ كه‌ هه‌ر موسڵمانێك فه‌ریزه‌ی‌ حه‌جی‌ جێ‌ به‌جێ‌ نه‌كردووه‌و ئاره‌زووی ئه‌م سه‌فه‌ره‌شی هه‌یه‌ خوای‌ گه‌وره‌ نه‌یباته‌ ده‌رێ‌ له‌م دوونیایه‌ تاوه‌كو زیاره‌ت الحرمین ی‌ به‌قسمه‌ت ده‌كات، وه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ سه‌فه‌ری حه‌ج یان ئه‌نجامداوه‌ تكا ده‌كه‌م: لێگه‌ڕێن با خه‌ڵكی‌ تریش بۆخۆیان حه‌ج بكه‌ن، وه‌كاتێك كه‌حه‌ج ده‌كه‌ن كات به‌فیڕۆمه‌ده‌ن به‌ بازاڕو گه‌ڕان و سوڕان و خۆخه‌ریك كردن به‌شت و مه‌ك كڕین! چونكه‌ ئه‌م ئه‌شیایه‌ له‌ بازاڕه‌كه‌ی‌ لای‌ خۆشتان هه‌یه‌و هیچ جیاوازیشی‌ نیه‌، وه‌هه‌ركات گه‌ڕایته‌وه‌ له‌م زیاره‌ته‌ پیرۆزه‌ توخودا مه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر گوناه وده‌فته‌ری‌ كرده‌وه‌كانتان كه‌پاك بووه‌ته‌وه‌ له‌ژه‌نگی‌ گوناه پیسی مه‌كه‌نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی‌ دوونیا كاریگه‌ریتان له‌سه‌ر نه‌كات و ووشه‌ی‌ پیرۆزی‌ (حاج) یش ناشرین مه‌كه‌ن!.

                                                   سه‌رچاوه‌  bextewery

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net