❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشیه‌کانی ژیان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-05 09:58:48

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

خۆشیه‌کانی ژیان

خۆشیه‌کانی ژیان

عه‌بدوڵا تۆفیق
پسپۆڕی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کان

ڕۆژانه‌مان پڕیه‌تی له‌ بیرکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌رسوڕمان، وه‌ گه‌ڕان به‌دوای دابینکرنی ئه‌وشتانه‌ی خۆشیه‌کانی ژیانمان زۆر بکات. خۆشیه‌کانی ژیان و خۆشی له‌ ژیاندا. چه‌ند که‌س ئه‌مڕۆ له‌ جیهاندا ده‌توانن به‌ ڕاستی له‌ خۆشیه‌کانی ژیاندا بژین، هه‌ستکردن به‌و خۆشیه‌ی که‌ ده‌ژی و له‌ ژیان و جیهان بکۆڵێته‌وه.  ئه‌گه‌ر چی داخوازیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و باری ژیان ئه‌و خۆشیانه‌ لای زۆربه‌مان دورده‌خاته‌وه، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ ده‌توانین هه‌ست به‌ خۆشحاڵی بکه‌ین بۆ ماوه‌یه‌کی کورت، ئه‌ویش ئه‌وه‌نده‌ی‌ که‌ بزانین ئێمه‌ چیمان ده‌ست ده‌که‌وێت یان چی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆشیه‌ به‌رده‌وام بێت. خۆشیه‌ك که‌ به‌ به‌رده‌وامی شوێنی خۆی هه‌یه‌ له‌ ناو دڵ و ده‌روونماندا ، که‌چی که‌ممان ده‌ستمان ده‌یگاتێ و سودی لێوه‌رده‌گرین.

بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستمان بگاته‌ سه‌رچاوه‌ی خۆشیه‌کانمان پێویسته‌ که‌ بوه‌ستین و بیرێك بکه‌ینه‌وه‌و بزانین ئه‌و شته‌ چیه‌ که‌ بووه‌ته‌ ڕێگرمان، له‌وانه‌یه‌ ڕابردوومان بێت یان ڕۆژانه‌مان بێت که‌ زۆرترین وزه‌مان لێده‌بات و ناهێڵێت له‌ کاتی پشوودانماندا‌ هیچ تواناو هێزێکمان پێبمێنێت. به‌ڵام له‌ هه‌ر بارێکدابین ده‌بێ ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بزانین که‌ زۆر گرنگه‌ ده‌رگای خۆشیه‌کان بکه‌ینه‌وه‌ بۆ خۆمان.

ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن و ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتریان هه‌بێت له‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژانه‌ هه‌یانه، گه‌ڕان به‌دوای خۆشیه‌کانی ژیان، دۆزینه‌وه‌ی ئاشتی له‌ ناو خود دا، ته‌ندروستی باش، خۆشه‌ویستی، ئازادی...تاد. زۆر که‌س ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی باشتر بێت له‌گه‌ڵ خۆیدا، به‌ ئاگایانه‌ شت بکات له‌ ژیانیدا وژیانی سنوردار نه‌بێت به‌هۆی بیرکردنه‌وه‌کانی ڕابردویه‌وه.‌

کاتێك که‌ ماوه‌ ده‌ده‌ین به‌خۆمان و ده‌مانه‌وێت‌ ئه‌و ڕێگرو بیرکردنه‌وه‌ خراپانه‌مان لابه‌رین، ئه‌وکاته‌ جیهان به‌ شێوه‌یه‌کی تر ده‌بینین و زیاتر ئاشتی و سه‌ربه‌ستی له‌ ناو خۆماندا هه‌ست پێده‌که‌ین. ئه‌مه‌ش زۆر که‌س به‌دویدا ده‌گه‌ڕێت و له‌ ناو هه‌ر تاکێکماندا هه‌یه‌ و بۆ هه‌میشه‌ییه، به‌ڵام زۆر جار بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌خرێت، که‌ کردنه‌وه‌ی ڕاهێنانێکی ده‌وێت و ئاسانه.

تۆی به‌ڕێز ده‌توانیت بگه‌ڕێیت هه‌‌تا شێوازێك ده‌دۆزیته‌وه‌ بۆ خۆت که‌ ماوه‌ت ده‌داتی بۆ ئاسانکرنی دۆزینه‌وه‌ی خۆشیه‌کانی ژیانت. به‌ هۆی کردنی ڕاهێنانه‌ ده‌روونیه‌کانه‌وه‌ ده‌توانیت زۆر گۆڕانکاری بکه‌یت له‌ شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌تدا و ئارامیه‌کی به‌رده‌وام له‌ ناو خۆتدا دروست بکه‌یت. هه‌روه‌ها گوێ گرتن و په‌یڕه‌ویکردنی به‌رنامه‌کانی سه‌ر سی دی‌ که‌ به‌نده کردویه‌تی و ئێستا له‌ سه‌نته‌ری ڕاوێژکاری خێزانی بۆ باری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سلێمانی ده‌ست ده‌که‌وێت،‌ بۆ زۆرکردنی خۆشیه‌کانی ژیان کارێکی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت و ده‌نگی منیش له‌ نزیك یان دوور ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌رێکی ده‌روونی بۆت.

   warzshidarun

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-08 13:28:06

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: خۆشیه‌کانی ژیان

ده‌ستت خۆشبێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ربژیت...

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-14 15:54:08

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: خۆشیه‌کانی ژیان

سوپاس‌ ده‌ستى تۆش خۆش ‌بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-14 16:01:20

DaYa GYaN
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2012-11-25
په‌یامه‌كان: 227
WindowsVistaMSIE7

Re: خۆشیه‌کانی ژیان

ده‌ستت خؤس گیانه‌که‌م
سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net