.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














منداڵه‌كه‌م دره‌نگ ده‌خه‌وێت
یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی دایك‌و باوك ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كه‌یان پابه‌ند نابێت به‌و كاتانه‌ی بۆ نووستنی دیاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هه‌میشه ده‌یانه‌وێت دره‌نگ بچنه جێگاكه‌یان‌و سه‌رئێشه بۆ كه‌سوكاره‌كه‌یان دروست بكه‌ن.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی منداڵان ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌درێژایی رۆژ ماندوو ده‌بن، كه‌چی شه‌وانیش هه‌ر خه‌ریكی راكردن‌و هه‌ڵبه‌زینه‌وه‌و یاریكردنن، تانانه‌ت له‌و كاتانه‌ش كه بۆ نوستن دیاری كراوه، یان كاتێك ده‌چنه جێگاكه‌یان ده‌یانه‌وێ به‌چه‌ندین بیانوو كاتی نوستنیان دوا بخه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی دایك‌و باوكان بێزار ده‌كات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌م سلوكه خراپه‌ی منداڵ قابیلی گۆڕانه. باشتره پێش كاتی نوستنی منداڵه‌كه‌ت ئه‌م رێگایانه بگریته به‌ر:
كه‌شی نوستن بخوڵقێنه
كارێكی زۆر خراپ ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌زۆر خه‌و له‌منداڵه‌كه‌ت بخه‌یت، چونكه هه‌رچه‌نده زۆری لێ بكه‌یت، ئه‌و زیاتر كه‌له‌ره‌ق ده‌بێت، بۆیه ده‌ست له‌و رێگایه هه‌ڵبگره‌و له‌جیاتی ئه‌وه كه‌شی نووستنی بۆ بخوڵقێنه، به‌وه‌ی پێش نوستنی به‌هێمنی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی له‌گه‌ڵ باس بكه‌و چه‌ند یارییه‌كی له‌گه‌ڵ بكه كه ماندووی ناكات، ئینجا ورده ورده چیرۆكی بۆ بگێڕه‌ره‌وه‌و وێنه‌ی كارتۆنی نیشان بده. له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه نه‌هێڵیت له‌و كاته‌دا ده‌نگه ده‌نگی زۆر‌و ژاوه‌ژاو له‌ماڵه‌كه‌دا هه‌بێت.
له‌بڕیاره‌كانت په‌شیمان مه‌به‌ره‌وه
زۆرجار منداڵ پێش نوستنی‌و له‌ناو جێگادا دایكی بانگ ده‌كات‌و داوای په‌رداخێك ئاو یان شتێكی تری لێده‌كات، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه بزانێت له‌و كاته‌دا داواكانی جێبه‌جێ ده‌بێت، ئه‌وا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاتی نوستنی دوا بخات، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی بچێته ژووره‌كه‌ی یان شوێنی نوستنه‌كه‌ی دڵنیابه له‌وه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێ كراوه وه‌ك چونه سه‌ر ئاو‌و خواردنه‌وه‌ی ئاو، دواتر كه‌چووه جێگاكه‌ی‌و بڕیارتدا به‌جێی بهێڵیت، ئه‌وا سوور به له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ت‌و لێی په‌شیمان مه‌به‌ره‌وه، ئاگاداربه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و كاتانه‌دا توندوتیژی به‌كار نه‌هێنیت تا منداڵه‌كه‌ت به‌ئارامی بخه‌وێت، ئه‌وه‌ش بزانه كه منداڵه‌كه‌ت زانی چه‌ند جارێك بڕیاری رۆشنت داوه‌و ناگه‌ڕێیته‌وه، ئه‌وا ئه‌ویش به‌و واقیعه رازی ده‌بێت‌و وه‌ك خۆی وه‌ریده‌گرێت.
به‌خێرایی جێیبهێڵه
دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت خسته سه‌ر شوێنی نوستنی خۆیی، زۆر له‌گه‌ڵی مه‌دوێ‌و رووناكی لێ بكوژێنه‌ره‌وه، له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌نگاوانه به‌خێرایی بكه‌یت‌و زوو جێیبهێڵیت، هه‌ر دواكه‌وتنێك واده‌كات منداڵه‌كه زیاتر حه‌ز به‌مانه‌وه بكات‌و نووستنی دوا بخات، بۆیه په‌له‌كردن گرنگه.
حاڵه‌ته‌كان دووباره بكه‌ره‌وه
گرنگه چه‌ند حاڵه‌تێكی تایبه‌ت بۆ نووستنی منداڵه‌كه‌ت دیاریی بكه‌یت‌و دووباره‌ی بكه‌یته‌وه، رایبهێنه له‌سه‌ر رۆتینێكی دیاری كرا‌و، بۆ نموونه دانی بشوات، چیرۆكی بۆ بخوێندرێته‌وه، ئاو بخواته‌وه، دایكی ماچ بكات، رووناكی بكوژێته‌وه‌و بخه‌وێت، ئه‌م حاڵه‌ته جێگیر بكه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌یگۆڕه، ته‌نانه پاش‌و پێشیان مه‌خه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه به‌م هۆیه‌وه كاتی نوستن بناسێته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی زۆری لێبكرێت خۆی بخه‌وێت.
سەرچاوە : ئاوێنەکان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





dast xosh zor ba swda o zoresh rasta mn la mnnalakane xom taqem krdotawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه