.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















زاناکانی زانکۆی "Colorado"ی ئه‌مه‌ریکی ئه‌تله‌سی به‌کتیریایان داڕشت، که له چه‌ند به‌شێکی جیاوازی جه‌سته‌ی مرۆڤدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. "Rob Knight" و هاوه‌ڵه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو جیاوازییه‌کی گه‌وره‌یان له پشکنینه‌کانیاندا بۆ ده‌رکه‌وت.
زاناکان هیواده‌خوازن، که ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان ڕۆژێك له ڕۆژان پشتگیری توێژینه‌وه کلینیکییه‌کان بکات. درێژه‌ی ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Sciencexpress"دا بڵاویانکردۆته‌وه.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای شیکارکردنه‌وه‌ی به‌کتیریا له 27 شوێنی جیاوازی له له‌شی نۆ مرۆڤی ته‌ندروستی خۆبه‌خشکه‌ر ئه‌نجامدراوه. جۆری به‌كتیریا‌کان به‌ته‌نها له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێکه‌وه جیاوازییان نی‌یه، به‌ڵکو له مرۆڤێكدا به‌پێی شوێن به‌ئاشکرا جیاوازییان تێدا ده‌بنیرێت.
له‌سه‌ر پێست و ناو له‌شی مرۆڤدا نزیکه‌ی 100 بلیۆن میکرۆب ده‌ژین، که ڕۆڵێکی بڕیارده‌ر له کرداره فیسیۆلۆژییه‌کاندا ده‌بینن. به‌ره‌ووپێشچوونی سیسته‌می به‌رگری، چاره‌سه‌رکردنی خۆراکییه سه‌ره‌کییه‌کان و به‌رگریکردنی له له‌ش له هه‌ندێك له نه‌خۆشییه‌کان ده‌چنه ئه‌ستۆی میکرۆبه‌کانه‌وه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران له‌ماوه‌ی سێ مانگدا چوار نموونه‌یان له خۆبه‌خشکه‌ران وه‌رگرت. نموونه‌کانیش پاش یه‌ك یان دوو کاژمێر له خۆشوشتن وه‌رگیران. به‌یارمه‌تی ته‌کینکی جینی و کۆمپیته‌ری پڕۆفیلی شوێنی وه‌رگیراوی میکرۆبه‌کان داڕێژران.
زۆربه‌ی شوێنه‌کان له‌کاتی تێسته‌کاندا ئاماژه‌یان به جیاوازییه‌کی گه‌وره‌ی به‌کتیریا پشکنێنراوه‌کان ده‌ده‌ن. جیاوازییه‌کی که‌م توانرا له بنباڵ و پێیه‌کان ده‌ستنیشان بکرێن. لێپرسراو به‌رانبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ش بۆ شوێنه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، که هه‌مان شوێنی تاریك و شێ‌دار بۆ به‌کتیریاکان دابین ده‌که‌ن.
که‌مترین جیاوازی توانراوه له‌ناوده‌مدا بسه‌لمێنرێت. له‌سه‌ر پێستی سه‌ر و ناوچه‌وان، لووت، گوێچکه و قژدا توانراوه جۆرێکی دیاریکراو له به‌کتیریا بدۆزرێنه‌وه. له‌ناوچه‌کانی پوز و قاچ جۆرێکی دیکه ده‌ستنیشانکرا.
"Noah Fierer" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که پرسیارێکی زۆر پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌یه. بۆچی که‌سه ته‌ندروسته‌کان بڕێکی یه‌کجار زۆر له میکرۆب له‌سه‌ر و ناو له‌شیان هه‌یه؟ مرۆڤ له‌سه‌ره‌تای له‌دایکبوونی بڕێکی یه‌کجار زۆر له میکرۆب وه‌ك واژووییه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت یان به‌تێپه‌ڕبوونی کات ده‌گۆڕێت؟ به‌کتیریاکان گرنگییان بۆ ژیانی مرۆڤ چییه؟
له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پێشووتردا توێژه‌ران پشکنینی به‌کتیریایان له‌سه‌ر ده‌ستی 102 مرۆڤدا کردبوو. له‌میانه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌شدا توێژه‌ران توانیبوویان زیاتر له 4200 جۆر له به‌کتیریا ده‌ستنیشان بکه‌ن. به‌ڵام ئێستا پێنج له 51 به‌شداربوودا ده‌رکه‌وتبوو.
Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه