❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وریابه‌ نه‌كه‌ویته‌ چاڵی حه‌وت سه‌رابی ترسناكه‌وه‌...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-12 11:49:58

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

وریابه‌ نه‌كه‌ویته‌ چاڵی حه‌وت سه‌رابی ترسناكه‌وه‌...

وریابه‌ نه‌كه‌ویته‌ چاڵی حه‌وت سه‌رابی ترسناكه‌وه‌...

چه‌ندجار بیستومانه‌و بینیومانه‌ خه‌ڵكانێك خاوه‌نی هیچ سامان‌و داراییه‌ك نه‌بوون، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك بوون به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، یاخود بوون به‌سه‌ركرده‌و كاربه‌ده‌ستی گه‌له‌كه‌یان, زۆرێك له‌ وه‌زیرو ...
به‌رزان ئه‌بوبه‌کر ڕه‌شید

زۆرێك له‌ خه‌ڵكی كاتێك رێنماییان ده‌كه‌یت به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن‌و گۆڕان به‌هانه‌ گه‌لێكی كردووه‌ به‌ به‌ربه‌ست‌و رێگرو ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌ نه‌بوایه‌ ئه‌وا هه‌لی سه‌ركه‌وتنم زۆر ده‌بوو بۆ نموونه‌:
1- (دراو ‌و دینار): چه‌ندجار بیستومانه‌و بینیومانه‌ خه‌ڵكانێك خاوه‌نی هیچ سامان‌و داراییه‌ك نه‌بوون، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك بوون به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، یاخود بوون به‌سه‌ركرده‌و كاربه‌ده‌ستی گه‌له‌كه‌یان, زۆرێك له‌ وه‌زیرو لێپرسراوه‌ گه‌وره‌كانی دونیا ره‌نگه‌ پێش چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خزمه‌تكار بووبن له‌ ماڵێكدا یان فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی بوون له‌ فه‌رمانگه‌یه‌كدا، ته‌نانه‌ت مووچه‌كانیان به‌شی پێداویستییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانیانی نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بوونه‌ته‌ سه‌ركرده‌‌و لێپرسراوی گه‌له‌كه‌یان‌و كه‌سانی كاریگه‌رو به‌ توانا، زۆرجار ئه‌م جۆره‌ نموونانه‌ له‌ مێژوودا دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌مڕۆی ژیانماندا ئه‌و جۆره‌ خه‌ڵكانه‌ ده‌بینین‌و ده‌یان ناسین.
له‌ راستیدا موڵك‌و ده‌سه‌ڵات‌و سامان‌و دارایی‌و.... هتد، یه‌كێكن له‌ به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌ هه‌ركه‌س بیه‌وێ‌ به‌بێ‌ ئه‌نداز پێی ده‌به‌خشێ‌. ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ت‌و سامانیش تا سه‌ر له‌سه‌ر كه‌سێك قۆرخ نه‌كراوه‌، به‌ڵكو رۆژگار له‌ نێوان خه‌ڵكیدا ده‌سوڕێته‌وه‌، كورد وته‌نی (دونیا ده‌وران ده‌ورانه‌). كاتێك دڵخۆشی‌و چه‌ند كاتێكیش دڵته‌نگ، سه‌رده‌مێك ده‌وڵه‌مه‌ند‌و سه‌رده‌مێكی دی هه‌ژار.... هتد.
هه‌رچه‌نده‌ ناسراوی‌و گه‌وره‌یی‌و پله‌‌وپایه‌و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ هونه‌ری كارتێكردن‌و ئه‌ندازه‌رێژی ژیان‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كان‌و پاشه‌كه‌وتكردنی زۆرێك له‌كات‌و كورتكردنه‌وه‌ی هه‌وڵا‌و ماندو بوون، به‌ڵام نه‌بوونی ئه‌م هۆكارانه‌ نابنه‌ رێگر له‌ به‌رده‌م مرۆڤدا، كه‌وا بكات مرۆڤ رابگرێت له‌ كاریگه‌ری بوونی به‌سه‌ر راستییه‌كان‌و كۆمه‌ڵگا‌و نه‌ته‌وه‌و گه‌له‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ش به‌ بیر خۆت بهێنه‌ره‌وه‌ كه‌ كه‌م كه‌س هه‌یه‌ كه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ كه‌سانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن سه‌روه‌ت‌و سامان بووبن، به‌ڵكو دوای هه‌وڵا‌و ماندوو بوونێكی زۆر بوونه‌ته‌ خاوه‌نی سه‌روه‌ت‌و سامان.
2- گه‌وره‌یی‌و ناسراوی‌و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی: زۆر له‌ كه‌سانی نه‌ناسراو هه‌ن كه‌یه‌كێك نین له‌گه‌وره‌ پیاوان‌و ناوداره‌كان، (باوو باپیرانیشیان نه‌ ناسراو بوون له‌ناو خه‌ڵكیدا، به‌ جۆرێك كاتێك له‌ كۆڕێكدا ئاماده‌ ده‌بوون خه‌ڵكی نه‌یان ناسیون، خۆ ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بوونایه‌ كه‌س هه‌واڵی نه‌پرسیون) له‌هه‌مان كاتدا توانیویانه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ دروست بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هیچ كام له‌ ناودار‌و گه‌وره‌ پیاوان نه‌یان توانیوه‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ دروست بكه‌ن.
3- بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمی به‌رز: نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پڕه‌ له‌ زانا‌و شاره‌زاو خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمی، هه‌ندێكیان نیشته‌جێی وڵاتی خۆیانن‌و زۆربه‌شیان وڵاتی خۆیان جێ‌ هێشتووه‌‌و كۆچیان كردووه‌ بۆ وڵاتانی رۆژئاوا كه‌ هه‌لی زۆریان بۆ ره‌خساوه‌ كه‌ له‌ وڵاتی خۆیان هه‌لیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌.
بۆ نمونه‌ له‌ وڵاتی (میصر) ئامێری ناوه‌ندی بۆ سه‌رژمێری گشتی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵا ئه‌كادیمیای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریخستووه‌ كه‌ (54) هه‌زار زاناو پسپۆڕی میصری له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكان، له‌وانه‌ (11) هه‌زاریان پسپۆڕی ده‌گمه‌نن‌و (1500) له‌ گه‌وره‌ پزیشكانن كه‌ له‌ بواری جیاوازداو (94) زانایان له‌ زانستی ئه‌تۆمی, (36) زانایان له‌سروشتی ئه‌تۆمیدا، (98) زانایان له‌ زینده‌وه‌ره‌ ورده‌كاندا, (82) زانایان له‌ به‌كارهێنانی تیشكی له‌یزه‌ردا, (193) له‌ئه‌لكترۆن‌و كۆمپیوته‌ری زۆر ورد, (118) له‌ زانستی بۆماوه‌ زانیدا, (68) ئه‌ندازیاری رێگاوبان‌و به‌نداوه‌كان, (113) له‌ زانستی جیۆلۆجیاو زه‌مین له‌رزه‌دا.
هه‌روه‌ها ئاماره‌كان ده‌ریان خستووه‌ كه‌ (500) زانای میصر له‌ پسپۆڕییه‌ جیاوازه‌كاندا ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكییان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی بیستدا له‌و وڵاته‌ نیشته‌جێبوون، چه‌نده‌ها ده‌ستكه‌وتی باشیان به‌ ده‌ست هێناوه‌ بۆ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌كان‌و دامه‌زاراوه‌كان‌و زانكۆ ئه‌مریكییه‌كان كه‌ كاری تیا ده‌كه‌ن به‌ به‌های زیاتر له‌ دوو ملیار له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو.
له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا بڕوانامه‌ به‌رزه‌كان یارمه‌تی ده‌رن له‌ دروستكردنی هونه‌ری كاریگه‌ری, له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌س هه‌وڵا بدات بۆ ته‌واو كردنی خوێندن‌و كۆشش‌و پێشبڕكێ بكه‌ن بۆ به‌ به‌ ده‌ستهێنانی به‌رزترین بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمی، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی پیتی (د) بۆ ناوه‌كانیان زیاد بووه‌و بۆته‌ هۆی ئارامی دڵا‌و ده‌روونی‌و به‌ له‌ خۆباییبونه‌وه‌ به‌ناو كه‌س‌وكاریدا ده‌ڕوات‌و وا هه‌ست ده‌كات كه‌ گه‌یشتووه‌ به‌شتێك كه‌ خه‌ڵكانی تر پێی نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا‌و له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌بینین ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ژیان‌و ره‌وتی پێشكه‌وتن‌و هۆشیاری كۆمه‌ڵگا خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رز نین.
كه‌سانێكی داهێنه‌ری زۆر هه‌ن‌و بوون، كه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رز نه‌بوون، به‌ڵام ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ داهێنانه‌ گه‌وره‌كاندا كه‌ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی قه‌رزاریانه‌ له‌وانه‌ (ئه‌دیسۆن، ئه‌نیشتاین،.....هتد), له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كه‌سانێك هه‌ن هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌رزن له‌ هه‌ندێ‌ پسپۆڕیدا كه‌ زۆر وردو گرنگ‌و ده‌گمه‌نن، به‌ڵام نه‌ك خاوه‌نی هیچ داهێنانێك نین به‌ڵكو هه‌ندێ‌ كاری ئه‌وه‌نده‌ لاوه‌كی ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه‌ زیان به‌خۆیان‌و بڕوانامه‌كانیشیان ده‌گه‌یه‌نێت. كه‌واته‌ مرۆڤ خۆی كاریگه‌ری دروست ده‌كات به‌هیواو هیممه‌ت‌و وره‌به‌رزی‌و تێكۆشانی "دوای یارمه‌تی خوای گه‌وره‌" نه‌ك به‌ بڕوانامه‌ ئه‌كادیمییه‌كان, بڕوانامه‌ ته‌نها هۆكاری یارمه‌تی ده‌ره‌ نه‌ك هۆكاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ بۆ دروستكردنی كاریگه‌ری‌و پیشه‌سازی پێشكه‌وتنی ره‌وتی ژیان.
4- ئه‌زموون‌و ته‌مه‌ن: هیچ كات ته‌مه‌ن رێگر نه‌بووه‌ بۆ كاریگه‌ری‌و پیشه‌سازی ژیان چه‌نده‌ها منداڵا هه‌ن كاری وایان كردووه‌ كه‌ گه‌وره‌یان سه‌رسام كردووه‌, هه‌روه‌ك چۆن كه‌سانێك هه‌ن له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا‌و خوار ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش له‌ زۆر بواردا داهێنانیان كردووه‌ له‌وه‌ش گه‌وره‌تر پێشه‌وایه‌تی گه‌وره‌كانیان كردووه‌‌و پێشیان كه‌وتوون‌و رێزوسوپاسیشیان به‌ ده‌ستهێناوه‌.
5- لاوان‌و به‌ توانایی: زۆر له‌ كه‌مئه‌ندامان‌و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ قه‌شه‌نگی‌و له‌ش جوانی‌و به‌هێزی لاشه‌ پۆلێن نه‌كراون توانیویانه‌ چه‌نده‌ها داهێنان بكه‌ن له‌توانسته‌ جۆراو جۆره‌كانداو توانیویانه‌ مێژوو دروست بكه‌ن‌و كاریگه‌ریان هه‌بێ‌ له‌و واقیعه‌ی كه‌ تێیدا ده‌ژین.
6- ته‌ندروستی‌و له‌ش جوانی‌و قه‌شه‌نگی: ئه‌حنه‌فی كوڕی قه‌یس شه‌ل‌و كوێر بوو، ددانه‌كانی كه‌وتبونه‌ سه‌ر یه‌ك، سه‌ری بچوك بوو، چه‌ناگه‌ی خواربوو، كورته‌ باڵاو ده‌م‌و چاو ده‌رپه‌ڕیوو چاو قووڵا بوو، له‌گه‌ڵا ئه‌و هه‌موو شێواوییه‌ی كه‌ له‌ جه‌سته‌ی دا هه‌بوو شاره‌زاییه‌كی زۆرو كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو هه‌تا جاحڤ به‌ كوڕی هه‌موو عه‌ره‌ب‌و عه‌جه‌م وه‌سفی كردووه‌.
7- ته‌نها بۆ پیاوان: هه‌ندێك راوبۆچوون له‌ پیاوان وا ده‌بینن كه‌ ته‌نها ئه‌وان كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وان خاوه‌نی كۆشش‌و شكۆ دارین، هه‌موو كارێك به‌ده‌ست ئه‌وانه‌، ته‌نها ئه‌وان بنیاتنه‌ری شارستانییه‌ت‌و پێشه‌وای هه‌وڵا‌و تێكۆشان‌و زانست‌و سامانن.
ته‌نها ئه‌وان خاوه‌نی هه‌وڵدان‌و كێبڕكێن, هه‌ر ئه‌وانن كه‌ له‌ دێڕه‌كانی مێژوودا نوسراون‌و مێژوو شایه‌تیان بۆ ده‌دات.
ئه‌مه‌ش له‌ راستییه‌وه‌ دووره‌، چونكه‌ زۆر جار ئافره‌تان سه‌ركرده‌و داهێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ر بوون‌و كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر واقیعی ژیان دروست كردووه‌و كه‌سانی ده‌وروبه‌ریان سه‌رسام كردووه‌.
له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێین: خوێنه‌ری ئازیز نه‌بوونی ئه‌م حه‌وت خاڵه‌ به‌ربه‌ست نین له‌ به‌رده‌م پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌پێدان‌و داهێنانه‌كانت، كه‌سانێكی زۆر هه‌بوون‌و هه‌ن له‌م ژیانه‌دا كه‌ نه‌ خاوه‌نی (سه‌روه‌ت‌و سامانن، نه‌ كه‌سانێكی ناسراون، نه‌ بڕوانامه‌ی به‌رزیان هه‌یه‌و...... ) له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا توانیویانه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌و داهێنانی نوێ ئه‌نجام بده‌ن!


baxtawari

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-12 15:56:19

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE7

Re: وریابه‌ نه‌كه‌ویته‌ چاڵی حه‌وت سه‌رابی ترسناكه‌وه‌...

dastt  xosh  bet  tina xan  bo  am  batta  jwana  xwda  pany  hamw laykman  bde   sarkwtu  bet  hamesha

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-12 16:12:23

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: وریابه‌ نه‌كه‌ویته‌ چاڵی حه‌وت سه‌رابی ترسناكه‌وه‌...

ده ستت خوشبيت ئه زيزم خودا به نامان بدات

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-12 16:45:36

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: وریابه‌ نه‌كه‌ویته‌ چاڵی حه‌وت سه‌رابی ترسناكه‌وه‌...

dasti eway gullish xoshbet swpas bo payamakantan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net