.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پیرە مێردێكی 74 ساڵە ملی بە مشار دەبڕدرێت
مەهدی محەممەد
رووداو -رواندز
مام حەمەدی تەمەن 74 ساڵ لە شیرینی خەودابوو كاتێك تەقەتەقی دزەكانی نێو ماڵەكەی وەئاگایان هێنا. دزەكان هیچیان لە ماڵی مام حەمەد چنگ نەكەوت، هەر بۆیە بەو مشارەی بەنیاز بوون دەرگاو قوفڵ و كلیلەكانی ماڵی مام حەمەدی پێ بشكێنن، لەخەفەتاندا بەر دەبنە گیانی مام حەمەد و بەشێك لە ملی دەبڕنەوە.
شەوی 21/10/2009 لە گەڕەكی نەورۆزی شاری رواندز، دوو دز دەرفەت لە سەفەركردنی منداڵەكانی حەمەد عەلی خدر وەردەگرن و كاژێر سێی شەو دەچنە سەر ماڵی مام حەمەد، دوای ئەوەی هیچیان چنگ ناكەوێ، بە مشاری ئاسن هەوڵی سەربڕینی مام حەمەد دەدەن.
مام حەمەد، كە فەرمانبەری شارەوانی رواندزە رایگەیاند ئەو شەوەی دزەكان هاتوونەتە سەری ئەو بە تەنیا لە ماڵ بووەو منداڵەكانی بەمەبەستی بەشداریكردن لەئاهەنگی بووك گواستنەوەی خزمێكیان چووبوونە هەولێر. مام حەمەد چیرۆكی خۆی و دزەكانی بە هێماكردن و قسەكردن بۆ (رووداو) گێڕایەوە، بەڵام لەكاتی قسەكردن دا زوو زوو دەستی بۆ برینەكەی ملی دەبرد "ئەو شەوە مردنم بە چاوی خۆم بینی".
مام حەمەد گوتی "نوێژی عیشام كرد و دەرگای ژوورەكان و دەرەوەم داخست، تەنها ژوورەكەی خۆم نەبێت، ئەو شەوە بەتەنیا بووم، هەرزوو خەوم لێكەوت، لەناكاو دەنگە دەنگێك رایچڵەكاندم و وەخەبەر هاتم، بینیم دوو دز لە ماڵەكەمن".
بەر لەوەی خەو بەرۆكی مام حەمەد بەر بدات، دزەكان بەردەبنە گیانی "تووند چاویان گرتم و شتێكیان لەملم خشاندو خەریكبوو روحم دەربچێت، بۆیە هەموو هێزی خۆم بەكارهێنا تاكو خۆم رزگار بكەم، ئەوان دەیانویست بە مشار سەرم لێبكەنەوە"، هەروەها دەڵێ" كاتێك خۆم لەدەستی ئەوان راوەشاند، منیان وەرگێڕایە سەر زگ و مشارەكەیان خستەوە سەر ملم و لەو كاتە خوا بەهانام هات و مشارەكە شكا". دزەكان بەو مشارەی كە بۆ شكاندنی قوفل و دەرگای ماڵی مام حەمەدیان هێنابوو، دەیانویست سەری مام حەمەد لەجەستە جیابكەنەوە.
مام حەمەد دەڵێ "ئەوان دوو كەس بوون و لەمن بە هێزتربوون، بیرم كردەوە لە هەمووی باشتر ئەوەیە خۆم بمرێنم لەژێر دەستیان بۆ ئەوەی وازم لێبێنن، هەناسەی خۆم راگرت، گوێم لێبوو یەكێكیان گوتی: ئەی هاوار لە من مام حەمەد، ئەتوون كوشتی و حەیاتت لێبڕا".
دوای رۆیشتنی دزەكان، مام حەمەد دێتە دەرەوەو هاوار بۆ دراوسێكانی دەبات، ئەوانیش دەیگەیێننە نەخۆشخانە و لەوێ ملی مام حەمەد بە دوو تەقەڵ دەدوورنەوە.
دوای ئەوە پۆلیسی رواندز دوو كەسی بە تۆمەتی هەڵكوتانە سەر ماڵی مام حەمەد دەستگیر كرد.
نەجیبە كە كچە گەورەی حەمەد عەلی خدرەو مامۆستایە، بە (رووداو)ی راگەیاند كە ئەوان كێشەیان لەگەڵ كەس نییە و یەكەمجاریشە رووداوی لەو شێوەیە لە گەڕەكەكەیان روو بدات. نەجیبە گومان لە كەسانێك دەكات كە شارەزای ماڵی ئەوانن و هاتووچۆیان كردوون "ئەوان شارەزای ماڵی ئێمە بووینەو ئێمەش دەناسن چونكە یەكێك لەگیراوەكان دراوسێی خۆمانەو لەكاتی رووداوەكەش ناوی باوكمیان هێناوە، لەگەڵ ناوی كوڕە دراوسێیەكەمان". نەجیبە پتر گومان لە (ن) دەكات كە دراوسێیانە و ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە "چەند گەنجێك پێیانگوتووین كە (ن) هەموو شەوێك لە گازینۆ بووە بەس ئەو شەوە نەبێ".
كچە گەورەكەی مام حەمەد هۆكاری رووداوەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە دوو مانگ بەر لە ئێستا ژنیان بۆ برایەكی هێناوەو 50 مسقاڵ زێڕیان بۆ بووكەكەیان كڕیوە" پێدەچێ دزەكان بۆ زێڕەكە هاتبنە سەر ماڵمان".
نەقیب عومەر سدیق، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای رواندز، بە(رووداو)ی راگەیاند كە دوو كەسیان لەسەر ئەو تاوانە دەستگیركردووەو لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكەن. نەقیب عومەر گوتی " ئەو دوو كەسە زاوا و خەزووری یەكترن، یەكێكیان دراوسێی ماڵی مام حەمەدەو ئەوی دیكەشیان خەڵكی سۆرانە". نەقیب عومەر گوتیشی "دوو دزەكە دانیان بە تاوانەكە دانەناوە، بەڵام قسەكانیان لە یەكتر جیان، بۆیە گومانیان لێدەكرێ".

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
لهسهر هێڵ نییه








dast xosh rozha gyan har sarkawto bet azezm ba heway bardawamet gyana

لهسهر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم

لهسهر هێڵ نییه








دهستت خــۆش بێت رۆژان گیان
بهداخهوه کارهساتێکی ناخــۆشه

لهسهر هێڵ نییه