.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ژیاننامه‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كوردستانیوز
دوای ئه‌وی په‌رله‌مانی كوردستان , ڕۆژی چوار شه‌مه به كۆی ده‌نگ متمانه به‌خشرایه یه‌رۆك و جێگر‌و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان , بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌زیره‌كان ده‌ستبه‌كاربن.
كوردستانیوز دوای بلاَو كردنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی , ژیاننامه‌ی وه‌زیره‌كانی هه‌مان كابینه بلاَو ده‌كاته‌وه :
ره‌ئوف ره‌شید عه‌بدولڕه‌حمان ـ وه‌زیری داد
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1947 هه‌ڵه‌بجه
ـ پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی كۆلیژی ماف زانكۆی به‌غدا-1963
ـ له‌ساڵی 1970 بۆته ئه‌ندامی یه‌ده‌گی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عیراق
ـ له‌ساڵی 1984تاكو 1991 راهێنه‌ری ژووری پارێزه‌ران بووه له سلێمانی
ـ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌كوردستان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بووه.
ـ له‌ساڵی 1997 بۆته دادوه‌ر له دادگای هه‌ولێر
ـ له‌ساڵی 2004دا دوای ده‌رچوونی یاسای دادگای باڵای تاوانه‌كان بۆ دادگایی كردنی سه‌رانی رژێمی به‌عس، له‌دادگای ناوبراو ئینتدابكراوه بۆ ئه‌ندامی دادگای تاوان.
ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یه‌كه‌می دادگای تاوان بووه له‌به‌غدا له داواكانی (دوجه‌یل، بازرگانه‌كان، بارزانییه‌كان، كوردی فه‌یلی و كوشتنی نه‌یارانی سیاسی)
ـ خێزانداره.
جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی ـ وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایك بوون: 1956 - قه‌ره‌داغ.
ـ په‌له‌ی خوێندن: تاكو پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌یی خوێنده‌وه.
ـ ساڵی 1969 بۆته پێشمه‌رگه‌و له ساڵی 1975 په‌یوه‌ندیی كردووه به شۆڕشی نوێ و له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان پێشمه‌رگایه‌تی كردووه.
ـ له ساڵی 1997 بۆته بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئیداره‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ـ ساڵی 2004 بۆته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان.
ـ ساڵی 2006 بۆته وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێشمه‌رگه و له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆته وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ـ خێزانداره.
عه‌بدولكه‌ریم سولتان عه‌بدوڵڵا ـ وه‌زیری ناوخۆ
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون:1950 شه‌نگار
ـ پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی كۆلیژی یاسا‌و رامیاری زانكۆی به‌غدا- 1971
ـ له‌ساڵانی 1971 تاكو 1973 له‌به‌غدا كاری پارێزه‌ری كردووه
ـ له‌ساڵی 1993 تاكو 1994 به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌رێم بووه
ـ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه
ـ له‌ساڵی 2001 وه وه‌زیری ناوخۆیه تاكو ئێستا
كامل عه‌لی عه‌زیز ـ وه‌زیری ئه‌وقاف و كاوباری ئایینی
ـ ساڵی له‌دایكبوون:1955
ـ پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی شه‌شه‌ی ئاماده‌یی - 1976
ـ ماوه‌یه‌ك وه‌كو وردبین له‌شاره‌وانی سلێمانی فه‌رمانبه‌ر بووه
ـ یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسڵمی له‌كورستان- عیراق
ـ ئێستا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی ئیسڵامییه
بایز سه‌عید محه‌مه‌د تاڵه‌بانی ـ وه‌زیری دارایی
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1944 كه‌ركوك
ـ پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی ئاماده‌یی.
ـ له‌ساڵی 1968ه‌وه وه‌كو فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراوه.
ـ 12 خولی راهێنانی دارایی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بینیوه.
ـ یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی دیوانی چاودێری دارایی و بۆ ماوه‌ی 6 ساڵیش سه‌رۆكی دیوان بووه.
ـ له‌ساڵ 2002 بۆته وه‌زیری دارایی و ئابووری (ئیداره‌ی سلێمانی)
ـ له‌ساڵی 2006 بۆته وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی.
ـ له‌ساڵی 2008ه‌وه بۆته وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان.
ـ له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا دوایین پله‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی دارایی و لێپرسراوی ده‌زگای چاودێری دارایی گشتی بووه.
د. عه‌بدوڵڵا عه‌بدولره‌حمان عه‌بدوڵڵا (ئاشتی هه‌ورامی) ـ وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كان
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایك بوون: 1948 سلێمانی
ـ پله‌ی خوێندن: به‌كالۆریۆس له‌ئه‌ندازیاری نه‌وت له 1971 له زانكۆی به‌غدا.
ـ له ساڵی 1971 تاكو 1974 ئه‌ندازیار بووه له كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عیراق له به‌سره.
ـ له‌ساڵی 1978 دكتۆرای له‌ئه‌ندازیاری یه‌ده‌گی نه‌وتی له‌سكۆتله‌ندا وه‌رگرتووه.
ـ له‌ساڵی 1975 تاكو 1982 له‌كۆمپانیای british national oil company و north sea له سكۆتله‌ند وه‌كو ئه‌ندازیار كاری كردووه.
ـ له ساڵی 1982 تاكو ساڵی 1985 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای intera له له‌نده‌ن ئه‌ندازیاری گه‌وره‌ی نه‌وت بووه.
ـ له‌ساڵی 1985 تاكو 1988 سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران بوو له‌كۆمپانیای Exploration Consultants دا له به‌ریتانیا.
ـ له‌ساڵی 1988 تاكو 1999 خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری Duke Engineering & Services Limited بووه له به‌ریتانیا.
ـ له‌ساڵی 1999 تاكو 2006 سه‌رۆكی كۆمپانیای ECL- Exploration Consultants Group Plc بووه له به‌ریتانیا.
ـ ـ له‌ساڵی 2006 وه له‌كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان بووه.
ـ خێزانداره.
د.تاهیر عه‌بدوڵڵا حسێن هه‌ورامی ـ وه‌زیری ته‌ندروستی
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1955 ته‌وێڵه
ـ پله‌ی خوێنده‌واری: پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له نه‌شته‌رگه‌ری گشتیدا
ـ ساڵی 1980 ده‌رچووی كۆلیژی پزیشكی له زانكۆی موسڵ.
ـ له‌ساڵی 1989 دبلۆمی باڵای نه‌شته‌رگه‌ریی له‌به‌غدا وه‌رگرتووه.
ـ له‌ساڵی 1991 دكتۆرای له نه‌شته‌رگه‌ریی گشتیدا وه‌رگرتووه.
ـ له‌ساڵی 1998 دا بۆته سه‌رۆكی سه‌ندیكانی پزیشكانی كوردستان بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ.
ـ له‌ساڵی 2002دا بۆته پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر له‌زانكۆی سلێمانی.
ـ له‌ساڵی 2007 دا پله‌ی راوێژكاری نه‌شته‌رگه‌ری وه‌رگرتووه.
ـ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵا و دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی كوردستانه.
ـ له‌ساڵی 2008دا دبلۆمی نه‌شته‌رگه‌ریی له نیوده‌لهی وه‌رگرتووه.
ـ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی فێركاری سلێمانی و چوارباخ و سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری له زانكۆی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بووه.
ـ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی رووناكبیری هه‌ورامان و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ناوبینی و نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌مریكی و جیهانییه.
ـ خێزانداره.
سه‌فین محسن محه‌مه‌د ئه‌مین دزه‌یی ـ وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1963 هه‌ولێر
ـ پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی كۆلیژی (maidenhead) به‌شی هونه‌رو دیزاین له ئینگلته‌را.
ـ له‌ساڵانی 1980 تا 1989 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئه‌وروپا بووه و پاشان بۆته ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو‌و لێپرسراوی لقی به‌ریتانیا.
ـ له‌ساڵی 1986 تاكو 1992 له‌كه‌رتی تایبه‌ت به بواری خانووبه‌ره كاری كردووه.
ـ له‌ساڵی 1992 تاكو 2003 نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له توركیا.
ـ له‌ساڵی 1999 بۆته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ـ له‌ساڵی 2003و 2004 له ئه‌نجومه‌نی حوكم له به‌غدا كاری كردووه.
ـ له‌ساڵی 2004 بۆته لێَپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ـ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایك بوون: 1957 سلێمانی.
ـ پله‌ی خوێندن: ده‌رچووی كۆلیژی ئه‌ندازیاری شارستانی له‌زانكۆی سلێمانی- 1981
ـ له ساڵی 1992 نووسینگه‌ی ئه‌ندازیاری بۆ دیزاین وسه‌رپه‌رشتی كردنی پڕۆژه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت كردۆته‌وه.
ـ له‌ساڵی 1998 له‌رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بۆته لێپرسراوی پڕۆژه ئه‌ندازیاریه‌كان
ـ له‌ساڵی 2005دا به‌پله‌ی ڕاوێژكار له‌سه‌ر میڵكی ده‌زگای گشتی فڕۆكه‌وانی دامه‌زراوه‌و سه‌په‌رشتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كردووه.
ـ له‌ساڵی 2006 دا بۆته لێپرسراوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی به‌پله‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت.
ـ ئه‌ندامی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكییه له سلێمانی
ـ خێزانداره
سه‌میر عه‌بدولڵا مسته‌فا ـ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
ـ ساڵ و شوێنی له دایك بوون : 1949 هه‌ولێر
ـ پله‌ی خوێندن: ماسته‌ر له ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی- 1976 زانكۆی تاران
ـ له ساڵانی 1976 تا 1979 سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین پرۆژه‌ی ئه‌ندازیاریی كردووه.
ـ به‌شداری له‌چه‌ندین خولی جیاجیا كردووه له بواری ئه‌ندازه‌یی و كارگێری.
ـ له ماوه‌ی ساڵانی 1986 تا 2004 بۆته سه‌رۆكی به‌شی (Traffic) له ناوچه‌ی سێ له شاری ستۆكهۆلم.
ـ له‌ساڵی 2005 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای به‌دواداچوونه‌وه‌ی پرۆژه‌كان بووه له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه پاشان بوو به فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پرۆژه‌كان.
د. دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین ـ وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ـ سال و شوێنی له دایكبوون: 1960 كۆیه.
ـ پله‌ی خوێندن: كولێژی پزیشكی زانكۆی موسته‌نسریه- به‌غدا،
ـ هه‌ڵگری ماسته‌ر و دكتۆرا و پله‌ی MRCP له به‌ریتانیا له بواری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی میكرۆبی.
ـ له ساڵی 1994 وه‌ك مامۆستای زانكۆ له كۆلێژی پزیشكی تۆتنگهام دامه‌زراوه.
ـ ساڵی 2002 پله‌ی ئه‌كادیمی پرۆفیسۆری پێدراوه و له هه‌مانكاتدا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشی میكرۆبی بووه.
ـ سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌ی زانستییه له كۆلێژی شاهانه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌ندامی بۆردی توێژینه‌وه‌ی پزیشكییه له ئاستی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا.
ـچه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌یه تایبه‌تی له بواری دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی نه‌خۆشییه میكرۆبییه‌كان.
ـ دامه‌زرێنه‌ری كۆرسی ماجستێر و سه‌رپه‌رشتیاری چه‌ندین خوێندكاری دكتۆرایه.
ـ كه‌سێكی چالاكی كۆمه‌ڵگا و ره‌وه‌ندی كورد و لۆبیكردن بووه بۆ به‌رگری له مافی مرۆڤی كورد.
ـ وه‌كو چاودێرێك و نووسه‌رێك له بواری ستراتیژی و مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوسسازدا وتار‌و نووسینی هه‌یه.
ـ خێزانداره
د.عه‌لی عوسمان حاجی به‌دری سندی ـ وه‌زیری پلاندانان
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1965 زاخۆ
ـ پله‌ی خوێنده‌واری: ده‌رچووی كۆلیژی پزیشكی له زانكۆی موسڵ- 1990
ـ له‌ساڵی 1998 ماسته‌ری له‌نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌زانكۆی سه‌ڵحه‌دین وه‌رگرتووه.
ـ له‌ساڵی 2002 ماسته‌ری له‌كارگێری گشتی له‌زانكۆی هارڤارد له‌ویڵیه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رگرتووه
ـ له‌ساڵی 2003 دبلۆمی له‌كارگێری و سه‌ركردایه‌تیكردن له‌زانكۆی , (Yale)دا وه‌رگرتووه
ـ له‌ساڵی 1996 تاكو 2001 بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه له‌ئیداره‌ی هه‌ولێر.
ـ له‌ساڵی 2002 وه راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه.
ـخێزانداره
ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵڵا ـ وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1974 دووزخورماتوو
ـ پله‌ی خوێندن: له‌سالی 1995 له یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بووه له كۆلیژی یاسا.
ـ له ساڵی 1995 ه‌وه له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریكردووه.
ـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له یاسای گشتی.
ـدوایین كاری: ئه‌ندامی داواكاری گشتی بووه له‌دادگای سلێمانی به پله‌ی دادوه‌ر.
ـبه‌شداریی كۆنگره‌ی ژنانی سه‌ركرده‌ی كردووه.
ـخێزانداره
كاوه مه‌حمود شاكر ـ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان
ـ سال و شوێنی له‌دایكبوون: 1958 كه‌ركوك.
ـ ده‌رچووی كۆلێژی یاسا و سیاسه‌ت له زانكۆی به‌غدا 1979.
ـ بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری ئیسلامۆجی زانسته ئیسلامییه‌كان به‌پله‌ی ئیمتیاز له هۆڵه‌ندا.
ـ له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه په‌یوه‌ندیكردووه به حزبی شیوعی كوردستان و بۆته پێشمه‌رگه.
ـ له دوای راپه‌رین له بواری راگه‌یاندن كاری كردووه و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان بووه.
ـ راوێژكار بووه له په‌رله‌مانی كوردستان له بواری باری كه‌سێتی و نووسینه‌كانی به‌ناوی هادی مه‌حمود بڵاوكردۆته‌وه.
د. مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین جه‌میل ـ وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: هه‌ولێر 1961
ـ به‌كالۆریۆس له پزیشكی و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ماسته‌ر له كۆمه‌ڵگا و ئاماری پزیشكی.
ـ له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری فێركاری هه‌ولێر و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێری خزمه‌تی كردووه و پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ته‌ندروستی هه‌ولێر و وه‌كیلی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بووه له ئیداره‌ی سلێمانی 199 بۆ 2002.
ـ له ساڵی 1980 بۆته ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران و زیندانی كراوه له دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر و گرتوخانه‌ی ئه‌بوغرێب.
دوایین كاری كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه.
جه‌میل سلێمان حه‌یده‌ر ـ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
- ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1963 دهۆك
- 1984 به‌كالۆریۆس له ئه‌ندازیاری میكانیك له زانكۆی موسڵ
- 1988 ئه‌ندازیار له به‌ستی بێخمه و 1990 ئه‌ندازیار له به‌ستی دهۆك و ساڵی 1999 تاكو 2003 له رێكخراوی فاو.
- 2003 تاكو 2007 ئه‌ندازیار له سه‌رچاوه‌كانی ئاو له دهۆك.
- دوایین كاری به‌رێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ بوونی دهۆك.
سنان عه‌بدولخالق ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ـ وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی
ـ ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1944 هه‌ولێر
ـ پله‌ی خوێنده‌واری: له‌ساڵی 1972 به‌كالۆریۆس و ماسته‌ری له ئه‌ندازه‌ی بیناسازیی وه‌رگرتووه له زانكۆی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له ئه‌نكه‌ره-توركیا.
ـ له‌شاری به‌غدا نووسینگه‌ی راوێژكاریی ئه‌ندازیاریی عیراقی دامه‌زراندووه.
ـ پاشان له‌شاری هه‌ولێر وه‌ك ئه‌ندازیاری بیناسازی و به‌ڵێنده‌ر كاری كردووه.
ـ له‌ساڵی 1993 بۆ ماوه‌یه‌ك بۆته سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی.
ـ دوایین كاری: جێگری سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازیی ئیحسان دۆغره‌مه‌چی بووه.
ـ خێزانداره‌و 5 منداڵی هه‌یه.
ئه‌نوه‌ر جه‌به‌لی سابۆ ـ وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن
- ساڵ و شوێنی له‌دایكبوون: 1952 هه‌ولێر- دیانا
- به‌كالۆریۆس له فیزیا زانكۆی سلێمانی
- ماسته‌ر له فیزیا زانكۆی ستۆكهۆڵم له سوید 1991
- به‌شداری له شۆڕشی ئه‌یلول كردووه و ساڵانی 1981 و 1982 پێشمه‌رگه‌بووه.
- ساڵانی 1985 تاكو 1992 له بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری كاری كردووه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ياخوا ده سته كانت خؤش بيت شادؤست كيان انشالله ئه مانه وه ك ئه وانى بيشتر نابن
والله من زؤرزؤر دلخؤشم دكتؤر دلشاد عبدالرحمن وه زيرى به روه رده نه ماوه به راستى خويندنى تيك دابوو
سه ركه وتوبيت كيانه


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ay kwa mni bo tya nabwm hhhhhhhhh
dastakant xoshbe shadost gyan
shadw kamaran bi kubaniiiiii


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








swpas bo payamakantan hawreyanm dasty ewash xosh be
hhh frishtay jwani to waziri la hamwyan mwhimtri hhhh
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه