.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ده‌رگاى ڕه‌حمه‌تى خوا واڵايه
ماڵێكى هه‌ژار دراوسێمان بوون هه‌ژارى خۆشه به‌ڵام بتوانيت به‌رگه‌ى تاقيكردنه‌وه‌كانى بگريت.. نه‌دۆڕێت.. كۆڵنهودهيت.. له سۆز‌و چاودێرى خوا بێبه‌ش نه‌بيت.. ئه‌م ماڵه هه‌ژاره زۆر شوكرو سابيرو خۆڕاگربوون.. ئه‌وا ئه‌مڕۆ جه‌ژنى قوربانه.. هه‌ندێك له پياوانى گه‌ڕه‌ك كۆبونه‌وه.. ماڵا به‌ماڵا ده‌گه‌ڕان.. له‌دوايدا وتيان: ناچينه ماڵى كاك (…)گوناحن.. ده‌ستكورتن.. ئێستا نقوڵيان نهكڕيوه.. به‌بينينى ئێمه ڕه‌نگه شه‌رم بيانگرێت خۆيان به‌ڕوو زهردبزانن…
به‌ڵێ له‌و كۆمه‌ڵه پياوه كه‌س له ده‌رگاى نه‌دان.. له كۆتايدا يه‌ك دوو حاجى پێيان نا به‌جه‌رگى خۆيانداو له ده‌رگايان دا به‌ڵام هه‌ر له ده‌رگاوه جه‌ژنه پيرۆزهيان لێكردن‌و نه‌چوونه ژوورآ.. ئه‌گه‌ر چى كاك (….) زۆر به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى كردن، به‌ڵام پاش قسه‌و باس گه‌ڕانه دوواوه.
دوا نيوه‌ڕۆى يه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى قورباندا له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا گۆشتێكى زۆر بهخشرايهوه.. ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕا.. ماڵه‌كان به‌شه گۆشتى خۆيان بۆ چووه ماڵ، باجى (….) كه كابانى ماڵه هه‌ژارى كاك (….) بوو ئاگادارى ئه‌م قوربانى‌و گۆشت دابه‌شكردنه بوو، چاوه‌ڕوانى گۆشت بوو ئێستا..
نا .. ئێستا له ده‌رگا ده‌درێت به‌خۆشحاڵييه‌وه ده‌رگا ده‌كرێته‌وه و گۆشت دێته ژوورێ كه‌س به ئه‌ندازه‌ى ئه‌وان پێويستيان به گۆشت نه‌بوو.. چونكه بۆنى له ماڵياندا ده‌مێك ڕۆژ بوو ته‌ره بووبوو.. به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و ماڵه له ياد كران.. چۆن كه‌س نه‌چوو بۆ ماڵيان، پێيان ناخۆش بوو.. به‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر دڵيان ناخۆش بوو.. باجى (….) كه چووه ژوورێ بهدڵتهنگىو بێزارييه‌وه به‌ده‌م بۆڵه بۆڵه‌وه چه‌ند قسه‌يه‌كى كرد.
كاك (….) وتى: ئافره‌ت ئهوهچىيه ئه‌و بۆڵه بۆڵه.. بۆچى بێتاقه‌تى.. هيچ ڕوويداوه.. باجى (….) وتى: پياوه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى من ئاگادارم هه‌رچى ده‌وڵه‌مه‌ندو ناسياو هه‌بوو گۆشتى قوربانى بۆچوو.. به‌ڵام ئێمه‌ى هه‌ژار كه‌س لامان لێنانكاتهوه.
كاك (….) وتى: ئافره‌ت تۆ وادهزانيت هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند خاوه‌ن گۆشتى ناردن و سهغاوهتن كوا ئێمه ههژارين.. سوپاس بۆ خوا له چيمان كه‌مه؟.. لهقاپى خوا‌و ڕه‌حمه‌تى خوا نائومێدمه‌به!.. باجى (….) وتى: پياوه‌كه إنشاالله نا‌ئومێد نابم به‌ڵام هۆش ڕۆڵى خۆى ده‌بينێ..
ئه‌وه‌تا هيچمان بۆ نه‌هاتووه.. ته‌نها له ده‌رگاى ئێمه نه‌دراوه.. ده سه‌بركه بزانه وايه..) كاك (….) ئافره‌ت گه‌ر نسيبى ئێمه له‌و گۆشته قوربانيهدا هه‌بێت هه‌ر بۆمان ده‌نێرن گه‌رواش نه‌بوو ئه‌وا به نه‌خواردنى هيچ ته‌مه‌ن كورت نابين.. گوێ مه‌ده‌رێ ده‌رگاى ره‌حمى خوا زۆر واڵايه؟!..
چه‌ند خوله‌كێكى باش تێپه‌ڕى كاتێكيان زانى له‌سه‌ر ديوارى ماڵى دراوسێيهكيانهوه پشيلهيهكى گه‌وره بازى دايه سه‌ر ديوارى ئه‌وان هات هات عهلاگهيهكى ڕه‌شى به‌ده‌مه‌وه بوو خستيه حه‌وشه‌كه‌ى ماڵى كاك (….) و باجى (….)و لێيدا ڕۆيشت.
كاك (....): ئافره‌ت له ره‌حم و سۆزى خواى گه‌وره نا‌ئومێد مه‌به، دڵنيام خواى گه‌وره به‌و پشيله هه‌ژاره‌دا به‌شى خۆمانى بۆ ناردوين.. كه گه‌ره‌ك بيريان چووبووبێتهوه. بزانه وايه يان نا..
باجى (….) به خێرايى چوو عهلاگهكهى هانى كه سه‌يريان كرد قسه‌ى مێرده‌كه‌ى ده‌رچوو كه به‌شێك گۆشتى نهرمهى جوان بوو. له ئه‌نجامدا كاك (....) وتى: گه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌ژارو بێنه‌وا و كه‌م تواناكانيان بير بچێته‌وه ئه‌وا خواى گه‌وره له‌به‌نده‌كانى ئاگاداره‌و هاوكارييان ده‌كات.
islam dost

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت tina
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dasti tosh xohbet swpastakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه








iaxwa dastakant xosh be sarkawtuby dada tina gian babateky cwana,sarkawtuby gulakam

له‌سه‌ر هێڵ نییه









swpas azizm dasti tosh xoshbet basaqa
له‌سه‌ر هێڵ نییه