.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ههموودایكێك شاره‌زاو ئاگاداری منداڵه‌كه‌یه‌تی له‌سه‌ره‌تای یه‌كه‌م مانگی ته‌مه‌نیدا، ئاگاداری
جوڵهوههڵسوكهوتێتی، ئه‌وه‌ش بزانه منداڵ له‌یه‌كه‌م مانگی ته‌مه‌نیدا هه‌ست به‌شته‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات پێده‌كه‌نێت كاتێك دایكی یاری له‌گه‌ڵ ده‌كات، ده‌گری گه‌ر كه‌سێك جگه له‌دایكی له باوه‌شی بكات یان دایكی لێ دووربكه‌وێته‌وه.
له‌كاتی خه‌وتنی منداڵدا تێبینی ئه‌وه‌ت كردووه كه نیشانه‌ی پێكه‌نین یان گریان له‌سه‌ر ڕووی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كاته خه‌ون ده‌بینێت به‌شتێكه‌وه كه‌دڵ خۆشی ده‌كات یان بێزاری ده‌كات، ئه‌مانیش وه‌ك گه‌وره‌كانن بهلاَم ڕێگای ده‌ربڕینیان جیاوازه.
هه‌موو ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی منداڵ هه‌ندێك له دایكان هه‌ستی پێ ناكه‌ن یان گرنگی پێناده‌ن، بهلاَم گرنگه ئه‌وه‌یه بزانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵدا ده‌كه‌ن.
منداڵ له‌سه‌ره‌تاوه دایكی ده‌ناسێته‌وه؟
زۆربه‌ی كه‌س له‌وبڕوایه‌دان منداڵ له‌یه‌كه‌م مانگی ته‌مه‌نیدا دایكی ده‌ناسێته‌وه، كاتێك سه‌یری ده‌كات یان لێ نزیك ده‌بێته‌وه، بهلاَم ئه‌مانه نیشانه نین كه منداڵ دایكی بناسێته‌وه، چونكه له‌ڕاستیدا منداڵ ناتوانێت شێوه‌ی دایكی له كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی تر جیا بكاته‌وه، بهلاَم ناسینی له ڕێگه‌ی بۆنی دایكیه‌وه یان پله‌ی گه‌رمی له‌شیه‌وه ده‌بێت، كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه كراوه له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته، ئاشكرایان كردووه كه‌منداڵ ئارام ده‌بێته‌وه كاتێك بۆنی جله‌كانی دایكی ده‌كات، بهلاَم ناسینه‌وه‌ی ڕوخساری دایكی تا ته‌مه‌نی (6) مانگی یان سه‌رووتر هه‌ست پێ ناكات.
په‌ستی وتوڕه‌ی منداڵ:
منداڵ له‌ته‌مه‌نی (8) مانگی‌دا تووشی توڕه‌ی و ووڕك گرتن ده‌بێته‌وه، هۆكاری ئه‌م توڕه‌بوونه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له‌كاتی له‌دایكی بوونیه‌وه، منداڵ له‌ژێرچاودێری و گرنگی پێدانی دایكی‌دا بووه، له دوای دایكی وه‌ك خوشك وبرا و كه‌سه نزیكه‌كانی، به‌مه‌ش بێبه‌ش ده‌بێت له سۆز‌و خۆشه‌ویستی دایكی و هه‌ست به ترس و دڵه ڕاوێكی ده‌كات، ده‌ترسێت له باوه‌شی گه‌رمی دایكی داببڕێت به‌مه‌ش هه‌مووكه‌س ڕه‌تده‌كاته‌وه به‌گریان و هاواركردن هێواش نابێته‌وه تادایكی له باوه‌شی نه‌كات، بهلاَم له‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی مه‌ترسه سروشتیه و زۆربه‌ی منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا تووشی ده‌بێت ئه‌مه قۆناغێكی گرنگه له‌ژیانیدا كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا ده‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونی ته‌مه‌نی هه‌ست به گرنگی پێدانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات و بێزاری و ووڕك گرتنی نامێنێت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی بێگانه‌شدا ئاسای دهبێتو ڕادێت.
سه‌رچاوه shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








Dast Xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه