❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کچێکی زانکۆ (به‌شی یه‌که‌م)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-01 11:05:26

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

کچێکی زانکۆ (به‌شی یه‌که‌م)

کچێکی زانکۆ

ئاماده‌کردنی \ شه‌نێ

له‌دوای ناوه‌ندی ده‌رچووم شایسته‌ی ئه‌وه‌ بووم له‌زانکۆ وه‌رگیرێم چونکه‌ نمره‌کانم به‌رز بوو ، له‌ئه‌نجامدا ئه‌و خه‌ونه‌م که‌چه‌ند جارێک بوو ئاواتم بۆده‌خواست هاته‌دی .. له‌ئێستاوه‌ بۆچوونی خۆم ده‌بێت و گرنگی به‌بۆچونی که‌سانی تر ناده‌م .
ساڵی خوێندن ده‌ستی پێکرد و سه‌ره‌تا به‌شوێن هاورێدا ده‌گه‌رام که‌هه‌مان هه‌ست ئاڵ و گۆڕ بکه‌ین ، ئه‌وانیش له‌و ئاواتانه‌دا بژین که‌من تێیدا ده‌ژیم ، هاورێیانێک که‌نیشانه‌ی کرانه‌وه‌و هاوچه‌رخ بونیان پێوه‌ دیاربێت و به‌ره‌ و ئه‌و ئازادیه‌ هه‌نگاو بنێن که‌من بۆی ده‌نێم ئه‌وه‌بوو هه‌ندێک هاورێم په‌یداکرد و په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌وم له‌گه‌ڵیاندا دامه‌زراند .. قسه‌کانمان به‌ده‌وری بێ نرخیدا ده‌خولانه‌وه‌ که‌هه‌مویان ئاماژه‌ بوون بۆ بێنرخی و ڕووکه‌شیمان (مودێل ، پۆشاک و جل و به‌رگ ، فلیم ، زنجیره‌ ته‌مسیله‌کان ، کۆتا کلیپی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپ ، بوهتان ، غه‌یبه‌ت ، دووزمانی به‌سوک سه‌یرکردنی خه‌ڵکی ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین کرداری ناهه‌مواری تری له‌م شێوه‌یه‌ پیشه‌ی رۆژانه‌ی ئێمه‌بوون).
باوکم سه‌رقاڵی بازرگانی خۆی بوو .. براکانیشم هه‌ریه‌که‌و ئیشێکیان ده‌کرد هه‌رگیز ئامۆژگاریه‌ک یا سه‌رزه‌نشت کردنێکم لێ نه‌ده‌بیستن ، منیش له‌جیهانێکی تردا ده‌ژیام که‌ بۆخۆمم دروستکردبوو هه‌رگیز نه‌مده‌ویست لێی ده‌ربچم و هیچ کات کاره‌کانی خۆمم به‌هه‌ڵه‌ نه‌ده‌زانی  رۆژێک له‌لای ده‌رگای زانکۆ وه‌ستابووم چاوه‌رێی شوفێره‌کانم ئه‌کرد کچیک هات به‌ره‌و رووم که‌له‌شێوه‌و روخساردا واده‌رئه‌که‌وت که‌ ئینتیمای بۆ هه‌مان ئه‌و رێبازه‌ هه‌بێت که‌دایک و نه‌نکم له‌سه‌ری بوون جله‌کانی زۆر داپۆشه‌ربوون هیچ شوێنێکی لاشه‌ی دیار نه‌بوو سڵاوی لێکردم و ده‌سته‌کانی که‌له‌ناو ده‌سته‌وانه‌دا بوو درێژکرد بۆ لام ، منیش ده‌ستم بۆلای ئه‌و درێژ کردوو پاشان خێرا ده‌ستم کێشایه‌وه‌ و پێم ووت:  پێده‌چێ شتێکت بوێت؟! وتی : خوشکه‌که‌م له‌ڕاستیدا جله‌کانت به‌ئاگایان هێنامه‌وه‌ و ویستم پرسیاری مۆدێله‌که‌یت لێبکه‌م ... پاشان منیش هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌ڵکێشاو به‌ بروای به‌خۆبونێکه‌وه‌ پێم وت : "فه‌ره‌نسیه‌" ئه‌مه‌ تازه‌ترین مۆدێله‌ که‌که‌وتبێته‌ بازاره‌وه‌ وتی : واده‌زانی نه‌خشه‌ کێشی ئه‌م جلانه‌ موسڵمانانی فه‌ره‌نسایه‌ ، پێم وت مه‌به‌ستت جییه‌؟ ئایا نازانی ۆیجابی شه‌رعی کۆمه‌ڵێ مه‌رجی هه‌یه‌ له‌وانه‌ ئه‌بێت هه‌موو لاشه‌ بگرێته‌وه‌ بۆخۆ ڕازاندنه‌وه‌ نه‌بێت ده‌بێت فراوان بێت و ته‌سک نه‌بێت ده‌بێت له‌جل و به‌رگی پیاوان نه‌چێت له‌ جل و به‌رگی ئافره‌تانی بێ باوه‌ر نه‌چێت بۆ ناوبانگ ده‌رکردن نه‌بێت ...
که‌چێ جله‌کانی تۆ هه‌روه‌ک ده‌بینین پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌م مه‌رجه‌ شه‌رعیانه‌یه‌ و هه‌مووی بۆخۆرازاندنه‌وه‌یه‌ و جل و به‌رگی ئافره‌تانی بێ باوه‌ره‌ بۆ ئێمه‌ی ده‌نێرن ته‌نکه‌ و کورته‌و قۆڵت دیاره‌ ، پێم وت به‌سه‌ به‌س بیبره‌وه‌ ئێوه‌ هه‌میشه‌ هه‌روا توند و تیژن و هه‌ندێ له‌زانایان موڵه‌تی پۆشینی ئه‌م جۆره‌ جلانه‌یان داوه‌ وتی : خوشکه‌که‌م مه‌سه‌له‌که‌  قسه‌ی فلان و فیسار نییه‌ ، حه‌قیش خاوه‌نه‌که‌ی ناناسرێته‌وه‌ قسه‌ی هه‌موو که‌س وه‌رده‌گیرێتره‌تیش ده‌کرێته‌وه‌ جگه‌ له‌قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رموویه‌تی (دووتاقم له‌دوای من له‌ ئوممه‌ته‌که‌ی مندا په‌یدا ده‌بن که‌ نه‌مبینیون و دۆزه‌خین ، پیاوانێک که‌قامچیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ وه‌ک کلکی مانگا وایه‌له‌خه‌ڵکی پێده‌ده‌ن ، ئافره‌تێک که‌ پۆشته‌و ڕووتن  سه‌رنجی پیاوان بۆلای خۆیاندا ڕاده‌کێشن و خۆشیان سه‌رنجی پیاوان ده‌ده‌ن ، قزی سه‌ریان وه‌ک کۆپاره‌ی لاری وشتر وایه‌ ، ئه‌وانه‌ ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ بۆنیشی ناکه‌ن که‌بۆنه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده‌ ده‌روات) رواه مسلم.
زانایان ده‌ڵێن هه‌ر ئافره‌تێک له‌م جۆره‌ جلانه‌ له‌به‌ربکات که‌تۆ له‌به‌رتکردووه‌ ئه‌چێته‌ ریزی ئه‌و ئافره‌ته‌وه‌ که‌فه‌رموده‌که‌ باسی کردووه‌ هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی ( هه‌ر ئافره‌تێک بۆنی خۆش له‌خۆی بدات پاشان ده‌ربچێت بۆ نوێژکردن بۆ مزگه‌وت هه‌تا خۆی نه‌شۆرێت نوێژی لی وه‌رناگیرێت ) رواه ابن ماجه‌.
ئه‌وه‌تا تۆ به‌م بۆنه‌ خۆشه‌ت سه‌رنجی منت راکێشا جاده‌بێت حاڵی گه‌نجان و لاوان چۆن بێت؟ خوشکه‌که‌م به‌راستی حیجاب عیففه‌تو پاکی و پارێزراوییه‌ بۆ ئافره‌تان له‌ چاوی پیاوانی دڵ نه‌خۆش وره‌وشت نزم .. خوشکه‌که‌م ئه‌وکاته‌ حیجاب به‌توندی قسه‌کانیمپێ بری و وتم : ته‌واو ... به‌سه‌ له‌مه‌و دوا له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌کۆڵمه‌وه‌.
پاشان که‌مێک ێی دوورکه‌وتمه‌وه‌ و به‌و هه‌ڵوێسته‌ی زۆر کاریگه‌ر نه‌بووم چونکه‌ من هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه‌ خۆم بۆ هه‌لوێستی له‌م جۆره‌ ئاماده‌ کردبوو که‌له‌ زانکۆ له‌لایه‌ن مامۆستاکان یان هه‌ندێک کچه‌ خوێندکاری وه‌ک ئه‌م کچه‌وه‌ رووبه‌رووی ببمه‌وه.
رۆژێک له‌گه‌ڵ هاورێکانمدا له‌نزیک کافتریایه‌ک پێکه‌وه‌ هه‌روا ئاسایی قسه‌مان ئه‌کرد و به‌ده‌نگی به‌رز پێده‌که‌نین و ته‌سجیلێکی بچوکیشمان لابوو گۆرانیمان لێده‌دا ، له‌خۆشترینی ئه‌و گۆرانیانه‌ی که‌خۆمان حه‌زمان لێبوایه‌ ده‌نگی ته‌سجیله‌که‌شمان به‌رز کردبۆوه‌ کچێک هات بۆلامان و سڵاوی لێکردین داوای لێکردین ده‌نگی ته‌سجیله‌که‌ کز بکه‌ین به‌لکو بتوانێت قسه‌مان له‌گه‌ڵ بکات ، ته‌سجیله‌که‌مان کز کرد کچه‌که‌ زۆر جوان بوو جله‌کانی ئاماژه‌یان بۆ زه‌وقێکی به‌رز ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ خۆی نه‌رازاندبۆوه‌ ، و لاشه‌ی دیارنه‌بوو به‌لکو له‌نێوان ره‌نگه‌کاندا به‌ناسکی و نایابی رێک و پێک جیای ده‌کرایه‌وه‌، من چاوه‌رێی قسه‌کانی ئه‌م کچه‌م ده‌کرد که‌ به‌جوانیه‌که‌ی و جله‌کانی زۆر سه‌رسام بووم ، ئه‌م کچه‌ سه‌ره‌تا ده‌ستی کرد به‌ سه‌رزه‌نشت کردنمان له‌سه‌ر گوێگرتنمان له‌گۆرانی ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی ده‌کردین که‌ گوێ له‌قورئان و کاسێتی به‌سود بگرین ، زۆر سه‌رم سورمائه‌م کچه‌ جوان و مودێرنه‌ چۆن باسی ئه‌مشتانه‌مان بۆده‌کات ئه‌م جاره‌ کاریگه‌ر بووم پێی به‌ڵام هێمنی خۆم پاراست و له‌ زانیاریه‌ ئاینیه‌ کۆنه‌کانی خۆمم ده‌کۆلیه‌وه‌ پێم ووت : ئێمه‌ زۆر جار گوێ له‌قورئان ده‌گرین و ... ئه‌مه‌ش نابێته‌ رێگر له‌به‌رده‌مان که‌ گوێ له‌ گۆرانی بگرین .
وتی : نا رێگری زۆری هه‌یه‌ قورئان و گۆرانی مه‌حاڵه‌ له‌یه‌ک دڵدا کۆببێته‌وه‌، هه‌رکاتێ یه‌کێکیان له‌دڵدا جێی خۆی کرده‌وه‌ ده‌ست به‌جێ ئه‌وی تریان له‌و دڵه‌دا نامێنێت ، وتم : ئه‌مه‌ بۆچونی تۆیه‌  پێویست ناکات بۆچۆنی خۆت به‌سه‌ر که‌سانی تردا فه‌رز بکه‌یت ، ئێمه‌ حه‌زمان له‌قورئانه‌ هه‌روه‌ها حه‌زیشمان له‌گۆرانییه‌ ، وتی : بۆئه‌وه‌ی ڕاستی قسه‌کانمتان بۆ بسه‌لمێنم ده‌مه‌وێت پێم بلێن کێ له‌ ئێوه‌ جارێک له‌ رادیۆکانه‌وه‌ گوێی له‌قورئان گرتووه‌؟ که‌سمان وته‌یه‌ک له‌ لێومان نه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی ئه‌و بداته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگی خۆبه‌زل زان و له‌خۆبای له‌ ناخماندا تاده‌هات به‌رز ده‌بۆوه‌ه‌ یه‌کێک له‌هاورێکانم پێی وتم تۆ بۆت نییه‌ له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانمان محاسه‌به‌مان بکه‌یت  خۆ ئێمه‌ش له‌کۆلێژی شه‌ریعنین تا بێیت ئه‌م ئامۆژگاریانه‌مان بکه‌یت وتی ئایا دروشم و رێنمایه‌کانی ئیسلام تایبه‌تن؟ به‌ ئاستی کۆلێژی شه‌ریعه‌و ته‌واو؟ خه‌ڵکیش چیان ویست ئه‌نجامی بده‌ن ؟ وتم : نا  نا  مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵکو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ که‌ گۆرانی حه‌رام نییه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیش له‌سه‌ر حه‌رامیه‌که‌ی نییه‌ وتی : نه‌خێر وانیه‌ به‌ڵکو به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه‌ له‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ( ومن الناس من یشتري لهو الحدیث لیضل عن سبیل الڵه‌ بغیر علم ویتخذها هزوا أولئک لهم عذاب مهین) سوره‌ی لوقمان أیة 6 
واته‌: (له‌ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که‌ قسه‌ی پروپوچ واته‌ گۆرانی ده‌کرن بۆئه‌وه‌ی به‌ بێ زانیاری خه‌ڵکی پێ گومرا بکه‌ن گاڵته‌ به‌قورئان بکه‌ن ئه‌وانه‌ سزایه‌کی به‌ئازار و ریسواکه‌ریان بۆهه‌یه‌ ).
پێغه‌مبه‌ریش (د.خ) فه‌رمویه‌تی (له‌ئۆمه‌ته‌که‌مدا که‌سانێک په‌یدا ده‌بن که‌ ده‌وێن پیسی و ئاوریشم و مه‌ی و گۆرانی حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن) رواح البخاری

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-02 10:00:24

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: کچێکی زانکۆ (به‌شی یه‌که‌م)

ده‌ستت خۆشبێت خوشکه‌که‌م بۆ نوسینی ئه‌م جیرۆکه‌ به‌نرخه‌
کاتێك جیرۆکه‌که‌م خوێنده‌وه‌ زۆر پێم خۆش بوو که‌ به‌شه‌که‌ی تریش بخوێنمه‌وه‌
به‌ڵام په‌نا به‌خوا به‌شی دووه‌م دائه‌نێت و منیش له‌ خوێنده‌نوه‌ی جیرۆکه‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بم بۆ ئه‌وه‌ی بزانم
جی به‌سه‌ر کجه‌که‌ دادێت
له‌گه‌ڵ ریزم بۆت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-03 21:16:27

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: کچێکی زانکۆ (به‌شی یه‌که‌م)


bestun_goran   نووسى
ده‌ستت خۆشبێت خوشکه‌که‌م بۆ نوسینی ئه‌م جیرۆکه‌ به‌نرخه‌
کاتێك جیرۆکه‌که‌م خوێنده‌وه‌ زۆر پێم خۆش بوو که‌ به‌شه‌که‌ی تریش بخوێنمه‌وه‌
به‌ڵام په‌نا به‌خوا به‌شی دووه‌م دائه‌نێت و منیش له‌ خوێنده‌نوه‌ی جیرۆکه‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بم بۆ ئه‌وه‌ی بزانم
جی به‌سه‌ر کجه‌که‌ دادێت
له‌گه‌ڵ ریزم بۆت
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net