❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر به‌رازیل یاریی ناكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-08 14:15:35

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر به‌رازیل یاریی ناكات

وته‌بێژی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین رایگه‌یاند كه‌ڕۆژی 14/11/2009 له‌مه‌درید، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئیسپانیا یارییه‌كی دۆستانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

یاریی به‌رامبه‌ر ئیسپانیا

گییرمۆ تۆفۆنی كه‌وته‌بێژی یه‌كێتی ناوبراوه‌ زیاتر له‌م روه‌وه‌ دواو وتی: جگه‌ له‌یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا وامان نیازه‌ رۆژی 18/11/2009 یارییه‌كی تریش ئه‌نجامبده‌ین و ئه‌و یارییه‌ش به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزی تری ئه‌وروپا ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌وانه‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل-ئاماده‌یه‌ ئه‌و رۆژه‌ یاریمان به‌رامبه‌ر بكات، به‌لام مارادۆنا ئه‌و داوایه‌ی به‌رازیلی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و پێی باشه‌ یاریی دووه‌میش هه‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌وروپا بێت.

ئه‌رجه‌نتین به‌م یاریزانانه‌وه‌ یاریی ده‌كات

بۆ ئه‌و یارییه‌ دۆستانه‌یه‌ش كه‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین رۆژی 14/11/2009 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌نجامیده‌دات، مارادۆنا-ی راهێنه‌رو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، ناوی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاشكراكرد كه‌ئه‌م یاریزانانه‌ن:

گۆڵچی: سوكیۆ رۆمیرۆ-ئه‌لكمار، ماریانۆ ئه‌ندۆگار-كاتانیا.

به‌رگری: گابرێل هاینزه‌-مه‌رسیلیا، مارتین دیمیكیلیس-بایرن مونشن، كریستیانۆ ئه‌نسالدی-رۆبن كازان، فابریسیۆ كۆلۆچینی-نیوكاسڵ، نیكۆلاس باریخا-ئیسپانیۆل.

ناوه‌ند: خافییر ماسكیرانۆ-لیڤه‌رپوڵ، فرناندۆ گاگۆ-ریاڵ مه‌درید، ئه‌نخێل دی ماریا-به‌نفیكا، یوناس گۆتییرێز-نیوكاسڵ، پابلۆ ئه‌یمار-به‌نفیكا، ئیستیبان كامبیاسۆ-ئینته‌رمیلان، ماكسی رۆدریگیز-ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید.

هێرشبه‌ر: سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ-ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید، كارلۆس تیڤێز-مانچسته‌ر سیتی، لیۆنیل میسی-به‌رشه‌لۆنه‌، ئیزیكل لاڤیتزی-ناپۆلی، گۆنزالۆ هیگواین-ریاڵ مه‌درید.

له‌به‌رازیل ناترسین

له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وتی: مارادۆنا ترسی به‌رامبه‌ر هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نییه‌، به‌لام بۆ مۆندیال به‌رنامه‌یه‌كی هه‌یه‌و له‌به‌رنامه‌كه‌دا هاتووه‌ تایارییه‌كانی مۆندیال یاریی به‌رامبه‌ر هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌مریكای باشوور ئه‌نجامنه‌دات.

سزای مارادۆنا ده‌درێت

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئێستا مارادۆنا له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه‌ سزایه‌كی قورسی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێوه‌ به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، چونكه‌ پاش ته‌واوبوونی یاریی ئه‌رجه‌نتین و ئۆرۆگوای قسه‌ی ناشیرین و دوور له‌ڕه‌وشتی راهێنه‌رێكی به‌ناوبانگ ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌نووسان كردبوو.

پێده‌چێت سزاكه‌ وه‌ستاندنی بێت بۆ 5یاریی و نه‌هێڵدرێت بچێته‌ هیچ یاریگایه‌كه‌وه‌و بڕی 20هه‌زار فرانك-ی سویسر-یش سزای دارایی بدرێت.

به‌رازیل به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را یاریی ده‌كات

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ 14/11/2009 هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل یارییه‌كی دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌كات.

دۆنگا-ی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ ئه‌م یارییه‌ هیچ یاریزانێكی خولی ولاته‌كه‌ی یاریی پێناكات و به‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی به‌رازیل ئه‌وانه‌ی له‌خوله‌كانی ئه‌وروپادا یاریی ده‌كه‌ن یاریی ده‌كات، یاریزانه‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

گۆڵچی: خولیۆ سیزار-ئینته‌رمیلان، دونی-رۆما.

به‌رگری: مایكۆن-ئینته‌ر میلان، دانی ئالڤێس-به‌رشه‌لۆنه‌، میشیل باستۆس-ئۆڵۆمپیك لیۆن، فابیۆ ئاوریلیۆ-لیڤه‌ر پوڵ، لویزاو-به‌نفیكا، خوان-رۆما، ناڵدۆ-ڤێرده‌ربرێمه‌ن.

ناوه‌ند: جلبرتۆ سیلڤا-پاناسینایكۆس، خۆسیه‌-فولفسبۆرگ، رامیریس-به‌نفیكا، فیلیپ میللو-یۆڤانتۆس، خولیۆ باتیستا-رۆما، كاكا-ریاڵ مه‌درید، ئیلانۆ-گه‌لاته‌سه‌رای، ئه‌لیكس-سپارتاك مۆسكۆ، كارلۆس ئیدواردۆ-هۆفنهایم، لۆكاس-لیڤه‌رپوڵ.

هێرشبه‌ر: فابیانۆ-سیڤیلیا، نیلمار-ڤیاڕیاڵ، هالك-پۆرتۆ، رۆبینهۆ-مانچسته‌ر سیتی.


knew

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-08 16:57:27

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر به‌رازیل یاریی ناكات

له‌به‌رازیل ناترسین

وه الله جوانه ...

سزای مارادۆنا ده‌درێت
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئێستا مارادۆنا له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه‌ سزایه‌كی قورسی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێوه‌ به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، چونكه‌ پاش ته‌واوبوونی یاریی ئه‌رجه‌نتین و ئۆرۆگوای قسه‌ی ناشیرین و دوور له‌ڕه‌وشتی راهێنه‌رێكی به‌ناوبانگ ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌نووسان كردبوو.

به راستى  ئه‌رجه‌نتین ئاستى جارانى نه واوه له وه ته ى ئه م ده عبايه بوه به راهينه ر
ده ست خؤش هاويكه م بؤكه ياندنى ئه م هه واله !

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-13 07:48:48

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر به‌رازیل یاریی ناكات

قسه‌که‌ت زۆر راسته‌ خوشکه‌ جوانه‌که‌م
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌تووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net