.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














مۆبایل یان تەلەفۆنی خانەیی ( الهاتف الخلوی Cell Phone) هەمیشە لێتەوە نزیكە، راستە پەیوەندیكردن بە هۆی مۆبایلەوە یەكجار ئاسان بووە بەڵام با بزانین كە ئایا هیچ كاریگەرییەكی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤدا ؟. لە نوێترین لێكۆڵینەوەی پزیشكە ئیتالییەكاندا هاتووە كە لەوانەیە ئەو كایە كارۆموگناتیسیانەی لە مۆبایلەوە هەڵدەقوڵێن وەكو شێوە و سیمایان بێ زیان نەبن، هەروەها لەوانەشە كە هێندە زیانبەخش نەبن بۆ تەندروستیی مرۆڤ . بە هەرحاڵ، ئەمە راستییەكی زانستی چەسپاوە كە مۆبایل تا رادەیەك چالاكی خانەكانی مێشك دەگۆڕێت، بەڵام ئایا ئەمە بە سوود یان بە زیان لەسەر خانەكانی مێشك و تەندروستی دەكەوێتەوە، ئەمە تا ئێستا بە تەواوی نەزانراوە !. لە لێكۆڵینەوەیەكی تردا، پاش بەكارخستنی مۆبایل لە نزیك گوێی چەند كەسێـك بۆ ماوەی 45 خولەك بە بەردەوامی تێبینی ئەوە كرا كە چالاكیی توێكڵی مێشك لەم لایەدا زیاتر دەبێت، هەروەها پاش داخستنی مۆبایلەكەش ئەم زیادبوونە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر هێشتا هەر بەردەوام بوو، بە مانایەكی دیكە مۆبایل بووە ئەگەری زیادبوونی چالاكیی یان وروژانی توێكڵی مێشك، ئەمەش تا ئێستا نەزانراوە كە زیادبوونی چالاكی مێشك سوودبەخشە یان زیانبەخشە بۆ مرۆڤ . لە رابردوودا، ئەم كایە كارۆموگناتیسیانەی كە لە مۆبایلەوە دروست دەبن لە لایەن دكتۆرەكانەوە بەكاردەهات بۆ چارەسەركردنی شەقەسەر (شەقیقە Migraine) و هەندێك جاریش خەمۆكی، بەڵام لە هەمان كاتیشدا پەیوەندییەك هەیە لە نێوان زیادبوونی چالاكیی مێشك و زیادبوونی ژمارەی پەركەمەكان لەو كەسانەی كە خو یان پەركەمیان (صرع Epilepsy) هەیە . لە لایەنی تیۆرییەوە، لەوانەیە كە زیادبوونی چالاكیی مێشك (یان وروژانی مێشك) مەترسیدار بێت چونكە هەمان ئەم وروژانەی مێشك روودەدات لە حاڵەتەكانی پەركەمدا، لەوانەشە وروژاندنی مێشك بۆ هەندێك حاڵەت سوودبەخش بێت كە پێویستی پێی هەیە وەكو نەخۆشی ئەلزهایمەر (Alzheimer) و حاڵەتەكانی پاش جەڵتەی مێشك (Stroke). ئەگەر مەترسیی تەندروستی هەبێت لەبەر بەكارهێنانی مۆبایل، ئەوا لێكۆڵینەوەی زۆرتر و چڕترمان پێویستە بۆ ئەوی كە مەسەلەكە بە تەواوی یەكلا بكرێتەوە كە كێ دەتوانێ مۆبایل بە بێ مەترسیی تەندروستی بەكاربێنێ و كێ ناتوانێ یان نابێ كە بەكاری بێنێ و كاریگەری خراپ دەكاتە سەر تەندروستی كامیان، هەروەها بۆ كێ بەكارهێنانی مۆبایل سنووردار بكرێت ؟
سهرچاوه گوڵان


لهسهر هێڵ نییه