❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ‌ گه‌رانه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌ .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-05-27 20:48:58

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌

‌ گه‌رانه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌ .

وه‌رزی‌ گه‌رانه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌ .



ئه‌گه‌ر ئێًمه‌ به‌چاویكی‌ روونه‌وه‌ بروانین و لیپرسینه‌وه‌ له‌نه‌فسی‌ خۆمان بكه‌ین و بروانینه‌ رابردووی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆمان واده‌بینین سالاَنیكی‌ زۆر كه‌مه‌ ئیمه‌ له‌ ژیانداین ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كورته‌ دروست بووینه‌. ئه‌مه‌وش هۆی‌ زۆره‌ هۆی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌وه‌یه‌ ئیمه‌ بیر له‌ دوارۆژ و مردن و زندوو بوونه‌وه‌ ناكه‌ینه‌وه‌ . دووه‌م وه‌كو چۆن پیغه‌مبه‌ری‌ خوا (د.خ) ده‌فه‌رمیت هه‌ر ئینسانیك تاوانیك بكات په‌له‌یه‌كی‌ ره‌ش له‌سه‌ر دلی‌ ئه‌و ئینسانه‌ دروست ده‌بیت

ئه‌ركــان دارا ره‌شید

واته‌ هۆی‌ دووه‌می‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و په‌له‌ ره‌شانه‌ له‌سه‌ر دلی‌ ئیمه‌ زۆر بوونه‌. له‌هوات و خۆشی‌ دوونیا وای‌ له‌ ئیمه‌ كردووه‌ به‌ هیچ جۆریك بیر له‌ دوارۆژ ناكه‌ینه‌وه‌ بیر له‌ درووستكراوه‌كانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ ناكه‌ینه‌وه‌. بیر ناكه‌ینه‌وه‌ ئیمه‌ بۆ دروست بووینه‌؟ هۆی‌ دروست بوونی‌ ئیمه‌ چییه‌؟. هه‌تا ئیستاش كه‌م كه‌س وه‌لامی‌ ئه‌م پرسیاره‌ی‌ ده‌زانیت. كام له‌ ئیمه‌ شه‌وان پیش ئه‌وه‌ی‌ بنوین بیر ده‌كه‌ینه‌وه‌ موحاسه‌به‌ی‌ نه‌فسی‌ خۆمان ده‌كه‌ین ئه‌مرۆمان چۆن به‌سه‌ر برد چیمان كردوو چیمان نه‌كرد كام ئیشه‌مان كه‌ كردمان پیغه‌مبه‌ر (د.خ)ریگای‌ پیدابوو وه‌ خوای‌ گه‌وره‌ پییی‌ خۆش بوو وه‌ كام ئیشه‌مان پیغه‌مبه‌ر (د.خ)نه‌هی‌ لیكردبوو وه‌ خوای‌ گه‌وره‌ پیی‌ ناخۆش بووه‌. ئایه‌ ئیمه‌ تا ئیستا وه‌ها ئیشیكمان كردووه‌ پیش ئه‌وه‌ی‌ بنوین موحاسه‌به‌ی‌ نه‌فسی‌ خۆمان بكه‌ین ؟ئه‌گه‌ر وه‌لامه‌كه‌ به‌ نه‌خیر بوو ئه‌وا بابگرین ئه‌گه‌ریش گریانمان نه‌هات ئه‌وا با بگرین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گریانمان نایه‌ت ! هاولاتیه‌ك له‌شارۆچكه‌ی‌ كه‌لار له‌ ده‌مه‌ته‌قه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ دوارۆژو مردن و زندووبونه‌وه‌و به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌م ده‌لیت(والله چوونه‌ به‌هه‌شت به‌ عه‌مه‌لی‌ چاكه‌ نییه‌! هه‌ركێی‌ و عه‌مه‌لی‌ چاكه‌ بكات و بچیته‌ به‌هه‌شت!!!!نا به‌لكو خوای‌ گه‌وره‌ هه‌ركێ جوان بوو ده‌یخاته‌ به‌هه‌شت هه‌ر كیش ناشرین بوو ده‌یخاته‌ جه‌هه‌ننه‌م!!!!!)بروانن له‌ قسه‌ی‌ ئه‌م ئینسانه‌! ئه‌گه‌ر به‌ قسه‌ی‌ ئه‌م پیاوه‌ بێت (ئه‌بو جه‌هل )كه‌ پیغه‌مبه‌ری‌ خوا(د.خ) له‌ جاهلیه‌تی‌ خۆیدا ناوی‌ نا ئه‌بوو جه‌هل ده‌چیته‌ به‌هه‌شت و له‌ فیرده‌وسدا ده‌بیت چوونكه‌ ئه‌بوو جه‌هل كابرایه‌كی‌ زۆر جوان بووه‌ وه‌ بیلالی‌ حه‌به‌شیش كه‌ كابرایه‌كی‌ تا بلییت ره‌ش پیست بووه‌ ده‌چیته‌ ناو جه‌هه‌ننه‌م وه‌ له‌ سه‌قه‌ردا ده‌بیت .. ئه‌بوو جه‌هلیك تا ئه‌و رۆژه‌ی‌ كه‌ مرد دژایه‌تی‌ ئیسلام و پیغه‌مبه‌ری‌ خوای‌ كرد دژایه‌تی‌ ئه‌صحابی‌ پیغه‌مبه‌ری‌ خوای‌ ده‌كرد ئیستا خوای‌ گه‌وره‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ جوانه‌ بیخاته‌ به‌هه‌شت !! ئه‌مه‌ به‌ئه‌قلی‌ هیچ ئینسانیكه‌وه‌ ناچیت.بۆیه‌ ژیان كورته‌و دوارۆژمان نزیكه‌ هه‌تا په‌له‌ بكه‌ین بۆ گه‌رانه‌وه‌ و ئیمان تازه‌كردنه‌وه‌ هیشتا كه‌مه‌.چونكه‌ پیغه‌مبه‌ری‌ خوا (د.خ) ده‌فه‌رمیت ((حاسبوا أنفسكم قبل أن تحاسبوا)) بۆیه‌ با ئه‌م فه‌رمووده‌ی‌ پیشه‌وامان محمد(د.خ) ته‌تبیق بكه‌ین .هه‌تا ئیستاش كاتمان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ لیپرسینه‌وه‌ بكه‌ین له‌ نه‌فسی‌ خۆمان بگه‌ریینه‌وه‌ بۆ لای‌ خوای‌ گه‌وره‌ بگه‌ریینه‌وه‌ بۆ لای‌ ووته‌ به‌نرخه‌كانی‌ پیغه‌مبه‌ری‌ نازدار چونكه‌ به‌س ئه‌و چاره‌سه‌ری‌ هه‌موو كیشه‌كانمان ده‌كات بابگه‌ریینه‌وه‌ بۆلای‌ ئه‌و پیغه‌مبه‌ره‌ نازداره‌ی‌,كه‌ فیله‌سوفێكی‌ جوو ده‌لیت والله گه‌ر بیت و محمد بمایه‌ته‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ كیشه‌ی‌ هه‌موو دونیای‌ به‌ ده‌ ده‌قه‌ چاره‌ ده‌كرد . یان قه‌شه‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ی‌ مه‌سیحی‌ له‌ ئه‌وروپا موسولمان ده‌بیت .له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ قه‌شه‌یه‌كی‌ وه‌ها گه‌وره‌ بوو مه‌سیخیه‌كانی‌ ئه‌ورووپا پییان ناخۆش بوو كه‌ موسولمان بوو وه‌ هه‌موو نهینیه‌كانی‌ كه‌نیسه‌كانی‌ ئه‌وروپای‌ ده‌زانی‌ هه‌ولی‌ كوشتنی‌ان زۆر دا به‌لام له‌ دوایدا كۆچی‌ كرد بۆ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقیاو له‌ وولاتی‌ سوودان نیشته‌جی‌ بوو له‌ چاوپیكه‌وتنیكدا له‌سه‌ر موسولمانبوونی‌ و له‌سه‌ر موسولمانان ووتی‌ ((من هه‌تا كاتی‌ موسولمان بوونیشم هه‌ر ناو مه‌سیحیدا بووم بۆیه‌ له‌ حالی‌ مه‌سیحی‌ و كه‌نیسه‌كان زۆر شــاره‌زام وه‌ والله ی‌ گه‌ر بیت و موسولمانان 10% دینه‌كه‌یان جیبه‌جی‌ بكه‌ن ئه‌وا پشتی‌ گاوورو جووله‌كه‌ش ده‌شكینن!))ئه‌مه‌ ووته‌ی‌ ئه‌و قه‌شه‌ موسولمان بووه‌یه‌ .بۆیه‌ ته‌نها ئاینیك كه‌ مرۆڤ به‌خته‌وه‌ر كا ئیسلامه‌ ئیسلامه‌ ده‌وای‌ ده‌ردان ......


سه‌رچاوه‌:::جه‌مال علی

تکایه‌ هاوڕێ جارێکی تر ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌ بده‌/////////HeMn_1995

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-03 13:21:19

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: ‌ گه‌رانه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌ .

ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیان...
بابه‌تیکی زۆر جوان بوو‌ ..
ته‌مه‌ن درێژ بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net