❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ پێناو جوانیدا خۆتان ناشرین مه‌كه‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-08 15:51:27

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

له‌ پێناو جوانیدا خۆتان ناشرین مه‌كه‌ن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c41cdbc715.jpg
له‌ پێناو جوانیدا خۆتان ناشرین مه‌كه‌ن 

هه‌موو كات پێویسته‌ جوانكاری‌ وماكیاژ كردن به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ڕێكوپێك و گونجاو بێت تاكو سوودتان پێبگه‌یه‌نێت، به‌لاَم ئاگه‌داربه‌ له‌ پێناو جوانیدا خۆت مه‌خه‌ره‌ بارێكی‌ كۆمیدییه‌وه‌ و به‌ چه‌ند چینێنكی‌ ماكیاژ ده‌موچاوت بشاریته‌وه‌ و دیارنه‌مێنێت، ئه‌و هه‌موو جوانكاریه‌ی‌ كه‌ بۆ برۆ وقژو برژانه‌گه‌كان ده‌یكه‌یت، زۆر جار زیان به‌ جوانیت ده‌گه‌یه‌نێت وڕوخسارێكی‌ ناشرینت پێ‌ ده‌به‌خشێت.

*له‌ پێناو خۆبرۆنزی‌ كردن خۆتان مه‌سوتێنن:
ئێستا كه‌سانێكی‌ زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ ڕه‌نگی‌ خۆیان بگۆڕن بۆ ِره‌نگی‌ بڕۆنزی‌، به‌لاَم زۆر جار ئه‌و ڕه‌نگه‌ زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌تسوتێنێت ،ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كه‌ بۆ دروست بوونی‌ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ وچاره‌سه‌ركردنیشی‌ زۆر قورسه‌.

*قژه‌كانتان ئوتو مه‌كه‌ن:
ئوتو كردن قژ بێ‌ توانا ده‌كات، له‌ سه‌ره‌تادا پێده‌چێت جوانیه‌كی‌ شاز بدات به‌ قژه‌كه‌ت، به‌لاَم پاش تێپه‌بوونی‌ چه‌ند مانگێك قژه‌كه‌ت بارێكی‌ وای‌ به‌سه‌ردا دێت كه‌ ناتوانیت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێًكی بخه‌یت هه‌روه‌ها زۆر بێهێز ده‌بێت.

*هه‌موو رۆژێك چه‌ند موویه‌ك له‌ برۆتان لێ‌ مه‌كه‌نه‌وه‌:
برۆ جوانی‌ ڕۆخساری‌ ده‌موچاو ده‌رده‌خات، زۆر باریك كردنه‌وه‌ی‌ برۆ یان لابردنی‌ برۆ سروشتیه‌كانی‌ خۆت و دروست كردنی‌ به‌ قه‌ڵه‌م یا كه‌ره‌سته‌یه‌كی‌ دیكه‌ هه‌م جوانی‌ سروشتی‌ ده‌موچاوت تێكده‌دات هه‌م ڕوخسارێكی‌ ناشرینت پێ‌ ده‌به‌خشێت، له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو رۆژێك تالێك له‌ برۆكانت لێ‌ بكه‌یته‌وه‌ هه‌وڵبده‌ هه‌موو شه‌وێك پێش خه‌وتن به‌ شانه‌ی‌ برۆ یان به‌ فڵچه‌یه‌كی‌ به‌كارنه‌هێنراوی‌ ددان برۆكانت شانه‌ بكه‌یت به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ و ڕاست وچه‌پ و خواره‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ حه‌وانه‌وه‌یه‌كی‌ باش ده‌دات به‌ برۆكانت، ده‌توانن بۆ به‌كارهێنانی‌ ئه‌م رێگایه‌ سوود له‌ چه‌ند دڵۆپه‌ ڕۆنێكی‌ باده‌م وه‌ربگرن.

*له‌گه‌ڵ هه‌موو بێزاربوونێكدا ڕه‌نگی‌ قژت مه‌گۆره‌:
گه‌ر ڕه‌نگی‌ قژت بۆیه‌ بێت وحه‌زت له‌و ڕه‌نگه‌ نه‌ما‌و بۆیه‌ت كرده‌وه‌ یان چه‌ند جار به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بۆیه‌تدا له‌ قژت، مانای‌ وایه‌ هیچ به‌زه‌یت به‌ قژی‌ خۆتدا نایه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ڕه‌نگی‌ جیاوازی‌ بۆیه‌ ڕه‌نگی‌ سروستی‌ قژی‌ خۆت ناهێلێت و زیانی‌ پێده‌گه‌یه‌نێت.

*له‌ پێناو به‌رزبوونی‌ بالاَدا پێلاَوی‌ زۆر به‌رز له‌ پێ مه‌كه‌ن:
زۆرجار ڕێكردن به‌ پێلاوی‌ به‌رز ده‌تخاته‌ بارێكی‌ پێكه‌نیناوییه‌وه‌، هه‌موو كات له‌ پێكردنی‌ پێلاَوی‌ به‌رز بۆ ژێر هه‌موو پۆشاكێ‌ جوانیت پێ‌ نابه‌خشێت، خانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ سكالاَ ده‌كه‌ن له‌ تاو ئازاری‌ پێكانیان به‌لاَم هه‌ر واز له‌ پێلاَوی‌ به‌رز ناهێنن و له‌ پێی‌ ده‌كه‌ن، به‌لاَم بیرت نه‌چێت كه‌ پێلاوی‌ كه‌م به‌رز یان فلات زۆرجار جوانیه‌كی‌ شازت ده‌داتێ‌ و جوانی‌ ئه‌و پۆشاكه‌ش ده‌رده‌خات كه‌ له‌به‌ری‌ ده‌كه‌یت.

*زیاده‌رۆی‌ له‌ ماكیاژكردندا مه‌كه‌ن:
ماكیاژ ده‌تكاته‌ شاژن و ڕه‌زیلیشت ده‌كات، ڕاسته‌ ماكیاژێكی‌ ساده‌ جوانیه‌كی‌ جوان ده‌به‌خشێته‌ ده‌موچاو، به‌لاَم هه‌ندێك له‌ خانمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ كوێری‌ ئاگاداری‌ مۆده‌كانی‌ ماكیاژ ده‌بن، خۆیان ده‌خه‌نه‌ بارێكی‌ كۆمیدییه‌وه‌ له‌ كاتی‌ ماكیاژكردنیاندا، ماكیاژێكی‌ زۆر و كردنی‌ چه‌ند چینێك سپیاو(بۆدره‌) به‌ سه‌ریه‌كدا ڕه‌نگی پیریت پێ‌ ده‌به‌خشێت و بێجگه‌ له‌ ناشرین وبێوێنه‌یی‌ ده‌موچاوت هیچ سوودێكی‌ دیكه‌ی‌ لێ‌ وه‌رناگریت، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی‌ ماكیاژكردن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكجار خانمان سپیاوێك به‌كارده‌هێنن له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی‌ پێستی‌ خۆیان ناگونجێت ،ئه‌مه‌ش پێستیان دوو ڕه‌نگ ده‌كات وجیاوازی‌ نێوانیان ده‌رده‌خات.

*له‌ كاتی‌ ماكیاژكردندا ژه‌هراویبوون مه‌بن:
له‌ ناو ماده‌كانی‌ ماكیاژدا مادده‌ی‌ كیمیایی‌ زۆر به‌كارده‌هێنرێت به‌ تایبه‌تی‌ جیوه‌ بۆیه‌ ئیستا له‌ ئه‌مریكا به‌ كارهێنانی‌ جیوه‌ له‌ ماكیاژدا قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ چونكه‌ كاریگه‌ریه‌كی‌ خراپی‌ له‌سه‌ر پێست هه‌یه‌، هه‌بوونی‌ ئه‌و جیوه‌یه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ستیاربوونی‌ پێست، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگه‌داربن له‌ چۆنیه‌تی‌ به‌كارهێنانی‌ ماكیاژ،
*تاكو ده‌تونن خۆتان له‌ جوانكاری‌(تجمیل)دووربگرن:
له‌ پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه‌تان بیر نه‌چێت كه‌ جوانترین جوانی ئه‌و جوانیه‌ سروشتیه‌یه‌ كه‌ خۆتان هه‌تانه‌، جوانكاری‌(تمجیل)هه‌موو كات جوانتان ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو ڕوخساری‌ سروشتی تۆ تێكده‌دات وجیاوازیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی‌ دیكه‌ ده‌رده‌خات، له‌ سه‌ره‌تادا له‌وانه‌یه‌ ئه‌و جوانكاریه‌ی‌ كه‌ كردووته‌ جوانیه‌كت پێببه‌خشێت به‌لاَم له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی‌ كاتدا شێوه‌یه‌كی‌ زۆر ناشرینت ده‌داتێ‌ و هه‌ر به‌و شێوه‌ش ده‌مێنیته‌وه‌.

*له‌ پێناو دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌شتان هه‌موو به‌رهه‌مهێنراوێك به‌كارمه‌هێنن:
خانمان وا بیرده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ماددانه‌ی‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ له‌شیان به‌كاریده‌هێنن ته‌ندورسته‌، به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ریخۆڵه‌كان به‌به‌رده‌وامی‌ كارده‌كه‌ن، ئه‌و مادده‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ كاریگه‌ریان له‌ سه‌ر كاركردنی‌ ریخۆله‌كان هه‌یه‌و بێتوانایان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر زۆر میزكردن وئه‌و ماددانه‌ی‌ كه‌ به‌ میزه‌وه‌ به‌ستراون فرێده‌ده‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ش، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌شیش به‌ به‌رده‌وامی‌ ئاوێ‌ لێده‌ربچێت ئه‌وا گورچیله‌كان تووشی‌ لاواز بوون ده‌بن.

ئا:هه‌رێز ئه‌نوه‌ر
سه‌رچاوه‌:ماڵپه‌ری‌ زه‌مه‌ن

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-08 16:51:00

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ پێناو جوانیدا خۆتان ناشرین مه‌كه‌ن

*له‌گه‌ڵ هه‌موو بێزاربوونێكدا ڕه‌نگی‌ قژت مه‌گۆره‌:
گه‌ر ڕه‌نگی‌ قژت بۆیه‌ بێت وحه‌زت له‌و ڕه‌نگه‌ نه‌ما‌و بۆیه‌ت كرده‌وه‌ یان چه‌ند جار به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ بۆیه‌تدا له‌ قژت، مانای‌ وایه‌ هیچ به‌زه‌یت به‌ قژی‌ خۆتدا نایه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ڕه‌نگی‌ جیاوازی‌ بۆیه‌ ڕه‌نگی‌ سروستی‌ قژی‌ خۆت ناهێلێت و زیانی‌ پێده‌گه‌یه‌نێت.


برا ده ريكم هه يه هه روژه و قژى ڕه‌نگيكه 5هههه
ده ست خؤش بؤدانانى بابه ته كه ت سه كه وتوبيت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-10 07:48:10

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: له‌ پێناو جوانیدا خۆتان ناشرین مه‌كه‌ن

ده‌سته‌کانت خۆش بێت فرشته‌ گیان به‌راستی ئامۆژگاریه‌کان جوانن
رۆژان ئه‌و براده‌ره‌ت من نه‌بم؟؟ هههههههههههههههههه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-10 09:18:26

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ پێناو جوانیدا خۆتان ناشرین مه‌كه‌ن

9dastakant xosh bet firshte geyan babateke baswde
bo gsht afratan serkaw tu bet

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-15 10:45:12

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: له‌ پێناو جوانیدا خۆتان ناشرین مه‌كه‌ن

zor supas hawreyan desti eway gulish xosh bet
ba hiway bardawami bo ewash axwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net