.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















شیرەی مـــــیوەی دەســـتكرد
گەلێك كەس شیرە یان شەربەتی دەستكردی میوە دەخۆنەوە پێیان وایە كە باشتر و تەندروستییانەترە لە خواردنەوەی نوشابە گازداەركان و ساردەمەنییە شیرینكراوەكان. شیرە دەستكردەكانی میوە زۆر بە وردی و بە تەكنەلۆژیایەكی زیرەكانە دروست دەكرێن. بۆ نموونە شیرەی دەستكردی پرتەقال،پێكهاتووە لە رەنگی پرتەقال كە مادەیەكی كیمیاییە، بۆنی پرتەقال كە مادەیەكی كیمیاییە، چێژی پرتەقال كە مادەیەكی كیمیاییە، ئاو، شەكر، چەند مادەیەكی پاراستنی شیرەكە لە بۆگەنبوون. هەندێك جاریش لەسەری دەنووسرێت كە سروشتییە و ڤیتامین C تێكراوە. ئەمانە هەموویان جگە لە ئاو مادەی كیمیایی ناسروشتین و بۆ تەندروستی هەرگیز پەسند ناكرێن. بێگومان شەربەتی هەموو جۆرە میوەیەك و بە هەموو رەنگێك بازاڕەكانی پڕ كردووە. بێگومان خواردنەوەی ئەم جۆرە شیرە دەستكردانە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بە شێوەی زیادبوونی كیشی لەش و قەڵەوی، كلۆربوونی ددانەكان، رەنگ و بۆیەكانی خۆراكیش هەردەم نیشانەی پرسیاریان لەسەرە. وا باشترە كە میوەی تازە بخۆیت یان بە ئامێری گوشین بیكەیت بە شیرە بێ ئەوەی كە شەكری تێبكەیت. بەم شێوەیە رێژەیەكی باش لە مادە خۆراكییە سوودبەخشەكان وەردەگریت، بۆ نموونە پرتەقال جگە لە بڕێكی باشی ڤیتامین C نزیكەی 30 مادەی گرنگی تری تێدایە كە سوودی یەكجار زۆر بە تەندروستی دەبەخشن.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه