❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فرمانی دڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-02 16:03:32

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

فرمانی دڵ

فرمانی دڵ

فرمانی دڵ بوو هه‌ر کارێ له‌ ژیانم ‌ کریاو کردم

ئه‌و ده‌ستی ده‌گرتم  به‌ تاریک ورۆشنی ده‌بردم

زه‌مه‌نی له‌سه‌ر به‌رماڵی مزگه‌وت نوێژی پێ ده‌کردم

که‌چی دوێنێ له‌گۆشه‌ی مه‌یخانه‌یه‌ک سه‌رخۆشی کردم

سه‌رده‌مێ بوو  له‌ ئامێزی گه‌رمی دایه‌ی ده‌گرتم

ئه‌مڕۆش به‌ره‌و باوه‌شی کیژیکی خوێن گه‌رمی بردم

به‌ر له‌ سڵاو و بیستنی ناوم لێوه‌کانی بۆ گه‌ش کردم

پرسیم له‌ کیژی دڵ  په‌پوله‌ چ زوو باوه‌ڕت پێ کردم

له‌ تاریکی کام شه‌و ترسای به‌ گه‌رمی ده‌ستت گرتم

کام دادگا فرمانی دا که‌ زیندانی قه‌فه‌زی دڵت کردم

کیژی دڵ وه‌ک په‌پوله‌ هاته‌ ووڵام ورووی تێ کردم

هه‌رچی ‌ کریاو کردم فرمانی دڵ بوو ئه‌و فێری کردم

هۆنراوه‌ی

په‌یوه‌ند خه‌ییام
ئەفسوس بۆ دڵی شێتم

من گله‌یم نیه‌ شه‌ر ناگێرم خه‌واڵوش نیم که‌ دێمه‌ سه‌ر ڕێت

ئه‌و مه‌سته‌ی مه‌یخانه‌ش نیم به‌لایه‌ بچم و تا رێم لێ وون بووبێت

هاتووم بۆ لای تۆ قوربان له‌به‌ر تۆیه‌ که‌ رێگای دوور ئه‌بڕم

ده‌سا تۆش ده‌ست مه‌نێ به‌ رووم لێم گه‌رێ رازی دڵ ده‌ربڕم

ئه‌و شه‌وانه‌ی له‌ خه‌و را ئه‌چه‌له‌کێم ده‌نگی تۆیه‌ بانگم ئه‌که‌ن

که‌ زمانم گۆ ناکاو ووشه‌م بۆ نایه‌ ماچی تۆیه‌ ده‌مم ده‌گرن

هه‌ناسه‌که‌م زۆرم مه‌به‌سته‌ له‌ تاریکی ئه‌م غوربه‌ته‌دا به‌تۆ بگه‌م

له‌سایه‌ی عه‌شقی روونی تۆدا بژیم و هه‌ناسه‌ی شادی بده‌م

وه‌ره‌ گوڵم ده‌ستی ته‌نیام بگره‌ تا تاریکی وونی نه‌کردوین

تا ئه‌و زریانه‌ی به‌ ده‌م باوه‌ دێ له‌ گه‌ل خۆیدا نه‌یبردوین

وه‌ره‌ گوڵم زه‌رده‌ خه‌نه‌ تۆراوه‌کانم به‌ په‌یمانێک ئاشت بکه‌وه‌

ئه‌و په‌یمانه‌ی دڵمان له‌یه‌ک گرێ ده‌داو به‌ هیچ به‌دکارێ ناکرێته‌وه‌

منیش به‌لێن ئه‌ده‌م له‌ ناو خه‌م و ناسۆری عه‌شقدا بمرم

خۆشه‌ویستیت پادشای دڵم بێ و ئه‌وینت بکه‌م به‌ تاجی سه‌رم

وا تێ نه‌گه‌ی که‌ له‌ ووڵاتی خۆرئاوا  ده‌ژیم ئیدی عاشقێکی درۆزنم

یاری به‌ دڵت ناکه‌م گوڵم هه‌ر ئه‌و کوره‌ کورده‌ی جارانم

نه‌فره‌ت له‌وه‌ی سوێندی درۆ ده‌خوا تۆش بروای پێ ده‌که‌ی

ئاخ له‌و خوایه‌ی به‌ دڵی عاشق ناکاو تۆش سوژده‌ی بۆ ده‌به‌ی

ئه‌فسوس بۆ ئه‌و دڵه‌ شێته‌ی منیش که‌ هه‌ر عاشق به‌ تۆ بووه‌

سه‌دان جار داوای تۆی کرد تۆش سه‌دان جار حه‌زت لێ شکاندووه‌



هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌ییام

عەشقێکی نوێ

گولم له‌و رۆژه‌وه‌ی که‌ دلت بردووم

بوی به‌ خه‌یالی شه‌وانم و نه‌نوستووم

له‌و چرکه‌ ساته‌ی که‌ ده‌نگم بیستووی

هێنده‌ی قوڵی  ده‌ریا خۆشم ویستووی

که‌ خۆشم به‌و راده‌ خۆش نه‌ویستووه‌

گیانه‌له‌ سه‌ دلم ناوتم  هه‌لکه‌ندووه‌

ده‌ تۆش بم که‌ به‌ گلێنه‌ی چاوه‌کانت

یا بمبه‌سته‌ به‌ تالی قژی خاوت

له‌م غه‌ریبی یه ‌به‌ته‌نیا تۆ شک ئه‌به‌م

له‌ شه‌وانی بێ ئارامی هانای بۆ ببه‌م

تۆم گه‌ر نه‌ بێ غوربه‌ت پر زامم ده‌کا

بێ تۆ هیچ ئاوازێک شادم ناکا

ئه‌گه‌ر عیشقی پیرۆزی تۆ نه‌ده‌بوو

ئیلهامی شعرێکی ئاوام له‌ کوێ ده‌بوو



هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌ییام

پاییزی 2005
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c678b84423.jpg

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-02 16:07:00

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: فرمانی دڵ

dast xosh har sarkawto bet ba heway bardawamet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-02 16:16:33

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: فرمانی دڵ

dast xosh bet giyan her sarkawtu bit inshalla

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-03 16:02:20

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

Re: فرمانی دڵ

zorrrr supas bo payama jwanakantan azizanm daste ewashxoshbeyt barezan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net