.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئا: سۆران گه‌ره‌وه‌یی/
خۆشهویستیو عهشقكردن وه‌ك هه‌رشتێكی تری ئه‌م جیهانه مێژووی خۆی هه‌یه، بێگومان مێژووه‌كه‌شی به‌ده‌ستپێكردنی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه ده‌ستیپێكردووه، هه‌رچه‌نده خۆشه‌ویستی له‌كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه، بهلاَم عه‌شق هه‌ر بهغهریزهیهكی سروشتی ده‌مێنێته‌وه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ههستو نه‌ستی مرۆڤه‌كانه له‌پێناو تێركردنی پێویستیه‌ك له‌پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی مرۆڤـ.
(ژان پۆل سارته‌ر) بیرمه‌ندی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" به‌رله‌وه‌ی بكه‌وینه داوی خۆشه‌ویستیه‌وه واهه‌ست ده‌كه‌ین هۆكارێك نیه بۆ مانه‌وه‌و درێژه‌دان به‌ژیانمان، هه‌ستده‌كه‌ین بوونه‌وه‌رێكی بێسوودیوو ئومێدمان به‌سبه‌ی نیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆشه‌ویستی، بوونمان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌ستپێكی خۆشی ژیانمان له‌و چركه‌ساته‌وه ده‌ست پێده‌كات، دواتر ژیانمان خۆشدهوێتو هه‌ستده‌كه‌ین هۆكارو بیانوێكمان هه‌یه بۆ مانه‌وه".
بێگومان عهشقو ئهوینكردن بۆ مه‌به‌ستی تێركردنو چێژێكی جه‌سته‌یی كاتی نیه، به‌ڵكو پێویستیه‌كی ڕۆحی به‌رده‌وامه‌و مرۆڤ له‌ڕێگه‌یه‌وه به‌خودی خۆی‌و ده‌وروپشتی ئاشنا ده‌بێت، چونكه خۆشه‌ویستی بهخشینو سهخاوهتهو دووره له‌خۆپه‌رستی، له‌دێرزه‌مانه‌وه كورد به‌خۆشه‌ویستیو ئهوینكردن به‌ناوبانگ بووه‌و مێژوو ئه‌ده‌بی كوردی چه‌ندان چیرۆكی فیداكاری‌و خۆبه‌خشینی تێدایه، وه‌ك (خهجو سیامه‌ند)و (لاس‌و خه‌زاڵ)و...هتد، كه تیایدا دڵداره‌كان بهپاكیو پاكیزه‌یی سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌و نه‌گه‌یشتوون به‌یه‌كتر، وه‌ك ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی سه‌ره‌تاكه‌ی شادی‌و كۆتاكه‌شی به‌پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌وین یه‌كێكه له‌شته جوانه‌كان، بۆیه وشه‌و ڕسته له‌ئاستیدا كۆڵنو ناتوانرێت به‌نووسین و گوفتار وه‌سف بكرێت، بۆئه‌وه‌ی تام‌و چێژی خۆشه‌ویستی بزانی‌و له‌كانیاوی ئه‌وین بخوێته‌وه، ده‌بێت قوربانی بدهیتو كاتێكی زۆر به‌ده‌م ئازاره‌وه تل بده‌یت، خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌نده شتێكی پاك‌و پیرۆزه، ته‌نانه‌ت ئایین و شهریعهتهكانیش نكۆڵیان له‌خۆشه‌ویستی پاك نه‌كردوه.
واباوه خۆشهویستیو ئه‌وین له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدابێت، ڕه‌نگه گه‌لی كوردیش به‌و پێیه‌ی كۆنترین گه‌لی نیشته‌جێی میزۆپۆتامیایه پشكێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتبێت، به‌ڵام جێگه‌ی داخه له‌گه‌ڵ گۆڕانی سه‌رده‌مه‌كان‌و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای ماددیه‌وه، خۆشه‌ویستیش وه‌ك چهمكو به‌هاكانی تر كه‌وته‌به‌ر لێشاوی گۆڕانكاری‌و له‌ده‌ستدانی جوانیه‌كه‌ی، به‌م چه‌شنه‌ش عهشقو ئه‌وین مانا‌و جوانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نه‌ما، دواتریش چێژی ڕۆحی له‌ده‌ستداو گۆڕا بۆ ئامرازێك بۆ تێركردنی ویسته جهستهییهكانو هه‌سته ڕووكهشهكان، زانایانی دهرووناسیو كۆمه‌ڵناسی لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌وپڕیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه‌و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستی هه‌میشه ئارامی‌و سه‌قامگیری جهستهییو ڕۆحی به‌مرۆڤه‌كان ده‌به‌خشێت، چونكه خۆشه‌ویستی بریتیه لهئاڵوگۆڕكردنی هه‌ست له‌نێوان دوو مرۆڤدا.
خۆشه‌ویستی هه‌رگیز بهپێوهرهكانی جوانیه‌وه په‌یوه‌ست نابێت، چونكه جوانی جه‌سته‌یی جوانیه‌كی كاتیه‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار ئه‌و جوانیه جه‌سته‌ییه نرخی نامێنێت، گه‌ڕان به‌دوای خۆشهویستیو جوانی ڕۆح ئه‌زه‌لیه‌و تادوای مردنیش ده‌مێنێته‌وه، به‌و پێیه‌ی عهشقو ئه‌وین قبووڵكردنی یه‌كتره به‌پێوانه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ، هاوكات خۆشه‌ویستی گه‌ڕانه به‌دوای ئارامی‌و پشوودانی ڕۆحی.
وه‌ك پێشتر له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، جێگه‌ی داخه ئه‌و جوانی ڕۆح‌و ئه‌وینه له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئایدۆلۆژیاكان بایهخو گرنگی جارانی نه‌ما، ماده‌و سامان سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی كۆنتڕۆڵكردووه‌و تاكی ئێستا له‌نێو بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا به‌رده‌وامی به‌خولانه‌وه دهداتو هیواو ئومێدێكی به‌سبه‌ی نه‌ماوه، چیرۆكی ئه‌وینی ئێستاش كورت‌و پڕئازارو بێمانانو به‌ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندیدا ده‌خولێنه‌وه، كاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندی نامێنێت، خۆشهویستیهكهش له‌ناوده‌چێت، تاوانه‌كه‌ش له‌ئه‌ستۆی په‌یوه‌ندییه به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌كانی ئێستایه، مرۆڤه‌كان لێبڕاوانه سه‌رگه‌رمی سامان‌و ماده كۆكردنه‌وه‌ن به‌جۆرێك بواری عهشقو حه‌سانه‌وه‌ی ڕۆحیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌و جگه لهبێتمانهیی هه‌ردوولاو ده‌ستبڕینی یه‌كتری بۆ چه‌ند ساتێك له‌زه‌تی جهستهییو كاتی، بێگومان تاقولۆق عاشقی بێ‌باك ههرماونو سه‌ركێشانه به‌گژ دابوونهریتو مادهخوازیدا ده‌چنه‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه چیرۆكه‌كانیان كۆتایی خهمناكیان ههبێتو بهپاكیو پاكیزه‌یی سه‌ربنێنه‌وه .
kconrg

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیانه‌که‌م...
بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو ..
ته‌مه‌ن درێژ بیت..
به‌ڵام مرۆڤ به‌بێ خۆشه‌ویست هه‌رگیز ناتوانێت ژیانی دونیا به‌سه‌ر به‌رێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas hawkar giyan
waya insan hergiz natwanet be xoshawisti bezhit
dasti tosh xosh bet bo peyamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت فریشته‌ی کورد گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته جوان و پر له به‌هایه ، ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت له ئه‌رک و فرمانه‌کانت به‌راستی به بابه‌ته جوانه‌کانت سه‌ره‌نجی سه‌رجه‌م ئهندمانت بۆلای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانت راکێشاوه ، هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم له ژیاندا ، به هیوای ئه‌وه‌ی له دانانی ئه‌م بابه‌تانه یانه‌که‌مان بێ به‌ش نه‌که‌یت و به‌رده‌وام بیت له‌گه‌ڵماندا ،بمێنیت به خۆشی و شادی،
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک له خۆشه‌ویستیه‌کی پاک و بێگه‌ردا له ژیاندا ،

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ت قسه‌کانت هه‌مووی راسته هه‌ربژیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas kak yadgar giyan bo weta jowanakanaet
zor supas rezhin giyan dasti eway azizish xosh bet bo em peyama rangintan
barasti dil xoshm ba peyamakatan hiway bardawami bo ewash axwazm
له‌سه‌ر هێڵ نییه