❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هەڵكەوت زاهیر خەریكی دانانی تەلەڤزیۆنێكی هاوشێوەی رۆتانا میوزكە: كۆڕەك گۆڕا بۆیە وازم هێنا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-07 15:42:12

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsVistaMSIE7

هەڵكەوت زاهیر خەریكی دانانی تەلەڤزیۆنێكی هاوشێوەی رۆتانا میوزكە: كۆڕەك گۆڕا بۆیە وازم هێنا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-28c0ffea6a.jpg
دوای دەستبەكاربوونی لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەسەتەلایتی كۆڕەك موزیك، هەڵكەوت زاهیر هەفتەی رابردوو دەست لەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە تەلەڤزیۆنەكە كرد و ئاشكرایكرد بەنیازی پڕۆژەیەكی دیكەیە وەك دامەزراندنی تیڤییەك كە تەرفیهی بێت وەك كەناڵی (رۆتانا موزیك)، دەڵێت "بەهۆی گۆڕینی ئاراستەی تیڤییەكە لەهونەرییەوە بۆ كاری بزنس، بەبێ هیچ فشارێك دەستم لەكار كێشایەوە".
لەدیدارێكید لەگەڵ (رووداو)دا هەڵكەوت باسی لەوەكرد خەڵك وایان دەزانی كۆڕەك موزیك، مادام كۆڕەك تیلیكۆمی لەپشتە سەرمایەكی باشی هەبێت، كەچی خۆم و سەرجەم كارمەندان بە ئیمكانیەتێكی زۆر كەم كارمان كردووە، دەڵێت "بەهەوڵ و ماندووبوونی كارمەندان و بە داهاتێكی كەم توانیمان كۆڕەك تیڤی بە ئاراستەیەك دروست بكەین جیاوازتر بێت لەتیڤییە كوردییەكانی دیكە"
ئەوەی هەڵكەوت زاهیر دڵگران دەكات و دەبێتە هۆی دەست لەكار كێشانەوەی گۆڕینی ئاراستەی تیڤییەكەیە، لەكەناڵێكی هونەرییەوە بۆ بزنس، هەڵكەوت دەڵێت "كۆڕەك لەگەڵ كۆمپانیای (Art) رێككەوتنیان كرد و 50% ی كۆڕەك موزیك بەوان فرۆشراوە، بێگومان ئەو كاتیش دەبێت ئیداریەكی هاوبەش دروست ببێت بۆ كارەكان وەك كارێكی بزنسی"، هەروەها گوتی "كۆڕەك موزیك كە لە چوارچێوەیەكی بزنسیدا، رەنگە بۆ من گونجاو نەبێت، چونكە بەرامبەرەكەم لەوانەیە هەوڵ بدات زۆرتر پارەی دەست بكەوێت، منیش بیر دەكەمەوە چۆن دڵی زیاتری خەڵك رازی بكەم، ئەمەش دوو بۆچوونی لێكجیایە، بۆیە بە خۆشەویستییەوە داوای دەست لەكاركێشانەوەم كرد".
كۆمپانیای ئارت، كە هاوكات پڕۆژەی تیڤی (كورد 4)یشی لەبەرنامەدایە، دەنگۆی ئەوە هەیە، گۆرانیبێژو پێشكەشكاری تەلەڤزیۆنی زاگرۆس ئارامۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی ئەو پڕۆژەیە بكات، هەڵكەوت دەڵێت "ئارامۆ كەسێكی سەرەكیە لەو پڕۆژەیە، نازانم ئارامۆ بەڕێوەبەری گشتییە یان نا، لەوانەیە ئیداریەك سەرپەرشتیاری گشتی بكات، پێموایە بەڕێوەبەری گشتی دانانرێت".
ئەو رەخنەیەی كە بەردەوام لەكۆڕەك دەگیرێت، دووبارە بوونەوەی ناوی كۆمەڵێك كەسی وەكو دەشنێ، هانی، لۆكە و میرە و ...تاد بوو كە بەردەوام لەسەر شاشەی كۆڕەك دەردەكەون، هەڵكەوت ئەو رەخنەیە بە ناڕاست دەزانێت و بەپێچەوانەوە دەڵێت "زۆربەی هونەرمەندان بەردەوام لەشاشەی كۆڕەك پیشاندراون"، ئەو ئاماژە بەوە دەكات ئەگەر لەهەر تیڤیەك كار بكات كاژێرێك تایبەت دەبێت بە كارەكانی خۆی، لەلایەكی دیكەوەش دەڵێت "ئەو هونەرمەندانەی باستان كردن كارو چالاكیان زۆرە، چونكە ئەوان لەشێواز و ستایلدا، لەجلوبەرگ و دیمەنی خۆیان گۆڕانكاریان دروستكردووە"، لەبەرامبەر ئەوەی زۆرجار لەمیدیای كوردیدا ئەو كەسانە بە منداڵەكانی هەڵكەوت زاهیر ناویان دەبردرێت، دەڵێت "من ناڵێم منداڵەكانم، بەڵام قوتابی قوتابخانەی هەڵكەوت زاهیرن"، هەڵكەوت گوتیشی بەرۆیشتنی ئەو لەكۆڕەك ئەوانیش دەڕۆن "من لەكوێ بم ئەوانیش لەوێ كار دەكەن".
بەڕێوەبەری پێشووی كۆڕەك تیڤی ئەوە رەتدەكاتەوە تەنیا هاوكاری هەندێك گۆرانیبێژی كچ بكات كە لەسەر ستایلی خۆی كار دەكەن، بەڵكو دەڵێت رۆژانە زیاتر لە 10 ئیمەیڵم بۆ دێت پێشنیاز لەلایەن هونەرمەندەكانەوە دەكرێت، "من بۆچوونی تایبەتی خۆم هەیە، هونەرمەند خۆی دێتە لای من، شتی بەسەر ناسەپێنم، بەڵام كە هونەرمەندەكە دەردەكەوێت ركابەری بۆ دروست دەبێت ئەوی دیكە رق لەمن هەڵدەگرێت"، گوتیشی "زیاتر حەز دەكەم پەرە بە بواری ئافرەت بدەم، رەنگە توانیبێتم كۆمەڵێك ئافرەتی نوێ بە كۆمەڵێك ستایلی جیاواز وكۆمەڵێك فۆرم و دانس كردن بهێنمە ناو هونەری گۆرانی كوردی".
هەڵكەوت بە هەستكردن بە شانازییەوە دەڵێ "بێگومان من سەمام هێنایە ناو گۆرانی كوردی، ئەو پەیامەم بەردەوامیش دەبێت بۆ پێگەیاندنی ئافرەتی هونەرمەند لەناو كورددا"، لەبەرامبەر ناڕەزایی و رەخنەی هەندێك گۆرانیبێژی ژن لەدژی ستایلی دەشنێ دەڵێت "هەموویان داوای كاركردنیان كردووە لەگەڵ من، رەنگە من كارم بۆ نەكردبن، بۆیە دواتر دەكەونە رەخنەگرتن لەو هونەرمەندانەی كە لای من كار دەكەن".
هەڵكەوت كە ئەو كۆمەڵە گۆرانیبێژەی لەسەر ستایلی ئەو كار دەكەن بە "قوتابیەكانی خۆم" ناو دەبات، لەنێویاندا كە هەڵكەوت زۆر پێی سەرسامە (دەشنێ موراد)ە كە وەك خۆی دەڵێ رۆژانە گوێی لێدەگرێت، پێیوایە ئەمە دیاردەیەكە و هەر 100 ساڵ جارێك بە میللەتێك دەبەخشرێت " 100 ساڵی دیكە لەناو كورد دەشنێ دروست نابێتەوە"، مارلین مۆنرۆ هەبوو لەئەمریكا، سوعاد حوسنی هەبوو لەعەرەب، دەشنێ مورادیش هەیە لەكورد، گوتیشی "بە تەئكید دەشنێ مارلین مۆنرۆی كوردە"، بە بڕوا بوونێكی زۆریشەوە هەڵكەوت دەڵێت "جگە لەمن زەحمەتە كەسێكی دیكە بتوانێت كار بۆ دەشنێ بكات، دەشنێ لەشاكیرا باشتر دەبینم"، جگە لەوەش ستایشی هەریەك لەدەنگی هەردوو كچە گۆرانیبێژ هانی و لۆكە دەكات.
هەڵكەوت وەكو باسی دەكات لەچەندین دەزگا و كەرتی تایبەت تەنانەت حیزبیش داوای لێكراوە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەی تیڤییەك، گوتیشی پرۆژەی تەلەڤزیۆنێكی لەبەردەستەو جارێ كارەكانی تەواو نەبووە، بەڵام ئەو بەبێ ئەوەی ناوی هیچ شوێنێك ئاشكرا بكات دەڵێت "بێگومان ئەگەر تەلەڤزیۆنێك دابنێم ئاراستەیەكی تەرفیهی بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام شێوازی بەرنامەی بەجۆرێكی دیكە دەبێت، دەمەوێت وەكو رۆتانا موزیك بێت".



                                                                         رووداو

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-07 17:23:29

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: هەڵكەوت زاهیر خەریكی دانانی تەلەڤزیۆنێكی هاوشێوەی رۆتانا میوزكە: كۆڕەك گۆڕا بۆیە وازم هێنا

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-07 18:47:52

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

Re: هەڵكەوت زاهیر خەریكی دانانی تەلەڤزیۆنێكی هاوشێوەی رۆتانا میوزكە: كۆڕەك گۆڕا بۆیە وازم هێنا

dast xosh be namo gianbo danany am babata, waaaaaaaaw mamosta halkawt chawarwany tv tazain ,dlnian la sarkawtn chumka halkawt zahir garanty sarkawtna

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-08 05:35:54

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: هەڵكەوت زاهیر خەریكی دانانی تەلەڤزیۆنێكی هاوشێوەی رۆتانا میوزكە: كۆڕەك گۆڕا بۆیە وازم هێنا

dastt xosh beet

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-12 15:47:00

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: هەڵكەوت زاهیر خەریكی دانانی تەلەڤزیۆنێكی هاوشێوەی رۆتانا میوزكە: كۆڕەك گۆڕا بۆیە وازم هێنا

dast xosh bo ewash hawreyan supas bo payamakantan bahewae bardawme bo ewae azaz

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net